ئاسۆ مامه‌ند: رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كان بۆ كه‌ركوك زۆر پێویسته
چاوپێکەوتن 12:04 PM - 2016-12-25.
ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی كه‌ركوكی یه‌كێتی دواین گۆرانكارییه‌كانی بارودۆخی كه‌ركوك له‌رووی سیاسی و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌وه ده‌خاته‌روو و ئاماژه‌ش به‌و هه‌وڵانه ده‌كات كه‌له‌ئارادان بۆ كۆتاییهێنان به‌كێشه و قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم و هه‌وڵه‌كان به‌ئاراسته‌ی لابردنی كۆسپه‌كان له‌به‌رده‌م خزمه‌تكردنی ناوچه جێناكۆكه‌كان و بوونی پلان و به‌رنامه‌ی نوێ به‌ئاراسته‌ی خزمه‌تكردنی كه‌ركوك و هه‌وڵدان بۆ په‌ره‌پێدانی گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌م شاره.
سه‌ره‌تا ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی كه‌ركوكی یه‌كێتی ئاماژه‌یكرد بۆ دۆخی ئێستای كه‌ركوك‌و رایگه‌یاند، دۆخی ئێستای كه‌ركوك به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باشه به‌ڵام، تا ناوچه‌ی حه‌ویجه‌و ده‌وروبه‌ری به‌شێوه‌ی ئێستای بهێڵدرێته‌وه ناكرێت بڵێین مه‌ترسی ئه‌منی له‌سه‌ر كه‌ركوك نه‌ماوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رای ئێمه دۆخی كه‌ركوك له‌رووی سیاسیشه‌وه باشه، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نه‌ش به‌ده‌ر نییه له‌كێشه‌و كه‌م و كوریی. وتیشی ئه‌و كێشانه‌ی هه‌ن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا كاریگه‌ری نه‌رێنییان كردوه‌ته سه‌ر بارودۆخی كه‌ركوك به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و كێشه‌كان به‌شێوازێكه زۆر جار ئه‌گه‌ر به‌غدا نه‌توانێت كێشه‌كان به‌رامبه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێم ئاراسته بكات دێن شێوازی مامه‌ڵه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كه‌ركوك ده‌گۆرن و مه‌سه‌له‌كان به‌ئاراسته‌یه‌كی خراپ‌دا له‌گه‌ڵ كه‌ركوك ده‌به‌ن، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا كه‌گه‌ڕێكی نوێ له‌دانوستان له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاتوه‌ته پێش زۆر گرنگه به‌ر له‌كۆتاییهاتنی جه‌نگی داعش كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێن. لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی كه‌ركوكی یه‌كێتی راشیگه‌یاند رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم له‌باره‌ی كێشه و قه‌یرانه‌كانی ئێستای هه‌رێم ئه‌گه‌ر له‌رویه‌كه‌وه بۆ دۆخی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان گرنگ و كاریگه‌ر بێت ئه‌وا بۆ كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌و رێككه‌وتنه كاریگه‌ری گرنگتری ده‌بێت به‌و پێیه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌بێته مایه‌ی ره‌وینه‌وه‌ی به‌شێك له‌كێشه‌كانی كه‌ركوك و ناوچه هاوشێوه‌كانی كه‌له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق هه‌یانه. ئاسۆ مامه‌ند راشیگه‌یاند ئێمه هیوادارین به‌زووترین كات كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌وڵ بدرێت كۆبونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان ته‌نها بۆ دانیشتن نه‌بێت به‌ڵكو به‌پێی ئه‌و كۆبونه‌وانه رێككه‌وتنی ستراتیژیی بێنه كایه‌وه كه‌له‌رێگه‌یه‌وه بتواندرێت چاره‌سه‌ر بۆ كێشه سیاسی و داراییه‌كانی هه‌رێم بدۆزرێته‌وه.
دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی حه‌ویجه
له‌باره‌ی دواكه‌وتنی ئۆپراسیۆنی حه‌ویجه‌ش رایگه‌یاند هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش بۆ سه‌ر عیراق به‌رده‌وام ده‌بێت نه‌ك به‌رزگاركردنه‌وه‌ی حه‌ویجه به‌ڵكو به‌مانه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كی عیراق بێت و ئه‌وه‌شی كه‌په‌یوه‌ندی به‌پارێزگای كه‌ركوكه‌وه‌یه سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی حه‌ویجه له‌ماوه‌ی رابردوودا په‌یوه‌ندی هه‌بووه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقدا و چه‌ندین جار دانیشتیش ئه‌نجامدراوه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی عیراقی و وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كانیشی و لای خۆمانه‌وه هه‌موو ئاماده‌ییه‌كمان ده‌ربریوه كه‌ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌به‌شداریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌وه هه‌یه له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كمان هه‌یه له‌كه‌ركوك، به‌ڵام هۆكاری دواكه‌وتنی ئۆپراسیۆنه‌كه و ئه‌وه‌شی كه‌تائێستا بریاری كۆتایی نه‌دراوه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی حه‌ویجه حكومه‌تی ناوه‌ندیه كه‌ئه‌وان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن فشارێكی زۆریان له‌سه‌ره به‌هۆی شه‌ری رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵه‌وه و داوایانكردوه كه‌ئۆپراسیۆنی حه‌ویجه دوابخرێت بۆ كاتێكی دیكه به‌ڵام ئێمه دووپات‌مان كردوه‌ته‌وه‌و ده‌كه‌ینه‌وه كه‌هه‌م بۆ ئێمه و هه‌روه‌ها بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندیش سوودێكی گه‌وره‌ی هه‌یه كه‌به‌زوترین كات حه‌ویجه رزگار بكرێت چونكه مانه‌وه‌ی حه‌ویجه به‌ده‌ستی داعشه‌وه مه‌ترسیه بۆ سه‌ر كه‌ركوك و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی ته‌ماس له‌گه‌ڵ حه‌ویجه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا دواكه‌وتنی ئۆپرسیۆنی حه‌ویجه وای كرلدووه كه‌تائێستا هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه و سوپا و حه‌شد به‌و ناوچه‌یه‌وه به‌سه‌رقاڵن و ده‌كرێت سوود له‌و هێزانه وه‌ربگیرێت بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ و زۆر ناوچه‌ی دیكه.
ئیداره‌ی كه‌ركوك گوشار بخاته سه‌ر ناوه‌ند بۆ كێشه‌ی ئاواره‌كان
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك له‌باره‌ی بوونی هه‌زاران خێزانی ئاواره‌ی ناوچه‌كانی ناوه‌راست و خوارووی عیراق له‌پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند له‌دوای هاتنی داعشه‌وه بۆ سنووره‌كان كه‌ئاواره‌بوونی هه‌زاران خێزانی له‌پارێزگاكانی موسڵ و سه‌ڵاحه‌ددین و ئه‌نبار و دیاله به‌سنوری حه‌ویجه‌شه‌وه لێكه‌وته‌وه زیاتر له600 هه‌زار ئاواره روویان كردۆته كه‌ركوك و دوای هاتنی ئه‌و لێشاوه له‌ئاواره‌ش بۆ كه‌ركوك له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كه‌ركوك و ئیداره‌ی شاره‌كه‌وه هاوكاریی زۆر پێشكه‌شی ئه‌و ئاوارانه كراوه و له‌رووی مرۆییه‌وه خزمه‌ت به‌و ئاوارانه كراوه به‌ڵام به‌دیوێكی تردا حاڵه‌تێك هه‌یه كه‌چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقیش باسی لێوه‌كراوه ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه كه‌چه‌ندین ناوچه هه‌یه له‌عیراق ماوه‌یه‌كی زۆره له‌داعش رزگاركراوه‌ته كه‌چی ئاواره‌ی ئه‌و شوێنانه بۆ ناوچه‌كانیان نه‌گه‌راونه‌ته‌وه كه‌پێویست بوو بگه‌رێنه‌وه به‌ڵام ئاواره‌ی ئه‌و ناوچانه هه‌ر له‌كه‌ركوك ماونه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی داهاتوو ئۆپراسیۆنی حه‌ویجه‌ش ده‌ستپێبكات ئه‌وه دیسان ژماره‌یه‌كی تر له‌خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ئاواره ده‌بن و روو ده‌كه‌نه كه‌ركوك بۆیه ئێمه به‌پێویستی ده‌زانین كه‌ئیداره‌ی كه‌ركوك گوشار بكاته سه‌ر حكومه‌تی عیراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تاوه‌كو ئه‌و ناوچانه‌ی رزگاركراون ئاواره‌كانیان كه‌له‌كه‌ركوكن بۆ شوێنی خۆیان بگه‌رێنه‌وه .ئاسۆ مامه‌ند وتیشی دیاره بوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره له‌كه‌ركوك كاریگه‌ری له‌سه‌ر بارودۆخی خزمه‌تگوزاریی له‌و شاره دروستكردووه‌و كاریگه‌ریه‌كه له‌سه‌ر ره‌وشی كاره‌با و ئاو‌و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و به‌شه‌كانی تری خزمه‌تگوزاری له‌كه‌ركوك ره‌نگی داوه‌ته‌وه ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌شی ئه‌و بارودۆخه كاریگه‌ری نه‌رێنیشی له‌رووی ئه‌منیه‌وه له‌سه‌ر دۆخی كه‌ركوك هه‌بووه بۆیه دواخستنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه بۆ شوێنه‌كانیان به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت كارێكی خراپه و ناكرێت چیتر دوابخرێت و داوامان كردوه ئه‌و ئاوارانه‌ی كه‌ناوچه‌كانیان ئازادبووه به‌زوویی بگه‌رێنه‌وه بۆ شوێنی پێشووی خۆیان.
عیراق ده‌ڵێت دوابخرێت
له‌باره‌ی هۆكاری دواخستنی گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره‌كانیش كه له‌كه‌ركوكن بۆ ناوچه‌كانی ناوه‌راست و خوارووی عیراق ئاسۆ مامه‌ند روونیكرده‌وه كه ئیداره‌ی كه‌ركوك‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك له‌ماوه‌ی رابردوودا هاورابوون كه‌ئه‌و ئاوارانه بگه‌رێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان به‌ڵام له‌لایه‌نی حكومه‌تی عیراقه‌وه فشارێكی زۆر كراوه كه‌ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دوابخرێت .وتیشی ناكرێت بۆ له‌مه‌ودوا كاتێك هێزێك له‌ناوچه‌ی سلێمان به‌گ یان هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تر رێگه نه‌دات ئاواره‌ی سنووره‌كان بگه‌رێته‌وه بۆ شوێنی خۆیان و بیانه‌وێ وه‌ك ئاواره له‌كه‌ركوك بمێننه‌وه ئه‌مه كارێكه خراپه و ده‌بێت حكومه‌تی عیراق چاره‌سه‌ری بكات و به‌زوویش رێگریه‌كان له‌به‌رده‌م گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان لاببرێت.ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له‌ماوه‌ی رابردوو به‌په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به سوننه‌كانیشیان وتووه ئه‌و گوشاره‌ی ده‌یخه‌نه سه‌ر ئێمه بۆ مانه‌وه‌ی ئاواره‌كان له‌كه‌ركوك ده‌بێت ئه‌و گوشاره له‌سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندی دروست بكه‌ن و پێشمان وتتون كه ئه‌گه‌ر كه‌موكورتی و رێگرییه‌ك هه‌یه له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنی خۆیان بگه‌رێنه‌وه یان ده‌ڵێن كه ئاواره‌كان له‌شوێنه‌كانیان ماڵه‌كانیان رووخاوه با بیانبه‌نه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان‌و له‌شوێنی خۆیان كه‌مپیان بۆ دروست بكه‌ن و خزمه‌تیان بكه‌ن‌و پێشمان راگه‌یاندوون كه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی داوا ده‌كه‌ن ئاواره‌كان له‌كه‌ركوك كه‌مپیان بۆ دروست بكرێت با ببرێنه‌وه له شار‌و شارۆچكه‌و گونده‌كانی خۆیان كه‌مپیان بۆ دروست بكرێت.
یاسای بودجه‌ی2017
له‌باره‌ی دۆسێی نه‌وتی كه‌ركوكیش وتێ: من پێموایه كه پرۆژه‌ی چوار فراكسیۆنه كوردستانییه‌كه له‌به‌غدا كه له‌په‌رله‌مانی عیراق پێشكه‌شیان كردووه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی دارایی له‌رێی پێدانی برێك له‌نه‌وتی كه‌ركوك و هه‌رێم به‌كۆمپانیای سۆمۆ به‌رای ئێمه پڕۆژه‌یه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستاندایه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كه‌ركوكیشدایه، به‌تایبه‌تی كه كۆمه‌ڵێك شایسته داراییه‌كان بۆ كه‌ركوكیش دابین ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و بره نه‌وته راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكرێت و به‌و شێوه‌یه شایسته داراییه‌كانی كه‌ركوكیش زامن ده‌كرێت‌و ئێمه ئه‌و هه‌نگاوه به‌كارێكی باش ده‌زانین. دیاره ئێمه به‌دڵنیایه‌وه گومانمان هه‌بووه له ناشه‌فافیه‌تی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان خۆ ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابووین كه نه‌وتی كه‌ركوك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان بێت، به‌ڵام له‌حاڵه‌تێكدا كه هه‌م نه‌وته‌كه‌ی شه‌فاف بێت و هاوكات غه‌در له‌شایسته داراییه‌كان بۆ كه‌ركوكیش نه‌كرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه وا نه‌بووه‌و نامه‌وێت بچمه ناو ورده‌كاریشه‌وه، به‌ڵام هه‌ر لانیكه‌م له كێڵگه‌كانی بایی حه‌سه‌ن‌و ئاڤانه رۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م هاتووه كه ئه‌گه‌ر به‌پێی رێنماییه‌كانی به‌غداش نه‌بێت و بۆ هه‌ر به‌میلێك نه‌وت دوو دۆلاریش بۆ كه‌ركوك ته‌رخان بكرایه ئه‌وه دیار ده‌بوو كه ده‌بوو چه‌نده پاره‌ی پترۆدۆلار بۆ كه‌ركوك ته‌رخان بكرایه‌و ئه‌و پاره‌یه‌شی كه ده‌یده‌نه كه‌ركوك شایسته‌ی دارایی كه‌ركوك نییه، بۆیه ئێمه پێمانوایه كه ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی چوار فراكسیۆنه كوردستانییه‌كه له‌به‌غدا هه‌یانبووه‌و ئێستا بۆته به‌شێك له‌یاسای بودجه‌ی عیراق بۆ ساڵی 2017 شتێكی باش بووه‌و به‌دیوه‌كه‌ی تریشدا ده‌ڵێین واش نه‌زانن به‌هه‌موو په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌یانده‌توانی كه هاوكێشه‌كانی په‌رله‌مان بگۆڕن، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ندێ لا پێیان وابێت كه براده‌ران تێبینییان له‌سه‌ر خاڵێك هه‌بوو مانای وا نییه هه‌ر ده‌بێت بۆچوونه‌كه‌ی ئێمه جێبه‌جێ بكرێت به‌ته‌ئكید لایه‌نی تریش له‌په‌رله‌مانی عیراق هه‌ن و خه‌ڵكی دیكه‌ش هه‌یه كه ره‌نگه به‌شێوازی تر‌و پرۆژه‌ی تر كار بكه‌ن و ئاماده نیین بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له‌پرۆژه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چه‌سپێندراوه له‌یاسای بودجه‌دا له‌باره‌ی ئه‌و بڕگه‌یه‌كی له‌باره‌ی شایسته‌كان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان جێگیركراوه كه‌ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره ده‌ستنیشان بكرێت ئه‌مه كارێكی باشه . سه‌باره‌ت به‌كاردانه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش كه ڕای جیاوازی هه‌یه له‌سه‌ر پرۆژه‌ی چوار فراكسیۆنه كوردستانیه‌كه له‌به‌غدا له‌باره‌ی پرسی بودجه‌وه من ناچمه نێو ورده‌كارییه‌وه، له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان هاتووه ئه‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه چی له‌رووی سیاسیه‌وه‌و چی له‌رووی داراییه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌ند ساڵه ئه‌و هه‌موو داتا‌و ژماره‌یه ده‌درا ئه‌وه‌ش دۆخی خه‌ڵكی كوردستانه كه ده‌یبینین و ئه‌مه‌ش ره‌وشی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمه‌كه‌یه‌و ئه‌ی به‌دیلتان چییه كه تۆ نه‌توانیت به‌و شێوازه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌یت، ده‌بێت بێیت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیدا رێك بكه‌ویته‌وه كه من نامه‌وێت بچمه نێو ورده‌كارییه‌وه، به‌ڵام پێموایه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم به‌و شێوازه مامه‌ڵه‌ی كردووه‌و به‌رده‌وام بێت غه‌درێكی دیكه‌یه كه له‌خه‌ڵكی كوردستانی ده‌كات، چونكه ئێمه به‌لامانه‌وه گرنگه خه‌ڵكی كوردستان له‌و قه‌یرانه‌ی تێیدایه رزگاری بێت، چونكه وا ده‌بینین كه كه‌سوكاری شه‌هیدان چه‌ندین مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرین به‌هه‌مان شێوه‌و مامۆستایانیش تا ده‌گاته چین و توێژه‌كانی تر‌و وه‌ره به‌راوردی بكه كه مووچه كرایه چاره‌كه مووچه‌یه‌ك و ئه‌وه حكومه‌ت به‌شی چه‌ند مانگێك قه‌رزاره، بۆیه به‌رای ئێمه گرنگه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای كه بودجه له‌عیراق بوه‌ته یاسا بڕوات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی یاساكه رێككه‌وتنێك بكات بۆئه‌وه‌ی بتوانین هه‌ردوو حكومه‌ت پابه‌ندبن‌و قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ر بكرێت.
ده‌مانه‌وێ بیكه‌ینه پڕۆژه‌یه‌كی كوردستانی
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی كه‌ركوكی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به‌ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌تیش له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه به‌كه‌ركوك بۆ دۆخی دوای كۆتاییهاتنی داعش ئاسۆ مامه‌ند رایگه‌یاند ئێمه پرۆژه‌كه‌مان ئاماده‌كردووه‌و هێڵه گشتییه‌كانی پرۆژه‌كه‌مان دیاریكردوه‌و لایه‌نه‌كانی پرۆژه‌كه‌شمان لێكداوه‌ته‌وه، به‌ڵام چاوه‌روانی ده‌رفه‌تێكین بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كان كۆببینه‌وه‌و پڕۆژه‌كه بكه‌ینه پرۆژه‌یه‌كی كوردستانیی‌و پاشان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تری شاره‌كه‌ش دابنیشین‌و پڕۆژه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ تاوتوێ بكه‌ین‌و هه‌وڵ بده‌ین بۆ مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك پڕۆژه‌یه‌كی گشتگیر‌و هه‌مه‌لایه‌نمان هه‌بێت.
ده‌بوو هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان له كه‌ركوك خاڵێك بووایه
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیشه‌وه رایگه‌یاند به‌داخه‌وه تائێستا ئه‌و هه‌وڵانه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجام و ئێمه زۆر جار ته‌ئكیدمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یان وه‌فدی وڵاتان كه بۆ مه‌سه‌له‌ی موسڵ كۆبوونه‌ته‌وه، بریا یه‌كێك له‌خاڵه‌كانی داواكاری لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكیدكردنه‌وه بوایه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك چونكه له‌و كاته‌دا عیراق و وڵاتانی دونیاش پێویستیان به‌كورد هه‌بوو بۆ مه‌سه‌له‌ی ئازادكردنی موسڵ كه ئه‌وكات كورد ده‌یتوانی پرسی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوكی یه‌كلایی بكردایه‌ته‌وه له‌په‌رله‌مانی عیراق ده‌نگی له‌سه‌ر بدرایه به‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مش نه‌كراوه له‌كاتێكدا دوو خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌عیراق كراوه كه‌چی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌كه‌ركوك نه‌كراوه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م خوله‌شی بێته سه‌ر، ده‌بێته سێ خول كه كه‌ركوك له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بێبه‌ش ده‌كرێت. وتیشی بۆیه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ڵێین ئێمه پێش ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌مان له حكومه‌تی ناوه‌ندی بێت ره‌خنه‌مان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه له‌دانوستانه‌كانیدا ئه‌و پرسه‌یان نه‌چه‌سپاندووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه له‌كه‌ركوك له‌هه‌وڵه‌كانی خۆمان به‌رده‌وامین بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوك بكرێت شان به‌شانی پارێزگاكانی عیراق كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ناكرێت له‌خولی داهاتووی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ركوك له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بێبه‌ش بكرێت.
140 تووشی فه‌رامۆشكردن بووه
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی كه‌ركوك له‌باره‌ی ماده‌ی 140و پێویستی كاراكردنی هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌و ماده‌یه رایگه‌یاند جێی داخه مادده‌ی 140یش وه‌ك زۆر پرسی دیكه دووچاری فه‌رامۆشكردن بووه‌و له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ئیفلیج كراوه كه به‌شێكی سه‌ره‌كیش له هۆكاری ئه‌و ئیفلیج كردنه كورد خۆیه‌تی‌و وتیشی به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی شه‌ری داعش كه له‌ناوچه‌كه به‌دیهاتووه‌و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ماده‌ی 140 كه‌وتوه‌ته‌وه ژێر ده‌ستی كورد، ده‌توانین بڵێین ئه‌و گۆڕانكارییه دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌حوكمی دیفاكتۆ گۆڕیووه‌و ناوچه‌كان له‌ژێر سایه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌دان، به‌ڵام گرنگه ئێمه ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنێك هه‌بێت له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و حكومه‌تی به‌غدادا پێمانوایه ده‌توانرێت رێگرییه‌كانی پێش جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 لاببرێت‌و بڕگه‌كانی ئه‌و ماده ده‌ستوورییه بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
PUKmedia کوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19