riklam

رۆبێرت ئۆڵسۆن: چاره‌نووسی كورد له‌ده‌ستی ئێران و توركیا دایه‌

چاوپێکەوتن 10:13 AM - 2016-09-06
.

.

هاشم محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د مامۆستای زانسته‌ رامیارییه‌كان له‌زانكۆی گه‌رمیان وتووێژێكی له‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆر رۆبێرت ئۆڵسۆن پسپۆری مێژوو و سیاسه‌ت خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ زانكۆی كێنتاكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ پرسی كورد له‌رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامداوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی.

* به‌ بڕوای ئێوه‌ پێكهێنانی ناوچه‌یه‌كی ئازاد له‌ نێوان جه‌رابلوس و ئه‌لڕاعی، توركیا رازی ده‌كات یان نا؟

- نه‌خێر، پێكهێنانی ناوچه‌ی ئازاد له‌نێوان جه‌رابلوس و ئه‌لڕاعی نابێته‌ هۆی ره‌زامه‌ندی توركیا. توركیا و هێزه‌ جیهادییه‌كان و هێزه‌كانی دژه‌ ئه‌سه‌د، به‌م نزیكانه‌ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ په‌یوه‌ست كردنی ناوچه‌كانی نێوان جزیره‌ و كۆبانی كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لدایه‌(یه‌په‌گه‌).

* بۆ چی توركیا به‌س خۆرهه‌ڵاتی رووباری فورات وه‌كو هێڵی سووری خۆی باس ده‌كات؟ ئایا ئه‌مه‌ بو مانایه‌ دێت كه‌ توركیا به‌ ناڕاسته‌وخۆ دانی به‌ دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێكی كوردی له‌ خۆرئاوای رووباری فوراتدا ناوه‌؟

- نه‌ خێر، به‌ دڵنیاییه‌وه‌، توركیا و ئه‌و هێزانه‌ی پشتیوانیانه‌، له‌ كاتێكدا هه‌ر چۆنێك بێت هێرش ده‌به‌ن بۆ ئه‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ژێر كۆنتڕۆڵی یه‌په‌گه‌.

* ئایا وا ده‌زانن كه‌ حكومه‌تی داهاتووی ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات له‌ نێوان توركیا و هێزه‌ كوردییه‌كانی سوریادا ئاشتی دروست بكات به‌ مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كان بۆ شه‌ڕی دژ به‌ داعش؟

- سه‌ره‌تا، ده‌بێت بڵێین كه‌ ئه‌مریكابۆ هیچ كارێك كه‌ توركیا حه‌زی لێ نه‌بێت ناتوانێت زه‌ختی لێ بكات. شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌وانه‌یه‌ بۆ ئه‌مریكا گرنگ بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌مریكا له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدا نییه‌ و ئه‌مریكا ده‌بێت به‌ هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاری جیۆپۆله‌تیكی كه‌ زۆر له‌ولاتره‌وه‌ی سوریان، پشتگیری توركیا بكات.

* وه‌كو پسپۆڕێكی مێژوو و سیاسه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پێتان وایه‌ كام یه‌ك له‌ دوو كاندیدای سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ده‌توانن قه‌یرانی سوریا چاره‌سه‌ر بكه‌ن؟ بۆ چی؟ سیاسه‌ته‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه‌ چی ده‌بێت؟

- ئاشكرایه‌ كه‌ نه‌ دۆناڵد ترۆمپ و نه‌ هیلاری كلینتۆن گۆڕانكارییه‌كی زۆر له‌ سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌ بواری سوریادا ناكه‌ن. چاره‌نووسی كورده‌كان له‌ هه‌ر سێ وڵاتی سوریا، توركیا و عیراق، له‌ ده‌ستی ئێران و توركیادایه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، توركیا و ئێران هه‌ر كاتێك كه‌ بتوانن هاوكاری زۆر نزیكی یه‌كتری ده‌كه‌ن بۆ جڵه‌وگیری و كه‌مكردنه‌وه‌، رێگری یان ته‌نانه‌ت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌خوازییه‌كانی كورد. ئێستا كورده‌كان رووبه‌ڕووی چه‌ند كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ن. به‌و هۆیه‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ قوه‌ته‌وه‌ پشتگیری له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كات. له‌ لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانیشه‌وه‌ (KDP) یارمه‌تییه‌كی زۆر كه‌م ده‌گاته‌ YPG بۆیه‌، له‌راستیدا داهاتوویه‌كی باش به‌ دی ناكه‌م.

 

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket