riklam

هەڵشۆ ناوچەیەكی گەشتیاری و بەناوبانگ لەدروستكردنی شاڵ

گەلەری 09:30 PM - 2021-08-14

ناحیەی هەڵشۆ شوێنێكی گەشتیاری سەر بەپارێزگای سلێمانییە، 15 كیلۆمەتر لە شاری قەڵادزێوە دوورە، هەروەها شوێنێكی ستراتجیشە، چونكە دوایەمین ناوچەیە لەسنوری نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران لەو سنورەو 10 كیلۆمەتر دووری نێوانیانە.

بەهۆی سروشتی جوانی هەڵشۆوە، ساڵانە بەتایبەت لەوەرزی هاویندا كە كەشوهەوای ناوچەكە فێنكە گەشتیارێكی زۆر لەناوچەكانی كوردستان بەتایبەت سلێمانی و رانیە، هەروەها گەشتیارانی ناوچەكانی تری عیراق رووی تێدەكەن.

هەڵشۆ جگە لەوەی ناوچەیەكی گەشتیارییە، بەدورستكردقاتی (كر- بزو) واتە شاڵ بەناوبانگەو بچیتە هەر ماڵێكی ئامێری (جۆڵا) دەسماڵ دروستكردن دەبینرێت، كە بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان لەباو باپیرانیانەوە بۆیان ماوەتەوە، بەتایبەت قاتی شاڵی زۆر بەناوبانگەو خواستێكی زۆری لەسەرە.

PUKmedia شەیما ئەحمەد – هەڵشۆ 


زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket