riklam

به‌گوڵ و هۆنراوه‌ رۆژی خۆشه‌ویستی به‌ڕێكرا

گەلەری 11:24 AM - 2021-02-15

له‌ڕۆژی خۆشه‌ویستیدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونه‌ریی هه‌ڵه‌بجه‌ كۆڕێكی شیعری بۆ شاعیری عه‌شق و خۆشه‌ویستی قوبادی جه‌لیلزاده‌ له‌ژێر ناونیشانی ( به‌گوڵ و وشه‌ عاشقان ته‌ژی ده‌كه‌ین له‌ناز ) ئه‌نجامدا .

محه‌مه‌د فه‌تاح به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند: پێمان خۆش بوو له‌م ڕۆژه‌ پیرۆزه‌ی خۆشه‌ویستیدا خۆشه‌ویستانمان بێبه‌ش نه‌بن له‌ وشه‌ ناسك و ئاوازی نه‌رمی عوده‌كه‌ی  مامۆستا ماجد و ئه‌م ڕۆژه‌ پیرۆز ده‌كه‌ین له‌ هه‌موو عاشقان

پاشان شاعیری عیشق به‌ شعرخوێندنه‌وه‌  له‌گه‌ڵ ئاوازی عوده‌ شه‌یداكه‌ی ماجد عه‌بدولره‌زاق ڕۆحی ئاماده‌بوانیان ته‌ژیكرد له‌ خۆشه‌ویستی.
پاشان خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ هه‌ریه‌ك له‌شاعیرو موزیكسیان.

PUKmedia كۆسار مه‌حمود

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket