سلێمانی.. ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر بێ به‌رامبه‌ر كاری یاسایی بۆ گه‌نجان ده‌كه‌ن
چاوپێکەوتن 05:31 PM - 2017-03-01.
تۆڕی لیده‌ر رێكخراوێكی ناحكومییه‌كان، بێبه‌رامبه‌ر كاری یاسایی و وه‌رگرتنی كه‌یسی یاسایی گه‌نجان له هه‌ردوو ره‌گه‌ز له لایه‌ن پارێزه‌ری خۆبه‌خش ده‌كه‌ن.
تۆڕی لیده‌ر" كۆمه‌ڵێك پارێزه‌ر كه خۆبه‌خشانه كارده‌كه‌ن له‌م رێكخراوه‌دا به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئابوورییه سه‌خته‌ی كه‌به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌كه خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌یه ناتوانن پارێزه‌ر بۆخۆیان دابین بكه‌ن.
تۆڕی لیده‌ر له‌ساڵی 2015 دامه‌زاروه، ئه‌م پرۆژه‌ی كه تایبه‌ت به كه‌یسی یاسایی و راوێژه یاسیایه‌كان بۆ گه‌نجان كه ئه‌م پرۆژه‌یه له به‌رواری 1/12/2016 ده‌ستیپێكردوه و تا 30/11/2017 به‌رده‌وامده‌بێت وه ده‌توانرێت كاته‌كه‌شی درێژ بكرێته‌وه.
گۆنا مه‌جید،پارێزه‌رو ئه‌ندامی تۆڕی لیده‌رو كه خۆبه‌خشانه كارده‌كات به PUKmedia ی راگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك پارێزه‌رین كه خۆبه‌خشانه كارده‌كه‌ین له‌م رێكخراوه بۆیه به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئابورییه سه‌خته‌ی كه‌به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هاتووه كه خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌یه ناتوانن پارێزه‌ر بۆخۆیان دابینبكه‌ن بۆ به‌رگریكردن له مافه یاساییه‌كانی خۆیان، جگه له‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه سیاسیه‌ی كه ئێستا هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری نه‌رێنی كردۆته سه‌ر ره‌وشه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ، پێشلكارییه‌كی زۆر ده‌كرێت به تایبه‌تی توندوتیژی زۆر ده‌كرێت به رامبه‌ر به گه‌نجان پێویستیان به‌پارێزه‌ر ده‌بێت بۆ پارێزگای له مافه یاساییه‌كانیان بۆیه تۆڕه‌كه‌مان له رێگه‌ی ئه‌م پرۆژیه‌وه "پرۆژه‌ی گه‌نجان" هه‌ڵده‌ستێت به پێشكه‌شكردنی هاوكاری یاسایی له چوونه دادگا‌و بینیی كه‌یسه‌كان و به دواداچون بۆیان تا پله‌ی كۆتای له‌گه‌ڵ هاوكاری معنه‌وه‌ی وه‌كو گێڕانه‌وه‌ی متمانه به خۆبون به‌چاوێكی گه‌شتر سه‌یری ژیان كردن له رێگای خول و سیمینار كه ساز ده‌كرێت به‌و بابه‌ته‌ی رێنمای ده‌رون دروستیان پێشكه‌ش ده‌كرێت".
خولی وشیاری بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه توشی زه‌بری ده‌رونی هاتوون له ئه‌نجامی توندوتیژی به‌رمبه‌ریان كراوه."
ده‌رباره‌ی ئامانجی ئه‌م پڕۆژه‌یه گۆنا مه‌جید وه‌ك پارێزه‌رێكی خۆبه‌خش رایگه‌یاند: "وه‌رگرتنی كه‌یسی یاسا له‌هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه توانایان نیه‌پارێزه‌ر بگرن بۆ پاراستنی مافه یاساییه‌كانیان و به دواچون بۆ هه‌ركه‌یسی هه‌ر گه‌نجێك كه سه‌ردانمان ده‌كات بۆ كێشه‌و گرفته یاساییه‌كان وپێشكه‌شكردنی راوێژی یاسایی له لایه‌ن پارێزه‌رانی ئه‌م پرۆژه‌یه به هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه‌داواكاری راوێژده‌كه‌ن، سه‌ردانیكردنی سه‌نته‌ره‌كانی داڵده‌دانی ژنان و وه‌رگرتنی زانیاری یاسایی دروست وه‌رگرتنی كه‌یسه‌كانیان و چونه دادگا و به دواداچونی كردن، كردنه‌وه‌وخول و سیمینار‌و بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی وشیاری یاسایی،كردنه‌وی خولی وشیاری بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه توشی زه‌بری ده‌رونی هاتون له ئه‌نجامی توندوتیژی به‌رمبه‌ریان كراوه،"
ده‌رباره‌ی سودمه‌ندانی ئه‌م پرۆژه‌یه كێیه گۆنا مه‌جید وتی:" سودمه‌ندانی ئه‌م پرۆژیه سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌نجانه‌ن كه ته‌مه‌نیان 35ساڵ زیاتر نیه‌و كه‌یسه‌كانی كه تایبه‌ته به دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی به ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی و و كه‌یسه‌كانی تایبه‌ت به دادگای باری كه‌سێتی و نه‌وجه‌وانان به گشتی له‌هه‌ردوو ره‌گه‌ز و به تایبه‌ت به دادگای لێكۆڵینه‌وه نه‌وجه‌وانان، و هه‌موو ئاین و كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان كه ئێستا له هه‌رێمی كوردوستان نیشته‌جێن".
ده‌رباره‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه له لایه‌ن كێیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و نه‌خشه‌سازی ئه‌م پرۆژه‌یه چۆنه پارێزه‌ر گۆنا ئاماژه‌ی بۆده‌كات"، ئه‌م پرۆژه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌برێت له لایه‌ن چه‌ند پارێزه‌رێكه‌وه كه كاری پارێزه‌رایه‌تی له چه‌ندین كه‌یسی گرنگ و حه‌ساسیان له دادگاكان یه‌كلاكردۆته‌وه‌و ئه‌م پرۆژه‌یه له 1/12/2016 ده‌ستیپێكردوه‌و تا 20/11/2017 به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌توانرێت و قابیلیه‌تی درێژكردنه‌وه‌ی هه‌یه، وه پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمێكی تایبه‌ت به‌م پرۆژیه له لایه‌ن خاوه‌نی كه‌یسه‌كه كه به شێوه‌یه‌ك بێت ناوی سیانی ئه‌و كه‌سه‌و ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز و جۆری كێشه‌كه‌و یاسیایه‌كه‌ی تێدا ده‌نوسرێت، له‌گه‌ڵ ژماره‌ی موبایل و بۆ به دواداچون به ده‌مه‌وه هاتنیاین له هه‌ركات و شوێنێكدابێت، هه‌روه‌ها دانانی داتا به‌یسێك به مه‌به‌ستی جیاكردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زو ته‌مه‌ن و جۆری كه‌یسه‌كان.
ناونیشانی ئۆفیسی سه‌ره‌كی تۆڕی لیده‌ر / بینای ئاوادی مۆڵ به‌رامبه‌ر ده‌رگای سه‌ره‌وه‌ی پاركی ئازادی
بۆ په‌یوه‌ندی كردن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ژماره‌یه‌وه /07701083936 و 07501437699
PUKmedia / ئاماده‌كردنی.. تریفه حه‌سه‌ن
هەواڵی زیاتر
-
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24