riklam

وێنه‌.. ده‌نگدان له‌سلێمانی

گەلەری 01:07 PM - 2021-10-10

 

زیاتر لە 25 ملیۆن هاووڵاتی عیراق ئەمڕۆ دەچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی پەرلەمانی عیراق.
سەعات 7 بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 10-10-2021  بنكەكانی دەنگدان بەڕووی هاووڵاتیان لەسەرتاسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە كرایەوە و زیاتر لە 25 ملیۆن هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە.
بەپێی زانیارییەكان 25 ملیۆن هاووڵاتی عیراق لە 83 بازنەی هەڵبژاردن بۆیان هەیە دەنگ بدەن. 
لەم هەڵبژاردنەدا هاووڵاتیان بۆیان هەیە دەنگ بە سێ هەزار و 240 كاندید بدەن.
ئەمە لەكاتێكدایە ڕۆژی هەینی 8-10-2021 دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو.
 هەڵبژاردنەكە لە سەعات 7 بەیانی بۆ 6 ئێوارە بەردەوام دەبێت. 

PUKmedia فۆتۆ.. دانا حه‌مه‌غه‌ریب

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket