هاووڵاتیانی سلێمانی له‌گه‌ڵ سینه‌ما ئاشت ده‌بنه‌وه
kurdistani 10:42 AM - 2013-06-16
هاووڵاتیانی سلێمانی له‌گه‌ڵ سینه‌ما ئاشت ده‌بنه‌وه
له ساڵه‌كانی په‌نجاكانه‌وه سینه‌ما هاتۆته شاری سلێمانی و زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م شاره به خێزانه‌كانیانه‌وه ده‌چوون بۆ بینینی فیلمی ئه‌وكاته كه‌نمایش ده‌كرا، تا كۆتایی ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان به‌ره به‌ره سینه‌ما باوی نهماوبینهری كه‌مبۆوه به‌هۆی په‌یدابوونی سه‌ته‌لایت و ڤیدیۆ سیدی كه له زۆربه‌ی ماڵێكدا هه‌یه‌و به‌ئاسانی چێژی لێوه‌رده‌گیرێت.
جارێكی تر سینه‌ما له شاری سلێمانی به سیسته‌مێكی پێشكه‌وتوو په‌یدابوو، ئه‌م سینه‌مایه
به ناوی (سیتی سینه‌ما) له ناوچه‌ی سه‌رچنار دروستكراوه.
یاد عه‌بدول كه‌ریم عه‌بدول قادر خاوه‌نی سیتی سینه‌ما به PUKmedia ی راگه‌یاند: له دوای ساڵانی نه‌وه‌ته‌كانه‌وه سینه‌ما ورده ورده نه‌ما له سلێمانی، ئه‌وانه‌ی كه مابوون له‌و ئاسته نه‌بوون و فیلمی كۆنیان نمایش دهكردو شوێنه‌كه‌یان شوێنێكی باشنه‌بوون له‌به‌رئه‌وه ئه‌و بیرۆكه‌یه‌مان لا دروستبوو كهشاری سلێمانی وه‌ك شاری رۆشنبیری و ئێستاش كه پایته‌ختی رۆشنبیرییه پێویسته كه سینه‌مای تێدا بێت وه‌ك هه‌موو شارێكی تری دونیا، ئه‌م بیرۆكه‌یه هه‌م له‌ڕووی پرۆژه‌یه‌كی گه‌شتوگوزارییه‌وه هه‌م له‌ڕووی رۆشنبیرییه‌وه باشه و ئه‌م سینه‌مایه ده‌توانم بڵێم یه‌كه‌م سینه‌مایه له ههمووعیراقدا له‌دوای روخانی رژێم كه دروستمان كردووه به شێوه‌یه‌كی مۆدێرن، فیلمه‌كانمان به گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی (هۆلیود)، وه‌رده‌گرین به‌پێی مه‌رجی یاسایی، وه‌ك ئه‌و فیلمانه نییه كه له بازاڕدایه وه‌ك (سیدی و دیڤیدی) بێت و به داتاشۆ نمایشبكرێت.
ناوبراو وتیشی: له به‌رواری 2009/12/27 سیتی سینه‌ما له سلێمانی كرایه‌وه، دوای ئه‌وه به دووساڵ سینه‌مای عیراقی له به‌غدا كرایه‌وه هه‌ر ئێمه یارمه‌تیمان دان، دوای ئه‌وه فه‌رعێكی ئه‌و سینه‌مایه‌یان هێنایه رۆیال مۆل له هه‌ولێر، بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت سینه‌ماكانی فاملی مۆل كراونه‌ته‌وه، ورده ورده توانیمان بناغه‌یه‌ك دابنێن تا خه‌ڵكی تر بێن كۆمه‌ڵگای سینه‌ما دابنێن، ئه‌م سینه‌مایانه ته‌نها ئه‌وه‌نییه كه فیلمێكی بیانی یاخود ئه‌مریكی نمایش بكه‌یت به‌ڵكو پاڵپشتێكه بۆ سینه‌ماكارانی كورد، بۆ فیلمسازه‌كانی كوردیش ده‌توانن له‌م سینه‌مایه‌وه فیلمه‌كانیان نیشانی بینه‌ر بده‌ن وه‌ك فیلمی (بێكه‌س) له‌م شاشه‌یه‌وه نمایشكرا كه زیاتر له 20 هه‌زار بینه‌ری هه‌بوو، له‌ماوه‌ی مانگێكدا به‌راورد له‌گه‌ڵ فیلمه‌كانی هۆلیود كه ئێمه له‌ماوه‌ی 6 مانگدا نمایشمان ده‌كرد هیچ كات بینه‌ری نه‌ده‌گه‌یشته 6 هه‌زار بینه‌ر.
هه‌روه‌ها یاد باسی له‌وه‌ش كرد كه له به‌رنامه‌یان دایه چه‌ند هۆڵێكی تر بكه‌نه‌وه له شاری سلێمانی، له وه‌ڵامی پرسیارێكماندا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئێوه تا چه‌ند پێشوازی له‌و هونه‌رمه‌ندانه ده‌كه‌ن تا فیلمه‌كانیان له‌ڕێی ئێوه‌وه نمایش بكه‌ن؟ له وه‌ڵامدا وتی: ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به تایبه‌تی سینه‌مای سلێمانی له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا رامان گه‌یاندووه كه ده‌رگای ئێره كراوه‌یه‌و ئێمه به هه‌موو جۆرێك پشتگیری له‌و هونه‌رمه‌نده ده‌كه‌ین كه فیلمی كوردی ده‌رده‌كات، به‌ڵام به مه‌رجێك كوالیتی و ئاستی ئه‌و فیلمانه له ئاستی فیلمی بازاڕی و نزم نه‌بێت وه فیلمیان بۆ هێناوین كه بینیومانه هیچ له‌و ئاسته‌دا نه‌بووه كهنمایشی بكه‌ین له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت له ئاستێكی وایا بێت كه بتوانین نیشانی خه‌ڵكی بده‌ین، هه‌روه‌ها ده‌بێت فیلمه‌كه فیلمی سینه‌مایی بێت به كامێرای سینه‌مایی وێنه گیرابێت و ده‌نگی باش بێت، ئه‌وكاته ده‌توانین نمایشی بكه‌ین بۆ نمونه له‌م ماوه‌یه‌دا فیلمێكیان بۆ هێناین له‌ڕووی نه‌ی و سیناریۆ خراپ نه‌بوو، به‌ڵام سیسته‌می ده‌نگه‌كه‌ی سینه‌مایی نه‌بوو، ره‌فزمان كرد، دائیره‌ی سینه‌ما سه‌ر له‌نوێ فیلمه‌كه‌یان نارده‌وه بۆ به‌ریتانیا بۆ دیزاین كردنی ده‌نگه‌كه‌ی وه ئێستا هپێاویانهتهوه سه‌رله نوێ تێستی ده‌كه‌ینه‌وه بزانین چۆنه ئه‌گه‌ر باشبوو نمایشی ده‌كه‌ین.
ئێمه له‌ماوه‌ی سێ ساڵی كاركردنمان له‌م سینه‌مایه به سیسته‌می 35ملیم و دیجیتاڵ كارمان ده‌كرد به‌ڵام به هۆی هاتنی فیلمی (3D) ئیتر ئه‌و سیسته‌مه‌ی تر به كارنایهت و له دوان له هۆڵه‌كانمان 35ملیم-ه به‌ڵام جیهازمان بۆكڕیوه له به‌لجیكاوه، (عاریضهی بڕۆجكتهری) سینه‌ماكه‌ش ریكه‌ی باركۆی به‌لجیكییه به‌باشترین شه‌ریكه داده‌نرێت له جیهاندا، له فێستڤاڵهكان به‌كاریده‌هێنن و باشترین سیسته‌مه وه‌ك ده‌نگ (كیو، ئیس، سی)ئه‌مریكی یه.
ئه‌م سینه‌مایه پێنج هۆڵی هه‌یه دوانیان 80/80یه، وه دوانه‌كه‌ی تریان 165/165-ه، ئه‌م هۆڵه تازه‌یه‌یان 500 كورسییه‌و به نیازین كه‌ته واوبوو به فیلمی هیوا بیكه‌ینه‌وه.
ئه‌و فیلمانه‌ی كه خه‌ڵك حه‌ز به بینینیان ده‌كات زیاتر فیلمی ئه‌كشن و فیلمی كۆمیدییه‌و كه‌متر فیلمی دراما بینه‌ری هه‌یه، ئه‌و فیلمانه‌ی كه ئێمه نمایشیان ده‌كه‌ین ئه‌و په‌ڕی یه‌ك مانگ ده‌رچوون له ئه‌مریكا له‌لای ئێمه نمایش ده‌كرێت، هه‌روه‌ها فیلمیش هه‌یه دوو هه‌فته پێش ئهمریكانمایشمان كردووه به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتی دوبه‌ی هه‌ردوولامان پێش دوو هه‌فته نمایشمان كردووه.
له‌م سینه‌مایه‌دا هه‌موو ئاستی ته‌مه‌نه‌كان بۆیان هه‌یه بێن بۆ بینینی فیلمه‌كان بێ جیاوازی، به‌ڵام هه‌ندێ كات رێ ده‌كه‌وێت فیلمی ترسناك نمایش بكرێت ئه‌وا ئیداره‌ی سینه‌ما مه‌رجی ده‌بێت بۆ ته‌مه‌نه‌كانی خوار 18 ساڵ كه به‌ته‌نیا بێت، زۆر فیلم هه‌یه خوار 18 ساڵیش بۆی نییه بێته ژووره ته‌نها ده‌بێت له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا بێن.
نرخ له م سینه‌مایه جێگیره بۆ فیلمی ئاسایی 10 هه‌زار دیناره‌و بۆ فیلمی 3D 15 هه‌زار دیناره، كاته‌كانی نمایش كردن رۆژانه له سه‌عات 1ی نیوه‌ڕۆوه ده‌ست پێده‌كات تا 12ی شه‌و.
له‌م سینه‌مایه‌دا رۆژانه خه‌ڵكی شار‌و كه‌سایه‌تی ناودارو رۆشنبیران سه‌ردانی ده‌كه‌ن لهوانههخوالێخۆشبوو هونه‌رمه‌ند (ته‌ها خه‌لیل) ئه‌و كاته نه‌خۆشبوو، بیستبوی سینه‌مایه‌ك هه‌یه به‌م شێوه‌یه هاتبوو بۆ بینینی، هه‌ر له‌م سینه‌مایه‌دا كافتریایه‌كی گه‌وره‌ی تێدایه بۆكاتی حه‌وانه‌وه‌ی گه‌شتیاران.
له‌كاتی ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كه‌ماندا فیلمێكی كۆمیدی نمایش ده‌كرا چه‌ند بینهرێكمان دوان له‌وانه ره‌نج ساماڵ وتی: ناو به ناو سه‌ردانی ئێره ده‌كه‌م جاری وا هه‌یه له مانگێكدا دووجار دێم، جاری واش هه‌یه به شه‌ش مانگ جارێك دێم بۆ بینینی فیلمه‌كان، ئاستی فیلمه‌كان به گشتی باشن، چونكه ئه‌م فیلمانه له بۆكسه‌وه وه‌رده‌گرن فیلمه‌كانیش دووباره نابنه‌وه‌و له‌ڕووی ده‌نگه‌وه زۆر باشه، من وه‌ك خۆم زۆرلێی رازیم.
چۆمان خان به‌ره‌و لای هۆڵه‌كه ده‌ڕۆیشت بۆ بینینی فیلمه‌كان ئه‌و وتی، فیلمه‌كان له ئاستێكی به‌رزدان زۆرپیشكهوتوون به‌ڵام ده‌نگی له ئاستێكی زۆر به‌رزدایه بۆیه وا ده‌ڵێم جارێك باوكمم هێنابوو بۆ ته‌مه‌نی ئه‌و باش نه‌بوو، به‌ڵام بۆ ته‌مه‌نه‌كانی تر گونجاوه.
هه‌روه‌ها پشتیوان ئازاد ته‌مه‌ن 20 ساڵان ده‌ڵێت من و هاوڕێكانم ماوه‌ی دووساڵه سه‌ردانی ئێره ده‌كه‌ین ئه‌و كاتانه‌ی كهپشوو ده‌ست پێده‌كات زیاتردێین بۆ بینینی فیلمی كۆمیدی وه‌ك ئێستا، كه فیلمی كۆمیدیه، فیلمه‌كان تا بڵێیت فیلمی باشن به‌ڵام تا راده‌یه‌ك نرخه كه‌ی گرانه.
PUKmedia ئه‌كره‌م ئه‌نوه‌ر
هەواڵی زیاتر
-
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
10:53 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

