سه‌عدی پیره:پارتی ناتوانێت له په‌نای كاك مه‌سعوددا خــۆی بشارێته‌وه
ی.ن.ک 10:42 AM - 2016-12-11.
چاره‌كردنی موچه‌ی خه‌ڵك له‌ڕێی بودجه‌ی عیراق و پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم دوای ده‌ستپێشخه‌ریی بارزانی بۆ گفتوگۆ، جێی مشتومڕو گفتوگۆی ناو میدیا‌و ناوه‌نده سیاسییه‌كانه، له‌و نێوانه‌شدا كۆبونه‌وه‌ی حزبه سۆسیال دیموكراته‌كان ده‌بێته مانشێتی رۆژنامه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌كان، بۆیه به‌باشمانزانی چه‌ند پرسیارێك له‌باره‌ی هه‌موو ئه‌و پرسانه‌وه له سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بكه‌ین، به‌تایبه‌ت ورد ببینه‌وه له‌پرسی موچه‌و كۆبونه‌وه سیاسییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان، ئه‌ویش به‌مشێوه‌یه وه‌ڵامی داینه‌وه:
سه‌رباری نه‌خۆشكه‌تنی جه‌نابی مام جه‌لال به‌ڵام یه‌كێتی چالاكه له‌به‌شداریكردن له‌چالاكیی و كۆبونه‌وه‌و كۆنفراسه‌كانی حزبه سۆسیال دیموكراته‌كان؟
له‌راستیدا ئێمه‌ی یه‌كێتی چالاكانه له‌گه‌ڵ له‌رێكخراوه‌كانی چه‌پ و دیموكراته‌كان به‌شداریی كۆبونه‌وه‌و دیداره‌كان له‌ئه‌وروپا ده‌كات، ئه‌مه به‌شدارییه‌كه له‌دامه‌زراندنیی یه‌كێتیه‌وه بوونی هه‌بووه‌و یه‌كێتی له‌وبواره‌دا كارده‌كات، هه‌مووجارێك ئیشكردنه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌بووه چۆن ئه‌و په‌یوه‌ندیانه بخاته خزمه‌تی دۆزی كورد، ئه‌ویش گه‌یشتنی كورده به‌مافی چاره‌ی خۆنوسین.
یه‌كێتی له‌دامه‌زراندنیه‌وه زۆر زه‌حمه‌تی نه‌دیت، چونكه مام جه‌لال یه‌كێك له‌كاریزكا ناسراوه‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه بوو، به‌تایبه‌ت مام جه‌لال له‌شۆرشی ئه‌یلولیش یه‌كێك بووه له‌كه‌سه ناسراو و دیبلۆمات و خاوه‌ن هزره ناسراوه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه، زۆر به‌وردی چاودێری بارودۆخی ده‌كرد، بۆیه ئێمه له‌په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ دونیای عه‌ره‌ب و ئیسلام زۆر زه‌حمه‌تیمان نه‌دیت، هه‌مووكه‌س ده‌یزانی ئێمه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی جه‌نابی مام جه‌لال زۆر ئاسانكاریمان بۆ ده‌كرا، ئه‌و برادرانه‌ی دیكه‌ی وه‌كو كاك كه‌مالی ره‌حمه‌تی و ئه‌وانی دیكه هاوكاریی زۆریان كردووه‌و چالاكه‌وانی په‌یوه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانیی بوون، به‌شێكیشیان ئێستا زیندوون له‌وانه كاك عومه‌ر شێخ موس، د. له‌تیف ره‌شید، د. فواد مه‌عسوم، كاك عه‌دنان موفتی، عادل موراد، كاك ئه‌حمه‌د به‌رواریی و كاك ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی كاك سه‌لاح ره‌شید، به‌شی زۆری ئه‌وانه له‌بواری په‌یوه‌ندی عه‌ره‌بی كاری باشیان كردووه.
ئه‌م كۆنفراسانه چه‌نده كاریگه‌ری بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی كورد بۆ ناو حزبه سۆسیالست دیموكراته‌كان؟
با نمونه‌ت بۆ بێنمه‌وه، من له‌م ماوه‌یه له‌به‌شی زۆری كۆنگره‌و كۆبونه‌وه‌كانی سۆسیال دیموكراته‌كان به‌شداربووم، كه زیاتر له 50 بۆ 60 وڵات به‌شداربوون و ئه‌و په‌نجا بۆ شه‌ست له‌و حزبانه له‌وڵاته‌كانیان له‌حوكمدابوون، به‌راستی زۆر به‌گرنگ ته‌ماشای بزوتنه‌وه‌ی كورد و به‌شداری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كه‌ن، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو من له‌به‌رلین بووم له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه سۆسیالست دیموكراته‌كانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر داوای حزبی SPD ئه‌ڵمان چوبوین، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌قسه‌كه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا بوو كه ده‌كاته سه‌رۆكی حزبی SPD به‌ناوی (زیگما گابریێل) هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌وێ بوو، دوای ئه‌وه‌ش ئێمه چوین بۆ كۆنگره‌ی سۆسیالست دیموكراته‌كان له پراگ، له‌هه‌ردوو شوێن رێگا درا به‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆچونی خۆی بخاته روو. من پێموایه له‌هه‌ردووكیان یه‌كێتی نیشتیمانی وه‌كو SPD و حزبی سۆسیالستی فه‌ره‌نساو هۆلنداو سوید‌و یان وه‌كو لیبه‌رپارتی حسابی بۆ ده‌كرێت، توانیمان باسی نه‌هامه‌تی گه‌لی كورد بكه‌ین.
ئه‌مجاره ئێمه پێشنیارمان كرد كۆبونه‌وه‌كه له‌هه‌رێمی كوردستان بكرێت، بۆیه بڕیاره له 11ی مانگ له سلێمانی بكرێت، ئه‌م كۆبونه‌وانه كۆبونه‌وه‌یه‌ك نین له‌سه‌ر خه‌رجی یه‌كێتی نیشتیمانیی بێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر حسابی خۆیان ده‌بێت، ئه‌م دامه‌زراوه‌ی سۆسیالستی ئه‌وروپا ( PES) خه‌رجییه‌كان خۆیان ده‌یكه‌ن، چونكه زۆركه‌س هه‌یه ره‌نگه بڵێت كۆنگره‌یه‌ك له په‌نجا شه‌ست ووڵات خه‌ڵك دێت و له‌سنوری 100 كه‌س زیاتر دێن، ده‌لێن ئه‌گه‌ر پاره زۆره بۆ موچه‌ی خه‌ڵك ناده‌ن، یه‌ك فلسی یه‌كێتی یان هه‌رێم ناده‌ن، ئه‌و پاره‌یه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌درێت.
وه‌زعی سیاسی یان ئابوری كوردستان خراپه، هیچ ئاسۆیه‌ك هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن؟
هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده، نه‌وتێكی زۆر‌و سامانێكی سروشتی زۆر و زه‌وی كشتوكاڵی زۆرباشی هه‌یه توانای مرۆیی زۆری هه‌یه، به‌ڵام به‌شێك له‌رووداوه‌كان له‌خزمه‌ت ئێمه‌دا نه‌بوو، بۆنمونه دابه‌زینی نه‌وت له 100 دۆلار زیاتر بۆ خوار 50 دۆلار، ئه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نه‌بوو، هه‌روه‌ك له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نه‌بوو هێزێكی وه‌كو داعش په‌یدابوو ئێستا زیاتر له هه‌زار كیلۆمه‌تر سه‌نگه‌رمان له‌به‌رامبه‌ریان هه‌یه‌و جگه له‌قوربانیدانی گیانی، خه‌رجییه‌كی ئێجگار گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ك بڕینی موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عیراق نوری مالكییه‌وه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی زۆری دروستكرد‌و له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نه‌بوو، ئه‌مانه هه‌موو ئاسه‌واریی زۆر نه‌رێنیان له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێم دروستكرد.
بۆ چاره‌كردنی ئه‌و كێشانه ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كورتترین رێگا، چونكه مه‌سه‌له‌كه ته‌نها ئه‌وه‌نییه ئێمه پرۆژه‌مان پێناكرێت یان باڵه‌خانه دروستبكه‌ین، به‌ڵكو گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی ناتوانین ژیان و قوتی خه‌ڵك دابین بكه‌ین، ئه‌وه كاره‌ساته، ئه‌وه له‌داعش مه‌ترسیدارتره، بۆیه هه‌رچی زووه پێویسته لانیكه‌م قوتی خه‌ڵك مسۆگه‌ربكه‌ین.
پێتوانیه ئێستا ئه‌و بۆچونه زاڵبوه له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانی و ته‌نانه‌ت لایه‌نه‌كانیش كه بۆ چاره‌كردنی كێشه‌ی ئابوریی عیراق كورتترین رێگایه؟
به‌تێگه‌یشتنی من و له‌ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش ئه‌وبۆچونه زاڵه كه سود وه‌رگرتن له‌په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ عیراق ئه‌وه كورتترین رێگایه، ده‌بێ ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ربنه‌مای ئیستحقاقی ئابوری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و قانونی مامه‌ڵه بكه‌ین، ئه‌وه‌ی نه‌له‌توركیا هه‌مانه‌و نه‌له ئێران، به‌ڵام له‌به‌غدا هه‌مانه. عیراق وڵاتێكه خاوه‌ن سه‌روه‌رییه، هه‌روه‌ها متمانه‌و مافی وه‌رگرتنی قه‌رزی هه‌یه (حق اعتماد) ده‌توانێت قه‌رز وه‌رگریت، یان سندات بفرۆشێت یان پاره له یه‌ده‌گ رابكێشێت و نرخی دیناری پێ به‌رزبكاته‌وه‌و كێشه‌ی دارایی پێ چاره‌بكات، ئێمه ئه‌و توانایایه‌مان نییه، ناتوانین پاره له‌ووڵاتان قه‌رز بكه‌ین، یان له‌بانكی نێوده‌وڵه‌تی قه‌رزبكه‌ین..تد. ئه‌وه‌ی دووه‌میش ده‌توانین بڵێم ده‌سته‌واژه‌یه‌ك هه‌یه زۆر پێم ناخۆشه، ده‌ڵێن گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا؟
كێ ده‌ڵێت ئه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ به‌غدا؟ چونكه تۆ بۆخۆت له‌به‌غدای، وه‌زیر و كاربه‌ده‌ستانت له‌به‌غدان، هه‌تا دوێنێ پارتی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی له‌به‌غدا هه‌بوو، ئێمه سه‌رۆك كۆمار‌و كاربه‌ده‌ستمان هه‌یه له‌وێ، یانی گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا خیانه‌ته؟ ئه‌ی سه‌فه‌ری تاران و ئه‌نقه‌ره وه‌ته‌نییه‌ته؟ عیراق ئه‌گه‌ر ووڵاتێكی دراوسێش بێت وه‌كو ئێران و توركیا‌و ئێران و سوریا، ئێمه ده‌بێ هه‌وڵی ئه‌وه‌بده‌ین چۆن په یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دراوسێكان رێكده‌خه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌ویش رێكخه‌ین! ئێمه له‌عیراق به‌ركه‌وته‌و ئیستحقاقمان هه‌یه، بگره به‌رنامه‌یه‌ی عه‌بادی كه له‌و بیست چه‌ند خاڵه‌ی پێكهاتبوو خاڵی 17 یه‌می باسی چۆنییه‌تی چاره‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵه، تائێستا چه‌ندین كۆبونه‌وه له‌وباره‌یه‌وه كراوه، ئێستا جۆرێك له‌خاوبونه‌وه له‌په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆئه‌وه‌ی فریای كۆمه‌ڵگای خۆمان بكه‌وین، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی داهاتێكی سنورداریان هه‌یه‌و وه‌كو ئه‌وانه نین موچه‌ی حكومه‌تیان نییه، ئه‌وان ره‌نگه شتێكیان ده‌ستكه‌وێت و وابه‌سته‌ی موچه نین، به‌ڵام مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران موچه‌یان هه‌یه‌و مانگانه چاوه‌ڕێی موچه ده‌كه‌ن، به‌ستراونه‌ته‌وه به‌موچه‌ی مانگانه‌و هیچ داهاتێكی دیكه‌یان نییه، ئه‌و موچه‌یه‌ی ئێستا ده‌درێت به‌دڵنیاییه‌وه به‌شی مانگێك ناكات، چ جای به‌شی دوومانگ و سێ مانگ بكات.
بارودۆخی سیاسی زۆرخراپه، په‌رله‌مان كارناكات، په‌یوه‌ندی سیاسی بلۆك بووه.. ئاسۆیه‌ك نییه بۆ رێككه‌وتن؟ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی ئه‌ورۆژه بگاته ئه‌نجامێك؟
ئێمه باشتره وه‌ك ئۆرگانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، شته‌كان به‌ناوی خۆی باس بكه‌ین، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی كه كرا یان ئه‌و په‌یامه‌ی كه‌درا كه له‌لایه‌ن كاك مه‌سعود، هی پارتی نییه هی خۆیه‌تی، ئێمه گله‌ییمان هه‌بوو له‌وه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان ناتوانێت له‌په‌نای كاك مه‌سعود خۆی بشارێته‌وه، ده‌بێ ئه‌و بێت ئیشبكات بۆ سه‌رخستنی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه، چونكه سه‌ره‌نجام كاك مه‌سعود سه‌رۆكی ئه‌و حزبه‌یه، یه‌كێك له‌كێشه‌كانی هه‌یه كێشه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه، كه ئه‌و ده‌گرێته‌وه، بۆیه ده‌بێ ته‌واوی كێشه‌كانی دیكه‌و كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی دیكه، حكومه‌ت و په‌رله‌مان چاره‌بكرێت، ئه‌وه ته‌نها وه‌زیفه‌ی یه‌كێتی و حزبه‌كانی دیكه نییه، نابێ پارتی هه‌ر بڵێت كاك مه‌سعود راستیكرد، به‌ڵكو وه‌ره جارێ گفتوگۆ بكه‌ین چاره‌سه‌ره‌كه‌ی بدۆزینه‌وه، بۆیه من پێموایه ئه‌و شانده‌ی پارتی دروستیكرد كارێكی باشی كرد پێویسته ده‌ستخۆشی لێبكه‌ین و ئه‌وه هه‌نگاوی دروست بوو، ئێستاكه ده‌وترێت كه‌ی كۆبونه‌وه‌كان ده‌كرێت و فراوان ده‌كرێت و ..تد كۆبونه‌وه‌كان ده‌كرێت و ئێمه له‌ئه‌نجامی ئه‌و گرژییانه‌ی له‌مه‌وپێش هه‌مانبوه بای ئه‌وه‌نده‌ش راز‌و گله‌ییمان له‌یه‌كتر هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كتر باسی بكه‌ین و بیڵێین، پێویسته له‌كۆبونه‌وه دووقۆڵییه‌كان باسی بكه‌ین و كۆبونه‌وه فراوانه‌كه‌ی پێ سه‌رقاڵ نه‌كه‌ین، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌مه ده‌بێته زه‌مینه بۆ كۆبونه‌وه فراوانه‌كه‌ی كه ده‌كرێت و هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌ڕێكوپێكی بڕوات، ئه‌ویش پێموایه زۆر ئاسانه، ده‌بێ بڕیاری مه‌نتقی و واقعی بده‌ین، بۆمن مه‌سه‌له‌كه نه مه‌سه‌له‌ی چ هه‌قه چ ناهه‌قه، ئه‌وه‌ی گرنگه له‌قۆناغی كۆتایی شه‌ڕی داعش دا قۆناغی ئه‌گه‌ری داڕشتنه‌وه نه‌خشه‌ی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته تاوه‌كو غافڵگیر نه‌كرێین و به‌ده‌ستی به‌تاڵ ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه نه‌كرێین، ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌وه ده‌كرێت كه یه‌كگرتوو بین، ئه‌گه‌ر له‌وه سه‌ركه‌وتوو بوین ئه‌وا مێژوو زۆر به‌به‌رز ده‌مانرخێنی و باسمان ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌وه سه‌رنه‌كه‌وین ئه‌وا زیانی گه‌وره ده‌كه‌ین. بۆیه له‌ئێستادا گرنگترین هه‌نگاو دانیشتنه، من پێموایه پێكهاتن و ئاشتبونه‌وه به‌پیاوی ترسنۆك ناكرێت، به‌ڵكو پیاوی ئازای ده‌وێت، پیاوی ئازا ده‌توانێت باری كێشه‌كان ببات، ئێمه له‌ئێستادا براوه‌ین له‌به‌رامبه‌ر داعش، سه‌ربه‌رزین به‌خه‌بات و قوربانیدانی پێشمه‌رگه، سه‌ربه‌رزین به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی، چه‌نیدینجار باسیان له‌سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه كردووه، ئه‌وه‌ی گرنگه له‌ئێستادا له‌و ده‌رگایه بچینه گفتوگۆ‌و خۆمان به‌كێشه‌و باسی لابه‌لاوه سه‌رقاڵ نه‌كه‌ین.
پێتوایه پارتی له‌ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه مه‌رجی هه‌بێت بۆ رێككه‌وتنی سیاسی؟
كاك مه‌سعود له‌په‌یامه‌كه‌یدا باسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تی كرد، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه، به‌م فۆرمه مه‌قبوله، پێموایه بۆیه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌گۆڕانیشه‌وه هه‌ڵوێستێكی نه‌رێنیان به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه پێیشان نه‌داوه، ده‌مینێته‌وه مه‌سه‌له هه‌ڵوێست نییه، مه‌سه‌له نییه‌ته، ئایا ئیراده‌و نییه‌تی رێككه‌وتن هه‌یه؟ ئه‌وه دواتر گفتوگۆده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر وه‌فده‌كه‌ی پارتی چووه سلێمانی، ئێوه له‌گه‌ڵ گۆڕان به‌هاوبه‌شی ده‌یبینن یان به‌جیا؟
نه‌خیر به‌ته‌نها ده‌یبینین، ئێمه نایكه‌ینه هۆكار یان مه‌رج، ره‌نگه زۆر مه‌سه‌له هه‌بێت یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی یان گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی به‌جیاو تایبه‌ت باسی بكات و نه‌یه‌وێت له‌كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش باسی بكات، هه‌روه‌ها به‌نیسبه‌ت حزبه ئیسلامییه‌كانیش بۆیه من ده‌ڵێم پێویسته له‌كۆبونه‌وه دوو قۆڵییه‌كان هه‌رچی هه‌یه باسی بكه‌ین و ئه‌گه‌ر باسی نه‌كه‌ین ره‌نگه سه‌ركه‌وتوو نه‌بین، ناگه‌ینه ئه‌نجام.
په‌یوه‌ندی یه‌كێتی و پارتی چۆنه؟
په‌یوه‌ندی نێوانمان ئاساییه، ته‌نها له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی هه‌ندێك گفتوگۆی سارد‌و سڕی هه‌بوو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی عیراق و چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، من پێموایه گه‌وره‌ترین هه‌ڵوێستی نیشتیمانی چاره‌كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی كوردستانه، ئه‌گه‌ر ئه‌و بودجه‌یه‌ی عیراق كه بڕیاری لێدراوه ئێمه بایكۆتی ده‌كه‌ین، ئه‌وا ئێمه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه چیمان پێیه؟ به‌دیله‌كه‌مان چییه؟ ئێمه یان 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا راده‌ستی به‌غدا ده‌كه‌ین و 17% خۆمان وه‌رده‌گرین، ئه‌گه‌ر ئه‌وه ناكه‌ین ئه‌وا 300 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی كه‌ركوك راده‌ست ده‌كه‌ین و به‌غدا موچه‌ی 700 بۆ 750 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌داته هه‌رێم كه ئه‌وه نزیكه‌ی نیوه‌و زیاتری كێشه‌كانمان چاره ده‌كات، ئه‌گه‌ری یه‌كه‌میان من پێم باشه، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كه‌ممان نه‌كرد خۆ ده‌بێ دووه‌م بكه‌ین، چونكه ئێمه بۆخۆمان به‌دیلمان نییه! چونكه ئێمه ئه‌زمونێكی فاشیلمان هه‌یه له‌ڕێی فرۆشی سه‌ربه‌خۆی نه‌وت كێشه داراییه‌كان و موچه‌ی خه‌ڵك چاره‌بكه‌ین.
حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌ناردنی سه‌ربه‌خۆی نه‌وت له‌ڕێی توركیا‌و شكستی هێنا، باشه زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت؟
به‌پێی ده‌ستور مادده‌كانی 111 و 112 چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی نه‌وتی دیاریكردووه، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم له‌مادده‌كانی 140 و 120 و 121 زۆرباش دیاركردووه.
ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یزانین ئه‌گه‌ر له‌ڕێی كۆمپانیای سۆمۆی عیراق كه كۆمپانیای ئێمه‌شه به‌نه‌تیجه، ده‌زانین له 17%ی بودجه‌ی عیراق چه‌نده، به‌ڵام ئه‌ویتر نازانین چه‌نده، ئه‌وه‌ی عیراق روونه، بودجه‌ی عیراق چه‌ند بوو له 17%ی بۆمنه، ئه‌وه بۆمن بۆ نه‌خوێنده‌وارێك ئاسانه، دڵنیام هه‌موومان له‌مۆبایله‌كه‌مان به‌رنامه‌ی ژمێره‌ر (حاسبه) تێدایه‌و ده‌زانین به‌ركه‌وته‌مان چه‌نده، به‌ڵام ئه‌ویتریان من نازانم چه‌نده، هه‌روه‌ك نه‌وته‌كه‌شمان گرانتر ده‌فرۆشین و ئه‌و باج و ره‌سمه‌ی ده‌ده‌ین به‌ووڵاتێكی دیكه، نایده‌ین.
په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان چۆنه؟ به‌شێكی كه‌م له‌ناو یه‌كێتی و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌یانوت ئه‌و رێككه‌وتنه دیسان مرداربویه‌وه، به‌ڵام چه‌ند رۆژی رابردوو كۆبونه‌وه‌تان كرد‌و ئه‌و ته‌مومژه ره‌وییه‌وه؟
په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان گرنگه، ئێمه له‌شه‌ڕی داعش به‌ره‌و قۆناغی كۆتایی ده‌ڕۆین، چڕكردنه‌وه‌و یه‌كخستنی هێزه‌كان زۆر گرنگه، به‌تایبه‌ت بۆئێمه ئاسانتره چونكه هه‌م رابردوو هه‌م ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیشمان جیاوازتره‌و زۆربه‌هێزه، هاوسه‌نگه‌رین، ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی ئێستا له‌مانگی 10ی 2012 ده‌ستی پێكردو له 17/5ی ئه‌مساڵ كۆتایی پێهات. بێگومان ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان دۆست و ناحه‌زی هه‌یه، له‌ناو یه‌كێتی نیشتیمانیی من رێزم هه‌یه، به‌شێك تێبینیان هه‌بوو تێبینییه‌كانیان له‌جێی خۆیدا بوو، هه‌ندێكیش زوو ووتیان باشه‌و ده‌ستیان به‌رزكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه درۆ ده‌كه‌ن و راست ناكه‌ن له‌دژیدان، له‌ناو یه‌كێتیش و له‌ناو گۆڕانیش هه‌ن. بنه‌مای ئیمزاكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌نگاوێكه به‌ره‌و یه‌كگرتنه‌وه‌و بونه‌وه به‌یه‌ك، هه‌نگاوی یه‌كه‌مه.
كێشه هه‌بووه له‌م ماوه‌یه؟
كێشه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی گرفتی دروستكردوه، چونكه ده‌سته‌ی باڵا كۆنه‌ده‌بویه‌وه‌و ئه‌وه به‌شێك بوو له‌كێشه‌كه، له‌وانه‌یه كێشه له‌ناو گۆڕانیش هه‌بێت، به‌ڵام من به‌نیسبه‌ت یه‌كێتی قسه‌ده‌كه‌م.
لێره‌و له‌وێ ده‌بیستین كه بۆچی یه‌كێتی پرۆژه‌ی نییه رێككه‌وتنی سیاسی، كه‌چی پارتی هه‌یه‌تی؟
ئێمه پرۆژه‌مان هه‌بووه، ئێمه پرۆژه‌مان بڵاوكرده‌وه، ئێمه بڵاومانكرده‌وه به‌ڵام من نامه‌وێ پێشوه‌خته پێش كۆبونه‌وه باسی بكه‌م و پارتیش پرۆژه‌كه‌ی ئێمه ده‌زانێت و گۆڕانیش ده‌یزانیت.
ئێوه له‌گه‌ڵ پارتی داده‌نیشن ته‌نها باسی دابه‌شكردنی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانیی هه‌رێم ده‌كه‌ن یان پرسی شه‌راكه‌ت و سیستمی شێوازی حوكمڕانیی ده‌كه‌ن؟
من پێموایه كێشه‌كه له‌وه‌وه هات كه یه‌كێتی ئاماده‌نه‌بوو پۆسته‌كانی پارتی وه‌رگرێت، بۆیه هاوكێشه‌كه لاسه‌نگ بوو، پۆسته‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و پێشمه‌رگه‌و وه‌به‌رهێنان و بازرگانیی و سه‌رۆكی په‌رله‌مان ..تد بۆیه یه‌كه‌م: ده‌بێت ئه‌وه چاره‌بكرێت له‌مه‌سه‌له‌ی به‌شداریكردنی لایه‌نه‌كان، دووه‌م بڕیاره‌كانی ده‌درێت له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم یان په‌رله‌مان یان حكومه‌ت ئه‌م بڕیارانه دوور له ده‌مارگیریی مه‌نسوبییه‌ت‌و مه‌حسوبییه‌ت بدرێت.
PUKmedia رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18