ساڵح موسلیم: هه‌موو لایه‌نه‌كانی هه‌رێم دژی ده‌ستێوه‌ردانی توركیان لایه‌نێك نه‌بێت
چاوپێکەوتن 11:33 AM - 2016-10-30.
رۆژنامه‌ی (السفیر)ی لوبنانی له‌ژماره‌ی رۆژی 25/10/2016دا چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتیی دیموكرات (په‌یه‌ده) كردووه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی دۆخی كوردستانیان له رۆژئاوای كوردستان به‌دوڕیانێك كه هه‌م مایه‌ی نیگه‌رانییه‌و هه‌میش مایه‌ی ئومێد‌و هیواش.
وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی پێكردووه، حزبه‌كه‌ی موسلیم ئه‌مڕۆ گه‌مه‌كار‌و كاراكته‌رێكی گرنگی باكووری سوریایه كه نوێنه‌ری باڵی سیاسیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی كورده، كه هه‌نوكه كه‌وتۆته به‌رامبه‌ركێیه‌كی راسته‌وخۆوه له‌گه‌ڵ هێزی داگیركه‌ری توركیا‌و سه‌ره‌نێزه‌كانی ده‌ستی توركیا كه خۆی له گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا ده‌بینێته‌وه.
ئالێره‌وه ساڵح موسلیم جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی توركیا ده‌یه‌وێت له‌ژێر تایتڵی چه‌تری ئارامیدا دایبمه‌زرێنێت، له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێته ناوچه‌یه‌كی داگیركراو و ده‌شبێته فاكته‌ری گرژیی‌و ئاڵۆزی هه‌میشه‌یی بۆ سوریا، هه‌روه‌ك ره‌خنه‌ش له مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان گرتووه به‌هۆی پشتیوانیكردنییه‌وه له‌توركیا‌و ئه‌وه به‌حاڵه‌تێكی ناجۆر نادیار وه‌سف ده‌كات له‌چوارچێوه‌ی كۆی ئیراده‌ی كورددا، هه‌روه‌ك باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌مریكاش پێگه‌ی خۆیی وه‌ك ناوبژیوان وازلێهێناوه، چونكه به‌بڕوای ئه‌و سه‌رباری پشتگیریی كردنی له‌كورد، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌دا چه‌سپیوووه، ده‌شڵێت ناڕه‌زایی له‌سه‌ر سیستمی فیدرالیی سوریا له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی نییه، به‌ڵكو ئه‌وه تاكه هه‌ڵوێستی هاوبه‌شه كه وڵاتانی ئیقلیمی له‌سه‌ری كۆكن.
توركیا له‌هاوكاره‌كانی بێزاربوو بۆیه خۆی هاته‌ناوه‌وه
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی دۆخی هه‌نوكه‌یی باكووری سوریا‌و به‌تایبه‌تیش پێكدادان‌و به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا‌و هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه له‌بری ئه‌و ده‌جه‌نگن؟ موسلیم وتی: به‌ته‌واوه‌تی نازانین رووه‌و چ ئاراسته‌یه‌ك ده‌ڕوات، چونكه ئه‌وه پشتی به توركیا‌و سیاسه‌ته‌كانی به‌ستووه، ئه‌و هه‌موو ئامرازه‌كانی به‌رده‌ستی تاقیده‌كاته‌وه، تا ئه‌وشوێنه‌ی هه‌موو شته‌كان له‌سوریادا به‌سه‌ریه‌كدا بڕووخێنێت. ئه‌و پێشان باسی له ناوچه‌یه‌كی ئارام‌و پارێزراو ده‌كرد، كه‌چی میكانیزمه‌كانی به‌رده‌ستی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌دی ناهێنێت، هه‌ربۆیه له هاوكاره‌كانی بێزاربوو،بۆخۆی هاته ناوه‌وه‌و ئێستا بۆخۆی له‌ناوه‌وه‌یه‌و چی ده‌وێت رایی ده‌كات.
وتیشی توركیا ده‌یه‌وێت بێگومان ئه‌و وه‌ك خۆی پێستر ئاماژه‌ی پێكردووه ده‌یه‌وێت ناوچه‌یه‌كی ئارام! به‌درێژایی پێنج هه‌زار كیلۆمه‌تر دووجا بنیات بنێت، جماعه‌ته‌كه‌یان له‌وێ داده‌نێن‌و ده‌ست ده‌كه‌ن به‌گۆڕینی دیمۆگرافی ئه‌و شوێنه، ئه‌وانه‌ی له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشه‌وه دێن له‌حه‌ڵه‌ب‌و چوارده‌ورییه‌وه له بابه‌تی (به‌ره‌ی نوسره) كه له‌ناوچه‌كانی حمس‌و ریفی دیمه‌شقه‌وه ته‌نگی پێ هه‌ڵچنرا، ده‌یانه‌وێت له‌وێ هه‌موویان كۆیان بكه‌نه‌وه‌و كوردی لێ ده‌ربكه‌ن‌و ئیتر له‌وێ هه‌میشه له‌په‌یوه‌ندیدا ده‌بن بۆئه‌وه‌ی به‌به‌رده‌وامی حاڵه‌تی خوێنڕشتن‌و پشێوی له‌هه‌موو سوریا‌و له‌وێشه‌وه بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه پلانه‌كه‌یانه، بۆیه جه‌نگانمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا به‌رگرییه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و شته روونه‌دات.
په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌ڕێگه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه‌یه
له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكاوه هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌دا‌و ئه‌گه‌ری بینینی رۆڵێكی ناوبژیوانییه‌وه، موسلیم ده‌ڵێت: شتێكی له‌و جۆره له‌ئارادا نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیدا له هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا كۆبۆته‌وه‌و ته‌نها به‌ئامانجی شكاندنی داعشه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چوارچێوه‌یه‌دا. وتیشی: ئه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان ده‌یڵێن ئه‌مه‌یه: «ئه‌وه توركیایه، ئه‌ندامی په‌یمانی ناتۆیه، ئه‌مه سیاسه‌ته‌كه‌یانه، ئێمه زۆر هه‌وڵیان له‌گه‌ڵ ده‌ده‌ین كه بیگۆڕن، به‌ڵام نایگۆڕن» واته ئه‌مریكییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه وه‌ڵامێكی روون‌و ئاشكرا ناده‌نه‌وه.
له‌وه‌ڵامی پشتگیریی هه‌رێمی باشووری كوردستانیش له‌باره‌ی به‌شداریی توركیا له‌جه‌نگی موسڵدا سه‌رباری ناڕه‌زایی به‌غداش، وتی: سه‌ركردایه‌تیی له‌هه‌ولێر، سه‌ركردایه‌تییه‌كی لۆكاڵییه له‌هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌گه‌رنا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ئه‌م حكومه‌ته هه‌رهه‌مووی ناڕازییه له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی توركیا، په‌رله‌مان ناڕازییه، ته‌نها یه‌ك حزب هه‌یه كه هاوكاره له‌گه‌ڵیدا كه پارتی دیموكراتی كوردستانه، ناشزانین ئه‌و نهێنییه چییه، كه‌وابێ هاریكاریی ته‌نها یه‌ك حزبه له‌گه‌ڵ توركه‌كاندا، جگه له‌وان كه‌سی دیكه هاریكارییان ناكات، بگره هه‌موویان ئیدانه‌ی ده‌كه‌ن‌و ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌و به داگیركاریی وه‌سفی ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر راستوڕه‌وان بڵێین هاریكاریی ته‌نها حزبێك ناكاته ئیراده‌ی هه‌موو كورد، چونكه حزبی دیكه هه‌یه‌و به‌شداریشه له‌حكومه‌تی هه‌رێم‌و په‌رله‌ماندا‌و هه‌مووشیان دژ به‌وه‌ن، هه‌ربۆیه ئه‌نقه‌ره په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ تاكه حزبێك قۆستۆته‌وه، به‌مه‌ش به‌و مانایه نییه كه كورد هه‌موویان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان گرتبێته‌به‌ر.
زهنییه‌تی داعش له‌و گروپانه‌دا كه به‌میانڕه‌و ناوده‌برێن
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ش كه ئایا دوای ئه‌م پێكدادانه له‌گه‌ڵ توركیادا، ئه‌و هاوكارییانه گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی‌و ئه‌مریكاوه پێشكه‌شتان ده‌كرا، هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده روونیكرده‌وه كه ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه نه‌بێت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانییه‌كه‌دا ناكه‌ن‌و وتی: ئه‌ویش ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی كه له‌گه‌ڵیدا ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یه كه هاوكارییه دژی داعش، تائێستاش هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵێنه‌كانی خۆی نه‌شكاندووه‌و پابه‌ندبوون به‌وه‌وه كه له‌سه‌ری رێكه‌وتوون. هه‌ر له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه موسلیم وتی: ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و هاوكارییه فراوانتر بكه‌ین به‌جۆرێك لایه‌نی سیاسیش بگرێته‌وه، ئه‌مه‌یان شتێكی تره، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد تا ئێستا له‌هیچ به‌ڵێنێكیان لایان نه‌داوه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه ئاخۆ ناترسن له‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌تان له‌ده‌ستبچێت كه به‌ده‌ستتان هێنابوو، له‌كاتێكدا توركیا به‌هێزه‌وه هاتۆته ناو خاكی سوریاوه‌و پشتیوانییه‌كی بێ سنووری هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌كات، كه‌له‌بری ئه‌و ده‌جه‌نگن؟ ساڵح موسلیم رایگه‌یاند: كه ئه‌وان ئه‌وه ده‌زانن كه ئه‌و گروپانه له‌رووی بیركردنه‌وه‌و ره‌فتاره‌وه هیچ جیاوازییه‌كیان نییه له‌گه‌ڵ داعشدا، جا به‌ره‌ی نوسره بێت، یان ئه‌حرار ئه‌لشام بێت یاخود لیوای سوڵتان موراد، یاخود هه‌ركامێك بێت له‌وانه‌ی كه توركیا له‌گه‌ڵ خۆی هێنانییه ناوه‌وه‌و وتی: ئه‌وانه ده‌ناسین كه هه‌مان زهنییه‌تیان هه‌یه، به‌ڵام نه‌مانتوانیووه كه هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی قه‌ناعه‌ت پێ بهێنین، ئه‌وان تا هه‌نوكه‌ش پێیان ده‌ڵێن ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و، كه هیچ میانڕه‌وییه‌ك له‌وانه‌دا شك نابه‌ین، نه له‌بیروباوه‌ڕه‌كانین‌و نه له‌ره‌فتاره‌كانیان، ئه‌وان هه‌مان شێوازی داعشن، وتیشی: ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و تێڕوانینه‌ی هاوپه‌یمانان بگۆڕین.
ئه‌گه‌ری دیداری توركیا‌و رژێم
گرفته‌كه‌ش له‌گه‌ڵ توركیادا، گرفتی ئێمه‌یه زیاتر وه‌ك له‌وه‌ی گرفتی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانییه‌كه بێت، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش راسته كاریگه‌ریی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانمان‌و ئاماده‌ییمان ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها گرفتی ئێمه‌یه‌و ئێمه‌ش ده‌ستمان كراوه‌یه تا كه‌س مه‌رجمان به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنێت‌و پابه‌ندمان نه‌كات، ئێمه‌ش ده‌ستمان كراوه‌یه له‌په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانماندا له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكدا كه بمانه‌وێت.
له‌باره‌ی داگیركاریی توركیا‌و مانه‌وه‌ی بۆ كاتێكی نادیاریش، موسلیم ته‌ئكیدی كرده‌وه كه توركیا بۆئه‌وه هاتووه تا بمێنێته‌وه‌و توركیا هێشتا حه‌ڵه‌ب له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه عوسمانییه فراوانخوازییه‌كه‌دا ده‌بینێت‌و موسڵ به‌به‌شێك له ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی ده‌بینێت‌و پێیوایه كه ده‌بێت بكه‌وێته ژێر ركێڤی خۆیه‌وه، پاشان وتی: سیاسه‌ته‌كانی توركیا ئاشكران، ئه‌گه‌رنا كه مه‌سه‌له‌كه پێشێلكردنی سنووری وڵاتان‌و سیاده‌یه، بۆچی جیهان هه‌مووی بێده‌نگه له ده‌ستێوه‌ردانی توركیا‌و داگیركردنی به‌شێك له‌خاكی سوریا، له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه رژێمی سوریا خۆی، ته‌نانه‌ت رژێم ئه‌وه‌نده به‌شه‌رمنییه‌وه هه‌ڵوێست ده‌رده‌بڕێت، وه‌ك ئه‌وه وایه باسی خاكی وڵاتێكی دیكه بكات، واته هه‌ڕه‌شه‌ی له توركه‌كان كرد، به‌ڵام بۆ رۆژی دواتر فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی ئه‌و خاكه‌یان ده‌كرد، جا ئاخۆ ئه‌گه‌ر تۆ به‌هاووڵاتیی سوریایان ده‌زانیت، بۆچی به‌رگرییان لێ ناكه‌یت، نه‌خێر گرفته‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره، ته‌نانه‌ت باس له دیداری نێوان توركیا‌و رژێمی سوریاش ده‌كرێت.
لێكتێگه‌یشتنی ئه‌ده‌نه
سه‌باره‌ت به‌و دیداره‌ی باسی لێوه ده‌كرێت كه ئایا ژیاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌ده‌نه‌یه؟ یان له‌وه‌ش گه‌وره‌تره، هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده پێیوابوو كه سوریا سازش له‌سه‌ر به‌شێك له‌خاكه‌كه‌ی‌و ناوچه‌كانی ده‌كات‌و قسه له‌سه‌ر حه‌ڵه‌ب ده‌كرێت‌و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی له‌وێ خستۆته‌گه‌ڕ‌و بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت له‌وه‌ی چی له‌و پشتێنه سنوورییه‌ی له‌گه‌ڵ توركیادا رووده‌دات، هه‌موو ئه‌و پلان‌و نه‌خشه‌یه‌ش ده‌بینن كه بۆ گۆڕینی دیمۆگرافی ده‌یكه‌ن، به‌ڵام بێده‌نگه‌ی لێده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر داوا له روسیا بكه‌ن وه‌ك هاوپه‌یمانێك ئاخۆ نایه‌ت خاكی سوریا بپارێزێت؟ ئه‌وه‌ی ئێمه لێی ده‌ترسین په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دیمه‌شق‌و ئه‌نقه‌ره‌یه زیاتر له په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌نقه‌ره‌و مۆسكۆ، واته ئێمه له‌وه ده‌ترسین كه له‌پشت په‌رده‌و له‌ژێر مێزی گفتوگۆوه ده‌گوزه‌رێت، خۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌سته به رێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌ده‌نه‌وه، با رژێم له‌و رێكه‌وتنه بكشێته‌وه، با به‌ئاشكرا بڵێت ئه‌و رێكه‌وتنه‌مان ناوێت، مادام توركیا وه‌ك پاساوێك به‌كاریده‌هێنێت. جائێمه داواكارییمان هه‌رچییه‌ك بێت، داوای فیدرالی بكه‌ین، یان داوای لامه‌ركه‌زیی بكه‌ین، ئێمه هه‌ر به سوری ده‌مێنینه‌وه، بابێن‌و به‌رگریی لێ بكه‌ن، مادامه‌كێ ئامانجێكی هاوبه‌شمان هه‌یه له‌سوریایه‌كی دیموكراتدا، ئاخۆ بۆچی رژێم له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ‌و ئه‌وانه‌ی دیكه نامانپارێزێت؟
كێ به سیستمی فیدراڵی رازیی نییه؟
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌شدا كه ئایا رژێم پاساوی چییه بۆ ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی ئێوه، ساڵح موسلیم روونیكرده‌وه كه نه‌پاساو ده‌هێنێته‌وه‌و نه قسه ده‌كات، چونكه ئه‌و هێشتا نایه‌وێت سازش بكات‌و قسه له‌گه‌ڵ كه‌سدا بكات، هیچ كه‌ناڵێكی كراوه نییه، واته هه‌ركه‌سه‌و مه‌سه‌له‌كان بۆخۆی تێده‌گات.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش كه له‌كاتێكدا ئه‌وان داوای سیستمی فیدراڵی ده‌كه‌ن بۆ سوریا، به‌ڵام ئاخۆ ئاراسته‌ی نێوده‌وڵه‌تی دۆخه‌كه به‌ره‌و كوێوه ده‌بات، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند: سه‌باره‌ت به دۆخی نێوده‌وڵه‌تی سیاسه‌ت شتێكه‌و واقیع شتێكی دیكه، بۆیه وتی: كێیه كه ناكۆكه له‌گه‌ڵ فیدرالیزم، روسیایه سیستمی خۆی فیدراڵییه، ئه‌مریكایه خۆی فیدراڵییه، هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌و چاره‌سه‌ره‌یان پێ قبووڵه، ئه‌وه فیدرالیزمه كه پێویستیی خۆیی سه‌لماندووه، به‌ڵام قبووڵ كردن یان نه‌كردنی په‌یوه‌سته به هۆكاری سیاسییه‌وه، وتیشی: ئه‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌سته به ئێمه‌ی سورییه‌وه، ئه‌گه‌ر من‌و برا عه‌ره‌به‌كه‌م بمانه‌وێت كه له‌ماڵێكدا پێكه‌وه بژین، ده‌بێت هه‌ریه‌كه‌مان به بژارده‌ی خۆی بژی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ماڵه‌دا، من كوردم، تۆ عه‌ره‌بی، من ده‌مه‌وێت سوور بپۆشم، تۆ ده‌ته‌وێت سه‌وز بپۆشیت، لێگه‌ڕێ با له‌ماڵێكدا بین، زۆربه‌ی زلهێزه‌كان ئه‌و پێشنیازه‌یان پێ قبووڵه، ئه‌وه‌ی قبووڵی ناكات ئێران‌و توركیا‌و رژێمی سوریا‌و سعودیه‌ن كه ئه‌وه‌یان پێ قبوڵ ناكرێت، ئه‌وانه‌ن كه له‌دیموكراسی ده‌ترسن‌و نموونه‌كه‌شیان ناوێت، بۆیه گرفته‌كه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیقلیمیدایه، نه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاتانی گه‌وره‌دا.
هه‌مووان له‌سه‌ر ساجێكی گه‌رمین
پێشیوابوو تا ئه‌م جۆره زهنییه‌ته‌ی توركیا له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو ناوچه‌كه له‌سه‌ر ساجێكی گه‌رم بێت تا ئه‌وكاته‌ی گۆڕانكارییه‌ك رووده‌دات، چونكه ئه‌وان هه‌ڕه‌شه له‌هه‌مووان ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ هه‌ڕه‌شه له‌عیراق ده‌كه‌ن، هه‌ڕه‌شه له‌سوریا ده‌كه‌ن، سبه‌ی هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كه‌ن. جا مادام هێشتا ئه‌و عه‌قڵییه‌ته ماوه، كه‌وابێ هه‌موومان له‌سه‌ر ساجێكی گه‌رم ماوینه‌ته‌وه.
PUKmedia رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
05:20 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
قوباد تاڵەبانی: پارێزەری ئازادی کاری رۆژنامەگەری دەبین
09:32 AM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22 -
سەرۆکایەتی هەرێم رێزلێنان بە PUKMEDIA دەبەخشێت
کوردستان 12:05 PM - 2024-04-22 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-04-22 -
پیرۆزباییەکان بۆ رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
کوردستان 10:42 AM - 2024-04-22 -
پێشانگای بزووتنەوەی رۆژنامەگەری ژنان-ی تابان گەرمیانی دەکرێتەوە
کوردستان 09:41 AM - 2024-04-22