شوان داودی: ریفراندۆم بێ كه‌ركوك هیچ مانایه‌كی نیه
ی.ن.ک 04:35 PM - 2017-05-31.
له‌چوارچێوه‌ی زنجیره چاوپێكه‌وتنێكی كوردستانی نوێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك لێپرسراوو ئه‌ندام په‌رله‌مانی عیراق له‌به‌غدا، دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ شوان داودی وته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌نجامداو له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانماندا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: به‌غدا، به‌غدای جاران نییه، له‌وه‌ته‌ی مام جه‌لال له‌وێ نییه، كورد هاوسه‌نگی له‌ده‌ستداوه، تێگه‌یشتنی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌پرسه جیاوازه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا تێگه‌یشتنی پارتی دیموكراتی كوردستانه، نه‌ك هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان.
دیداری: كوردستانی نوێ
*له‌غیابی مام جه‌لال-دا دۆخی كورد له به‌غدا چۆنه؟
- یه‌كێك له‌گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی عیراق له‌ئێستادا، نه‌مانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كه‌می هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانه له‌به‌غدا، واته بڕیار به‌ده‌ست‌و كه‌سی یه‌كه‌می پێكهاته‌كان‌و حزبه‌كانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن، بۆنموونه، له خولی پێشووی په‌رله‌ماندا هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق، واته سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌مه‌نی وه‌زیران‌و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌ده‌ستی كه‌سی یه‌كه‌م‌و بڕیار ده‌ره‌كانه‌وه بوون، ده‌بینین جه‌نابی مام جه‌لال سه‌رۆك كۆمار بوو، ئه‌و هه‌م كه‌سی یه‌كه‌م‌و بڕیار به‌ده‌ست بوو له‌ناو پێكهاته‌كه‌ی وه‌ك كورد‌و له‌ناو حزبه‌كه‌ی، نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران بوو كه كه‌سی یه‌كه‌م‌و كاریگه‌ر بوو له‌ناو شیعه‌و له‌حزبه‌كه‌ی، ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوو كه كه‌سی یه‌كه‌م بوو له‌ناو پێكهاته‌كه‌ی‌و له‌ناو حزبه‌كه‌شی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌رسێكیان بڕیار به‌ده‌ست بوون له‌ناو پێكهاته‌كانیاندا، ئێستا ده‌بینین به‌م شێوه‌یه نییه، له‌گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌ریه‌كێكیان به‌ڵام ده‌بینین هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان، راسته له‌هه‌رسێ پێكهاته‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌سی یه‌كه‌م نین نه له‌ناو پێكهاته‌كانیان‌و نه له‌ناو حزبه‌كانیاندا، ئه‌مه وایكردووه قه‌یرانی بڕیاردان دروست بێت، له‌كاتێكدا پێشتر بڕیاردان ئاسانتربوو.
له‌ناو په‌رله‌مانیشدا دیسان لیستی كراوه زیانی گه‌یاندووه به‌بونیادی په‌رله‌مان، چونكه پڕۆسه‌ی سیاسی له‌عیراقدا نوێیه، خه‌ڵك له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌و ئه‌جێندای سیاسی یان له‌سه‌ر بنه‌مای فكر‌و رۆشنبیریی باكگراوندو مێژووی كه‌سه‌كان ده‌نگ ناده‌ن، به‌ڵكو به‌شێك له‌كاندیده‌كان به‌هۆی نفوزی عه‌شایه‌ری یان مادییه‌وه ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنن، بۆیه كه‌مترین خه‌ڵكی سیاسی دێته په‌رله‌مانه‌وه، له‌كۆی 328 په‌رله‌مانتار ئه‌گه‌ر بڵێم 50 یان سیاسین ئه‌وا زۆرم وتووه، له‌كاتێكدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران «په‌رله‌مان» شوێنی دانانی قانون‌و چاودێریكردنی حوكمڕانییه، ئیدی ئەگەر په‌رله‌مان خه‌ڵكی سیاسی تێدا نه‌بێت‌و ئه‌وه‌ی هه‌یشه بڕیار به‌ده‌ست نه‌بێت، بێگومان گه‌یشتنه بڕیار‌و سازان‌و ته‌وافوق زه‌حمه‌ت ده‌بێت.
* پرسی ته‌وافوق له‌ناو په‌رله‌ماندا، له‌وه‌ته‌ی سازان‌و ته‌وافوق لاواز بووه‌و زۆرینه‌و كه‌مینه سه‌نگی مه‌حه‌كه، كورد زیانی به‌رنه‌كه‌وتووه؟
- ته‌وافوقی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای فكری یان سیاسی دروست نه‌بووه، یان له‌سه‌ر بۆچوونی جیاواز، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای تایه‌فی نه‌ته‌وه‌یی بووه، واته دابه‌شبوونی ناو په‌رله‌مان دابه‌شبوونێكی سیاسی نه‌بووه، بۆیه ده‌بینین له‌خوله‌كانی پێشووی په‌رله‌ماندا له‌به‌رئه‌وه‌ی جۆرێك له‌ته‌وافوق هه‌بوو، كورد‌و شیعه‌و سوننه، سه‌رباری جیاوازی رێژه‌ی ده‌نگ، كه‌چی هه‌ریه‌كه یه‌ك ده‌نگیان هه‌بووه، ئه‌وكاته كورد هاوپه‌یمانێتی كوردستانی هه‌بوو، شیعه هاوپه‌یمانێتی شیعه‌ی هه‌بوو، سوننه‌كانیش هاوپه‌یمانێتییه‌كیان هه‌بوو، به‌ڵام له‌م خوله ئه‌م كۆبوونه‌وه‌و ته‌كه‌تولاتانه تێك‌شكان، كورد له‌یه‌ك لیست‌و هاوپه‌یمانێتییه‌وه بووه به‌پێنج لیست، له 3 كورسییه‌وه تێیدایه تا 28 كورسی، شیعه‌و سوننه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه دابه‌شبوون بۆ لیست‌و قه‌واره‌ی جیاواز.
پێشتر كورد‌و شیعه‌و سوننه له‌ده‌ره‌وه رێكده‌كه‌وتن، ئینجا ده‌هاتنه په‌رله‌مان، به‌ڵام ئێستا وانییه، له‌ناو سوننه‌كاندا دوو به‌ش هه‌یه‌و له‌ناو كورد دوو به‌ش هه‌یه‌و له‌ناو شیعه‌كانیش دوو دابه‌شبوون هه‌یه، هه‌ندێجار له‌هه‌ندێ پرسدا ده‌بینین ته‌كه‌تولیك دروست ده‌بێت کە كورد‌و شیعه‌و سوننه‌ی تێدایه، به‌ره‌ی به‌رامبه‌ریش یان دژیش به‌هه‌مان شێوه كورد‌و شیعه‌و سوننه‌ی تێدایه، واته دابه‌شبوونێكی ستوونی هه‌یه‌و دوو ستوون دروست ده‌بێت، به‌ڵام پێشتر رێك ده‌كه‌وتن‌و ته‌وافوق ده‌كرا.
* هه‌ندێجار دابه‌شبوونه‌كه له‌ژێر كاریگه‌ری ئیقیلیمیدا نابێت؟
- ئه‌م دابه‌شبوونه تێگه‌یشتنیان بۆ عیراق‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان جیاوازه، ناتوانم بڵێم دابه‌شبوونێكی ئیقلیمییه.
* كورد مه‌رجه‌عی هه‌یه؟ له‌غیابی مام جه‌لال له‌ده‌ستی نه‌داوه؟
- له‌به‌غدا كورد مه‌رجه‌عی نییه، پێشتر جه‌نابی مام جه‌لال هه‌بوو، مه‌رجه‌عێكی گه‌وره‌بوو، هه‌م له‌ناو كورد هه‌میش له‌عیراق گوێی لێده‌گیرا، ئێستا ئێمه له به‌غدا دوو پۆستی گه‌وره‌مان هه‌یه، یه‌كیان سه‌رۆكی كۆماره، ئه‌وی دیكه‌یان جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كاتێك كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی لیسته‌كان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌ماڵی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بێت، ئه‌وا زۆرجار پارتی به‌شداریی ناكه‌ن، كاتێكیش پارتی به‌شدار نه‌بێت ئه‌وا كه‌موكوڕی دیاره، نه‌چێته كۆبوونه‌وه یان بۆچوونی جیاوازیان هه‌بێت دیسان كه‌موكوڕییه.
* په‌یوه‌ندی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ شیعه‌و سوننه چۆنه؟
- تاكه هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌عیراق سه‌ركه‌وتوو بووبێت‌و ئه‌نجامی هه‌بووبێت، ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌یه كه له‌نێوان كورد‌و شیعه‌دا هه‌بوو، توانییان ده‌ستوور بنووسنه‌وه‌و عیراق بگۆڕن‌و گۆڕان له‌زۆر شت‌دا بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ش گرفت‌و كه‌موكورتی تێكه‌وتووه، پێویسته پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بكرێت‌و به‌فۆرمێكی دیكه دابڕێژرێته‌وه. ناكرێت ئێمه ده‌ست به‌شیعه‌وه بگرین‌و سوننه فه‌رامۆش بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ سوننه هه‌یه، 80%ی ناوچه دابڕێنراوه‌كانی كوردستان كه پێی ده‌ڵێن ناكۆك، هه‌ر له كه‌ركوكه‌وه بگره تا دیاله‌و موسڵ ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی سوننه هەیه، بۆیه ده‌بێت په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سوننه هه‌بێت، هه‌روه‌ك نابێت كه‌مینه‌و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش فه‌رامۆش بكه‌ین، جه‌نابی مام جه‌لال ده‌یوت، ژماره‌ی بچووك گرنگه بۆ به‌لاداخستنی ده‌نگ له په‌رله‌مان، له‌مه‌شدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین، ده‌بێ هاوپه‌یمانیان بین، بۆنموونه توركمانه‌كان.
* بۆ توركمانه‌كان لیستێكی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه له په‌رله‌مان؟
- جگه له به‌ره‌ی توركمانی كه خاوه‌نی سێ كورسین، هاوكات 7 په‌رله‌مانتاری دیكه‌یان هه‌یه له‌ناو پێكهاته‌كانی دیكه به‌تایبه‌ت له‌ناو شیعه‌دا، بۆ نموونه له‌ته‌له‌عفه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانیان هه‌یه، له‌خورماتوو هه‌یانه‌و له‌شوێنی دیكه هه‌یانه، ئێمه نه‌مانتوانیوه سوودیان لێوه‌رگرین، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رامبه‌ره‌كانمان سوودیان لێوه‌رگرتووه.
* بۆ وه‌فدی هه‌رێم دێته به‌غداو گفتوگۆ‌و راوێژ له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا ناكات، سه‌باره‌ت به‌پرسه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا، له‌كاتێكدا ئێوه نزیكترن له رووداوه‌كان‌و زانیارییتان چییه؟
- نه‌ك حسابمان بۆ ناكه‌ن كه دێنه به‌غدا، به‌ڵكو ئێمه‌یان خستۆته به‌ر تۆپه‌كه (مه‌دفه‌عه‌كه)و بێئه‌وه‌ی ئاگادارمان بكه‌نه‌وه، بۆ هه‌ر پڕۆژه قانونێكی ئیتیحادیی كه په‌یوه‌ندی به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه هه‌یه، ده‌بینین ئه‌و پڕۆژانه كه دێته لیژنه‌كان دواتر ده‌درێته حزبه‌كان، ئێمه‌ش داوای بۆچوونیان لێده‌كه‌ین، وه‌ڵاممان ناده‌نه‌وه، یان له پرسێكی وه‌ك قانونی بودجه ده‌بینین له‌ڕۆژی ده‌نگداندا حكومه‌تی هه‌رێم دێنه سه‌رخه‌ت‌و قسه ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ده‌بوو 4 بۆ 5 مانگ پێشتر وه‌فدی هه‌رێم به‌رده‌وام له‌به‌غدا بوایه بۆ راوێژ‌و گفتوگۆ‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بكردایه، كاتێك دێنه سه‌رخه‌تیش به‌شێوه‌یه‌ك دێته سه‌رخه‌ت‌و شته‌كانت لێ تێك ده‌ده‌ن.
چونكه ئه‌وان ئاگایان له بارودۆخی به‌غدا نییه بۆ ئیشكردن، ئه‌وان له‌هه‌رێمه‌وه بڕیار ده‌ده‌ن، نه‌هاتوون لێره گفتوگۆ بكه‌ن‌و ئاگادار نین، تاكلایه‌نه بڕیار ده‌ده‌ن، ئه‌مه نه‌ك گرفتی بۆ حكومه‌ت، به‌ڵكو بۆ كۆی خه‌ڵكی كوردستان دروست كردووه، یه‌كێك له‌پرسه‌كان كه بۆته كێشه بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و شێوازی كاركردنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم‌و سه‌ركردایه‌تی كورده له‌گه‌ڵ به‌غدا، كه وه‌فدێكیش دێته به‌غدا، سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانیشی لێ ئاگادار ناكرێته‌وه، ده‌چێته گفتوگۆ‌و دواتر فراكسیۆنه عه‌ره‌به‌كان ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانمان پێده‌ڵێنه‌وه، سه‌ركردایه‌تی كورد خۆی به‌گه‌وره‌تر ده‌زانێت ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیشمان پێ بڵێت، له‌كاتێكدا هه‌موو ئه‌ركی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كه له‌به‌غدا كه‌وتۆته ئه‌ستۆی لیسته په‌رله‌مانییه‌كان، چونكه حزبه‌كان له‌به‌غدا بوونیان نییه، یان لاوازن، هه‌روه‌ها راگه‌یاندنیشیان نییه، ستافی حكومه‌تیش له به‌غدا وه‌ك جاران نییه، دوو وه‌زیرمان هه‌یه تائێستا یه‌كێك له‌وه‌زیره‌كان كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردییه‌كان نه‌كردووه، تا ورده‌كاری ناو حكومه‌تی پێ بڵێین، له‌ڕێی خه‌ڵكی دیكه‌وه ده‌یزانین، ئه‌ركێكی زۆر گران ده‌خرێته سه‌ر شانمان‌و بێئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتمان پێبدرێت.
په‌رله‌مانتارانی كورد له‌هه‌موو لیسته‌كان له لیژنه‌كانی خۆیاندا كاران، سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌هیچ پڕۆژه قانونێك شتێك تێنه‌په‌ڕێت له‌دژی كورد بێت، ئه‌وه سێ ساڵه له‌به‌غداین، تائێستا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاریمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا نه‌كردووه، یه‌ك دووجار حكومه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیستی دارایی‌و نه‌وتدا دانیشتووه‌و كۆبوونه‌ته‌وه له‌سه‌ر بودجه‌و شت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان نه‌كراوه.
* ئێستا به‌غدا چه‌نده نازی كورد راده‌گرێت؟
- پێموایه هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم‌و به‌غدا ته‌نها موجامه‌له‌ی یه‌كتر ده‌كه‌ن، چونكه كه‌سیان بڕوای به‌وی دیكه نییه، متمانه‌ی به‌وی دیكه نه‌ماوه، كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن ده‌ڵێن باش بوو، كه‌چی هیچ گۆڕانێك روونادات‌و ئه‌نجامی نییه.
* دۆخی حوكمڕانی له‌هه‌رێم كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌ت‌و لایه‌نی شیعه‌و سوننه هه‌بووه؟
- ئاراسته‌كردنی سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم به‌جۆرێك بووه كه حكومه‌تی هه‌رێم بۆته به‌شێك له‌ململانێی هه‌رێمه‌كه، پێشتر تا جه‌نابی مام جه‌لال له‌به‌غدا بوو توانیبووی هاوسه‌نگی رابگرێت، له‌غیابی مام جه‌لال-دا كورد بۆته به‌شێك له‌و ململانێیه‌و كه بوویته به‌شێك له‌و ململانێیه، ئیدی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه ده‌بیت كه له‌گه‌ڵیت‌و قازانج بكات قازانج ئه‌كه‌یت‌و زیانیش بكات تۆ زیان ئه‌كه‌یت.
گوتاری حكومه‌تی هه‌رێمیش پارتی ئاراسته‌ی ده‌كات، هه‌موو ئه‌و دابڕانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا یان له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێك دوور ده‌كه‌وێته‌وه یان به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه خواستی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه.
* ده‌نگ‌و ده‌هۆڵی ریفراندۆم له‌به‌غدا لێكدانه‌وه‌ی چی بۆ ده‌كرێت؟ پێتوایه پڕۆژه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بێت؟
- جارێ من له‌ماڵی خۆمانه‌وه ده‌ستپێبكه‌م، دوو پرسی ستراتیجی هه‌بوو له‌كوردستان هه‌ردووكی یه‌كێتی رایگرتووه، یه‌كه‌میان پرسی یه‌كپارچه‌یی خاكی هه‌رێمی كوردستان كه له‌پڕۆژه‌ی قانونی بودجه‌ی 2017 خه‌ریك بوو له‌ت بێت یه‌كێتی نه‌یهێشت.
له‌پرسی كه‌ركوكیشدا ته‌نها یه‌كێتی ده‌ستی به‌و دروشمه‌وه گرتووه كه كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
كه‌ركوك له‌نێوان سێ بژارده‌دا بووه، بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێم، یان ببێت به‌هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ، یان هه‌ر له‌سه‌ر به‌غدا بێت تا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
بۆ كورد له‌خراپترین حاڵه‌تدا (ئه‌زعه‌فول ئیمان) له‌سه‌ر به‌غدا بمێنێته‌وه له‌ئێستادا نه‌ك ببێت به‌هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ، بۆ توركمانیش له‌سه‌ر به‌غدا بێت نه‌ك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێم، بۆ عه‌ره‌بیش له‌سه‌ر به‌غدا بێت پێی رازین، بۆیه كه‌ركوكییه‌كان بیتاقه‌ت بوون.
له‌پرسی ئاڵای كوردستاندا له‌كه‌ركوك، ئه‌مه به‌رله‌وه‌ی كێشه بێت له‌به‌غداو پێی نیگه‌ران بن، حكومه‌تی هه‌رێم پێی ئیحراج بووه، تائێستا قسه‌یه‌كی ره‌سمییان له‌وباره‌یه‌وه نه‌كردووه‌و ئاماده‌نین كه‌ركوك وه‌ك به‌شێك له‌هه‌رێم ته‌ماشا بكه‌ن، ناكرێت له‌پرسی واگرنگدا ته‌نها به‌دروشم مامه‌ڵه بكرێت، نه‌وته‌كه‌ی ببه‌م‌و بێ‌باك بم به‌رامبه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی‌و پڕۆژه‌م بۆی نه‌بێت، له‌پرسی ئاڵادا عه‌بادی وتی: له هه‌رێم پێیان وتوم ناچارین مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین‌و شه‌رمه‌زارین.
سه‌باره‌ت به ریفراندۆم، ئه‌وه پێشتر ریفراندۆم كراوه‌و یه‌ك ملیۆن ئیمزای بۆ كۆكراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆ چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم بێ كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕاوه‌كان ده‌یكه‌ن، ئه‌وا ریفراندۆمی بۆ چییه؟ ئێستا بڕۆن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غداو وڵاتانی ناوچه‌كه بكه‌ن به‌و سنووره رازین كورد سه‌ربه‌خۆ بێت، به‌ڵام به‌مه‌رجێك بێ كه‌ركوك، كه‌وایه ریفراندۆم بێ كه‌ركوك هیچ مانایه‌كی نییه‌و ئه‌گه‌ر كردیان ئه‌وه هیچمان نه‌كرد.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24