دانای ئه‌نتیك كه‌لوپه‌لو پێداویستیه‌ كۆنه‌كان كۆده‌كاته‌وه‌

گەلەری 09:05 PM - 2021-09-18

له‌شه‌قامی سالم له‌شاری سلێمانی كۆشێكی بچووك سه‌رجه‌م پێداویستی و كه‌لوپه‌له‌ كۆنه‌كان تێدا نماییش كراون.

خاوه‌نی كۆشكه‌كه‌ ناوی دانا ئه‌نوه‌ر كه‌ به‌دانای ئه‌نتیك ناسراوه‌ ته‌مه‌نی 27 ساڵه‌و ماوه‌ی 5 ساڵه‌ سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌ ئه‌نتیكه‌كانه‌و سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ش هی سه‌رده‌می كۆنن.

ڕۆژانه‌ خه‌ڵكانێكی زۆر سه‌ردانی دانای ئه‌نیك ده‌كه‌ن، ئه‌و هه‌رچه‌نده‌ بژێوی ژیانی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌لوپه‌له‌ ئه‌نتیكانه‌یه‌، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت خولیایه‌كی زۆری به‌و ئه‌وكه‌لوپه‌له‌ كۆنانه‌ هه‌یه‌ كه‌ساڵانی ڕابردوو به‌كارهێنراون.

له‌كۆشكه‌كه‌ی دانا ئه‌نتیك زیاترله‌ 500 كه‌لوپه‌ل و پێداویستی كۆن و كلتوری ده‌ست ده‌كه‌وێیت، هه‌ركه‌سێك به‌وشه‌قامه‌دا تێپه‌رێت ده‌بێت سه‌یرێكی كۆشكه‌كه‌ بكات و ئه‌و .

PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی

فۆتۆ: شاد ئیبراهیم

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket