riklam

شاجوانی كوردستان پڕۆژەیەكی تایبەت بۆ ژنانی گەرمیان دەكاتەوە

kurdistani 06:04 PM - 2013-06-13
شێنێ‌ عەزیز شاجوانی كوردستان

شێنێ‌ عەزیز شاجوانی كوردستان

لەژێر چاودێری حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەهەماهەنگی لەگەڵ (شێنێ‌ عەزیز) شاجوانی كوردستان، رێكخراوی لیكۆڵینەوە و زانیارییەكانی جێندەر، خولێكی دوورمانی بۆ ژمارەیەك كچان و ژنانی ناوچەی گەرمیان كردەوە.

كردنەوەی ئەو خولە لەمیانی سەردانێكی شاجوانی كوردستاندا بوو بۆ ناحیەی رزگاری، كە بە ئامادەبونی ژمارەیەكی بەرچاو لە لێپرسراوانی حكومی و حزبی و رێكخراوەكانی كۆمەلی مەدەنی و ریكخراوەكانی تایبەت بە ژنان بەڕێوەچوو.

لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، شێنی عەزیز ئاماژەی بەوەكرد كە بەهاوكاری عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەو پڕۆژەیەی ئەنجامداوە و بەگرنگیشی زانیوە كە لە ناوچەی گەرمیان ئەو كارە ئەنجامبدات.

وتیشی: لە داهاتوویەكی نزیكدا پڕۆژەیەكی دیكەی دەبێت لە ناوچەكەداو هەوڵدەدات بۆ دەرخستنی توانای ژنانی ناوچەكە كاری زیاتر بكات.

رەمزیە زانا  لەرێكخراوی لیكۆڵینەوە و زانیارییەكانی جێندەر بە PUKmedia ی راگەیاند: خولەكە تایبەتە بە دورمان و بە بەشداری 25 كچی ناوچەی گەرمیان لە هۆلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی گەرمیان دەستیپێكرد.
 
راشیگەیاند: ئەم جۆرە كارانە بەڕاستی شایەنی ستایشەو كارێگی زۆر گرنگە بۆ دەرخستنی تواناكانی ژنان لە ناحیەی رزگاری سوتماككراوی ئەنفال، كە مێژوویەك غەدرو ستەمیان لێكراوە، بۆیە ئەوانە شایەنی هەموو شتێكن.
 
وتیشی: ئەم كارەی شاجوانی كوردستان هەڵوێستی مرۆڤایەتی و دڵسۆزانەیە و دەتوانێت هەنگاوێك بێت بۆ برەو دان بە توانای ژنانی ناوچەكە.

PUKmedia سامان یاروەیس - گەرمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket