رۆحانی: سه‌رده‌می خه‌م له‌ئێران كۆتایی هات
kurdistani 06:41 PM - 2013-06-17
رۆحانی: ته‌نها به وتووێژ كێشه‌ی ئه‌تۆمی چاره‌سه‌ر ده‌بێت
سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران، مژده‌ی كۆتایی هاتنی سه‌رده‌می خه‌م به هاووڵاتیانی ئێران راده‌گه‌یه‌نێت و به‌ڵێنیش ده‌دات ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی پێش هه‌ڵبژاردن به خه‌ڵكی دابوو، جێبه‌جێیان بكات.
ئه‌مڕۆ 17-6، حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئێران، یه‌كه‌م كۆنفرانسی رۆژنامه‌نووسی له تاران-ی پایته‌خت ئه‌نجامدا.
له‌سه‌ره‌تای كۆنفرانسه رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا، روحانی باسی له هاتنی وه‌رزێكی نوێ له ژیانی سیاسیی ئێرانییه‌كان كرد‌و رایگه‌یاند: سه‌رده‌می خه‌م كۆتایی هاتووه‌و شته‌كان رووه‌و نوێبوونه‌وه ده‌چن، براوه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش خه‌ڵك بوون.
وتیشی: ده‌بێت به گه‌لی مه‌زنی ئێران رابگه‌یه‌نم كه به‌ڵێنه‌كانی پێش هه‌ڵبژاردنم له‌یاد نه‌چووه‌و به‌ڵێن ده‌ده‌م پێداگری له مافه‌كانتان بكه‌م.
سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامی، جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ی گرنگترین بابه‌تی ئێستایان ئه‌وه‌یه كه به هاودڵی و یه‌كێتی نێوانیان، هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانیان بده‌ن و پێكه‌وه رێگای ده‌ربازبوون له كێشه‌كان بدۆزنه‌وه‌و هه‌نگاوی پێویستیشی بۆ بنێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌ته‌كه‌ی به پشتیوانی خه‌ڵك، هه‌وڵ ده‌دات كێشه ئابوورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و به هه‌ڵسوكه‌وتی میانه‌ڕه‌وانه له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ ساز بكات.
حه‌سه‌ن رۆحانی، بارودۆخی ئێستای ئێرانی به ده‌رفه‌تێك ناوبرد كه پێویسته به‌باشی سوودی لێوه‌ربگیرێت، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی باشی ئێران و وڵاتانی دراوسێ، به‌تایبه‌ت وڵاتانی كه‌نداو كرده‌وه‌و به براو دۆستی نزیكی ئێران ناوی بردن.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی سوریاش وتی: ده‌بێت خه‌ڵكی سوریا بڕیارده‌ربن و وڵاتانی جیهانیش نابێت ده‌ست بخه‌نه ناو كاروباری ناوخۆیی ئه‌و وڵاته‌وه.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئێران هه‌میشه دژ به تیرۆریستان بووه.
سه‌باره‌ت به ئابڵوقه ئابوورییه‌كانی رۆژئاواش رایگه‌یاند: هه‌موومان ده‌زانین كه ئه‌م ئابڵوقانه ناڕه‌وان و ئه‌م تاوانه‌ش كه دراوه‌ته پاڵمان، تاوانێكی نایاساییه.
وتیشی: سه‌رده‌می سه‌پاندنی ئابڵوقه له‌جیهاندا كۆتایی هاتووه، ئێستاش رۆژئاوا تووشی قه‌یرانی ئابووری بووه‌و ئه‌م ئابڵوقانه‌ی سه‌ر ئێران له‌زیانی ئه‌وانیشدایه‌و ته‌نها ئیسرائیل سوود له‌و بارودۆخه ده‌بینێت.
رۆحانی داواشی له ئه‌مریكا كرد مافی گه‌لی ئێران بپارێزێت و رێز له خواست و داواكارییه‌كانیان بگرێت.
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی وڵاته‌كه‌شی، سه‌رۆكی نوێی ئێران رایگه‌یاند: تاكه رێگه‌چاره‌ی كێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران وتووێژكردنه‌و هه‌موو رێگاكانی دیكه‌ش بێسووده‌و ده‌بێت وتووێژ بكرێته بنه‌مای چاره‌سه‌ركردن.
دووپاتیشیكرده‌وه كه رێزلێنانی دوولایه‌نه‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌كان، بنه‌ماو سه‌ره‌تای رێككه‌وتنه.
PUKmedia به‌شی هه‌واڵی نوسینگه‌ی مه‌كته‌ب له تاران
هەواڵی زیاتر
-
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
10:53 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

