عیماد ئه‌حمه‌د: حكومه‌تی عیراق داوای كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی لەکەرکوک نه‌كردووه
kurdistani 12:34 PM - 2013-06-12
عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم
عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كوردستانی نوێ تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگیی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌هه‌ولێرو رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كرێ وه‌كو په‌یامێك سه‌یر بكه‌ین بۆ هه‌موو خه‌ڵكی عیراق كه‌پێویستمان به‌یه‌كه‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌كی تازه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ، وتیشی: ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به ناوچه‌ی ره‌سه‌نی كوردستانی ده‌زانین و پێمان خۆشه به‌پێی ده‌ستوورو ماده‌ی140 چاره‌سه‌ر بكرێن و هیچ ته‌جاوزێكمان قبوڵ نییه، ته‌جاوزیش ناكه‌ینه سه‌ر كه‌س، ئێمه میلله‌تێكین خه‌باتمان كردووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌داواكردنی ماف و داخوازییه‌كانمان.
*سه‌ردانی نوری مالكی و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌هه‌ولێر، ئاسۆی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ كوێ ده‌بات؟
- ئه‌وه ده‌روازه‌یه‌كه، پێشتر ئێمه هاتووچۆمان هه‌بووه‌و دانیشتنمان هه‌بووه، پاشان كاك نێچیرڤان چۆته به‌غداو سه‌ره‌نجام ئه‌م سه‌ردانه‌ی مالكی لێكه‌وته‌وه بۆ كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌هه‌ولێر به‌سترا، پێش ئه‌وه‌ش كاك د.به‌رهه‌م وه‌ك وه‌فدی سیاسیی هه‌رێم چۆته به‌غداو لایه‌نه سیاسییه‌كانی بینیوه، دواتر له‌كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نی سیاسی كرا‌و كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه له‌نێوان نوری مالكی و به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ئه‌نجامدرا و ده‌ره‌نجامه‌كه‌شی باش بوو.
ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی ئێمه به‌شداریمان تێداكرد بینیمان رۆحیه‌ته‌كه باش بوو، ئیراده‌یه‌كی باش هه‌یه، جگه له‌وه ئێمه پێشتر لیژنه‌ی هاوبه‌شمان هه‌بووه وه‌ك لیژنه‌ی ئه‌منی، یاسای بودجه، نه‌وت و غاز، لیژنه‌ی كێشه ئیدارییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، جگه له‌و لیژنانه لیژنه‌یه‌كی باڵا هه‌یه به‌سه‌رۆكایه‌تیی كاك نێچیرڤان و نوری مالكی و ئێمه‌ش به‌شدارین و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان كردووه.
* باست له‌لیژنه‌كان كرد، هه‌میشه كه لیژنه پێكهاتووه بۆ كات كوشتن بووه و كورد نه‌گه‌یشتۆته ده‌ره‌نجامێك، ئایا ئه‌مجاره جیاوازییه‌ك هه‌یه بۆ پێكهێنانی لیژنه‌كان له‌گه‌ڵ رابردوودا؟ تاچه‌ند گه‌شبینن به‌جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان؟
- لیژنه‌كانی ئه‌مجاره زۆر گه‌وره نین و له‌هه‌ر لایه‌ك سێ كه‌سه‌و له‌ئاستی وه‌زیره‌و ده‌ستنیشانی بواره‌كه‌ش كراوه، بۆ نموونه بۆ مه‌سه‌له‌ی ئه‌منی و سه‌ربازیی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم لیژنه‌یه‌ك دروست كراوه كه‌چۆن هێزی هاوبه‌ش دروست بكه‌ین و ئه‌منی هاوبه‌ش بۆ ئه‌م ناوچانه دابین بكه‌ین.
بۆ كیشه‌ی نه‌وت و قانونی نه‌وت ئه‌وا لیژنه‌یه‌ك له‌خه‌ڵكانی پسپۆڕ دروست كراوه، هه‌روه‌ها باسمان له‌جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 كرد‌و له‌كۆبوونه‌وه‌ی باڵادا به‌ڕێز نوری مالكی ئاماده‌یی نیشاندا، به‌ڵام ئه‌بێ ئه‌وه بزانین كه خودی ماده‌كه سێ به‌شه، ئاساییبوونه‌وه، سنووری نێوان پارێزگاكان و قه‌زاكان چاره‌سه‌ر بكرێت كه له‌سه‌رده‌می رژێمه‌كه‌ی سه‌دام تێكدرابوون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رۆك مام جه‌لال پڕۆژه‌یاسایه‌كی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرد ده‌بێ په‌رله‌مان په‌سه‌ندی بكات و بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌شی سێهه‌می ئه‌وه‌یه سه‌رژمێریی گشتی بكرێت، بۆ ئه‌وه‌یان به‌ڕێز نوری مالكی رایگه‌یاند كه‌ساڵی داهاتوو ئه‌و سه‌رژمێرییه ده‌كرێت.
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێككه‌وتین هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و هه‌موولایه‌ك هه‌وڵ بده‌ین پێكه‌وه ئه‌و یاسایه ده‌ربچێت كه باس له‌دیاریكردنی سنووری ئه‌و ناوچانه ده‌كات و دوای ئه‌وه‌ش راپرسی دێت، ئه‌وه یه‌كێك بوو له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه له‌سه‌ری رێككه‌وتین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانین بڵێین كه كێشه‌كان به‌شه‌و و رۆژێك چاره‌سه‌ر ده‌بن ئه‌بێ به‌رنامه‌یان بۆ دابنێین و نه‌خشه رێگامان هه‌بێت.
ئێمه وه‌كو كورد ده‌ست له‌مافه‌كانی خۆمان هه‌ڵناگرین و كه‌سیش ناتوانێت ئه‌وه‌مان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت، ئه‌وانیش ده‌ڵێن ئێمه هاوكاری ئێوه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه به قسه نابێت ده‌بێ به‌كرده‌وه بێت.
*ئایا ئێوه ئه‌مجاره گه‌ش بینن به‌رامبه‌ر به‌سه‌ردانه‌كه؟
-گه‌شبینم، چونكه بارودۆخی ناوچه‌كه‌و عیراق به‌ئاقارێكدا ده‌ڕوات ئه‌گه‌ر هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵ نه‌ده‌ین و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ین، پێم وایه هه‌موومان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین، من هه‌ست ده‌كه‌م ئیراده‌و رۆحیه‌تی ئه‌وه هه‌یه‌و به‌رنامه‌ش هه‌یه، من بۆخۆم ئه‌وه‌نده خۆش باوه‌ڕنیم، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ش بێ ئومێد نیم، ئێمه لای خۆمانه‌وه خۆمان ئاماده‌كردووه‌و مه‌له‌فه‌كانمان ئاماده‌كردووه، ده‌ست نیشانی كێشه‌كانیشمان كردووه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ره‌كانیش، دڵنیاشم لایه‌نی به‌رامبه‌ریش به‌هه‌مان شێوه ئیش ده‌كه‌ن و هه‌وڵیشمان داوه سه‌قفێكی زه‌مه‌نی دابنێین بۆ لیژنه‌كان بۆ چاودێری كردن.
لیژنه باڵاكه‌ی لای خۆمان (كاك نێچیرڤان و د.فوئاد و منم)، لای ئه‌وانیش (به‌ڕێز نوری مالكی وفالح فیاز و د.تاریق نه‌جم) واته هه‌ردوولا خاوه‌ن قه‌رارین و ده‌توانین بڕیار بده‌ین، ئێمه لای خۆمانه‌وه وه‌زیره‌كانمان ده‌ست نیشانكردووه كه له‌لیژنه‌كان بن، بۆیه ئومێد ده‌كه‌ین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بن، چونكه له‌قازانجی خه‌ڵكی كوردستان و عیراقیشه.
*ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر نه‌كران، ئه‌و كاته هه‌ڵوێستی كورد چی ده‌بێت؟
-ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر داخوازیی خۆمان و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ڕێگه‌ی ئاشتی و گفتووگۆو له‌ڕێگه‌ی مه‌نتیقه‌وه داخوازییه‌كانی خومان بێنینه دی، له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانی عیراقه‌وه بێت، له‌ڕێگه‌ی حكومه‌ت یاخود مه‌حكه‌مه‌ی ئیتیحادیه‌وه بێت، خۆ ئێمه ده‌سته‌وه‌ستان دانه‌نیشتووین هه‌موو كات په‌رچه كرداری مه‌عقول و ئیجابیمان هه‌بووه و ئه‌وه نییه بێ ئومێد بین.
پێویسته عیراقێك دروست بكه‌ین ببێت به‌خێر بۆ هه‌موو عیراقییه‌كان و ناوچه‌كه‌ش، ئه‌وه‌ش له‌ڕاستیدا ئیراده‌ی ده‌وێ و ئه‌و ئه‌ركه‌ش ئاسان نییه له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تیی كورد، به‌تایبه‌ت ئێستا كه سه‌رۆك مام جه‌لال دووره لێمان و غائیبه، به‌ڵام رۆح و ئیراده‌و وجودی خۆی كه له‌كۆبوونه‌وه‌كان به‌ئاشكرا دیار بوو هه‌واڵ پرسین و زه‌روره‌تی ئه‌و له‌م قۆناغه‌دا كه چه‌ند زه‌روربووه، بۆیه ئه‌و نه‌هجه‌ی كه سه‌رۆك مام جه‌لال دایناوه هه‌موو لایه‌نه‌كان قبوڵی ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ری كه ئه‌و رۆحیه‌تی قبوڵكردنی یه‌كتری و دانیشتن و دانوستاندنه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، نه‌ك رۆحیه‌تی یاخی بوون و ره‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كتری ئه‌وه‌ش زه‌ره‌ر به‌هه‌مووان ده‌گه‌یه‌نێت، لێره‌شدا ئێمه وه‌كو كورد به‌رده‌وام غه‌درمان لێكراوه له‌مێژوو، بۆیه ئه‌وانه‌شی له‌كاتی خۆیدا هاوپه‌یمانمان بوون و دانیان به‌مافه‌كانمان ناوه ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و مافانه‌مان بۆ بهێننه‌دی.
تاچه‌ند ئاماده‌یی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه هه‌یه؟
-ده‌توانم بڵێم ئاماده‌یی باش هه‌بوو، من له‌كۆبوونه‌وه‌كه به‌شداریم كرد ئه‌و رۆحیه‌ته‌م ئه‌بینی، به‌ڵام نا‌توانیت بڵێیت له 100%، چونكه كردار هه‌یه و په‌رچه كردار هه‌یه، هاوسه‌نگی هێزو گۆڕانكاری هێز كاریگه‌ری ده‌بێت، دۆخی عیراقیش دوور نییه له‌كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌و كاریگه‌رییه‌كانی بارودۆخی سوریا‌و كێشه‌ی شه‌ڕی تایفی كه له‌ناوخۆی عیراقدا به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان هه‌یه، هه‌موو ئه‌مانه واقیعن و مه‌ترسی دروست ده‌كه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقیش له‌هه‌ولێر هه‌موو لایه‌نه‌كانی تیا‌بوو، سوننه‌و وشیعه‌و وه‌زیره كورده‌كان و هه‌رسێ جێگره‌كه‌ی مالكیش به‌شداریان كرد، بۆیه پێم وایه ره‌نگدانه‌وه‌ی باشی ده‌بێت و ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌كی تازه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
*ساڵح موتڵه‌گ له‌هه‌ولێره‌وه داوای پاشه‌كشێی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كردووه، هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم چی بوو؟
-ساڵح موتڵه‌گ له‌كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵا نه‌بووه، ئێمه ئه‌و هێزه‌مان كه له‌كه‌ركوكه بۆ پاراستنی خه‌ڵكی كه‌ركوكه، بۆ پاراستنی خه‌ڵكی كوردستانی ئه‌و ناوچانه‌ن كه تائیستا نه‌كه‌توونه‌ته‌وه ژێر سایه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پاشان له‌بارودۆخێكدا بووه كه گرژی له‌نێوان سوننه‌و شیعه و لایه‌نه‌كان دروست بووه، پێمان وابووه هه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه پێویسته، نه‌ك هه‌ر بۆ پارێزگاری له كورد، به‌ڵكو بۆ پارێزگاری له‌سه‌رجه‌م دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه به عه‌ره‌ب و توركمان و مه‌سیحییه‌وه، دوای ئه‌وه خه‌ڵكه‌كه خۆیان داوایان كردووه هێزی پێشمه‌رگه بچێته ناوچه‌كانیان، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا مالكی هیچ داواكارییه‌كی له‌و جۆره‌ی نه‌كردووه، به‌ڵام له‌كۆبوونه‌وه‌كانی به‌غداو لیژنه‌ی ئه‌منی و لیژنه‌ی دروستكردنی هێزی هاوبه‌ش ئه‌م بڕیاره ده‌دات، ساڵح موتڵه‌گیش بۆی نییه داوا بكات تاك لایه‌نه هێزی پێشمه‌رگه بكشێته‌وه، ئه‌م هێزه بۆ پاراستنی كوردستانه، بۆ پاراستنی عیراقه، ئه‌وه ڕه‌ئی خۆیه‌تی و ڕه‌ئی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ئه‌وه نه‌بوو.
*كه‌واته خوێندنه‌وه‌تان بۆ ئه‌و بۆچوونانه چییه وچی له‌پشته‌وه‌یه؟
-خۆتان ده‌زانن له‌عیراق راو بۆچوونی جیاواز هه‌یه، ئه‌وه ته‌عبیر له‌ڕایه‌ك ده‌كات كه ره‌نگه رای زۆرینه‌ی سوننه‌ش نه‌بێت، ته‌عبیر له‌رای خۆی ده‌كات، به‌ڵام لای ئێمه قابیلی قبووڵ نییه، ئه‌و ناوچانه به ناوچه‌ی ره‌سه‌نی كوردستانی ده‌زانین و پێمان خۆشه به‌پێی ده‌ستوورو ماده‌ی140 چاره‌سه‌ر بكرێن و هیچ ته‌جاوزێكمان قبوڵ نییه، ته‌جاوزیش ناكه‌ینه سه‌ر كه‌س، ئێمه میلله‌تێكین خه‌باتمان كردووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌داواكردنی ماف و داخوازییه‌كانمان، به‌ڵام شێوه‌ی خه‌باته‌كه‌مان گۆڕاوه و به‌شێك له‌خاكی كوردستان ئێستا رزگاربووه‌و ئیداره‌ی خۆمانمان له‌سه‌ر دروستكردووه‌و كیانی خۆمانمان له‌سه‌ر دروستكردووه، ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستانی هه‌ن كه وه‌ك مێژوو و جوگرافیا كوردستانین، به‌ڵام پێشتر به‌غه‌در و به سیاسه‌تی دیكتاتۆری، هه‌وڵدرا سیمای كوردستانی بوونی بسڕێته‌وه، به‌ڵام ده‌ره‌نجام پێیان نه‌كرا، لایه‌نی عیراقی(من ناڵێم هه‌موویان) هه‌ندێكیان ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت و بۆیان بلوێ نایه‌ڵن له‌هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی كیان و ئیداره‌ی خۆمان بین، به‌ڵام ئه‌وه خه‌ون و خه‌یاڵه نایه‌ته‌دی، به‌ڵام لایه‌نی تریش هه‌یه لایه‌نی خێرن و دان به‌مافی ره‌وای ئێمه‌دا ده‌نێن و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن به‌یه‌كه‌وه گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش پێموایه ده‌بێ هاوپه‌یمانیی خۆمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان چاكتر بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی باشتر مافه‌كانی خۆمان مسۆگه‌ر بكه‌ین.
* ئاماژه‌ی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌هه‌ولێر بۆ هه‌رێم چییه؟
-وه‌ك باسم كرد سه‌ره‌تا كاك نێچیرڤان و به‌نده به‌شداریمان كرد دوای ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه‌مان به‌جێهێشت بۆئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیان ده‌ست پێ بكه‌ن وه‌ك خۆشیان باسیان كرد باشترین كۆبوونه‌وه‌یان بووه‌و بێ كێشه‌و گیر‌و گرفت به‌ڕێوه‌چووه و بڕیار‌و راسپارده‌ی خۆیان داوه، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش كۆبوونه‌وه‌كه هاتۆته هه‌ولێر، ئه‌و گرێ كوێره‌و دیواربه‌ندییه‌ی شكاند كه‌دروست ببوو، ئێمه ماوه‌یه‌ك بوو له‌یه‌كتری دابڕابووین، دووباره هه‌موولایه‌ك كۆبووینه‌وه‌و باسمان له‌كێشه‌كان كرد، جگه له‌وه‌ش كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كرێ وه‌كو په‌یامێكیش سه‌یر بكه‌ین بۆ هه‌موو خه‌ڵكی عیراق كه‌پێویستمان به‌یه‌كه‌و ئێمه به‌شێكین له‌عیراق، عیراقێكی دیموكراسی و كه‌ده‌بێ مافم هه‌بێت و ئه‌ركیشم له‌سه‌ر شان بێت، ئه‌مه ئه‌و په‌یامه بووكه ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه بژین و حكومه‌تی عیراقی شانازیی به‌پایته‌ختی ح هه‌رێمی كوردستانه‌وه بكات كه چه‌ند پێشكه‌وتووه، ئه‌وه بۆ عیراقییه‌كان ده‌بێ جێی شانازیی بێت، به‌تایبه‌ت كه هه‌ولێر بۆ 2014 ده‌ست نیشانكراوه بۆ پایته‌ختی گه‌شتوگوزاریی وڵاتانی عه‌ره‌ب، كه ئه‌وه مایه‌ی سه‌ركه‌وتنمانه‌و نموونه‌یه‌كی گه‌شی پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانییه.
PUKmedia - كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
10:53 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

