مه‌لا یاسین: ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت موسڵ‌و باكوری سوریاش بخاتە سەر توركیا
چاوپێکەوتن 04:47 PM - 2016-11-05.
له‌دیدارێكی كوردستانی نوێ-ی هه‌فتانه‌دا، مه‌لا یاسین نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌قاهیره، رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر پلان‌و پیلان‌و به‌رنامه‌كانی توركیا له قۆناغی ئێستادا‌و ئاشكرای ده‌كات كه توركیا ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك كار بكات بۆ پارێزگاریی له‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانیی خۆی‌و بۆئه‌وه‌ش چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی هه‌یه، له‌وانه‌ش به‌پله‌ی یه‌كه‌م گۆڕینی سیستمه بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌و گۆڕینی توركیا به‌سیستمێكی فیدراڵی كه موسڵ‌و باكووری سوریاش بگرێته‌وه‌و كردنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌سه‌رۆكی بێ ركابه‌ر‌و نه‌ك ده‌ستكاریكردنی ده‌ستوور، به‌ڵكو ده‌ستكاریكردنی كتێبـی سووریش كه ئه‌تاتورك دایناوه‌و لای توركه‌كان له ده‌ستوور پیرۆزتره، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش پوخته‌ی دیداره‌كه‌یه:
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی هه‌فتانه‌دا سه‌باره‌ت به ئامانجی توركیا له‌م پێداگرییه‌ی له‌به‌شداریكردن له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ‌و له‌شكركێشیی ئه‌م دواییه‌ی بۆناو رۆژئاوا‌و داگیركردنی ئاشكرای شاری جه‌رابلوس‌و هه‌ڕه‌شه له كانتۆنه‌كانی رۆژئاڤای كوردستان، مه‌لا یاسین ده‌ڵێت: به‌بڕوای من توركیا پلانی وردی هه‌یه بۆ پارێزگاریی له‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی خۆی‌و سه‌ره‌تاش هه‌وڵ ده‌دات سیستمی حوكمڕانی بكاته سیستمی سه‌رۆكایه‌تی‌و ئه‌ردۆغان بكاته سه‌رۆكێكی بێ ركابه‌ر، بۆئه‌مه‌ش ئه‌ردۆغان به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا هێڵێكی دوو به‌شی بكێشێت كه یه‌كه‌میان كورت مه‌ودایه‌و موسڵ‌و كه‌ركوك‌و باكووری سوریا ده‌گرێته‌وه تا ده‌گاته حه‌ڵه‌ب‌و حه‌سه‌كه.
هه‌رچی به‌شی دووه‌میشه دوور مه‌ودایه كه بریتییه له كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی نیمچه سه‌ربازیی‌و سیخوڕی له‌قه‌ته‌رو ئه‌فغانستان كه ئێستا به‌ناوی هاوپه‌یمانییه‌وه سه‌ربازی له‌وێ هه‌یه‌و ده‌شیه‌وێت به‌ناوی نه‌مانی سیاده‌وه له‌موسڵ‌و كه‌ركوك‌و حه‌ڵه‌ب‌و حه‌سه‌كه‌وه ئه‌و بۆشایی نه‌بوونی سیاده‌یه پڕ بكاته‌وه.
ده‌ستكاریی كتێبی سوور
بۆیه ئێستا ده‌یه‌وێت به‌جۆرێك ئه‌ردۆغان بكرێته كه‌سی بێ ركابه‌ر تا نه‌ك ده‌ستكاریی ده‌ستوور، به‌ڵكو ده‌ستكاریی (كتێبـی سوور)یش بكات كه ئه‌تاتورك دایناوه‌و له‌لایه‌ن ناسیۆنالیسته‌كانی توركه‌وه له ده‌ستوور پیرۆزتره. هه‌روه‌ك وه‌ك زانیارییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن به‌ڵێنی به ئه‌مریكاییه‌كان داوه كه دوای سه‌پاندنی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی‌و لكاندنی ئه‌و ناوچانه به‌توركیاوه، توركیا بكاته وڵاتێكی فیدرالی‌و موسڵ بكاته هه‌رێمێك‌و ئه‌و به‌شه‌ی سوریاش بكاته هه‌رێمێكی تر‌و له‌ڕووی ئیدارییه‌وه به‌ئه‌نقه‌ره‌وه‌ی ببه‌ستێته‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌شه‌وه كه ئاخۆ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان‌و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی عیراق چ ئاماده‌كارییه‌كیان كردووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری له‌و جۆره‌و پلانگێڕیی له‌و جۆره، نوێنه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی له قاهیره پێیوابوو ئه‌و بابه‌ته ده‌بێت سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كورد له‌خانه‌قین‌و سلێمانیشه‌وه به‌دواداچوونی بۆ بكات‌و لێی بپرسێته‌وه، به‌ڵام وتی: «گومانم هه‌یه په‌رژابێتییه سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌و بیری لێ كردبێته‌وه»، هه‌رچی سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانمانه گیرۆده‌ی جه‌نگێكی قورس بوونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ دوژمنێكی دڕنده‌ی سه‌رسه‌ختی وه‌ك داعشدا، هه‌رچی سه‌ركردایه‌تییه سیاسییه‌كه‌شێتی هه‌م دڕدۆنگن‌و هه‌م ته‌وافوقێكیان نییه له‌گه‌ڵ یه‌كتری سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ت‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه پێویسته قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن».
به نیازی قووتدانی عیراقه
به‌ڵام له‌باره‌ی عیراقه‌وه روونیكرده‌وه كه عیراق ئاگای له هه‌موو ئه‌و بابه‌ته ژێربه‌ژێرانه‌یه‌و ئاگای له‌هه‌موو نیازه‌كانی توركیا‌و ئێران‌و روسیاشه‌و وتی: «پێموابێت ئێران درێغی ناكات له‌و مه‌سه‌لانه‌دا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقدا‌و له‌هه‌موو شتێك ئاگاداری كردۆته‌وه»، به‌ڵگه‌ی ئاگایی عیراقیش له‌وه‌ی كه ئاگای له ورد‌و درشتی ئه‌و پلانه هه‌یه‌و جۆرێك له‌ڕاستی له‌و پلان‌و پیلانه‌ی توركیادا هه‌یه، ئه‌وه دوو رۆژه حه‌شدی شه‌عبـی به‌ره‌و ته‌له‌عفه‌ر ده‌ڕۆن، دیاره ئه‌وه توركیا زۆر ته‌نگاو ده‌كات، بۆیه پێموایه چ عیراق بۆ پاراستنی ئه‌و عیراقه‌ی كه ئێستا هه‌یه، چ توركیاش بۆ قووتدانی ئه‌و عیراقه‌ی ئێستا هه‌یه هه‌ردووكیان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕۆن بۆئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن».
مه‌لا یاسین روونیشیكرده‌وه هێشتا ئاشكرا نییه كه كامیان جێبه‌جێ ده‌بێت، چونكه وتی: هه‌رچی توركیایه رۆژانه هه‌ڕه‌شه ده‌كات به‌وه‌ی كه دێته ناوه‌وه، عیراقیش رۆژانه هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و واده‌كات هیچی پێ نه‌كرێت.
لایه‌نگرانی داعش چی‌یان به‌سه‌ر دێت؟
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌شدا كه ئاخۆ توركیا ئه‌م به‌رنامه‌و پلانه‌ی دوای ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ جێبه‌جێ ده‌كات یاخود ده‌یه‌وێت پڕۆسه‌كه په‌كبخات بۆئه‌وه‌ی عیراق‌و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی چاوله‌ده‌ستی توركیا بن‌و بێت رۆڵ بگێڕێت‌و ئینجا له رۆڵگێڕانه‌كه‌یدا به‌شێكی به‌رنامه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات، مه‌لا یاسین رایگه‌یاند: كه گومانی هه‌یه ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ به‌ئاسانی جێبه‌جێ ببێت، ئه‌گه‌رچی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌گه‌رهه‌یه 75%ی پڕۆسه‌كه جێبه‌جێ ببێت، به‌ڵام وتی: «ئه‌ی دوای پڕۆسه‌كه چی ده‌بێت؟»، ئایا ئه‌و هه‌موو كورد‌و كورده ئێزدی‌و شه‌به‌ك‌و مه‌سیحی‌و توركمان‌و عه‌ره‌بی شیعه‌و عه‌ره‌بی سوننه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن سوننه توندڕه‌وه‌كانی موسڵه‌وه ده‌ربه‌ده‌ر كراون‌و ماڵیان وێرانكراوه، كه ده‌چنه‌وه موسڵ چی ده‌كه‌ن؟ چ ده‌سه‌ڵاتێك هه‌یه ئه‌وه‌نده به‌زه‌برو زه‌نگ‌و عادل بێت بتوانێت هه‌م ئه‌مانه هێور بكاته‌وه‌و هه‌م نه‌هێڵێت ئه‌وانه رابكه‌ن كه ئێستا له‌موسڵدا له‌ژێر سایه‌ی داعشدا ماونه‌ته‌وه؟ بۆیه پێیوابوو كه ئه‌وه پرۆسه‌یه‌كی زۆر سه‌خته‌و وتی: «ره‌نگه له‌وه‌ی ره‌قه‌و ناوچه‌كانی تر سه‌ختتر بێت، چونكه له‌هه‌ندێك شوێن لێیان كردمه هه‌ڵڵا كاتێك وتم 50%ی سوننه‌ی موسڵ له‌گه‌ڵ داعشدان، یان پشتیوانیی ده‌كه‌ن»، بۆیه پرسیی ئایا ئه‌م رێژه‌یه چی لێده‌كرێت، ئایا هه‌مووی به‌ده‌ستی ئه‌وانه ده‌كوژرێن كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه؟ یان دێنه‌وه‌و لێبوردنی گشتییان بۆ ده‌رده‌كرێت، یان ئاشته‌وایی سیاسی‌و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كرێت؟ ئه‌مانه هه‌مووی كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌ی زۆر ئاڵۆزن، به‌داخه‌وه چ عیراقیش‌و چ ئه‌مریكاش هه‌ر ده‌ڵێن با رزگاری بكه‌ین، ئه‌وكاته بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، وتیشی: پێموایه هیچیان بیریان له‌وه نه‌كردۆته‌وه‌و تاكه كه‌س‌و لایه‌ن كه دیدگا‌و تێڕوانینه‌كانی روونه بۆ دوای رزگاركردنی موسڵ، توركیایه، ئه‌ویش پێیوایه موسڵ قوت ده‌دات‌و داگیری ده‌كات.
ئه‌گه‌رنا نه ده‌وڵه‌تی عیراق، نه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد‌و نه ئه‌مریكا‌و نه ئه‌وروپاش پێموانییه دیدگایه‌كی رۆشنیان بۆ دوای رزگاركردنی موسڵ نییه.
كورد ناچاره به‌شداریی بكات
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌شدا كه ئاخۆ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد چ ده‌ستكه‌وتێكی سیاسیی‌و گه‌ره‌نتییه‌ك مسۆگه‌ر ده‌كات له‌و به‌شدارییه‌ی كه له‌و پرۆسه‌یه‌دا كردوێتی، نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌قاهیره رایگه‌یاند: سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد له‌دۆخێكی وادایه كه به‌خیلی پێ نابرێت، جا ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه هه‌یه كورد به‌شداریی تێدا بكات یان نا، ئه‌وا هه‌ر ده‌كرێت‌و ئه‌وان واته عیراق‌و هاوپه‌یمانان هه‌ر دێنه پێشه‌وه‌و هه‌ر ده‌كرێت، بۆیه پێموایه واقیعه‌كه ده‌یسه‌پێنێت كه هه‌ر ده‌بێت به‌شداریی بكات، بۆیه وتی: هه‌رچییه‌كی ده‌ست بكه‌وێت، هه‌ر ده‌ستكه‌وته، چونكه به‌رله‌هه‌موو شتێك داعش دوژمنێكه‌و یه‌خه‌ی گرتووین، له‌سنووری كه‌ركوكه‌وه هه‌تا موسڵ، جگه له‌وه‌ش هێزێكی گه‌وره‌ی هاوپه‌یمانیی به‌ده‌سه‌ڵاتی عیراق‌و حكومه‌تی عیراق هاتووه خۆی رزگار بكات له‌و دوژمنه هاوبه‌شه، بۆیه هێزی پێشمه‌رگه‌و سه‌ركردایه‌تیی كورد ناچاره به‌شداریی بكات، جا چی ده‌ست ده‌كه‌وێت، نازانم، به‌ڵام ناچاره‌و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد ناتوانێت هیچ مه‌رجێك به‌سه‌ر هیچ لایه‌كدا بسه‌پێنێت.
بۆ كورد ده‌ستكه‌وته
پێشیوابوو كه نابێت هێنده لۆمه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد بكرێت كه بۆ داواكانی ناسه‌پێنێت، چونكه خۆی له‌دۆخێكی خراپدایه، ئاخۆ جارێ بابزانین سه‌ركردایه‌تیی سه‌ربازیی‌و سیاسیی كورد له‌سلێمانی‌و گه‌رمیان چ هاوئاهه‌نگییه‌كیان هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی كه هه‌موو جارێك به‌نوێنه‌رایه‌تیی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی‌و سه‌ربازیی كورد وه‌زیری به‌رگریی‌و ده‌ره‌وه‌و نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بینێت‌و بۆته ره‌گه‌زێكی گرنگی هاوپه‌یمانیی جه‌نگی دژی داعش، ئایا ئه‌وانی دیكه هه‌مووی رێكن له‌گه‌ڵیدا؟ بێگومان نه ئه‌و رێكه له‌گه‌ڵیان‌و نه ئه‌وانیش، نه ئه‌وان ئامۆژگاریی ئه‌و ده‌كه‌ن‌و نه ئه‌ویش گوێ له‌وان ده‌گرێت، بۆیه وتی: به‌بڕوای من له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی كورد دوو به‌شه‌و لاوازه، هه‌رچییه‌كی ده‌ست بكه‌وێت هه‌ر ده‌ستكه‌وته.
به‌رنامه‌كه كۆنه
له‌كۆتاییشدا وتی: هیوام وایه ئه‌م زانیارییانه‌ی من وه‌ك هۆشیاركردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد بێت، چونكه نیازه‌كانی زۆر خراپه، چونكه ده‌یه‌وێت كوردستان چ له‌به‌شه‌كه‌ی رۆژئاڤا، چ به‌شه‌كه‌ی باشووری كوردستان قووت بدات‌و بیكات به‌ویلایه‌تێك له‌و جۆره‌ی خۆی ده‌یه‌وێت، روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ئه‌ردۆغان زۆر كۆنه، ئه‌وه به‌رنامه‌یه‌كه كه تورگوت ئۆزال له‌سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی عیراق‌و كوێت‌و هاوپه‌یماناندا نیازی وابوو كه ئه‌گه‌ر عیراق شتێكی به‌سه‌ر بێت، ئه‌مان به‌شه‌كه‌ی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه‌و ئه‌وكاته بیكه‌نه‌وه به ویلایه‌تێكی فیدراڵی، عه‌لمانی، به‌ڵام ئێستا ئه‌ردۆغان وه‌كو ویلایه‌تێكی زه‌مانی عوسمانی خاوه‌ن مۆركێكی ئیسلامی ده‌یه‌وێت‌و زۆریش كار بۆ ئه‌وه ده‌كات‌و هه‌رچی له‌ده‌ستیشی بێت بۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌یكات، وتیشی: نموونه‌شم ئه‌وه‌یه كه ئه‌ردۆغان خۆی به‌پارێزه‌ری ئیسلام ده‌زانێت به په‌له رایكرد بۆلای ئیسرائیل‌و جوله‌كه‌و هه‌رچییان پێوت، په‌سه‌ندی كرد، یان خۆی به پارێزه‌ری سوننه ده‌زانێت، به‌په‌له رایكرد بۆلای ڤلادیمێر پوتینی ئه‌رسه‌دۆكسیی توندڕه‌وو خۆی به پارێزه‌ری سوننه ده‌زانێت راده‌كات بۆ ئێرانی شیعه، ته‌نانه‌ت به‌ڵگه هه‌یه له‌ویكیلیكس كه له‌وكاته‌ی ئه‌ردۆغان هێرشی ده‌كرده سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د، ئاماده‌بوو له‌هه‌موو ئه‌و قسانه په‌شیمان ببێته‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیمتیازێك بدات به‌و ئیخوانانه‌ی كه له‌میسر ده‌ركراون، بۆیه پێموایه سیاسه‌تێكی پراگماتیگیی چه‌په‌ڵ به‌كارده‌هێنێت بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی خۆی‌و پێشی وایه ته‌مه‌نی نوحی ده‌بێت‌و ده‌توانێت هه‌موو ئه‌وانه بكات، هه‌ر له‌كردنی وڵاته‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی تا ئه‌و بابه‌تانه‌ی دیكه كه ئاماژه‌م پێكرد، جا ئیتر بۆی ده‌چێته‌سه‌ر یان نا، ئه‌وه زه‌مه‌ن وه‌ڵامی ده‌داته‌وه.
PUKmedia له كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19