riklam

پێشمه‌رگه‌یه‌ك چه‌ندین پارچه‌ ئاسه‌واری مێژوویی ده‌دۆزێته‌وه‌

شوێنەوار‌‌ 05:47 PM - 2016-11-02
.

.

هه‌شتاو دوو پارچه‌ ئاسه‌واری مێژووی دێرین له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌یه‌كه‌وه‌ له‌رۆژهه‌ڵاتی قه‌ره‌ته‌په‌و جه‌له‌ولا ده‌دۆزرێته‌وه‌و پێشكه‌ش به‌مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ 2/11/2016 به‌ئاماده‌بوونی مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هه‌شتاو دوو پارچه‌ ئاسه‌واری مێژوویی دێرین كه‌ له‌لایه‌ن (به‌ختیار حه‌مید مه‌جید) یه‌كێك له‌پێشمه‌رگه‌كانی سنوری قه‌ره‌ته‌په‌و جه‌له‌ولا دۆزابووه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی كرا.

ئه‌و هه‌شتاو دوو پارچه‌ مێژووییه‌ به‌نرخه‌ پێكهاتبوو له‌چه‌ندین بوكه‌ڵه‌و كه‌مۆڵه‌ی گڵین و چه‌ندین پارچه‌ شوێنه‌واری تر كه‌ مێژوویه‌كه‌یان بۆ سه‌رده‌می ساسانی و ئیسلامی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، دوای دۆزینه‌وه‌شیان راده‌ستی فه‌رمانده‌یی میحوه‌ری گه‌رمه‌ سێری كرابوو تا بگه‌یه‌نرێته‌ شوێنی مه‌به‌ست.

PUKmedia تایبه‌ت

d (1).jpg

d (2).jpg

d (3).jpg

d (4).jpg

d (6).jpg

d (7).jpg

d (8).jpg

d (9).jpg

d (10).jpg

d (11).jpg

d (12).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket