riklam

موحسین له‌ناو هه‌ورامییه‌كاندا فێری ئیش و زمانه‌كه‌یان بووه‌

گەلەری 01:09 PM - 2021-03-04

موحسین عه‌بدولره‌حمان ته‌مه‌نی 45 ساڵه‌و ماوه‌ی 17 ساڵه‌ له‌بازاری سابونكه‌رانی شاری سلێمانی كه‌ به‌ گوزه‌ری ھه‌ورامیه‌كان ناسراوه‌ كاری سپی كردنه‌وه‌و شتنی كڵاشی ھه‌ورامی ده‌كات له‌ كاتێكدا خۆی خه‌ڵكی قه‌ره‌داغه‌و ھه‌ورامیش نیه‌و زمانی ھه‌ورامی زۆرباش فێربووه‌ ".

موحسین ھه‌موو به‌یانیه‌ك دێته‌ دووكانه‌ بچووكه‌كه‌ی و رۆژانه‌ ھاووڵاتیان كڵاشی بۆ ده‌ھێن و ئه‌ویش ده‌یانشوات و سپیان ده‌كاته‌وه‌ وه‌ك خۆشی ده‌ڵێت،پێشتر چه‌ندین كاری تاقی كردوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تێیاندا سه‌ركه‌وتونه‌بووه‌،  به‌س له‌م كاره‌یدا توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتووبێت ده‌شڵێت، كاره‌كه‌م زۆر خۆش ده‌وێت".

موحسین ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ ده‌كات ئه‌گه‌ر چی ئێستا قه‌یرانی داراییه‌، به‌ڵام رۆژانه‌ 20 بۆ 25 جوت كڵاش ئه‌شوات و سپیان ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و ده‌شڵێت" له‌مانگی 2 وه‌ تاوه‌كو مانگی 9 كاریان زۆر باشه‌ بازاڕیان ھه‌یه‌ ".


فۆتۆ" شاد ئیبراھیم


PUKmedia جه‌مال سه‌ركه‌تی

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket