به‌بێ حزبه‌كه‌ی مالكی حكومه‌تی ناوخۆیی به‌غدا پێكهێنرا
kurdistani 09:07 PM - 2013-06-15
حزبی ده‌عوه له به‌غدا براوه‌ی دۆڕاو ده‌رچوو
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و جێگره‌كانی هه‌ڵبژاردو هیچ پۆستێكیش به‌ر حزبی ده‌عوه به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی نه‌كه‌وت.
ئه‌مڕۆ 15-6، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا، كه له 58 ئه‌ندام پێكهاتووه، دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان له‌نێوان كوتله براوه‌كان، ئه‌ندامانی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی قانون به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی له كۆبوونه‌وه‌كه كشانه‌وه‌و سه‌ره‌نجام ئیئتیلافی (له‌پێناو به‌غدا) كه له‌نێوان ره‌وتی سه‌درو ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و كوتله‌كه‌ی ئوسامه نوجێفی و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه پێكهاتووه، سه‌رجه‌م پۆسته‌كانیان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شكردو به زۆرینه‌ی ده‌نگ عه‌لی ته‌میمی (ره‌وتی سه‌در) به پارێزگاری نوێی به‌غدا هه‌ڵبژێردرا.
له‌وباره‌یه‌وه، غالب ئه‌لزاملی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا، به PUKmedia ی راگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ندامێكی كوتله‌ی موته‌حیدون به سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبژێردراو هه‌ردوو كوتله‌ی مواگن (ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی) و كوتله‌ی عیراقییه‌ی عه‌ره‌بی، پۆستی جێگرانی پارێزگاریان به‌ركه‌وت.
هه‌رچه‌نده كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی قانون 20 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا-ی به‌ده‌ستهێناو بووه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه، به‌ڵام كوتله براوه‌كانی دیكه ئیئتیلافێكی نوێیان به‌ناوی (له‌پێناو به‌غدا) پێكهێناو بوونه زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غداو توانیان پۆسته باڵاكان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش بكه‌ن.
PUKmedia له‌یلا شممه‌ری - به‌غدا
هەواڵی زیاتر
-
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
10:53 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

