riklam

تائێستا رۆحانی یه‌كه‌مه‌

kurdistani 02:04 PM - 2013-06-15
تائێستا رۆحانی یه‌كه‌مه‌

تائێستا رۆحانی یه‌كه‌مه‌

تائێستا به‌پێی ئه‌نجامی ده‌نگه‌ جیاكراوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران حه‌سه‌ن رۆحانی به‌ بردنه‌وه‌ی زیاتر له‌ 8 ملیۆن ده‌نگ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه‌.

له‌ كۆی 16 ملیۆن و 716 هه‌زارو 937 ده‌نگی جیاكراوه‌، كه‌ 16 ملیۆن و 166 هه‌زارو 392 ده‌نگیان دروستن، حه‌سه‌ن رۆحانی كاندیدی باڵی ریفۆرمخوازان بۆ سه‌رۆكایه‌تی داهاتووی ئێران توانیویه‌تی 8 ملیۆن و 449 هه‌زارو 530 ده‌نگ به‌ ده‌ستبهێنێت و به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت له‌ پێشه‌وه‌ی پێنج كاندیده‌كه‌ی تری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌.

لای خۆشیه‌وه‌ مسته‌فا محه‌مه‌د نه‌جار وه‌زیری ناوخۆیی ئێران رایگه‌یاند هیوادارین تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی كۆتایی ده‌نگه‌ جیاكراوه‌كان رابگه‌یه‌نین

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket