riklam

په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ته‌ئكید له‌سه‌ر پرسی جینۆسایدی گه‌لی كورد ده‌كاته‌وه‌

kurdistani 08:53 AM - 2013-06-13
په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ته‌ئكید له‌سه‌ر پرسی جینۆسایدی گه‌لی كورد ده‌كاته‌وه‌

په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ته‌ئكید له‌سه‌ر پرسی جینۆسایدی گه‌لی كورد ده‌كاته‌وه‌

رۆژی 12-6 ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی كرد له‌ وه‌فدێكی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئیه‌ن لۆكاس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و ئه‌ندام له‌ گروپی پشتیوانی گه‌لی كوردو هه‌ریه‌ك له‌ بیسان تویك و گاری كین له‌سه‌ر لیستی حزبی كرێكارانی به‌ریتانیا.

له‌ دیدارێكدا ته‌ئكید له‌سه‌ر پشتگیری په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بۆ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی كورد له‌ئاستی جیهانی به‌تایبه‌تی به‌ریتانیادا، كرا.

له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر پرسی جینۆسایدی گه‌لی كورد كرا كه‌ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا خرایه‌ڕوو، هه‌روه‌ها وه‌فدی میوان ئاماده‌یی خۆی نیشاندا كه‌ له‌ هه‌موو ئۆرگانه‌كانی به‌ریتانیا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌كاری پێویست بكرێت.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سوپاسی گه‌لی به‌رتانیای كرد، به‌تایبه‌تی په‌رله‌مانی به‌رتانیا هیواشی خواست ئه‌م پرسه‌ له‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی تری رۆژ ئاوا به‌گرنگی وه‌ربگیرێت و وه‌ به‌ جینۆساید بناسرێت، جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ گه‌لی كوردستان به‌ بایه‌خه‌وه‌ ده‌روانێته‌ ئه‌م هه‌وڵانه‌.

PUKmedia       راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket