محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: هه‌رێم و عیراق بێ مام جه‌لال-ييان پێوه دیاره
چاوپێکەوتن 03:58 PM - 2016-08-27.
سازدانی: شیروان محه‌مه‌د ئه‌مین
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، له چاوپێكه‌وتنێكی كوردستانی نوێ دا ده‌ڵێ: «پێمخۆشه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك، وه‌كو هاوڵاتییه‌ك ناوم ببرێت، به هیچ عینوانی سكرتێر‌و سیاسه‌تمه‌دارم پێخۆش نییه». هه‌روه‌ك به پێویستی ده‌زانێت پێش ئازاد كردنی موسڵ، كورد ره‌چاوی چه‌ند خاڵێكی گرنگ بكات‌و كار بۆ به‌دیهێنانیان بكات له‌وانه رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی كورد چونكه، پاش ئازادكردنی موسڵ، داعش ئه‌وكات به‌ره‌و لاوازی و نه‌مان ده‌چێت، ئه‌وكات ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كورد ده‌گۆڕدرێت. هه‌روه‌ها عێراقیش قسه‌كانی ده‌گۆڕدرێت له گه‌ڵماندا، ئه‌وكاته داوای موسڵ و شوینه‌كانی تریش له كورد ده‌كه‌ن، له‌وانه‌یه بیانه‌وێت شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م ماوه كورته زۆر گرنگه، وه‌ك شمشێر وایه ئێمه ئه‌و نه‌بڕین ئه‌و ئێمه ده‌بڕێت، ده‌بێت له پێش ئازادكردنی موسڵ و ڕه‌قه‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا هه‌ندێك شتمان هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غداو ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانان بیبڕینه‌وه‌و له‌سه‌ری یه‌كلایی ببینه‌وه،ئه‌گه‌ر نا دوایی ئه‌وه بڕواناكه‌م كورد به ئاسانی هه‌ندێك شت هه‌یه پێی بكرێت.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ره‌تیده‌كاته‌وه حیزبه‌كه‌ی له بارمه‌به‌ر رووداو‌و پێشهاته‌كانی كوردستان بێده‌نگ بوبێت‌و ده‌ڵێ: له هه‌موو شته‌كاندا هه‌ڵوێستی خۆمان هه‌بووه، له‌سه‌ر هه‌موو مه‌وزوعه‌كان ئێمه ڕاوبۆچوون و قسه‌ی خۆمان هه‌یه، به‌ڵام ڕه‌نگه ئێمه ئاگرین نه‌بین چونكه، ئێستا زۆر له ڕاگه‌یاندنه‌كان ئه‌وه‌ی جنێو نه‌دات باش گوێی بۆ ناگرن. ئێمه تووندین، به‌ڵام له سه‌نگه‌ره‌كاندا له به‌رامبه‌ر به داعش له به‌رامبه‌ر به هێزی كوردی بێین چی بكه‌ین، من خراپترین حكومه‌تی كوردیم له باشترین حكومه‌تی دونیا پێ باشتره، چونكه ده‌توانین هه‌وڵ بده‌ین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
*سه‌ره‌تا له حزبه‌كه‌ته‌وه پرسیار ده‌كه‌م، ئێستا سۆسیالست له ڕووی كاری ڕێكخراوه‌یی و جه‌ماوه‌ری له چ ئاستێكدایه؟ به به‌راوردی پێنج ساڵی ڕابردوو سۆسیالست گه‌شه‌ی كردووه یان پاشه‌كشه؟
-حزبی سۆسیالست ئێستا پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری باشی هه‌یه، ئێمه‌ش خه‌ڵكی ئه‌م ووڵاته‌ین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دووچاری وه‌زعی ئابوری بووین، له مانگی 12ی 2013 وه، كه ماوه‌ی 35 مانگه، به‌و بۆنه‌وه گوایه وه‌زعی ئابوری خراپه میزانییه‌ی ئێمه‌ش ڕاگیراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا له كاره‌كانمان به‌رده‌وام بووین، هه‌ر چه‌نده ته‌له‌فزیۆنی جه‌ماوه‌ر ڕاگیراوه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری حزب ئێستا زۆر به‌هێزتره له پێشووترو زۆر زیادی كردووه.
*بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم به‌رنامه‌تان چییه؟ ئایا به لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری ده‌كه‌ن یان وه‌ك ساڵی 2009 ده‌چنه ناو لیستی هاوبه‌ش به‌شداری بكه‌ن؟
-ئێمه هه‌وڵمانداوه‌و پێمان باشه له كاتێكدا كوردستان میحوه‌ر میحوه‌ری بێت، بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به نیازی ئه‌وه هه‌ین ئه‌گه‌ر پێمان بكرێت لیستی هه‌ڵبژاردنی هاوبه‌ش دروست بكه‌ین.
*له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكه‌ماندا حه‌زت نه‌كرد وه‌ك سكرتێری حزبی سۆسیالست ناوت ببه‌م هۆكار چییه؟
-پێم خۆشه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك، وه‌كو هاوڵاتییه‌ك ناوم ببه‌یت، به‌ڵام خۆهه‌موو تاكێكی ئه‌م وڵاته حه‌قی هه‌یه له كاری ڕێكخراوه‌یی‌و حزبێكدا ئیش بكات. به ڕاستی خۆم عینوانه‌كانم پێ خۆش نییه، به هیچ شێوه‌یه‌ك، نه عینوانی سكرتێر، نه عینوانی سیاسه‌تمه‌دارم پێ خۆش نییه، زۆر جار گوێم لێیه له ته‌له‌فیزۆن پرسیار ده‌كه‌ن له یه‌كێك ڕه‌نگه ته‌مه‌نیشی زۆرنه‌بێت، ده‌ڵێن جه‌نابت وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێك ڕه‌ئیت له‌سه‌ر فڵان شت چۆنه؟ بۆینباخه‌كه‌ی ڕیكده‌خات و پێی خۆشه به‌ڵام، من پێم خۆش نییه.
*وا هه‌ست ده‌كرێت حیزبی سۆسیالیست له‌و به‌ره‌یه‌دا نه‌ماوه كه ساڵانی پاش 1996 پێگه‌یه‌كی به‌هێزو كاریگه‌ری تێدا هه‌بوو وه‌ها ده‌بینرێت كه ئاراسته‌ی كار‌و زیكایه‌تیتان له به‌ره‌كه‌ی تر بێت؟
-یه‌عنی پێشتر كاریگه‌ری چی بووه‌و ئێستا چییه؟
* كاریگه‌ری له‌و ڕووه‌وه كه هه‌میشه وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن ده‌رده‌كه‌وتیت و ڕه‌خنه‌ت له سه‌رۆك هه‌تا به‌رۆك هه‌بوو.
- ئێمه له ساڵی 1992 له هه‌ڵبژاردندا نه‌مانتوانی یه‌ك كورسی به ده‌ست بهێنین، له هیچ جێگه‌یه‌ك به‌شدارنه‌بوین، به‌ڵام ئێستا سۆسیالست كورسی هه‌یه له په‌ررله‌مانی كوردستان، له هه‌موو گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م وڵاته به‌شداره، مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه له به‌ینی یه‌كێتی‌و پارتی كه بێلایه‌ن بیت خاوه‌نی ڕه‌ئی و قسه‌ی خۆت بیت، دائیمه ده‌تده‌نه پاڵ لایه‌نێكی تر. ئێمه سیاسه‌ت بۆ خۆمان ده‌كه‌ین، سیاسه‌ت بۆ كه‌س ناكه‌ین، سیاسه‌ت بۆ میلله‌تی خۆمان وڵاتی خۆمان ده‌كه‌ین، ئێمه به پێچه‌وانه‌وه ته‌نها یه‌ك كورسیمان هه‌بووه له پارێزگایی سلێمانی ده‌نگی خۆمانداوه به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ڕه‌نگه ئێوه ئاگاداری ئه‌وه نه‌بن، ده‌نا پارێزگار بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یبرد، به كورسی ئێمه پارێزگار گه‌ڕایه‌وه بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و وه‌عدانه‌ی به ئێمه‌یاندا، كه قه‌راربوو به‌پێی كورسییه‌كه‌ی خۆمان حه‌وت پۆستمان له سنوری پارێزگایی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه هه‌بووایه، به‌ڵام یه‌ك كورسیشیان نه‌داوینه‌تێ كه مافی خۆشمانه.
*بۆچی بێده‌نگ بوون كه یه‌ك كورسییان نه‌دا به سوسیالست؟
-نایده‌ن، ئێستا كورسی دابه‌ش بووه، حزب هه‌یه 17 كورسی پێدراوه، سێ چوارێكیان جێگری پارێزگار‌و له‌و بابه‌ته‌ن، قابیله هه‌موو ڕۆژێك بڵین بۆ نادرێت، خۆ تۆ كه ڕێككه‌وتن ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ لایه‌نێك پێویسته هه‌ردوو لا پێوه‌ی پابه‌ند بن، نه‌ك لایه‌نێك به‌شه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات‌و ئه‌وه‌ی تر خۆی لێ بدزێته‌وه.
*له هه‌ولێریش مافتان خوراوه؟
-نا له‌وێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نمان ده‌رنه‌چوو.
*ده‌مه‌وێ بپرسمك سه‌رچاوه‌ی دارایی حزبه‌كه‌ت له چییه‌وه فه‌راهه‌م ده‌بێت؟ ده‌شتوانی خۆت له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ببوێری‌و وه‌ڵام نه‌ده‌یته‌وه.
- ئێمه كاتی خۆی میزانییه‌مان هه‌بوو له حكومه‌تی هه‌رێم، ئێمه گومرگمان هه‌بوو ساڵی 1997 ڕیككه‌وتنمان كرد، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌جۆرێك گومرگی ئێمه ته‌سلیمی حكومه‌تی هه‌رێم بكرێت حكومه‌تیش میزانییه‌یه‌ك بۆ ئێمه دابنێ، وه هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌كانمان ببن به فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت، ئه‌وانه‌مان بۆ كرا، به‌ڵام دواتر به ناوی قه‌یرانی داراییه‌وه ماوه‌ی 35 مانگه میزانییه‌مان ڕاگیراوه، ماوه‌یه‌ك ته‌له‌فیزیۆنه‌كه‌مان‌و كاری باره‌گاكانمان به كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی پیشمه‌رگه‌و خانه‌نشینه‌كان ده‌ڕۆیشت به ڕێوه، كه مانگانه په‌نجا بۆ شه‌ست ملیۆن دینار كۆده‌كرایه‌وه، ئه‌وانیش سێ چوار مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌و ئێمه‌ش كاره‌كانمان ڕاگیراوه.
* به‌نیازن به‌م نزیكانه خولێكی نوێ بۆ په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی جه‌ماوه‌ر ده‌ست پێبكه‌ن؟
محمه‌دی حاجی مه‌حمود: جارێ ڕاگیراوه، چونكه توانایی به‌رده‌وامی ته‌له‌فیزیۆنمان نه‌بوو، چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كی ترمان نییه، به دڵنیاییه‌وه كه میزانییه‌مان بۆ بگه‌ڕێته‌وه یان ده‌بێت ئێمه‌ش وه‌ك هاوڵاتی خۆپیشاندان بكه‌ین و داوا بكه‌ین، یان ده‌بێت بچین گومرگه‌كانمان دابنێینه‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئیتلزامی نه‌بێت ناچار ده‌بین گومرگه‌كانی خۆمان دابنێین ئه‌وسا ئیشی خۆمان ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه.
* هۆكارچییه له‌سه‌ر پرسه نیشتمانی و گشتییه‌كان زۆرجار حزبی سۆسیالست بێده‌نگه‌و به كه‌می هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت، بۆ نمونه له دژی په‌كخستنی پرۆسه‌ی سیاسی‌و په‌رله‌مانی كوردستان‌و دۆخی دارایی هه‌رێم‌و كوشتنی ڕۆژنامه‌نوسان، ئه‌گه‌ر له‌بیرت بێت دوا مه‌سه‌له كه سۆسیالست هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌وه ڕاگه‌یاند له باره‌ی كام مه‌سه‌له‌یه‌وه بوو؟
-ئێمه له هه‌موو شته‌كاندا هه‌ڵوێستی خۆمان هه‌بووه، له‌سه‌ر هه‌موو مه‌وزوعه‌كان ئێمه ڕاوبۆچوون و قسه‌ی خۆمان هه‌یه، به‌ڵام ڕه‌نگه ئێمه ئاگرین نه‌بین چونكه، ئێستا زۆر له ڕاگه‌یاندنه‌كان ئه‌وه‌ی جنێو نه‌دات باش گوێی بۆ ناگرن. ئێمه تووندین، به‌ڵام له سه‌نگه‌ره‌كاندا له به‌رامبه‌ر به داعش له به‌رامبه‌ر به هێزی كوردی بێین چی بكه‌ین، من خراپترین حكومه‌تی كوردیم له باشترین حكومه‌تی دونیا پێ باشتره، چونكه ده‌توانین هه‌وڵ بده‌ین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه به درێژایی(40)ساڵ، خه‌بات و خوێن ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كیانێكی كوردی كوردست بكه‌ین، ناتوانم هه‌وڵێكی وا بده‌م حكومه‌تی خۆم بڕوخێنم، با تیایدا نه‌بم، نامه‌وێت بڕوخێت، نامه‌وێت ئاو بكه‌مه ئاشتی دوژمنه‌وه چونكه، هه‌میشه كه له ناوخۆدا كێشه هه‌بوو دووژمن سوودی لێ ده‌بنێت، به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌كان هه‌ڵوێستمان هه‌بووه.
* بارودۆخی سیاسی دوو ساڵی ڕابردووی هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له ژیانی سیاسی‌و حزبایه‌تی هێنایه كایه‌وه وه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ی دژه‌كان‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه دێرینه‌كان له یه‌كتری. درووستبوونی مۆدێلی ڕێكه‌وتنی سیاسی‌و یه‌كگرتنه‌وه‌ی حزبه‌كان به بروای تۆ ئه‌مانه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌م حاڵه‌ت به ئه‌رێنی ده‌بینی یان نه‌رێنی؟
- به بڕوای من هه‌موو نزیكبوونه‌وه‌و له یه‌كتر تێگه‌یشتنێك، ئه‌و حزبانه‌ش كه ڕاوبۆچونیان له یه‌كترییه‌وه نزیكه ئه‌گه‌ر ببن به یه‌ك حزبیش له‌لایی من ئاسانه، چونكه له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه باشتره‌و كێشه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه، بۆ نمونه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌كێتی پێش حه‌وت ساڵ له یه‌ك حزبدابوون، ئێستاش ببنه‌وه به یه‌ك حزب له‌لام ئاساییه، چونكه ڕاوبۆچوون‌و مێژوو كلتور‌و ئایدۆلۆژیا‌و سلوك‌و ناوچه‌كانیان هه‌مووی پێكه‌وه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ڕه‌نگه زیادبێت دوو حزب بن. ئه‌گه‌ر یه‌كێك بێت ئاسانترو باشتره. هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان پیویستیمان به له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه هه‌یه، ئێمه تا ئێستا ده‌وڵه‌ت‌و كیانی سیاسی سه‌ربه‌خۆمان نییه، بۆیه چه‌ند له یه‌كتری نزیكبین ئه‌وه‌نده به‌رژه‌وه‌ندی ملله‌تی تێدایه .
* پرسی سیستمی سیاسیی له هه‌رێمی كوردستان مشتومڕی له‌سه‌ره، له باره‌ی ئه‌وه‌ی سیتمه‌كه سه‌رۆكایه‌تی بێت، یان په‌رله‌مانیی. زۆرینه خوازیاری په‌رله‌مانیه‌و پارتی دیموكراتی كوردستانیش حه‌زی به سیستمی سه‌رۆكایه‌تیه، ڕایی تۆ له‌مباره‌وه چییه؟
محمه‌دی حاجی مه‌حمود: من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م سیستمی سیاسی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو ئێستا بێت، ئیستا سیستمی سیاسی هه‌رێم نه سه‌رۆكایه‌تییه نه په‌رله‌مانی تێكه‌ڵه‌یه له هه‌ردووكی، مه‌سه‌له‌ن كه پێشمه‌رگه چوو بۆ كۆبانی سه‌رۆكی هه‌رێم داوایكرد، په‌رله‌مان بڕیاریدا، حكومه‌ت ناردی، واتا كه‌س به ته‌نها قه‌رار نادات، ده‌بێت هه‌موو ده‌زگا ئه‌ساییه‌كان قه‌رار بده‌ن، خۆشم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م سیستمی په‌رله‌مانی بێت، به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م له‌ناو میلله‌ت هه‌ڵبژێردرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مان ده‌ربچێت ته‌نها ده‌بێت له‌به‌ینی یه‌كێتی و پارتی ده‌ربچێت‌و خۆیان بۆ خۆیان و(به پێكه‌نینه‌وه) ئێمه‌ش سه‌یریان بكه‌ین‌و چه‌پڵه‌یان بۆ لێبده‌ین. ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بێت خه‌ڵكێكی زۆرتر كاندید ده‌بن، جاری پێشوو(14)كه‌س خۆی كاندید كرد، كاك كه‌مال میراوده‌لی نزیكه‌ی نیو ملیۆن ده‌نگی هێنا، كاك هه‌ڵۆی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، حه‌فتا هه‌شتا هه‌زار ده‌نگی به ده‌ست هێنا، یه‌كێك له كۆیه ده‌نگی هێنا، (به زه‌رده‌خه‌نه‌وه) یه‌كێك له باوه‌نوربوو ده‌یوت ئه‌گه‌ر ده‌رچووم ته‌قه نه‌كه‌ن، با خه‌ڵك تێنه‌چێت، خه‌ڵكی تر له هه‌ولێرو دهۆك خۆیان كاندید كرد، ده پانزه كه‌س خۆیان كاندید كرد ئه‌مه دیموكراتی تره، كه هه‌موو كه‌س خۆی كاندید ده‌كات و ڕه‌ئی ده‌دات یان له‌به‌ینی دوو كه‌سدا حه‌سربێ له ژوورێكداو قه‌راری لێبده‌ن. بۆچی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان(20) هه‌زار ده‌نگی هه‌بێت بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم یه‌ك ملیۆن ده‌نگی نه‌بێت.
*تۆ پێت وایه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مان دواتر به رێكه‌وتنی سیاسی ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت؟ یان په‌رله‌مانتاران سه‌ربه‌ستن ده‌نگ به كێ ده‌ده‌ن؟
محمه‌دی حاجی مه‌حمود: سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ره‌تا له په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا به‌ڵام، دواتر له په‌رله‌مان وتیان ئه‌مه نابێت با له‌ناو خه‌ڵكدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت باشه، ئێستا بۆ ده‌ڵێن بچێته‌وه بۆ په‌رله‌مان. تۆ نا‌توانیت یاری به عه‌قڵی وڵات‌و میلله‌تێك بكه‌یت. پێویستمان به‌وه هه‌یه سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته مافی هه‌موو هاوتییه‌ك بێت ده‌نگی پێ بدات. ئه‌وانه‌ی ئێستا له په‌رله‌مانن نوێنه‌ری حزبه‌كانن قه‌یناكا نوێنه‌ری خه‌ڵكن، به‌ڵام ده‌نگی حزبه‌كان ده‌ریكرون‌و چوونه‌ته په‌رله‌مان. بۆ په‌رله‌مانتار بچێت سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێرێت، ئه‌ی ئه‌م میلله‌ته ڕه‌ش‌و ڕووته (50) ساڵه ده‌كوژرێت و بارده‌كرێ بۆ ده‌نگی خۆی نه‌دات. له هه‌موو دونیادا سیستمی سه‌رۆكایه‌تی ته‌نها له ئه‌مه‌ریكا هه‌یه له هیچ وڵاتێكدا نییه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بانگی تۆ ده‌كات، وه‌ره تۆ ببه به وه‌زیری دیفاع، تۆش وه‌زیری خاریجی، فلان وه‌زیری ئه‌وه‌و ئه‌وه، ئه‌وانیش ناویان مسته‌شاره‌و له ئه‌سڵدا وه‌زیرنین، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نییه كۆببێته‌وه سه‌رۆك خۆی وه‌زیره‌كه به ته‌نها بانگ ده‌كات و پێی ده‌ڵێت فڵانه شت بكه، ئه‌مه سه‌رۆكایه‌تییه، كه ته‌نها له ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌و له هیچ وڵاتێكی تر نییه، فه‌ره‌نسا و ئێران و زۆرینه‌ی وڵاتان سیستمی سه‌رۆكایه‌تی موشته‌ره‌كن، سیستمی په‌رله‌مانیه‌ك ئه‌گه‌ر وه‌كو به‌غدا ده‌یانه‌وێت هه‌موو ڕۆژێك په‌رله‌مانتاره‌كان داركاری بكه‌ن (به قاقایی پێكه‌نیه‌وه ) خۆ خراپ نییه وه‌كو به غدا.
كوردستانی نوێ: به‌ڵام له كوردستان زۆرینه له‌گه‌ڵا سیستمی په‌رله‌مانیدان وایه؟
محمه‌دی حاجی مه‌حمود: چۆن پێم بڵێ زۆرینه كێن، زۆرینه‌ی میلله‌ت یان لایه‌نه سیاسییه‌كان ؟
*هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له ڕاگه‌یاندنه‌كاندا ده‌بینی كه زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌وانیش كه نوێنه‌ری خه‌ڵكن داوای سیستمی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن؟
- ئه‌ی زۆرینه‌ی میلله‌ت كێیه؟ باشه پرسیار ده‌كه‌م، بۆچی حزبه‌كان له جیاتی میلله‌ت ده‌نگ بده‌ن؟ بۆچی میلله‌ت خۆی ده‌نگ نه‌دات‌و نوێنه‌ری خۆی هه‌ڵبژێرێت. ئه‌وه دیموكراتی تره، یاخود حزبه‌كان به ناوی میلله‌ته‌وه كوێخایه‌تی بكه‌ن؟ بۆچی حزبه‌كان به ناوی میلله‌ته‌وه قه‌رار بده‌ن؟ له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا له سه‌دا سه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو میلله‌ته‌وه هه‌ڵبژێردرێت، ئه‌گه‌ر وابێت خۆم هه‌ڵده‌بژیرم ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ناتوانم له‌ناو په‌رله‌مان بۆ ئه‌و پۆسته خۆم هه‌ڵبژیرم.
*ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له ناو خه‌ڵكه‌وه بێت تۆ خۆت كاندید ده‌كه‌یت بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ؟
-ئه‌گه‌ر له په‌رله‌ماندا بێت نا، چونكه ئێستا یه‌ك ده‌نگمان هه‌یه، له‌ناو خه‌ڵكیشدا هه‌ڵبژاردن بكرێت ئه‌و كات ئازادم‌و خه‌ڵكی تریش ئازاده خۆی كاندید بكات.
*له ئێستاوه بیرت له‌وه كردۆته‌وه‌و خۆت یه‌كلایی كردۆته‌وه؟
-نا ئێستا وه‌خته‌كه بۆ ئه‌وه ماوه، جاری پێشوو ساڵی 2009 فۆڕمی كاندیدبوونم بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌رگرت، به‌ڵام حزبه‌كانی هاوپه‌یمانمان ڕێگه‌یان نه‌دا، جه‌نابی مام جه‌لالیش ته‌كلیفی لێكردم له‌سه‌ر ئه‌وه كشامه‌وه.
*له‌پاش شه‌ڕی داعش پێشبینیت بۆ هاكێشه سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان چییه؟ پێت وایه كورد بۆ ئه‌و قۆناغه وه‌ك پێویست ئاماده‌یه ئایا گۆرانكارییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی كورد ده‌بێت؟
-ئێستا گۆڕانكارییه‌كانی دونیا یارمه‌تی كورد ده‌دات به تایبه‌تی گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه له پاش شه‌ڕه‌كانی خازر‌و ئازادكردنی ناوچه‌یه‌كی فراوان دوایی ئه‌و ڕێكه‌وتنه سه‌ربازییه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی دیفاعی ئه‌مه‌ریكادا كراوه، ئه‌مه ڕاسته ڕێككه‌وتنی سه‌بازییه، به‌ڵام ڕێكه‌وتنه بۆ به‌رنامه‌یه‌كه كه پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین. واتا تۆ مافی خۆته له دوای شه‌ڕی موسڵ چی بكه‌یت.ئه‌وه هه‌نگاوێكی باشه، به‌ڵام ئێمه پێویستمان به چه‌ند خالێكی گرنگ هه‌یه پێش ئازاد كردنی موسڵ، ده‌بێ ماڵی كورد یه‌كبخرێت چونكه، پاش ئازادكردنی موسڵ، داعش ئه‌وكات به‌ره‌و لاوازی و نه‌مان ده‌چێت، ئه‌وكات ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانان مامه‌ڵه‌یان ده‌گۆڕدرێت له‌گه‌ڵماندا، عێراق قسه‌كانی ده‌گۆڕدرێت له گه‌ڵماندا، ئه‌وكاته داوای موسڵ و شوینه‌كانی تریش له ئێمه ده‌كه‌ن، له‌وانه‌یه بیانه‌وێت شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م ماوه كورته زۆر گرنگه، وه‌ك شمشێر وایه ئێمه ئه‌و نه‌بڕین ئه‌و ئێمه ده‌بڕێت، ده‌بێت له پێش ئازادكردنی موسڵ و ڕه‌قه‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا هه‌ندێك شتمان هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غداو ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانان بیبڕینه‌وه‌و له‌سه‌ری یه‌كلایی ببینه‌وه،ئه‌گه‌ر نا دوایی ئه‌وه‌نا بڕواناكه‌م كورد به ئاسانی هه‌ندێك شت هه‌یه پێی بكرێت.
*ده‌بێت كێ بۆ ئاشته‌وایی نێوماڵی كوردی ده‌ست پێشخه‌ری بكات؟ یاخود هه‌ر قسه‌یه‌و به كردار هه‌وڵی بۆ نادرێت؟
-به ده‌ره‌جه‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر شانی به‌رێز كاك مه‌سعود بارزانییه، ئه‌ویش له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی كرد‌و سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی نارد بۆلای حزبه‌كان، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له سیاسییه‌كان، به‌ڵام ئایا وه‌ڵامی حزبه‌كان بۆ ئه‌و چییه ئه‌وه دواتر ده‌رده‌كه‌وێت.
*پێت وایه بارزانی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ناردی كاریگه‌رتر بوو له‌وه‌ی كه به نموونه كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك نێیچرڤان بارزانی بهاتایه هه‌م وه‌ك جێگری سه‌رۆكی پارتی، هه‌م وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت، ئایا ئه‌م پارسه‌نگی ناردنی كه‌سێكی خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێزتری حیزبی‌و حكومی زیاتر نه‌ده‌بوو، له‌لای حزبه‌كانی تر بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پارتی؟
-یه‌كیتی نیشتمانی و پارتی دیموكراتی كوردستان پێویستیان به لایه‌نی سێهه‌م نییه، چونكه هه‌ردوولا تا ئێستا له حكومه‌ت شه‌ریكن، یه‌كێك سه‌رۆكه‌و ئه‌وه‌ی تر جێگره. یه‌كێك سه‌فیره‌و ئه‌وی تر جێگر، یه‌كێك وه‌زیرو یه‌كێكی تریان جێگر، یه‌كێك نه‌وت ده‌فرۆشێت‌و ئه‌ویتر حسابی ده‌كات، یه‌كێكیان بیری نه‌وتی هه‌یه‌و ئه‌ویتر ته‌نكه‌ر ئه‌م دوو حزبه شه‌ریكن له‌م وڵاته‌دا. پارتی و یه‌كێتی شه‌و تا به‌یانی پێكه‌وه‌ن و له‌سه‌ر یه‌ك مێز داده‌نیشن. كاك دكتۆر فوئاد حسێن دووسێ حاڵه‌تی هه‌یه، یه‌كه‌م سه‌رۆكی دیوانه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و له هه‌موو ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شداری كردووه‌و ئاگاداره. دووه‌میش ئه‌وه‌یه به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم هاتووه. خاڵی سێهه‌میش ئه‌وه‌یه كاك فوئاد په‌یوه‌ندییه‌كی باشی كۆمه‌لایه‌تی هاوڕێیه‌تی دوور‌و درێژی هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان، سێ چوار ساڵ پێش ئێستا یه‌كێتی بووه، له‌ناو یه‌كێتیشدا كۆمه‌ڵه بووه، په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو تاكه‌كانی ناو یه‌كێتی و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ش كه ئێستا گۆڕانن، له‌به‌ر ئه‌م سێ مه‌سه‌له‌یه هاتنی كاك دكتۆر فوئاد ئه‌همییه‌تی گرنگی خۆی هه‌یه. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕه‌نگه نه‌توانێت هه‌فته‌یه‌ك له سلێمانی بێت،كاك دكتۆر فوئاد هه‌فته‌یه‌ك له سلێمانی بووه‌و شه‌ویش له ماڵه‌كانی ئه‌واندا دانیشتووه‌و خه‌وتووه تا به‌یانی واتا په‌یوه‌ندییه تایبه‌تییه‌كان كاریگه‌ری خۆیان هه‌یه.
*له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌وترێت دوای داعش مه‌ترسی شه‌ڕی گه‌وره له به‌رده‌م گه‌لی كوردستاندا هه‌یه، ئایا تۆش پێشبینی ئه‌وه‌تكردووه‌و پێتوایه ئه‌و بۆچوونه‌ی لای خه‌ڵك هه‌یه ڕاست و دروست بێت؟
- نا پێم وانییه وابێت، ئێمه له كورستان له ناو خۆماندا گیروگرفتمان هه‌یه، ئه‌ی چۆن له نێوان ئێمه‌و شیعه هه‌ر شتێك ڕووده‌دات، ئینجا تموحی سیاسی له وڵاته‌كه زیادی كردووه، ڕه‌نگه توركمان بیر له‌وه بكاته‌وه له داقوق‌و دووزخورماتوو هه‌رێمێك یان پارێزگایه‌ك بۆ خۆی دروست بكات، ڕه‌نگه مه‌سیحی‌و ئه‌وانی تر بیرله‌وه بكه‌نه‌وه له ده‌شتی نه‌ینه‌وا هه‌رێمێك یان پارێزگایه‌ك بۆ خۆیان درووست بكه‌ن. ئه‌مانه‌ش له‌سه‌ر زه‌وی كورد. ڕه‌نگه كێشه‌كان زیاتربن‌و سوننه‌كانیش بیر له‌وه بكه‌نه‌وه له موسڵ‌و تكریت‌و ئه‌نبار‌و دیاله هه‌رێمێك بۆ خۆیان دروست بكه‌ن. له‌و ناوچانه‌دا زه‌وییه‌كانمان تێكه‌ڵن‌و ڕه‌نگه كێشه هه‌بێت. ڕه‌نگه له‌نێوان ئێمه‌و شیعه كێشه هه‌بێت له هه‌ندێك شوێن، چونكه به‌شێك له توركمانه‌كان شیعه‌ن، به‌ڵام بڕواناكه‌م به ئاسانی‌و خێرایی شه‌ڕی كورد‌و شیعه ڕووبدات، چونكه زۆر خاڵی هاوبه‌ش له نێوانماندا هه‌یه. دوایی شه‌ڕی داعش ئه‌گه‌ر هه‌رێمێك بۆ سوننه دروست بكرێت له وانه‌یه سیراعی نێوانیان توندتربێت، پێم وایه ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌كات داعشه، چونكه هێزێكه هه‌مووان ده‌سڕێته‌وه، سوننه له عێراق شه‌راكه‌تی كورد‌و شیعه‌ی قبوڵ نییه، هه‌موو داعش سوننه‌ن، ڕه‌نگه هه‌موو سوننه داعش نه‌بن، ئێستا داعش له دونیادا ته‌مسیلی سوننه ده‌كات، ناوچه سوونییه‌كان داعشی تێدایه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م كێشه‌و گرفتانه ده‌مێنێت‌و داعش‌یش ته‌واو نابێت، داعش سه‌ره‌تا له ساڵانی شه‌سته‌كاندا له زه‌مانی عه‌بدولسلام عارف ناوی حه‌ره‌س قه‌ومی بوو، له زه‌مانی سه‌دام حسین بوون به حه‌ره‌س جمهوری، پاشان بوون به قاعیده، پاشان هه‌ندێكیان بوون به سه‌حوه، سه‌حووه‌كه‌یان كرده‌وه به داعش، قاعیده‌ش هه‌ندێكی بوو به نوسره، ئه‌وانیش بوون به هێزی شام.
ئه‌گه‌ر شیعه له عێراق سوننه‌ی قبوڵ كرد، تا شه‌ریكی بێت، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن، ئێستا ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌نده‌ی له عێراقدا پێداگری له‌سه‌ر سوننه ده‌كات، له‌سه‌ر كورد ئه‌وه‌نده پێداگری نیه، ئه‌مه‌ریكا به(19) ڕۆژ عێراقی ڕووخاند خێره به سێ چوار ساڵ داعشی پێ ناڕووخێت. ئه‌مه‌ریكا رۆژانه چه‌ند قومبه‌له ده‌ته‌قێنێت، سه‌عات دوانزه‌ی شه‌و پنتاگۆن به‌یانێك ده‌رده‌كات‌و ده‌ڵێت ئه‌وه‌نده قومبه‌له‌مان ته‌قاندووه، واتا ده‌بێت عێراق پاره‌كه‌ی بدات، چه‌ك به ئازاد‌و ڕه‌ش ده‌فرۆشێت.
خۆم جارێك به ئه‌مه‌ریكییه‌كانم وت له‌و نه‌وته‌ی حه‌مرین بده‌ن، وتیان زه‌ره‌ر له عێراق ده‌كه‌وێت، وتم له ته‌نكه‌ری نه‌وته‌كان بده‌ن، وتیان سایه‌قه‌كانیان مه‌ده‌نین، یه‌عنی قه‌ناعه‌تی به‌وه نییه‌و نایانه‌وێت لێیان بدات، له‌به‌ر ئه‌وه پێم وایه ئه‌مه‌ریكا داواكاری ئه‌وه‌ی هه‌یه شیعه له عێراقدا سوننه به شه‌ریكی خۆی قبوڵ بكات‌و ئه‌مه‌ریكاش له ناوچه‌كه بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه كران به یه‌ك هه‌فته موسڵ ده‌گیرێته‌وه‌و هێزه‌كه‌ی داعش ناو ده‌نرێته‌وه حه‌ره‌سی وه‌ته‌نی‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه، وه‌ك چۆن په‌رله‌مان حه‌شدی شه‌عبی بۆ شیعه داناوه حه‌ره‌سی وه‌ته‌نی بۆ سوننه داناوه، به‌ڵام ئه‌م حه‌ره‌س وه‌ته‌نیه له حه‌ره‌س وه‌ته‌نی سه‌رده‌می عه‌بدولسه‌لام عارف هه‌تا ده‌گاته‌وه به هه‌مووی یه‌ك خه‌تن‌و ناویان ده‌گۆڕێت، به‌ڵام بۆچونیان له دژی كورد ناگۆڕدرێت، بۆیه ده‌بێت تا ژیانمان هه‌یه له سه‌نگه‌ره‌كانی ئێستاماندا به‌رده‌وام بین.
* باسی سوننه‌كانت كرد، پێت وانییه له عێراقدا سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالكی كه ته‌نها یه‌ك پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به ده‌ست سوننه‌كانه‌وه مابووه‌وه ئه‌مه وایكردبێت داعش دروست ببێت؟
- له میسر ئیخوانه‌كان دوای(75)ساڵ توانیان به هه‌ڵبژاردن حوكم به ده‌ست بهێنن، به‌ڵام ده‌یانویست به یه‌ك ساڵ ته‌عویزی (75) ساڵه‌كه بكه‌نه‌وه، عادل ئیمامیان له‌سه‌ر فیلم دادگایی ده‌كرد، دواتر حكومه‌ت‌و حزبه‌كه‌شیان ڕووخاندو سه‌رۆكه‌كه‌شیان هه‌تا هه‌تایه بڕیاری سجنكردنی بۆ ده‌ركرا، واتا په‌له‌ی كرد‌و نه‌یتوانی حوكمڕانیی بكات‌و وڵاته‌كه به‌ڕێوه ببات. له عێراقیش سوننه(80) ساڵ حوكمی به‌ده‌ست بوو، ئه‌نفال‌و كیمیابارانی كوردیان كرد، دواتر(11)ساڵ حوكم له‌لای شیعه بوو كورد‌و سوننه‌ی خسته لاوه‌و خه‌تی به‌سه‌رداهێنان. وایان ده‌زانی خۆیان عێراقییان ڕووخاندووه، له‌بیریان چوو بوو كه ئه‌مه‌ریكا ڕووخاندویه‌تی، به‌شێوه‌یه‌كی تر بیری كرده‌وه كه ده‌یویست به‌و(11)ساڵه قه‌ره‌بووی هه‌موو شتێك بكاته‌وه له شه‌هیدبوونی ئیمام حسین تا ئێستا، له ئه‌نجامدا عێراقی له ده‌ست ده‌رچوو، كوردیش ناوچه‌و ئیداره‌یه‌كی خۆی هه‌یه. داعش‌یش هاتوو له (40%)ی خاكی عێراقی داگیركرد، ئینجا شیعه هاواری برد بۆ ئێران‌و كورد‌و ئه‌مه‌ریكاو حزبوڵای لوبنانی، تا بێن‌و یارمه‌تی بده‌ن. واتا ئه‌وانیش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون‌و له بڕیاره‌كانیاندا په‌له‌یان كرد، هه‌ر وه‌كو زۆر حزب و لایه‌نی تریش له‌و جۆره بڕیارانه‌دا په‌له‌یان كردووه‌و هه‌موو شتێكیش له ده‌ست ده‌دات. بۆیه پێم وایه شیعه نه‌یتوانی مامه‌ڵه‌یه‌كی سه‌لیم بكات له عێراقدا، ئه‌گه‌ر بیتوانیایه خۆی بگونجێنێت بڕواناكه‌م نه‌داعش دروست ده‌بوو نه‌كێشه‌ش له‌گه‌ڵ كورد دروست ده‌بوو.
*داهاتووی ئابوری له هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌بینی. ئایا قه‌یرانی دارایی بوونی هه‌یه، یان قه‌یرانه‌كه سیاسییه؟
-ئه‌مه دوو مه‌سه‌له‌ی جیاوازه. قه‌یرانی سیاسی په‌یوه‌ندی به قه‌یرانی داراییه‌وه نییه، ئه‌گه‌ر سبه‌ی هه‌موو حزبه‌كانیش له كوردستان كۆبوونه‌وه‌و چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسیش بكه‌ن، قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ر نابێت، ئه‌مه دوو شتی جیاوازه، به‌ڵام تێكه‌ڵیان كردووه. قه‌یرانی دارایی دوو سێ خاڵی گرنگی تێدایه، یه‌كه‌م ئێمه له كوردستان تا ساڵی 2003 له‌سه‌ر ئابوری قاچاغ ژیاوین، كه مه‌به‌ستم له ئه‌وه‌یه ڕۆژێك له سنوره‌كان دیموكراتێك یان كۆمه‌ڵه ته‌قه‌یی ده‌كرد سنوور داده‌خراو له هه‌رێمی كوردستان له‌و مانگه‌دا مووچه نه‌ده‌درا، په‌كه‌كه ته‌قه‌ی ده‌كرد له توركیا ئه‌و مانگه له ئیداره‌ی هه‌ولێر مووچه نه‌ده‌درا. دواتر پشتمان به بودجه‌ی به‌غدا به‌ست، كه به كۆپته‌ر ده‌هات‌و حازر به‌ده‌ست بوو، دابه‌شده‌كراو هه‌ندێكیش ده‌یخسته ناو پشتی سه‌یاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕا به بازاڕدا تا كام زه‌وییه باشه بیكڕێت، له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه مووچه زیاد كرا‌و پاره‌یه‌كی زۆر په‌خشان‌و ته‌خشانی پێكرا. ئێمه ئه‌ساسی سیستمی ئابووریمان نه‌بووه،كابرایه‌ك خانووی سێ قاتی ده‌كڕی به چه‌كوش ده‌كه‌وته سه‌ری‌و له بنه‌وه دروستی ده‌كرده‌وه، سه‌فه‌ری ئه‌وروپاو دووبه‌ی ده‌كردو خانووی له جه‌زیره‌كان ده‌كڕی، ئه‌مه وایكرد كه خه‌ڵك بێده‌نگ بوو، ئه‌مه‌ریكاش ئه‌وه‌ی ده‌ویست، ئه‌مانه هیچ له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی و بنیاتی ژێرخانی ئابوری هه‌رێم نه‌بوون. بانكی مه‌ركه‌زی كوردستان(200)ته‌ن ئاڵوتی تێدانه‌بوو وه‌ك سه‌رمایه‌یی خه‌ڵكی كوردستان، (300) ملیار دۆلاری ئیحتیاتی تێدا نه‌بوو، له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه خانوو زه‌وی گران ده‌كران، پاره‌كه‌ی به غدا له ناو كۆمه‌ڵێكی كه‌مدا له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش ده‌كرا، كه پاره‌ی به‌غدا نه‌ما هه‌موو شتێك وه‌ك خۆی لێهاته‌وه.
ئه‌ی باشه نه‌ده‌بوو به هێواشی نرخی زه‌ویی و ئوتومبیل بێته خواره‌وه، خانوو هه‌یه سێ ساڵه بینا كراوه، چونكه له‌سه‌ر پاره‌ی خه‌ڵك بووه ته‌نها هه‌یكه‌له‌كانیان ماوه، به‌بێ بوونی به‌رنامه سه‌دان پڕۆژه له كورستان وه‌ستاوه،كه پێویستت به (100) پرد هه‌بوو ئه‌وه بكه‌ره‌وه، نه‌ك گوێم لێیه‌و خه‌ڵێك ده‌ڵێن سێ هه‌زار پڕۆژه له كوردستان وه‌ستاوه،خه‌ڵكێك هه‌یه‌و ده‌ڵێت چوار ملیارم له لای حكومه‌ته، بانگی كابرا ده‌كه‌م و ده‌ڵێم وه‌ره كاكه تۆ له جیاتی (50) ساڵ قه‌رارماندا(350) ساڵ ته‌مه‌نت بێت، هه‌موو ڕۆژێك به كرێكاری(5)هه‌زار دۆلارت په‌یدا كردووه، ئه‌ی باقیاتی پاره‌كه‌ت له‌كوێ بوو؟!. خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه كه تووشی شه‌رێكی گه‌وره‌بووین كه زۆرجار گوێم لێیه‌تی ده‌ڵێن (1050) كیلۆ مه‌تره،ئه‌و براده‌رانه له‌وانه‌یه له ژوورێكی سبلێت و كاره‌بادا سه‌یری نه‌خشه‌یان كردبێت، بڕۆنه سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری(1500) كیلۆ مه‌تریش ده‌بێت هه‌ندێك شوێن هه‌بووه(10) كیلۆ مه‌تر چووینه‌ته ناوه‌وه، هه‌ندێك جار به شاخێكدا هه‌ڵده‌گه‌ڕین (10) كیلۆ مه‌تره، ئه‌مه له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌دا زۆر جیاوازه،(1500) كیلۆ مه‌تر سه‌نگه‌ری به‌رگریت هه‌یه،له كۆی(400) هه‌زار پێشمه‌رگه به هه‌میشه‌یی(100) هه‌زار پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ردان، ئه‌مانه ته‌نها بۆ یه‌ك ڕۆژ ته‌نها نانی به‌یانیان نان و ماست بێت‌و نیوه‌ڕۆش نان‌و خه‌یار بخۆن، ئێواره‌ش چی بخوات كه‌واته خه‌رجی چه‌ند ده‌وێت. كه پێویستیان به به‌نزین‌و ئیسعاف‌و خه‌نده‌ق هه‌یه، حكومه‌ت وه‌ك لاڵی لێهاتووه‌و ناتوانێت له‌م حسابانه‌دا خه‌ڵك تێبگه‌یه‌نێت، خاڵێكی تریش دابه‌زینی نرخی نه‌وته له(110) دۆلاره‌وه، هاتۆته سه‌ر(27)دۆلار‌و ئێستاش بۆته‌وه به(50)دۆلار، له ڕووی سه‌رچاوه‌ی ئابورییه‌وه پشتمان ته‌نها به نه‌وت به‌ستووه، گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر له‌م وڵاته‌دا دروست بووه، پڕۆژه هه‌یه سێ جار پاره‌ی بۆ خه‌رج كراوه‌و هه‌ر ته‌واو نه‌كراوه. نه‌خۆشخانه‌ی(400)قه‌ڵه‌وێره‌یی شار له سلێمانی، ئه‌م وڵاته گیانی به ده‌ستییه‌وه ده‌رچوو كه سێ جار پاره‌ی بۆ خه‌رج كرا، ئاوی سلێمانی دوكان له جیاتی بۆری ئاو بۆری زیرابیان بۆ داناوه،یان ده‌وترێت شووقه بۆ میلله‌ت دروست ده‌كه‌ن،كه زه‌وییه‌كان به به‌لاش ده‌ده‌ن به كۆمپانیاكان و ئه‌وانیش شووقه‌یه‌ك ده‌ده‌ن به(200)هه‌زار دۆلار،كه بڕواناكه‌م یه‌ك شووقه له(50)هه‌زار دۆلار زیاتری تێبچێت، ئه‌مه بۆ كێیه‌و كێ ده‌یبات و ده‌یخوات؟ كه‌نغه‌ریك له ئوستوڕالیا بمریت گۆشت له سلێمانی و هه‌ولێر گران ده‌بێت، چونكه، به ته‌یاره گۆشت له ئوسترالیا‌و گا له هیندستان‌و مریشك له به‌رازیله‌وه ده‌هێنن، باشه بۆ ناتوانین ئه‌مانه له وڵاتی خۆماندا به‌رهه‌م بهێنین.
* كێ هۆكاری ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییانه‌یه كه باست كرد؟
-حكومه‌ت و ئیداره‌ی ئه‌م وڵاته هۆكارن.
*له قسه‌كانتدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانت به حكومه‌تی لاڵ ناوبرد، ده‌كرێت بپرسم حكومه‌تی لاڵ بۆچی داهاتی ناوخۆ به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف بۆ خه‌ڵك ڕوون ناكاته‌وه‌و تا بڵێت به‌هۆی ئه‌م خه‌رجیانه‌وه‌یه ناتوانم قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ر بكه‌م؟
-(به پێكه‌نیه‌وه وه‌ڵام ده‌داته‌وه) مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه لاڵ قسه زۆر له دڵیدا هه‌یه، هه‌رچی ده‌كات به‌رامبه‌ره‌كه‌ی لێی تێناگات، حكومه‌تیش ناتوانێت میلله‌ت تێبگه‌یه‌نێت كه چۆن وڵات به‌ڕێوه‌ده‌بات، خاڵێكی تر كه زۆر گرنگه نه‌بوونی ده‌ستوره له‌م وڵاته‌دا، ئێستا جه‌نابت له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی تر عه‌ریزه‌یه‌ك ده‌ده‌یت به قایمقام یان پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵیت ده‌مه‌وێت ڕێكخراوێكی(NGO)ی خێرخوازی دروست بكه‌م، ده‌ڵێت بڕۆ به‌رنامه‌كه‌تم بۆ بهێنه بزانم پڕۆژه‌كه‌ت له خزمه‌تی ئه‌م وڵاته‌دایه، حكومه‌تیش خۆی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی نییه كه ده‌ستوره، باشه تۆ كه ده‌ستورت نه‌بێت یاسات پێ ڕێكناخرێت، یاساش ڕێكنه‌خرا ده‌سه‌ڵاته‌كان ته‌شریعی‌و ته‌نفیزی و قه‌زا له یه‌كتری جیانابێته‌وه، كه ئه‌مانه‌ش نه‌كرا مافی تاك و كۆمه‌ڵ ناپارێزرێت، وه‌كو ئێستای لێدێت. یاسایه‌ك نییه له‌م وڵاته تا مرور یه‌ك دینار له كه‌س وه‌ربگرێت، باشه ئه‌ی ئه‌و هه‌موو پاره‌یه له خه‌ڵك كۆده‌كاته‌وه ناوی ده‌نێت چی؟ له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا حكومه‌ت بڕیاری زیادكردنی زه‌ریبه‌ی داوه، سیستمه‌كان هه‌ڵه‌ن، سیستمی سویدی كۆپی كراوه‌و لێره كاری پێده‌كه‌ن، سیستمی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌یه‌و خه‌ڵكی بڕوای به دكتۆری ئێره نییه‌و ده‌ڕوات بۆ عه‌مان كه ته‌نها بلیتی ته‌یاره‌كه‌ی(800) دۆلاره، یان بۆ ئێران و توركیا ده‌چن، ئه‌مانه پێویستیان به یاسا‌و ڕێكخستن و به دامه‌زراوه‌یی كردن هه‌یه، بڕوا بكه‌ن مه‌عمه‌لێك هه‌یه پێنج ساڵ و نیوه مه‌حاوه‌له ده‌كه‌ن تا ئێستا موافه‌قه‌تی بۆ ناكه‌ن.
*چۆن ده‌زانیت ئه‌و مه‌عمه‌له هی تۆیه یان هی كێیه ؟
-دواتر به خۆت ده‌ڵێم هی كێیه؟ چ مانایی تێدایه پێنج ساڵ هه‌وڵ بده‌یت مۆڵه‌تی كارگه‌یه‌ك وه‌رگریت بۆ خزمه‌تی ئه‌م وڵاته كه هاوكاریت نه‌كه‌ن، ناوی ده‌نێت چی؟ كه قانون و موئه‌سه‌سات نه‌بوون كه‌س لێپرسینه‌وه‌ی نییه، بچۆره كارگه‌ی جگه‌ره‌كه خۆیان جگه‌ره‌ی ئه‌جنه‌بی ده‌كیشن، له دونیادا شتی وانییه، ئه‌و هه‌موو سه‌یاره‌یه دێته كوردستان چۆن و كێ گومرگی ده‌كات و بۆ كێیه؟ بۆ كوێ ده‌ڕوات و بۆچی دێت، خه‌ڵكێك هه‌یه خۆی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ و به‌روانكه‌یه‌ك له‌به‌ر ده‌كات و پێش خه‌ڵكی ده‌كه‌وێت و ده‌ڵێت ژینگه پاك ده‌كه‌مه‌وه، هه‌ی عه‌مرت نه‌مێنێ ژینگه به مه‌عمه‌لی تایه كه رۆژی هه‌زاران تایه دروست بكات پیس ده‌بێت، به مه‌عمه‌لی گه‌وره‌ی دروستكردنی سه‌یاره‌و پاتری سه‌یاره‌و پلاستیك پیس ده‌بێت،ئه‌وه پیس‌و پۆخڵییه خه‌ڵكی ده‌به ئاو فڕده‌ده‌ن‌و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، وه‌رن مه‌عمه‌لی گه‌وره دروست بكه‌ن كه(20)هه‌زار كرێكار كاری تێدا بكات، مه‌عمه‌لی فۆڕد له ئه‌ڵمانیا(17)هه‌زار كه‌س كاری تێدا ده‌كات، وه‌رن شتێكی وه‌ها بكه‌ن، سه‌وزه‌ش له ئێران‌و دار له مالیزیا‌و جلی كوردی له چینه‌وه ده‌هێنن، ئوردون خۆی ئاوی نییه،كه‌چی نوسراوه په‌تاته‌ی ئوردونی، ته‌ماته‌ی سوریا، خه‌یاری ئیران، ماستی توركیا، ئاوی سعودی كه خۆیان ئاوییان نییه، ئه‌مانه له بازاڕه‌كانی ئێمه‌دا هه‌ن، ماوه‌یه‌كی تر بچنه ناوبازاڕ له وانه‌یه ته‌نها دوكانداره‌كه به كوردی قسه بكات، باشه وڵات به‌و عه‌قڵیه‌ته‌وه چۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت؟
*سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد چۆن ڕووبه‌ڕووی ته‌حه‌ددی سیاسی و عه‌قڵیه‌تی ئابوری و گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداری ببێته‌وه؟
-یه‌كێك له كێشه‌كان ئه‌وه‌یه، كه ده‌وترێت حكومه‌ت پاشه‌كه‌وت ده‌كات بۆ خه‌ڵك، حكومه‌ت ده‌بێت جورئه‌تی هه‌بێت‌و بڕیار بدات، سیسته‌مێك هه‌یه له ئێران كه منداڵ له دایك ده‌بێت، حكومه‌ت حسابی بانكی بۆ ده‌كاته‌وه هه‌ر دیارییه‌كی بۆ ده‌چێت بۆی ده‌خه‌نه ناو بانك تا ته‌مه‌نی ده‌بێته(18) ساڵ، له دوایی باڵق بوون پاره‌كه‌ی ته‌سلیم ده‌كه‌ن، به‌ڵام لێره هه‌مووی باڵقه پاره‌كه‌ی پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ن، پێویست ناكات بۆی پاشه‌كه‌وت بكرێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵێك بڕیاری سیاسییه‌وه هه‌بێت، وه‌رن‌و بڵێن له شه‌ڕداین‌و كێشه‌مان هه‌یه، من ناڵێم بڕیاری ئیستسنائی وحكومه‌تی عه‌سكه‌ری ده‌ربچێت له فه‌رنسا دوو ته‌قینه‌وه كرا وه‌زعی ئیستسنائی ڕاگه‌یاند، تونس سێ ساڵه(20)كه‌س كوژراوه وه‌زعی ئیستسنائی ڕاگه‌یاندووه، دوێنێ زیاتر له (20) پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون‌و سه‌دان كه‌سیش برینداربوون پێویسته حكومه‌ت بڵێت، سه‌فه‌ری ئه‌وروپاو گه‌شتوگوزاری وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌م بكرێته‌وه، رۆژانه خه‌ڵك جه‌نازه‌ی بۆ دێته‌وه‌و له ئه‌حمه‌د ئاوا‌و هاوینه هاواره‌كان هه‌ڵپه‌ڕكێ ده‌كرێت، پێشمه‌رگه‌ش له سه‌نگه‌ردا ئاو نییه بیخواته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته حكومه‌ت بڵێت وه‌زعمان وه‌هایه مه‌عاش ده‌كه‌ین به نیوه، نه‌ك بڵێن پاشكه‌وت ده‌كه‌ین و پاشه‌كه‌وتیش نادات، نابێت حكومه‌ت شه‌رم بكات به‌رپرسی وڵات ده‌بێت قه‌راری خۆی بدات .
* بۆچوونت له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان چییه؟
- له كوردستان تا ئێستا شه‌خس ده‌ره‌جه‌ی یه‌كه‌مه‌و گرنگه، دوایی ئه‌وه حزب ئینجا میلله‌ت، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر میلله‌ت ئه‌وه ده‌كه‌ن، با ئه‌و نا یه‌كێكی تر بكرێته به‌رپرس، چی له مه‌سه‌له‌كه ده‌گۆڕدرێت؟ بۆ له‌سه‌ر سێ كه‌سی په‌رله‌مان ئه‌م وڵاته وایلێبێت، ئه‌وان لاببه‌ن و سیانی تر له حزبه‌كانی خۆتان دابنێن.
*ئایا شكاندنی ڕێكه‌وتنی سیاسی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان به واتایی شكاندنی چه‌مكه‌كانی ئه‌خلاقی سیاسی دێت؟
-وه‌ڵاهی نازانم،ئه‌م حزبانه ده‌چن له ژووری تاریك كۆده‌بنه‌وه‌و ڕێكده‌كه‌ون، له‌نێوان خۆیاندا له دژی ئه‌م و ئه‌و ڕێكده‌كه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ت به‌سه‌ر یه‌كتریدا بهێنن دواتر له ئه‌نجامدا خۆیان ڕێكنه‌كه‌وتن، من پێم وایه ئه‌و باسانه په‌یوه‌ندی به ڕێكه‌وتنی نێوان حزبه‌كانه‌وه هه‌یه، ئه‌مانه شتی قانونی نین، ئه‌م سێ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه به قانون نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر به قانون ببوایه پارتی(38) كورسی هه‌یه سه‌رۆكی په‌رله‌مان حه‌قی پارتی بوو، گۆڕان(24) كورسی هه‌یه جێگر بۆ ئه‌وان ده‌بوو، سكرتێریش حه‌قی یه‌كێتی نیشتمانی بوو كه(18) كورسی هه‌یه، به‌ڵام ڕێكه‌وتنه‌كانیان سیاسی بوو نه‌ك قانوونی .
*تاچه‌ند شوێنی مام جه‌لال له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و هه‌رێم دیاره، ئایا غیابی مام جه‌لال ئه‌و بۆشاییه‌یه كه‌به‌هۆی ئاماده نه‌بوونی ئه‌و ته‌نگه‌ژه ئابوری و سیاسییه‌كان به‌م جۆره‌ی ئێستا گه‌شه‌یی كردووه؟
-وه‌ڵا به داخه‌وه كه ئێستا مام جه‌لال دووره له ساحه‌ی سیاسییه‌وه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌و بۆشاییه‌ی كه مام جه‌لال جێیهێشتووه بۆشاییه‌كی گه‌وره‌یه، ئه‌نجامی ئه‌و كیشانه‌ی كه له عێراق و كوردستان هه‌ن به‌شێكی زۆری له غیابی مام جه‌لالدایه، مام جه‌لال له به‌غدا ببوو به چه‌ترێك بۆ هه‌موو هێزه‌كان كه كێشه‌یه‌ك ده‌بوو هه‌مووانی له ماڵی خۆی كۆده‌كرده‌وه‌و ڕێكی ده‌خستن هه‌موانیش قسه‌ی مام جه‌لالیان قبوڵ بوو، ئه‌گه‌ر له كوردستانیش كێشه هه‌بووایه له به‌غداوه ده‌هاته‌وه‌و ده‌چووه لایی كاك مه‌سعودو به یه‌ك ڕۆژ چاره‌سه‌ری ده‌كرد، بۆیه به دڵنیاییه‌وه دووری مام جه‌لال له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش بۆشاییه‌كی گه‌وره‌یه.
*كاك محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود كه پێت خۆش‌بوو وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دێرین نه‌ك سكرتێری حزب ناوت بهێنم سوپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی كه به ئێمه‌ت به‌خشی.
- ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت زۆر سوپاس.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28