riklam

مه‌زارگه‌ی شێخی شێخ موسڵ تائێستا مێژووه‌كه‌ی نه‌زانراوه‌

شوێنەوار‌‌ 09:48 PM - 2017-03-30
.

.

له‌كۆیه‌ چه‌ندین مه‌زارگه‌ و مه‌نزڵگه‌ی پیاو چاكان هه‌ن له‌وانه‌ مه‌زارگه‌ی شێخی شێخ مووسڵ ئه‌م شوێنه‌ له‌ناوه‌ڕاستی بازاڕی كۆیه‌ یه‌ درووست كراوه‌ له‌گومبه‌تێك پێك هاتووه‌ 

 

سه‌ركه‌وت سۆفی به‌رِێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری كۆیه‌ به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند:  كه‌ ئه‌م شوێنه‌ له‌ ئیستا له‌ڕووی ئاسه‌واره‌وه‌ زۆر كۆنه‌ به‌ڵام مێژوویه‌كه‌ی دیارنیه‌.

 

وتیشی: ئه‌م شوێنه‌ش پێك دێت له‌ دووقه‌وسی  گه‌وره‌و پێنج تاق درێژی ئه‌م شوێنه‌ شه‌ش مه‌تر درێژه‌و پانیه‌كه‌ی چوار مه‌تره‌. 

 

هاوڵاتیان به‌مه‌به‌ستی نه‌خۆشی و پارِانه‌وه‌ سه‌ردانی ئه‌م شوێنه‌ یان كردوه‌.وه‌ك ئه‌حمه‌د كه‌ریم ماوه‌ی ۳٥ ساڵه‌ له‌م شوێنه‌ دووكانی هه‌یه‌ ووتی: وه‌ك باس ده‌كرێت شێخی شێخ موسڵ له‌موسڵه‌وه‌ به‌پێیان سه‌ردانی كۆیه‌ی كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی بازرگانی ڕووی له‌شاری كۆیه‌ كردووه‌ پاشان مردووه‌و له‌م شوێنه‌ ناشتویانه‌، له‌ئێستادا ئه‌م مه‌زارگایه‌ كه‌س سه‌ردانی ناكات و وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌.

 

 

 

PUKmedia  كاوه‌ عه‌بدوڵا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket