33 وه‌جبه‌ی به‌ركه‌وتوان‌و نه‌خۆشانی چه‌كی كیمیایی نێردراونه‌ته ئێران
جینۆساید 11:58 AM - 2017-03-16.
مه‌حمودی حاجی ساڵح: 33 وه‌جبه‌ی به‌ركه‌وتووان‌و نه‌خۆشه‌كانی چه‌كی كیمیایی نێردراونه‌ته ئێران
له‌م دیداره تایبه‌ته‌دا، وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، «مه‌حمودی حاجی ساڵح»، وڵامی كۆمه‌ڵێك پرسیاری گرنگ و جددی ده‌داته‌وه‌و له‌لایه‌ك باسی ئه‌و پڕۆژانه ده‌كاتكه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان و برینداره‌كانی چه‌كی كیمیاوی كراون، له‌لایه‌كی تریش باسی ئه‌و پڕۆژه‌و بابه‌ته گرنگانه ده‌كات كه پێویسته بۆ هه‌ڵه‌بجه بكرێن.
* دۆخی هه‌ڵه‌بجه، له‌دوای 29 ساڵ له كیمیابارانكردن له چ ئاستێكدایه به شێوه‌یه‌كی گشتی؟ ئایا ئه‌توانین بڵێین برینی جینۆساید‌و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه به‌ره‌و ساڕێژبوون هه‌نگاوی ناوه؟
-ده‌بێت پێش هه‌مووشتێك ئه‌وه بڵێم، كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه رقی ره‌ش و شۆڤێنی به‌عسییه‌كان بوو، كه چه‌ندین ساڵ له ده‌رونی نه‌خۆشیاندا په‌نگی خواردبووه‌وه، هۆكارانی زۆرن. خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور و هه‌ورامان، هه‌میشه قه‌ڵای به‌هێزو له‌بن نه‌هاتوو بوه له ڕووی ـ فكری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ، له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه خوێندن و خوێنده‌واری، ئه‌ده‌ب و شاعیر و شیعر و هونه‌ر و شانۆ، بزوتنه‌وه‌ی فكری جۆراوجۆرـ بزوتنه‌وه و راپه‌رێن و خه‌بات و شۆرش و شورشگیری هتد.. سه‌رمه‌شقی كۆڵنه‌دانی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بوو، تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی به‌عس و داگیركه‌رانی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زورو هه‌ورامان و ناوچه‌كانی تر. ئه‌و ڕاستیانه‌ی سه‌لماند كه ئه‌و ناوچانه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌میشه یاخین له ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكاری.
بێگومان دۆخی هه‌ڵه‌بجه دوای 29 ساڵ له كیمیابارانكردن و جینۆساید‌كردن، له ئاست و پله‌ی جیاجیا گۆڕانكاری چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی به‌سه‌رهاتوه. كه ئه‌كرێ له پرسیاره‌كانی خواره‌وه وردتر و‌ڵامیان بده‌ینه‌وه.
* به پارێزگا بوونی هه‌ڵه‌بجه، تا چه‌ند هۆكاره، ئه‌وه‌ی جینۆساید‌و كیمیاباران به‌م شاره‌ی كرد، ئه‌و بڕیاره بیبوژێنێته‌وه؟
-ئاستی خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌ك سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان له ڕووی بژێوی ژیانه‌وه، به‌ڵام پارێزگای هه‌ڵه‌بجه زیاتر‌و زۆرتر پێویستی به بوژاندنه‌وه هه‌یه له‌گشت بواره‌كاندا، كۆمه‌ڵایه‌تی و فكری و ئاوه‌دانی و ته‌ندروستی و ئاشتی و پێكه‌وه هه‌ڵكردن و ژینگه‌یی. به‌تایبه‌تی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌س وكاری شه‌هیدان و زیانلێكه‌وتوان، له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیتحادی و هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌كی تریشه‌وه چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كانی و به‌ركه‌وتوووانی چه‌كی كیمیاوی. بێگومان به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه خه‌ونێكی پیرۆزی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و خه‌ڵكی كوردستان بوو، ئه‌و خه‌ونه هاته‌دی. به‌ڵام پێویستی زۆری به هاوكاری هه‌یه له گشت بواره‌كانی كارگێری و دارایی و فه‌رهه‌نگی و هتد
* ئایا حكومه‌تی عێراق تا ئێستا، به تایبه‌ت له‌دوای 2003وه چوه‌ته ژێرباری جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی، له‌كاتێكا دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق به‌فه‌رمی دۆسیه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی وه‌ك تاوانی جینۆساید ناساندوه؟ ئه‌گه‌ر نه‌چوه‌ته ژێر باری ئه‌و به‌رپرسیارێتیه، هۆكاره‌كه‌ی بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
-حكومه‌تی فیدراڵی پێویستبوو رێز له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق بگرێت. رێز له‌ده‌نگدارانی ئه‌و ده‌ستووره بگرێت، كه له‌مادده‌ی «132» ده‌ستووردا هاتووه، پێویسته حكومه‌تی ئیتحادی داوای لێبوردن له خه‌ڵكی زیان لێكه‌تووی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌یشه‌وه. له‌ڕووی مادی و مه‌عنه‌وی، قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه كه به «800»ملیار دولار مه‌زنده‌كراوه‌و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵكوژیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و كیمیاباران و ئه‌نفال و بارزانیه‌كان و كوردانی فه‌یلی و سیدسادق و پشده‌رو تاوانه‌كانی تره. هه‌روه‌ك له دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق، ئه‌و تاوانانه‌ی باسمانكرد، به‌فه‌رمی وه‌ك جینوساید ناسێنراون و حكومه‌تی عێراقیش وه‌ك شوێنگره‌وه‌ی حكومه‌تی پێشوو، كه ئه‌م تاوانانه‌ی دژی گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجام داوه ده‌بێ ئه‌م ماده ده‌ستوریه جێبه‌جێ بكات.
به‌بڕوای من هۆكاری جێبه‌جێ نه‌كردنی مادده‌ی»132» قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌توانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ: یه‌كه‌م، رێز نه‌گرتن له مافه‌كانی خه‌ڵك ـ مافی ده‌نگه‌ری ده‌ستوری هه‌مێشه‌یی عێراق، وه‌ك مادده‌ی ده‌ستورییه‌كان تری «140»و بودجه‌ی پێشمه‌رگه و بودجه‌و نه‌وت وگازو ئه‌وانی تر. دووه‌م، له گفتوگۆ سیاسی و كارگێریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پارته سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراقدا، وه‌ك پێویست گفتوگۆ‌و فشار له‌سه‌رحكومه‌تی ئیتحادی دروست نه‌كراوه بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی «132» له ده‌ستوری عێراقدا.سێیه‌م: رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌گشتی وڕێكخراوه‌كانی بواری كۆمه‌ڵكوژی به تایبه‌ت، وه‌ك پێویست فشاریان له‌سه‌رحكومه‌تی ئیتحادی دروستنه‌كردوه‌و لۆبی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ دروستنه‌كراوه.
* ئه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، له ئاستی پێویست بوه بۆ ئه‌م شاره؟ ئه‌گه‌ر وایه گرنگترینی ئه‌وانه‌ی جێبه‌جێكراون كامانه‌ن؟ دۆسییه‌ی برینداره‌كانی چه‌كی كیمیاوی، یه‌كێكه له هه‌ستیارترین دۆسییه‌كان؟ تا ئێستا چه‌ند بریندار چاره‌سه‌ركراون و ژماره‌ی ته‌واوی برینداره‌كان چه‌ندن؟ به‌رنامه‌ی داهاتووتان چییه بۆ ئه‌م پرسه؟
-له‌كابینه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی زۆر به هه‌ڵه‌بجه‌و ناوه‌چه‌كه دراوه، له‌ڕووی ئاوه‌دانی له‌گشت بواره‌كاندا، به‌ڵام هێشتا زۆری تری پێویسته‌و زۆر لایه‌ن ماوه كه پێویسته ببێته جێگای بایه‌خ و گرنگی پێدان.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانه‌وه بوه یان هه‌یه، تائیستا بۆ به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی « 33 «سی و سێ وه‌جبه‌ی به‌ركه‌وتوان و نه‌خۆشه‌كانی چه‌كی كیمیاوی نێردراونه‌ته كۆماری ئیسلامی ئیران و چاره‌سه‌ری جۆراو جۆر بۆ نه‌خوشیه‌كانیان « پێست ، چاو ، سییه‌كان» هتد بۆ كراوه. «970» نۆسه‌دو حه‌فتا به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیاوی له هه‌ڵه‌بجه‌و شارزوور، و هه‌ورامان و بالیسان و شوێنه‌كانی تر «منحه»ی مانگانه‌یان بۆ براوه‌ته‌وه. زۆربه‌یان یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون یان زه‌ویان بۆدابینكراوه. هه‌ندێكیش ماون كه‌ژماره‌ی زه‌ویان پێ دراوه‌و زه‌ویه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه.
* نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ بریندارانی چه‌كی كیمیاوی له هه‌ڵه‌بجه دروستكراوه، ئێستا له چ قۆناغێكدایه‌و گرفت له چیدایه تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی كرداری نه‌خراوه‌ته كار‌و خزمه‌تی برینداره‌كان؟ هه‌نگاوتان چیه بۆ كاراكردنی؟
-هه‌وڵی ته‌واومان داوه‌و به‌رده‌وامیشین، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی چه‌كی كیمیاوی به‌ڕووی نه‌خۆشه‌كاندا بكرێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی كارمه‌ندی جۆراوجۆر‌و پێویست و ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتووی بۆ دابین بكرێت. سه‌ردانی وڵاتانمان كردوه‌و هه‌وڵمانداوه كه پزیشكی پسپۆر سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانی تربكه‌ن، كه به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیاویان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، یان ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ته‌ندروستیان باش نیه بنێردرێنه ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت له وڵاتی سوید. هه‌وڵیشمانداوه كه‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ركی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كانی به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیاوی بگرێته ئه‌ستۆو به‌ڵنیاییه‌وه ئه‌و پرۆسه‌ش جێبه‌جێده‌كه‌ین.
* ئه‌ی بۆ تاقانه‌كانی كیمیاباران و جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه؟
-بۆ رێزلێنان و حورمه‌تگرتنی تاقانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی له‌كوردستان كه له‌و تاقانانه، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش ژماره‌یه‌ك له تاقانه‌ی جینۆسایدیان هه‌یه‌و له‌په‌رله‌مان، به‌هاوكاری په‌رله‌مان و لیژنه تایبه‌ته‌كان و وه‌زاره‌تمان، یاسایان بۆ ده‌ركراو و رێنمایی یاساكه‌ش له وه‌قائیعی كوردستان بڵاو كرایه‌وه، كه هه‌ندێك ئیمتیازات له خۆ ده‌گرێ. بۆجێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه له ئیستاتدا ده‌ست به‌كارین بۆ دروستكردنی ناسنامه‌یه‌كی تایبه‌تی تاقانه‌كانی جینوسایدو مه‌دالیاكی شایسته‌ی رێزلینان كه له رۆژی 16-03-2017 پێیان ده‌به‌خشرێت.
* وه‌ك وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیتان كردوه به گشتی؟
-بۆ رێزلینان له كه‌س وكاری شه‌هیدانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، بریارمانداوه كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بكرێته به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌ڵه‌بجه.
* چیتر بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری؟
-زیاتر له «120» سه‌دو بیست شه‌هیدی بینا سوتاوه‌كه‌ی ناحیه‌ی سیروان كه تومارنه‌كرابوون تۆماركراون و وه‌ك شه‌هیدی هاوڵاتی. وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌رپشككراون، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیتر، له كۆماری ئیسلامی ئیران یاداشتی لێكتێگه‌یشتن و گرێبه‌ست ئه‌نجام بده‌ین، له ڕووی هێنانی پزیشكی پسپۆر بۆ پشكینینی نه‌خۆشه‌كانی به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیاوی و به‌رێوه‌بردنی ئه‌ونه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كه‌و بۆئه‌م مه‌به‌سته هه‌ردولامان له‌هه‌ولێداین و به‌رده‌وامیش ده‌بیت.
* چی شتێك زۆر گرنگه كه بۆ هه‌ڵه‌بجه بكرێت و نه‌كرابێت؟
-كاراكردنی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له‌ڕووی كارگێری و بودجه‌ی و دارایی و هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه حكومی و ناحكومیه‌كان ده‌ره‌وه. دروستكردنی سه‌نته‌رێكی تۆژینه‌وه‌و لێكولێنه‌وه له‌بواری ژینگه‌یی هه‌ڵه‌بجه‌و كاریگه‌رییه بۆ ماوه‌یی و جێماوه‌كانی كیمیاباران و جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه. په‌ره‌پێدانی سه‌نته‌ری تۆژینه‌وه‌ی زانستی له‌زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و هاندانی ئه‌نجامدانی تۆژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی و كاریگه‌ری وده‌رهاوشته‌كانی ئه‌وچه‌كه. دروستكردنی هۆلێكی گه‌وره‌و شایسته به قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی رێ و ره‌سم و یادو بۆنه‌كان. بایه‌خدان به ژیانه‌وه‌ی كلتوور‌و ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری و گه‌ڕانه‌وه‌ی كتێبخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه كه له‌كاتی كیمیابارانكردنه‌كه‌دا براوه‌ته وڵاتی ئێران
PUKmedia له كوردستانی نوێ-وه
ئا: جه‌لال هۆرێنی
هەواڵی زیاتر
-
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی كارگێڕی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی یەکێتی بەشداری جەژنی سەری ساڵی ئیزدییەکان دەکات
ی ن ک 08:17 PM - 2024-04-17 -
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
کوردستان 06:03 PM - 2024-04-17 -
هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ مەڵبەندی هەولێر کۆدەبنەوە
ی ن ک 05:02 PM - 2024-04-17 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی د.عیرفان
پرسەنامە 04:54 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17