riklam

وێنه‌..خانووی ئه‌حمه‌د به‌گی كوڕی ساڵح به‌گی بابان

گەلەری 02:16 PM - 2021-01-28

ئه‌م خانووه‌ ده‌كه‌وێته‌ گه‌ڕه‌كی (گۆیژه‌)ی شاری سلێمانی و له‌ ده‌ورووبه‌ری ساڵانی 1875 بۆ 1880 دروستكراوه‌ و یه‌كیچكه‌ له‌ خانووه‌ دێرینه‌كانی سه‌رده‌می دروستبوونی شاری سلێمانی.

ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه‌ دیواره‌ پانه‌كانی ئه‌و خانووه‌یه‌ كه‌ نزیكه‌ی مه‌ترێك و چل سانتیمه‌ و به‌ قوڕ دروستكراوه‌ و چه‌ند تاقێكی گه‌وره‌ و جوان له‌ناو ئه‌و خانووه‌دا به‌دی ده‌كرێت كه‌ له‌سه‌رده‌می خۆیدا باو بووه‌ و دیمه‌نێكی جوانتری به‌ ژووره‌كان به‌خشێوه‌.

له‌سه‌ره‌تای ساڵی چله‌كان سه‌عید به‌گی كوڕی ئه‌حمه‌د به‌گی بابان به‌دیوارێكی نزم به‌شێكی لێ جیا ده‌كاته‌وه‌ و سه‌رله‌نوێ به‌خشت دروستی ده‌كاته‌وه‌
خانووه‌كه‌ به‌شێكیان داڕوخاوه‌ و به‌شێكیان تا ماوەیەك لەمەوپێش ماڵی تێدابووه‌.

PUKmedia  فۆتۆ / شۆڕش وه‌هبی

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket