riklam

خاوەنی وێنە بەناوبانگەكەی مام جەلال لە دیدارێكی PUKmediaدا.. <br/> مام لەسەر پەیژەكە نامەیەكی بۆ پێشمەرگە نووسی

چاوپێکەوتن 06:00 PM - 2017-02-20
.

.

شۆڕشی نوێ، بەرابەرایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، جیا لە هەڵساندنەوەی خەبات و تێكۆشان لە دوای هەرەس، بە چەندین هەوراز و نشێو و زەحمەتییەكانی خەباتی شاخ هاوشانی قوربانیدان و گیانبەخشینی هەزاران پێشمەرگە، دۆزی كوردی بە ئەمڕۆ گەیاند، مێژووی ئەم شۆڕشە نوێیە، بەجۆرێك دەنگدانەوەی لەسەر ئاستی ناوخۆ و درەوە هەبوو، كە چەندین رۆژنامەنوس و فۆتۆگرافەر "گیانی خۆیان دەخستە مەترسییەوە" و بەشوێن شۆڕشگێراندا دەگەڕان، ئێستاش چەندین وێنەی دەگمەنی ئەوكات كەشایەتدانی ئەوكاتە دەدەن هەن.

د.فێردیناند هێنێر بیشلەر یەكێكە لەو فۆتۆگرافەر و رۆژنامەنوسانەی كە بەشێك لە مێژووی یەكێتی و سەركردەكانی لەلایە، یەكێك لەوێنە بەناوبانگەكانی فۆتۆیەكی سەرۆك مام جەلالە، كە لەسەر پەیژەی سەربانی گوندێك دانیشتووە و سەرقاڵی نوسینی نامەیەكە، لەوكاتەدا بێشلەریش بە سەلیقە و لێهاتووی خۆی ئەو وێنەیە دەگرێت، كە دەبێتە وێنەیەكی گرنگ و بەربڵاو لە كوردستان.

بەشی یەكەم

بێشلەر یەكێكە لە دۆستە دێرینەكانی مام جەلال و كورد، ئێستا لە بوارێكی دیكەدا هەوڵی خزمەتكردن بە كورد و دۆستایەتییە مێژووییەكەی دەدات و لەبواری شوێنەوارناسیدا كاردەكات و لە شاری سلێمانییە، سایتی PUKmedia بە دەرفەتی زانی كە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵدا بكات و بە چەند بەشێك بڵاویان دەكاتەوە. كە تێیدا د.فێردیناند هێنێر بیشلەر، باس لە گێرانەوەی چیرۆكەكانی لەكوردستان و پەیوەندییەكانی لەگەڵ مام جەلال و كورد، دەكات و ئاماژەش بەوەدەكات كە ئێستا " لە رێی پشكنینی DNA  پشكنین بۆ خاكی كوردان دەكات و دەیسەلمێنێت كە كە كورد خاوەنی خاكی خۆیەتی".

هێنێر بیشلەر مێژوونوس و رۆژنامەوان و دیپلۆماتێكارێكی نەمسایە، بڕوانامەی لە زانكۆی ڤێینا هێناوە، مێژو  و فیلۆبی ئەڵمانی و زمانەوانی و فەلسەفەی خوێندووە. هەر لەزانكۆكەی خۆی بڕوانامەی دكتۆرای لە فەلسەفەدا بەدەستهێناوە ، هەروەها دكتۆرای رێزلێنانیشی لەزانكۆی سلێمانی وەرگرتووە.

 

وێنەكەی مام جەلال

بەپێی گێڕانەوەی د.فێردیناند وێنە بەناوبانگەكەی مام جەلال لە ساڵی 1979 لە گوندێكی نزیك سەردەشت ئەو وێنەیەی گرتوە كاتێك كە مام جەلال لە سەر پەیژەكە دانیشتبوو، ئەو دەڵێت:" هەرگیز بڕوام نەدەكرد ئەو فۆتۆیە بەو شێوەیە بەناوبانگ بێت"، لەو ساتەدا مام جەلال هات لەسەر پەیژەكە دانیشت " من پێم نە وت لە سەر پەیژەكە دابنیشە تا وێنەت بگرم، ئەو خۆی لە ناوەراستی چیلكەو چەوێڵ دا لەسەر پەیژەكە دانیشت و پەیامێكی كورتی بۆ پێشمەرگە نووسی بۆ كشانەوەیان بە زیان لێكەوتنی گیانی، پاشان ئەو نامەیەی لولكرد بە قەبارەی چوكلێتێك و بە پێشمەرگەیەكدا رەوانەی كرد". ئەم رووداوە نیشانی دا كە مام جەلال چۆن هەست ئەكات یەكسان بێت لە گەڵ خەڵك و پێشمەرگە. 

 

داواكەی بێشلەر

د.فێردیناند یەك داواكاری هەیە كە لەسەر ئەو وێنەی مام جەلال ئاماژە بە ناوی ئەو بكرێت و پێیخشوشە بنوسرێت، (فۆتۆی فێریناندی كورد) بۆ ئەوەی بناسرێت كە ئەو گرتوویەتی، چونكە تا ئەمڕۆ ئەم كارە نەكراوە.

 ئەو زیاتر حەزی كرد باسی ئەو وێنەیە بكات و  روودا و مێژووەكەی چییە و چۆنە، ئەو دەڵێت:" ئەو كاتەی وێنەكە، مانگی 11ی 1979 بوو لە گوندێكی بچوكی نزیك شاری سەردەشت بووە، لەدیوەخانێكی گەرم و گوڕ، لەتارانەوە هاتم ئەو كاتەش نێردراوی نەمسا بووم بۆ تاران". 

"سەركردە كوردەكان د.عەبدولڕەحمان قاسملۆ و شێخ عیزەدین حوسێنی و مام جەلال لەگەڵ داریوشی فوروهەر  كۆبوونەوەیەكیان هەبوو .داریوش كەسێكی مێشك فراوان بوو. زۆر ئاشنای بووم، داریوش كورد نەبوو، بەڵام پێی وتم لە زیندان فێری كوردی بوو، كوردیشی زۆر خۆشدەویست" د.فێردیناند وای باسكرد.

دوای كۆبوونەوەكە مام جەلال پێی وتم: داریوش پێی خۆش نەبوو بیانییان لەگەڵدایە، مام جەلال-یش وەڵامیداوەتەوە كە: خەم مەخۆ ئەمە فێردیناند كوردی نەمساویە، هیچ بڵاوناكاتەوە.

بێشلەر باس لە گفتوگۆیەكی كورت و رووداو و فەرمانێكی مام جەلال دەكات و دەڵێت:" پێش ئەوەی كۆبوونەوەكە دەست پێ بكات، داریوش لە مام جەلالی پرسی"چی ئەكەین لێرە؟". مام جەلال وتی: وەكو سەركردەیەكی راستگۆ ، هاتووین كۆببینەوە لەگەڵ تۆ، بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی ئاشتی، بۆ تۆ و بۆ كوردیش باشە".

 داریوش ترساو خەمی بوو وتی: دەوروبەرتان هەمووی پاسدارە هەموتان ئەكوژرێن، مام جەلال ئەمری بە پێشمەرگەكان كرد هەموویان هەستن لەجێی خۆیان، كە داریوش هەستی بە گەورەیی هێزی پێشمەرگە كرد، ئارام بوەوەو وتی : باشە با دەست پێ بكەین.

 

پرۆفایلی هێنێر بیشلەر د.فێردیناند

*ساڵی 1946 لە نەمسا لەدایكبووە.

* مێژوونوس و رۆژنامەوان و دیپلۆماتێكارێكی نەمسایە

* لە زانكۆی ڤیێنا زانكۆی تەواوكردووە و مێژو  و فیلۆبی ئەڵمانی و زمانەوانی و فەلسەفەی خوێندووە.

* هەمان زانكۆ دكتۆرای لە فەلسەفەدا بەدەستهێناوە.

* دكتۆرای رێزلێنانیشی لەزانكۆی سلێمانی وەرگرتووە.

*ساڵی 1991 سەرۆكی تیمی هاوكاری نەمسابوو بۆ یارمەتیدانی كورد، لە كۆرەوەكەشدا رۆڵی گرنگی بینی لە یارمەتیدانی ئاوارەكانی كۆرەوە مەزنەكە.

*چەندین كۆڕ و كۆنفرانسی لەسەر كورد پێشكەشكردووە و پەرتوكێكیشی لەسەر كورد نوسیوە.

*ئێستا سەرقاڵی پرۆژەیەكی گرنگە بۆ دووپاتكردنەوەی "خاوەندارێتی كورد بۆ خاكەكەی لەڕێی .DNA

PUKmedia دیداری:  رەوا سه‌میر و  میر نەهرۆ بەرزنجی

 

 

69.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket