د.فێردیناند: مام جه‌لال پێی وتم كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌بینین
ی.ن.ک 05:54 PM - 2017-02-23.
به‌شی دووه‌م.....
د.فێردیناند هێنێر بیچله‌ر یه‌كێكه له‌و فۆتۆگرافه‌ر و رۆژنامه‌نوسانه‌ی كه به‌شێك له مێژووی یه‌كێتی و سه‌ركرده‌كانی له‌لایه، یه‌كێك له‌وێنه به‌ناوبانگه‌كانی فۆتۆیه‌كی سه‌رۆك مام جه‌لاله، كه له‌سه‌ر په‌یژه‌ی ماڵی گوندنشینێك دانیشتووه و سه‌رقاڵی نوسینی نامه‌یه‌كه، له‌وكاته‌دا بێشله‌ریش به سه‌لیقه و لێهاتووی خۆی ئه‌و وێنه‌یه ده‌گرێت، كه ده‌بێته وێنه‌یه‌كی گرنگ و به‌ربڵاو له كوردستان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی PUKmedia له‌گه‌ڵی سازی كردووه، د.فێردیناند، باسی ساڵانی حه‌فتاكان و یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ كوردستان ده‌كات.
خه‌سڵه‌ته‌كانی مام جه‌لال
له‌م به‌شه‌ی دیداره‌كه‌یدا د.فێردیناند باسی چونیه‌تی ناسین و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ مام جه‌لال ده‌كات و به‌بیریهێنایه‌وه كه پێشتر فوئاد ره‌سوڵ و د.وریا رواندزی ناسیوه كه نوێنه‌ری كورد بوون له ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تی نه‌مسا، ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه له‌ڤێیه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا د.فێردیناندیان به مام جه‌لال ناساندووه.
د.فێردیناند ده‌ڵێت: "مام جه‌لال سیاسه‌تمه‌دارێكه كه له كاتی گفتوگۆدا ده‌توانێت به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بخاته سه‌ر رای خۆی" هه‌روه‌ك سه‌رسامه به خه‌سڵه‌ته‌كانی مام جه‌لال " ئه‌و هه‌موو كاتێك كه‌سێكی راستگۆ بووه و به‌ڵگه‌ی پێ بووه بۆ هه‌ر قسه‌یه‌ك كه ده‌یكات، هه‌میشه كه‌سێكی خاكی و ده‌م به پێكه‌نینه".
مام جه‌لال پێیوتم له‌ژیانماندا كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌بینین
د. هێنێر بیچله‌ر باسی پرسیارێكی خۆی ده‌كات كه له ساڵی 1976 دا له ڤییه‌نا له مام جه‌لالی پرسیوه: "ئامانجت چییه؟" مام جه‌لال-یش وتویه‌تی: "فێردیناند له‌ماوه‌ی ژیانی خۆم و خۆتدا، كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌بینین".، ئێستا دوای ئه‌و ماوه‌یه د.فێردیناند ده‌ڵێت:ئه‌وكاته "به دڵنیاییه‌وه بڕوام پێ نه‌كرد" به‌ڵام "دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی كورت به سه‌ر به‌خشینی ئه‌و هه‌موو شه‌هیده‌ی كورد و ساڵانێكی زۆر له مه‌ینه‌تی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عسدا، كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ دامه‌زرا، به‌ڵام به ڕاستی ڕوویدا و من سه‌رم سوڕما و بڕوام نه‌كرد".
وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی به‌عس
دوای ماوه‌یه‌ك وه‌فدێكی حكومه‌تی به‌عس سه‌ردانی د.فێردیناندی كرد و یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی وه‌فده‌كه هاشم عه‌قراوی بوو كه جاشێكی كورد بوو، نوێنه‌رایه‌تی جاشه‌كانی تری ده‌كرد. عه‌قراوی به د.فێردیناندی وتووه كه ئه‌و قسانه‌ی له‌لایه‌ن مام جه‌لال-وه بۆی كراوه، ته‌نیا یه‌ك دیوی حیكایه‌ته‌كه‌یه، گوایه خۆی "عه‌قراوی" سه‌ركرده‌یه‌كی كورده و هه‌موو شتێك له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌و دایه و د.فێردیناندی بانگهێشت كردووه بۆ سه‌ردانی كوردستان. د.فێردیناند پێیوایه هاشم عه‌قراوی كه‌سایه‌تییه‌كی لاوازی هه‌بووه و كه‌سێكی زۆر ره‌ق و ته‌ق بوو.
عه‌قراوی وتویشیه‌تی: "كورده‌كانی سه‌دام (جاش) جۆره دیموكراتییه‌كان دروستكردووه له كوردستان" به‌ڵام د.فێردیناند باسی ده‌كات "كه گه‌یشتمه كوردستان، بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و قسانه هه‌مووی پروپاگه‌نده بوون"، هه‌روه‌ها كه عه‌قراویش كه‌سایه‌تیه‌كی لاوازی هه‌بووه، " ئه‌فسه‌رانی عه‌ره‌ب به كه‌یفی خۆیان توانجیان لێ داوه و قسه‌ی ڕه‌قیان پێ وتووه." ئه‌و وتی ئه‌وانه‌م به‌چاوی خۆم بینی.
سه‌ردانی رواندز
د. فێردیناند ده‌یگێڕێته‌وه: "كه گه‌یشتمه هه‌ولێر داوام كرد بمبه‌ن بۆ رواندز، زۆر په‌ست بوون و وتیان بۆت نییه بچیت بۆ ئه‌وێ، من كۆڵم نه‌داو هاشمم ڕازی كرد و له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ربازێك به‌ڕێكه‌وتین به‌ره‌و رواندز. له‌رێگا له‌حاجی ئۆمه‌ران له ئۆتۆمبیل دابه‌زین، له ناكاو خه‌ڵكی ناوچه‌كه رایانكرد و به‌ره‌و پیرم هاتن، به قاوقیژو چه‌پڵه‌ی خۆشییه‌وه، كه‌چی سه‌ربازه‌كان رایان كێشامه‌وه ناو ئۆتۆمبیله‌كه".
ئه‌و به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌كه‌ی: "وتم بۆ نه‌تانهێشت قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌م؟! وتیام ئه‌و كه‌سانه به‌ره‌نگاری حكومه‌ت ده‌بنه‌وه و به نیازی به‌رپاركردنی شۆڕشن. ئیتر یه‌كسه‌ر گه‌ڕاینه‌وه بۆ هه‌ولێر. به‌ڕاستی ده‌ترسام و هاتوچۆمان به رێگایه‌كی شاخاوییه‌وه بوو ترسی ئه‌وه‌م هه‌بوو له ناكاودا ده‌رگاكه بكه‌نه‌وه‌و فڕێم بده‌نه خواره‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه سوور بووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناوه‌ڕاستدا دابنیشم".
زیندانیكردن له به‌غدا
د. فێردیناند باس له زیندانیكردنی ده‌كات له به‌غدا و ده‌ڵێت: "گه‌ڕامه‌وه به‌غدا و ماوه‌یه‌كی كورت زیندانی كرام و دواتر (موخابه‌رات) منیان له ئوتێلێك هێشته‌وه‌و هه‌موو رۆژێك ده‌هاتن و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كردم، داوایان ده‌كرد هه‌موو كاسێته‌كانیان بده‌مێ كه چاوپێكه‌وتنه‌كانم تێدا ریكۆرد كردبوو، پێش ئه‌وه زۆربه‌یانم سڕییه‌وه و له‌رێی كونسوڵخانه‌ی نه‌مساوه چه‌ند دانه‌یه‌كم ناره‌ده‌وه بۆ نه‌مسا. دوای هه‌فته‌یه‌ك به گوشاری وڵاته‌كه‌م رێگه‌یان پێدام بڕۆمه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌م، به‌و ئاواته‌وه رۆیشتم رۆژێك بگه‌ڕێمه‌وه و ڕاستیه‌كه ده‌رباره‌ی كورد بزانم".
پرۆفایلی د.فێردیناند هێنێر بیچله‌ر
*ساڵی 1946 له نه‌مسا له‌دایكبووه.
* مێژوونوس و رۆژنامه‌وان و دیپلۆماتێكارێكی نه‌مسایه
* له زانكۆی ڤیێنا زانكۆی ته‌واوكردووه و مێژو و فیلۆبی ئه‌ڵمانی و زمانه‌وانی و فه‌لسه‌فه‌ی خوێندووه.
* هه‌مان زانكۆ دكتۆرای له فه‌لسه‌فه‌دا به‌ده‌ستهێناوه.
* دكتۆرای رێزلێنانیشی له‌زانكۆی سلێمانی وه‌رگرتووه.
*ساڵی 1991 سه‌رۆكی تیمی هاوكاری نه‌مسابوو بۆ یارمه‌تیدانی كورد، له كۆره‌وه‌كه‌شدا رۆڵی گرنگی بینی له یارمه‌تیدانی ئاواره‌كانی كۆره‌وه مه‌زنه‌كه.
*چه‌ندین كۆڕ و كۆنفرانسی له‌سه‌ر كورد پێشكه‌شكردووه و په‌رتوكێكیشی له‌سه‌ر كورد نوسیوه.
*ئێستا سه‌رقاڵی پرۆژه‌یه‌كی گرنگه بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی "خاوه‌ندارێتی كورد بۆ خاكه‌كه‌ی له‌ڕێی DNA .
PUKmedia دیداری: ره‌وا سه‌میر و میر نه‌هرۆ به‌رزنجی
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19