سه‌عدی پیره: پێویسته پارتی پرسی هاوسه‌نگی به‌هه‌ندوه‌ربگرێت
ی.ن.ک 03:37 PM - 2017-02-13.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وه‌فدێكی شیعه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تیی سه‌ید عه‌مار ئه‌لحه‌كیم سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبۆوه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كوردستانی نوێ، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه «گۆڕان‌و یه‌كێتی‌و پارتی له‌وه‌ڵامی پڕۆژه‌كه‌ی شیعه هاوڕابوون». ده‌شڵێت: له‌دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا وه‌ڵامی شیعه‌كان ده‌ده‌ینه‌وه».
* پێتوایه ئه‌و هه‌وڵه‌ی سه‌ید عه‌مار ئه‌لحه‌كیم بۆ ئاشتیی نیشتمانی ببێته دووباره كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی عیراق به‌كوردیشه‌وه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ؟
-ئه‌و هه‌وڵه‌ی سه‌ید عه‌مار ئه‌لحه‌كیم له‌زه‌روره‌ته‌وه دروستبووه‌و ئه‌م پڕۆژه‌یه درێژكراوه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانییه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق له‌عیراق داڕێژراوه، عیراق وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌ب‌و ئاینه، به‌ڵام له‌ڕابردوودا شتێك نه‌بووه به‌ناوی ده‌وڵه‌تی هاووڵاتی، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تی قه‌ومییه‌ت یان حزب‌و ئایدۆلۆژیایه‌كی دیاریكراو هه‌بووه، له‌كاتی بوونی ده‌وڵه‌تی ئایدۆلۆژیا ئه‌وا هه‌موو شتێكی غه‌یری خۆی ره‌تده‌كاته‌وه، له‌كاتی بوونی ده‌وڵه‌تی مه‌زهه‌بی هه‌موو مه‌زهه‌بێكی دیكه ره‌تده‌كرێته‌وه. عیراقی دوای رووخانی سه‌دام-یش، له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌باتێكی بێوچانی هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق هاتۆته‌كایه‌وه، له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی‌و به‌ره‌یه‌كی فراوانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، كه زیاتر له 70 وڵات به‌شدارییان له‌ڕووخاندنی رژێمی به‌عسدا كرد. له‌سه‌ره‌تاوه جه‌نابی مام جه‌لال؛ وتی: عیراق به‌بێ بنه‌مای ته‌وافوق مومكین نییه به‌ڕێوه‌ببرێت، ده‌بێ ته‌وافوق هه‌بێت، له‌ماوه‌ی 13 ساڵی رابردوودا هه‌ڵه كراوه، ئێمه زۆر ناڕازین له‌وه‌زعی كوردستان، به‌ڵام كاتێك كوردستان به‌راورد ده‌كه‌ین به‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق ئه‌وا زۆر جیاوازه، ته‌نانه‌ت كه‌ركوكیش، كه ئاوه‌دانییه‌كی زۆری لێكراوه‌و جیاوازتره له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق، له‌كاتێكدا ئه‌وان بودجه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له‌به‌رده‌ستدابووه، ئێمه له‌حكومه‌تی خۆمان رازی نین، چونكه ده‌كرێ باشتر بكرێت‌و باشتر بوایه.
ئێستا بارودۆخێك له‌عیراقدا دروستبووه، وایكردووه ره‌وتی سه‌دری رابه‌رایه‌تی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بكات، سه‌ره‌تا په‌رله‌مانیان داگیركرد، له‌كاتێكدا خۆیان ئه‌ندام په‌رله‌مانیان هه‌یه، كه‌واته چ بڕوایه‌ك به‌و په‌رله‌مانه ده‌مێنێت كاتێك به‌رده‌وام ئیفلیج ده‌كرێت‌و رێگه‌كان داده‌خرێن، ئه‌مه هه‌مووی وایكرد خه‌ڵك‌و شه‌قامی عیراقی متمانه‌ی به‌توێژی سیاسیی نه‌مێنێت، توێژی سیاسی له‌عیراقدا له‌ململانێیه‌كی زۆر توند‌و قوڵدایه له‌گه‌ڵ شه‌قام، بۆ دروستكردنه‌وه‌ی متمانه له‌نێوان پێكهاته‌كان‌و خه‌ڵك، بۆ متمانه‌كردنه‌وه به‌و سوپایه‌ی، كه به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه نه‌یتوانی له‌موسڵ چه‌ند رۆژێك به‌رگه بگرێت، بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له‌جومگه‌كانی حوكمڕانی له‌عیراق، پێویسته پێداچوونه‌وه‌یه‌كی جدی به‌بارودۆخه‌كه‌دا بكرێته‌وه. ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش كه پێشنیازكراوه ئه‌و بابه‌تانه له‌خۆده‌گرێت، كه پێویست ده‌كات عیراقییه‌كان له‌سه‌ری رێكبكه‌ون بۆ ده‌ربازكردنی عیراق‌و سیستمی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی شیعه له‌عیراق له‌م دۆخه‌ی ئێستای.
*ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ دره‌نگ هێنرایه كوردستان، له‌كاتێكدا نزیكه‌ی شه‌ش مانگه له‌به‌غدا جێی گفتوگۆ‌و باسێكی گه‌رمه؟
-ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌نها له‌لایه‌ن شیعه‌وه باسنه‌كراوه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ركراوه‌و به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق له‌كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خوێندیه‌وه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش په‌یمانی پشتیوانیكردنیان داوه‌و دواتر هێنراوه‌ته كوردستان بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ری.
*له‌بڕگه‌یه‌كیدا ئاماژه به‌دابه‌شكردنی داهاتی عیراق ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی عادیلانه، ئه‌وه ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ پرسی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه؟
-تۆ به‌ته‌نها گفتوگۆی نه‌وت ناكه‌یت، به‌ڵكو باسی مووچه‌و ته‌نگژه‌ی دارایی هه‌رێم ده‌كه‌یت، یه‌كه‌م ئایا ئێمه توانیومانه له‌ڕێگه‌ی ناردن‌و فرۆشتنی نه‌وته‌وه كێشه‌ی دارایی چاره‌بكه‌ین، دووه‌م ئایا ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه به‌سه‌ر نرخی نه‌وتدا؟ بۆ نموونه، هه‌رێم مانگانه پێویستی به‌یه‌ك ملیار‌و سه‌د ملیۆن دۆلار هه‌یه، تۆ ده‌توانی ئه‌و پاره‌یه گره‌نتی بكه‌یت تا كێشه‌كان چاره‌بكه‌یت؟ چونكه دوێنێ نه‌وت به 110 دۆلار بوو ئێستا به‌په‌نجا دۆلاره‌و وه‌ختێك به 25 دۆلار بوو! دواتر تۆ پشت به‌یه‌ك سامانی سروشتی ده‌به‌ستیت، كه سێكته‌ری نه‌وته، سێكته‌ره‌كانی كشتوكاڵ‌و پیشه‌سازییت فه‌رامۆشكردووه!
ئه‌و پڕۆژه‌یه جێی ده‌ستوور ناگرێته‌وه، ئێمه ماده‌ی 111و 112ی ده‌ستووری عیراقمان هه‌یه، كه چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكردووه بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كان‌و ئه‌و پرسه‌ی یه‌كلایی كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه قانوونێك هه‌بێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته رێكبخات، پێویست بوو یاسای نه‌وت‌و غاز ده‌ربكرێت‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیاری بكرایه.
*ئێوه چ تێبینییه‌كتان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی شیعه‌كان هه‌بوو؟
-سێ خاڵ بۆ ئێمه گرنگ بوو، یه‌كه‌میان له‌پڕۆژه‌كه‌دا هاتووه: ده‌ستگرتن به‌یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق! ئه‌م خاڵه بۆ ئێمه جێی رامان بوو، ده‌بێ ئه‌م خاڵه روونكردنه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بدرێت، چونكه ئه‌مه پێچه‌وانه یان ناگونجێت له‌گه‌ڵ بنه‌مای مافی چاره‌ی خۆنووسین‌و یه‌كگرتنی ئاره‌زوومه‌ندانه، ئێمه پێكهاته‌كانی عیراق ئاره‌زوومه‌ندانه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌ژین، نابێ ناچاربكرێین به‌زۆر له‌گه‌ڵ یه‌كتر بژین، ئه‌م رسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه واده‌كات به‌زۆر له‌گه‌ڵ یه‌كتر بژین. دووه‌م: پرسی ده‌وڵه‌تی هاووڵاتییه له‌عیراقدا، ئێمه 37 ساڵ له‌سایه‌ی حوكمی مه‌له‌كی تا 1958 ژیاین، هه‌ستمان نه‌كرد هاووڵاتی یه‌كسانین، دواتر له‌دوای سیستمی پاشایه‌تی دوای زنجیره‌یه‌ك كوده‌تا تا 1968و دوای هاتنی رژێمی سه‌دام تا 2003و رووخانی ئه‌و رژێمه دڕنده‌یه دیسان هه‌ستمان به‌یه‌كسانی نه‌كرد، له2003ه‌وه تائێستا زۆرجار گوێمان له‌ده‌نگێكی نه‌شازو نا رێك ده‌بێت كه پێیان ناخۆشه ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له‌كوردستان هاتۆته‌دی، له‌كاتێكدا به‌رهه‌می جه‌سته‌یی‌و هزریی خه‌ڵكی كوردستانه، ئه‌وانه ئه‌و هه‌سته‌مان ناده‌نێ، كه ئێمه‌ش یه‌كسانین له‌گه‌ڵ ئه‌وان، بۆیه دروستكردنی ده‌وڵه‌تی هاووڵاتی به‌هێڵكێشانی قه‌ڵه‌م نابێت، ده‌بێ كلتوری ده‌وڵه‌تی هاووڵاتی‌و یه‌كسانیی هاووڵاتیی به‌رامبه‌ر یاسا روونبكرێته‌وه‌و دروستبكرێت. سێیه‌م خاڵیش: له‌پڕۆژه‌كه‌دا هاتووه هه‌موو گۆڕانكارییه‌كی پێش رووخانی سه‌دام‌و دوای رووخانی سه‌دام چاره‌بكرێت! ئێمه ده‌زانین رژێمی سه‌دام له‌شنگاله‌وه تا خانه‌قین سنووری كوردستانی ده‌ستكاریكردووه‌و خه‌ڵكی كوردستانی راگوێزاوه، به‌ڵام نازانین دوای رووخان مه‌به‌ست چییه؟، ئێمه‌ی كورد 13 ساڵه له‌دوای رووخانی سه‌دام له‌هه‌ریه‌كه له‌شنگال‌و مه‌خمورو خانه‌قین 85% بۆ 90%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنین، له‌كه‌ركوكیش له‌كۆی 12 كورسی په‌رله‌مان، كورد 8 كورسی هه‌یه، واته 2\3ی ده‌نگه‌كان، بۆیه ئه‌م هه‌وڵانه ته‌نها بۆ دواخستنی جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره به‌تایبه‌تی ناوه‌ڕۆكی ماده‌ی 140. خاڵێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه، پێشمه‌رگه به‌شێكه له‌سیستمی به‌رگریی عیراق، پێش رووخانی سه‌دام، شه‌ڕی سه‌رسه‌ختی ئه‌و رژێمه‌ی كرد، دوای رووخانیش زامنی ئاسایش‌و ئارامیی كوردستان بووه‌و شه‌ڕی سه‌رسه‌ختی تیرۆریستانی داعش ده‌كات، ئێستا گرفت هه‌یه له‌ژماره‌و مووچه‌و ورده‌كاریی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌هێزی پێشمه‌رگه، بۆچی له‌و ناوچانه پاشه‌كشه‌بكات كه به‌خوێن پارێزگاری لێكردووه؟ پاشه‌كشه بكات تا حه‌شدی شه‌عبی بێته جێگای؟ راسته حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی شه‌ڕه‌وه به‌قانوون مووچه‌یان پێده‌درێت، به‌ڵام پێشمه‌رگه شه‌رعی تره له‌حه‌شدی شه‌عبی‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه‌ی ئێستا لێین پاشه‌كشێ ناكات.
*ئه‌و وه‌فده‌ی هاته هه‌ولێرو دواتر سلێمانی، تۆ له‌هه‌ولێرو له‌سلێمانیش به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كان بوویت، ئه‌وان خۆشحاڵبوون به‌گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئێوه؟
-ئه‌وان زۆر خۆشحاڵ بوون، ئه‌وانه‌ی هاتبوون بریتیبوون له‌كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی‌و حزبی ده‌عوه‌و ژماره‌یه‌ك حزب‌و لایه‌نی دیكه‌ی شیعه، جگه له‌ڕه‌وتی سه‌در، له‌وه‌ڵامی ئه‌واندا، ئێمه وتمان: ناتوانین به‌خێرایی وه‌ڵامتان بده‌ینه‌وه، ئێمه كۆبوونه‌وه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین‌و كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین‌و له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا وه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه.
*به‌پێی راگه‌یاندنه‌كانی شیعه، گروپی مالكی‌و ره‌وتی سه‌در له‌ناو شیعه‌كان، زۆر دژن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌یانتوانیبێت ته‌وافوق بكه‌ن، چۆن پڕۆژه‌كه‌یان سه‌رده‌گرێت؟
-ره‌نگه موقته‌دا سه‌در؛ خۆی به‌گه‌وره مه‌رجه‌ع‌و شوێنگره‌وه‌ی ئایه‌توڵڵا سه‌در بزانێت، به‌ڵام ئێمه ئه‌و كێشه‌یه‌مان نییه، ئه‌وه‌ی من بیزانم ته‌نها سه‌در رازی نییه، ئه‌و وه‌فده‌ی هاتبوو، دوو كه‌سایه‌تی دیاری حزبه‌كه‌ی مالكی تێدابوو، ئه‌گه‌ر مالكی رازی نه‌بێت، ئه‌وا ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌ناكۆكیی خۆی‌و مه‌سعود بارزانییه‌وه هه‌یه.
*بۆچوونی یه‌كێتی‌و پارتی‌و گۆڕان له‌یه‌كترییه‌وه نزیك بوو؟
-به‌ڵێ بۆچوونی یه‌كێتی‌و پارتی‌و گۆڕان وه‌كو یه‌ك بوو، ناكۆكی له‌نێوانیاندا نه‌بوو.
*بۆچی وه‌فد ده‌نێردرێته به‌غدا؟
-وه‌فدێك ده‌چێته به‌غدا بۆ گه‌یاندنی وه‌ڵامی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی شیعه‌كان.
*ناكۆكییه‌كانی هه‌رێم كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه، سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژه‌یه‌ی پێشكه‌شیان كردووه؟
-ناكۆكی هه‌رێم كاریگه‌ریی له‌سه‌ر عیراقیش ده‌بێت، هه‌روه‌ك ناكۆكی شیعه‌كانیش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه، ره‌نگه ناكۆكییه‌كانی هه‌رێم كه‌متر بێت، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ناو شیعه‌دا هه‌یه، یان ئه‌وه‌ی له‌به‌غدا هه‌یه. ئێمه به‌ئاراسته‌یه‌كی هه‌ڵه‌دا ناڕۆین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی حوكمڕانی له‌كوردستان، پێموایه مه‌سه‌له‌ی هاوسه‌نگیی زۆر گرنگه، پێویسته پارتی زۆر به‌جددی وه‌ریبگرێت، هه‌روه‌ك مه‌سه‌له‌ی شه‌فافیه‌ت له‌نه‌وت زۆر گرنگه، به‌كردار ده‌ركه‌وت به‌ته‌نها هه‌نارده‌كردنی نه‌وت رێگا كورته‌كه نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان. مه‌سه‌له‌ی فه‌رامۆشكردن‌و نێوان بڕین له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه به‌ركه‌وته‌و ئیستحقاقمان له‌به‌غدا هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جیاشبینه‌وه، ئه‌وا هه‌ر به‌ركه‌وته‌و ئیستحقاقمان هه‌یه، لانیكه‌م ئه‌گه‌ر جیاده‌بینه‌وه، پێویسته دوو دراوسێی باش بین له‌گه‌ڵ یه‌كتر.
من تێناگه‌م هه‌ندێ كه‌س باسی گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان وه‌زیرو په‌رله‌مانتارو بریكاری وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و كاربه‌ده‌ستیان له‌به‌غدا نه‌بێت! ئه‌گه‌ر چوونه به‌غدا بڤه‌یه ئه‌ی ئه‌وان چی ده‌كه‌ن له‌وێ؟ وه‌زیری دارایی خۆی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بوو یان په‌رله‌مان له‌سه‌ركاری لابرد، كه‌واته ئه‌و هه‌موو منه‌ته چییه؟!. هه‌یه له‌ناو گۆڕانیش قسه‌ده‌كات‌و ده‌ڵێت: رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی جێبه‌جێنه‌كراوه، من ده‌ڵێم رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێكراوه، له‌ناوچه‌كانی سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان‌و رانیه‌و شوێنه‌كانی دیكه ده‌ستاوده‌ستكردنی پۆستی كردووه له‌گه‌ڵ گۆڕان، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی‌و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیشه‌وه هه‌یه ئه‌وا مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندیی به‌په‌رله‌مانه‌وه هه‌یه، كه ئێستا له‌كارخراوه، یه‌كێتی په‌رله‌مانی دانه‌خستووه هه‌تا نه‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش پێیوایه ئێمه له‌گه‌ڵ گۆڕان رێكه‌وتووین بۆ كردنی خۆپیشاندان، ئه‌وا ئێمه بڕیاری ئه‌وه‌مان نه‌داوه له‌گه‌ڵ گۆڕان خۆپێشاندان بكه‌ین. ئێمه له‌گه‌ڵ گۆڕان رێكه‌وتووین تا خزمه‌تگوزاریی باشتر پێشكه‌ش بكه‌ین‌و ئه‌و رێككه‌وتنه بكه‌ینه بنه‌مایه‌كی پته‌و بۆ به‌ره‌و یه‌كگرتنه‌وه‌و ئاوێته‌بوون‌و به‌ئاراسته‌ی یه‌كگرتنه‌وه بڕۆین، به‌ڵام من تێناگه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی گۆڕان له‌كوردستان‌و به‌غدا بۆ هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر یه‌كێتی؟!.
هه‌ولێر: كاوه عه‌زیز حه‌مه-كوردستانی نوێ_ PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27 -
خانمی یەکەمی عیراق چوار ئۆتۆمبیلی بەخشییە ماڵی بەساڵاچوان و خانەکانی منداڵانی سلێمانی
07:00 PM - 2024-03-26
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27