riklam

وێنه‌.. قه‌یرانی دارایی و كۆرۆنا جلی كوردی هه‌رزان كردوه‌

گەلەری 09:09 PM - 2021-03-19

له‌گه‌ڵ هاتنی بۆنه‌كانی به‌هارو نه‌ورۆز، هاووڵاتیان ده‌ست ده‌كه‌ن به‌كڕ‌ینی جلووبه‌رگی كوردی و خۆیان بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆزو گه‌شت و سه‌یران ئاماده‌ ده‌كه‌ن.

عیزه‌دین حاجی تۆفیق، كه‌ ساڵانێكه‌ پیشه‌و كاری به‌رگدوریی ده‌كات به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ساڵانی دیكه‌ خواست له‌سه‌ر دورینی جل و به‌رگی پیاوان  كه‌متره‌، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و نه‌خۆشی كۆرۆناوه‌ خه‌ڵكیش زیاترئه‌و قوماشانه‌ ده‌كڕ‌ن نرخیان هه‌رزانن.

هه‌روه‌ها عه‌لی مه‌حمود، خاوه‌ن دوكانی جل و به‌رگی ژنان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ساڵانه‌ جل و به‌رگی ژنان له‌به‌هارو نه‌ورۆزدا پێشوازی لێده‌كرێت، ئه‌مساڵیش بازاڕ‌ی جل و به‌رگ به‌ساڵی ڕ‌ابردوو باشتره‌.

جلی كوردی خه‌ڵكی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك به‌شێوازێكی تایبه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌دورێت گرنگی تایبه‌تی پێده‌درێت.

PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولڕ‌ه‌حمان/ شاره‌زوور

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket