riklam

به‌ وێنه‌.. شوێنه‌وارێكی مێژووی گرنگ له‌رانیه‌ دۆزرایه‌وه‌

شوێنەوار‌‌ 12:00 PM - 2016-10-23
.

.

شوێنه‌وارێكی مێژویی گرنگ له‌ سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین دۆزرایه‌وه‌و له‌ئێستادا تیمه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری ڕاپەڕین و تیمی زانکۆ بەناوبانگەکانی ئەوروپا خه‌ریكی كنه‌وپشكنینن

بارزان بایز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری ڕاپەڕین لە لێدوانێکی تایبەت بە PUKmedia ى ڕایگەیاند: خۆش بەختانە تیمەکانمان شوێنەوارێکی سەردەمی (ئاشوری نوێ ۹۱۱ بۆ ٦۱۲ پ.ز) (پارسی ۲٤٨ پ.ز بۆ ۲۲٤ ز)  لە سنوری ناوچەی دەربەندی ڕانیە دۆزیوەتەوە، کە ئەم شوێنەوارە مێژوییە  بۆتە جێگەی تێڕامانی تەواوی کەسانی شارەزای بواری شوێنەواری و تیمە بیانییەکان و زانکۆکانی دەرەوە، بەخۆشحاڵیەوە ئەم پڕۆژەیە لە ئێستادا کاری کنەوپشکنینی دست پێکراوە  و نزیکەی ٥ ساڵ ئەخایەنێت هەتا وەکوو تەواوی شوراو بیناکە ئەدۆزرێتەوە ، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری ڕاپەڕین و زانکۆی کامبریج و مۆزەخانەی بەریتانیا سەرپەرشتی ئەکرێت.  

 

54908.jpg

هەروەها وتيشى: لە ئێستادا چەندین تیمی زانکۆ بەناوبانگەکانی ئەوروپا سەرقاڵی کاری کنەوپشکنینن لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین. 

لە بەشێکی تری قسەکانی  ئەوەی ڕاگەیاند، کەوا لە ئێستادا سەرقاڵی کردنەوەی مۆزەخانەن لە ئیدارەی ڕاپەڕین تاوەکوو سەرجەم ئەو کەلوپەلە مێژویانەی کە پێشتر لە ناوچە شوێنەواریەکانی  سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان دۆزراونەتەوە  کەلە ئێستادا بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری پارێزگای سلێمانی لە مۆزەخانەی سلێمانی دانرون، وابڕیاريشه‌ بیانگەڕێنینەوە مۆزەخانەی ڕاپەڕین کە ئەمەش دەستکەوتێکی گرینگە لە ڕووی مێژوییەوە بۆ دەڤەری ڕاپەڕین. 

09980-.jpg

شایەنی باسە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەهۆی هەڵکەوتەی سنوری جوگرافیەکەیەوە لەڕووی شوێنەوارو مێژوویەوە ناوچەیەکی هەرە دەوڵەمەندی هەرێمی کوردستانە و سەردەمانێک ناوچەی بەهێزی ئیمپراتۆریەتە مێژوییەکان بووە.   

 

PUKmedia هونه‌ر وه‌رتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket