د. به‌رهه‌م: ده‌بێت سیستمی سیاسی رۆژهه‌ڵات رێکبخرێته‌وه
چاوپێکەوتن 12:16 PM - 2016-08-20.
رۆژنامه‌ی شه‌رقی ئێرانی وتووێژێکی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سکرتێری گشتیی ی.ن.ک ئه‌نجام داوه‌و تیایدا باس له ده‌سکه‌وته‌کانی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی وه‌فدی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان بۆ تاران و هه‌روه‌ها دوایین رووداوه‌کانی ناوچه‌که کراوه. سامان سلێمانی رۆژنامه‌نووسی کورد که ئه‌م وتووێژه‌ی ئه‌نجام داوه له سه‌ره‌تای وتووێژه‌که‌دا نوسیویه‌تی: یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان یه‌کێکه له لایه‌نه گرنگ و کاریگه‌ره‌کان له کوردستان و عێراق و ناوچه‌که. دامه‌زرێنه‌ر و سکرتێری گشتیی یه‌کێتی، "جه‌لال تاڵه‌بانی" له که‌سایه‌تییه ناوداره‌کانی جیهانی سیاسه‌ته که به‌رده‌وام بڕوایه‌کی پته‌و و حاشاهه‌ڵنه‌گری به دیالۆگ و گفتوگۆ بووه. سیاسییه‌کان و رابه‌رانی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستانیش به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌م رێچکه‌یه رۆیشتوون و پابه‌ندی بوون. یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی که ده‌توانین به قوتابی قوتابخانه‌ی مام جه‌لال بیناسین، بێ‌شک به‌رهه‌م ساڵح ده‌رچووی دکتۆرای کۆمپیوته‌ر له زانکۆی لیڤه‌رپولی به‌ریتانیاو له که‌سایه‌تییه کاریگه‌ره‌کانی کورده.
به‌رهه‌م ساڵح وه‌کو یه‌کێک له رابه‌رانی باڵای ی.ن.ک ، هه‌فته‌ی رابردوو به سه‌رۆکایه‌تی وه‌فدێکی یه‌کێتی سه‌ردانی تارانیان کرد و له دیدار له‌گه‌ڵ گه‌وره لێپرسراوانی ئێرانی دوایین رووداوه‌کانی کوردستان، عێراق و ناوچه‌که‌یان تاوتوێ کرد. به‌رهه‌م ساڵح وه‌کو مام جه‌لال، وته‌کانی به گاڵته‌و گه‌په‌وه تێکه‌ڵ ده‌کات و دپلۆماسی پێکه‌نین په‌یڕه‌و ده‌کات؛ دپلۆماسییه‌ک که ده‌کرێت بڵێین مام جه‌لال داهێنه‌ر و خولقێنه‌ری بووه. له‌م وتووێژه‌دا باس له بابه‌تگه‌لێک ده‌کات که بۆ کوردستان، عێراق و ناوچه‌که گرنگن. به‌رهه‌م ساڵح جگه له‌وه‌ی وه‌زیری پلاندانانی عێراق و دوو خول جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بووه، پێشتریش سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش بووه.
ده‌قی وتووێژه‌که:
1- یه‌کێک له‌و بابه‌تانه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆره درێژه‌ی کێشاوه، قه‌یرانی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و کارانه بوونی په‌رله‌مان و کێشه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه،که ئه‌مانه‌ش قه‌یرانی دیکه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه،به پێی رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌و دانوستانی نێوان لایه‌نه‌کان،به‌ڕای جه‌نابتان رووداوه‌کان به‌ره‌و چ ئاراسته‌یه‌ک ده‌ڕۆن؟
به داخه‌وه ماوه‌یه‌كه كیشه‌ی سیاسی كوردستان به‌رده‌وامه، و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر باریگوزه‌ران و ئابووری هاوڵتیان كردووه و بۆته مایه‌ی ئاڵۆزبوونی بڕیاردانی سیاسی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌تیگرنگ سه‌باره‌ت به وه‌زعی عێراقیش. چاره‌سه‌ر ته‌نها رِێكه‌وتنه له سه‌ر رِێزگرتن له شه‌رعیه‌ت و به‌رژه‌وندی خه‌ڵك له رِێگه‌ی به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ری چاكسازی بنه‌رِه‌تییه بۆ سیسته‌می حوكمرانی كوردستان و به‌رقه‌رار بوونی دادپه‌روه‌ری و دابینكردنی بژێوی خه‌ڵك. هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی ئارام و گه‌شه سه‌ندووبووه، و ناوه‌ندێکی باش بووه بۆ ئارامی سیاسیی عێراق و ئاسایشی ناوچه‌كه، به‌رده‌وامبوونی ئه‌م كێشانه كاریگه‌ری خراپی ده‌بیت بۆ خه‌ڵكی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ش.
2- ئایا هه‌نگاوێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا له‌ئارادا هه‌یه؟ ئایا له‌هه‌ردوولادا خواستێک بۆ چاره‌سه‌ر ده‌بیندرێت؟
کۆمه‌ڵێک هه‌وڵ له ئارادان، به‌ڵام به داخه‌وه له ئاستیپێویست‌دا نین سه‌باره‌ت به قه‌واره‌ی کێشه‌کان وهه‌رِه‌شه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عیراق.
3- یه‌کێک له‌و بابه‌ته گرنگانه‌ی که چاوه‌روانده‌کرێت له‌ماوه‌یه‌کی نزیکدا رووبدات ، ئازادکردنی موسڵ له‌ده‌ست داعش، ئایا کورد پلانێکی تایبه‌تی بۆ به‌شداری له‌م شه‌ڕه‌دا هه‌یه؟
ناكرێت قودره‌تی مرۆفکوژی و وێرانكاری داعش به‌كه‌م وه‌ربگرین، به‌ڵام به‌هۆی به‌رگری هێزه‌كانی عیراق و پشتیوانی دۆسته‌كانمان داعش رِوو له شكانه. رِزگاركردنی موسڵ لێدانیكی كه‌مه‌رشكین ده‌بێت بۆ داعش و وێستگه‌یه‌كی گرنگه بۆ كۆتاییهێنان به تیرۆری داعش، بۆیه گشت پێکهاته‌کانی عێراق په‌یوه‌ندیدارن به‌م رِووداوه‌وه‌و هێزی پێشمه‌رگه هاوكارو به‌شدار ده‌بێت له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تری عیراق و هاوپه‌یمانان له به‌رنامه‌ی رزگاركردنی موسڵ.
4- دوای ئازادکردنی موسڵ، داهاتووی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا چۆن ده‌بینن؟ هه‌روا که خۆتان پێشتریش باستانکردووه رووداوه‌کانی دوای ئازادکردنی موسڵ و رۆڵی کورد زۆر گرنگه، ئایا کورد پلانێکی بۆ عێراقی دوای ئازادکردنی موسڵ هه‌یه؟
له دووای رِزگاربوونی موسڵ و كۆتاییهێنانی عه‌سكه‌ری داعش كۆمه‌ڵێکپرسی سیاسی خۆی ده‌سه‌پێنێت و پێویسته‌هه‌مووان ئاماده بین بۆ وةڵامدانه‌وه‌ی پێداویستییه‌کانی قۆناغی نوێ. رِاستییه‌كه‌ی عێراق كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تیهه‌یه، و ناكرێت به‌مجۆره‌ی ئێستا له قه‌یرانێكه‌وه بۆ قه‌یرانێكی قووڵتر ئه‌م وه‌زعه به‌رده‌وام بێت. بۆیه پێویسته هه‌وڵی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ئه‌م كێشانه بده‌ین، خه‌ڵكی عێراق شایسته‌ی باشترن و چاوه‌ڕوانی باشترن. زوو به زوو پێویسته پێكهاته‌كانی عێراق له به‌غدا راوێژ و دیالۆگی راسته‌وخۆ بكه‌ین و ئه‌و راستیه بزانین كه داعش و هاوشێوه‌كانی مه‌ترسی راسته‌خون بۆهه‌مووان، بۆیه ئه‌ركیهه‌مووانه‌چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی و یه‌كجاره‌كی ئه‌م كێشانه‌یه تا جارێكی‌تر داعشێكی‌تر هه‌ڵنه‌داته‌وه. هێزیپێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌رته‌شی عیراق پێكه‌وه له رووبه‌رووبوونی داعش خوێنیان داوه و ده‌جه‌نگن و خوا یار بێت به‌هاوكاری و قوربانی‌دانی ئه‌م هێزانه، به‌پشتیوانی دۆسته‌كانمان ئه‌م داعشه‌ی ئێستا له‌ناو ده‌برێت، به‌ڵام گرنكه ئه‌و خوێن و سامانه‌ی بۆ له‌ناوبردنی داعش ته‌رخانكرا به‌هه‌ده‌ر نه‌ڕوات و پێویسته ببێته ده‌ستمایه‌ی ئاشتییه‌كیهه‌تاسه‌ر و سه‌قامگیر.. بێ‌گومان گه‌لی كودستان مافیچاره‌نووسی خۆیهه‌یه و ئه‌مه مافێكی ره‌وا و سروشتى گه‌لانه. وه له‌م رووه‌وه ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی كورد به بڕیارێکی جیدییه‌وه له به‌غدا ئه‌م پرسه‌یه‌كلایییكاته‌وه بۆ دیاریكردنی جۆریپه‌یوه‌ندی كوردستان و به‌غدا و گرتنه به‌ری نه‌خشه رێگایه‌كی دۆستانه بۆچاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان. به‌رده‌وامبوونی بێنه‌و و به‌ره‌ی نێوان به‌غدا به‌مجۆره زیانیهه‌رێمه و به دڵنیاییشه‌وه زیانی عێراقه، وه ئه‌م شێواوییه بۆته مایه‌ی په‌ره‌سه‌ندی گه‌نده‌ڵی و بنكۆڵكردنی ئاسایش و نائارامی سیاسی و ئابووری بۆهه‌مووان. ئه‌م دیالۆگ و رێكه‌وتنه ده‌بێت له به‌غدا بكرێت نه‌ك له‌هیچ ناوه‌ندێكی‌تر، نه له ئه‌نقه‌ره، نه له تاران و نه له واشنتن. به‌غدا بۆ كورد بایه‌خی زۆره و گرنگترین پایته‌خت و ناوه‌نده. بێ‌گومان ده‌كرێت رِێكبكه‌وین له‌سه‌ر چوارچێوه‌یكیگونجاو بۆپێکه‌وه ژیانی پێكهاته‌كانی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای رووبه‌رروبوونه‌وه‌ی توندره‌وى و تیرۆر، بۆ سوودمه‌ندبوونی هاوبه‌ش له ئابووری پێكه‌وه‌گرێدراو و ته‌واوكه‌ر، و هه‌روه‌ها بۆ هاوبه‌شبوون له ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی به توازون و به‌عه‌داڵه‌ت. كاتیه‌تی ئه‌م دیالۆگه به مه‌سئولییه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌بچێت به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ئه‌م كێشانه و ده‌ربازبوون له‌م گێژاوه خوێناوییه‌ی قه‌یران بۆ قه‌یرانی قوڵتر.
5- به‌ڕای ئێوه داهاتووی داعش له ناوچه‌که‌دا به‌ره‌و کوێ ئه‌ڕوات؟ ئه‌م پرسیاره له‌و سۆنگه‌یه‌وه ده‌پرسم که پێشتر له‌ئێوه‌مان بیستووه که به‌دروستی ده‌ستتان له‌سه‌ر خاڵی گرنگی هۆکاره‌کانی دروستبوونی داعشدا نابوو،ئایا حکومه‌ته‌کانی ناوچه‌و به‌تایبه‌ت حکومه‌ت و سیستمی سیاسی عێراق،پلان و به‌رنامه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ریشه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی گروپێک وه‌ک و داعش وشکبکات؟
داعش ده‌رهاویشته‌ی كۆمه‌ڵێك هۆكاره، زوڵم و زۆر و فه‌سادیچه‌ندین سیسته‌می حوكمرانی ناوچه‌كه، بێ‌ئومێدی خه‌ڵك به تایبه‌تیگه‌نجان، فیكری توندره‌و و ته‌كفیری، یاری كردنیچه‌ندین ناوه‌ندی ئیقلیمی و ده‌ولی به كارتی توندره‌وه‌ی بۆ مه‌رامی خۆیان، له ئه‌فغانستانه‌وه بۆ عێراق و بۆ سوریا.. ئه‌مانه‌هۆكارن بۆپه‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م مه‌ترسیه، كه له بنه‌ڕه‌تدا مه‌ترسیه بۆگه‌لانی موسڵمان به ناویپیرۆزی ئیسلامه‌وه. كێشه‌كه قوڵتره له‌ره‌هه‌ندی ئه‌منی و ئیرهابییداعش، به‌ڵکوو مه‌ترسی سه‌رچاوه‌كانی فیكری و ئایدیۆلۆژی و رێبازێكیچه‌وت و فریوده‌ره و ته‌نهاش رێکخستنی داعش نیه.. سه‌یری سوریا بكه، ته‌نها داعش نیه، جبهه النصره كه القاعده‌یه و هاوشێوه‌كانی كاریگه‌رییان هه‌یه، مه‌ترسین نه‌ك ته‌نها بۆ سوریا بگره بۆ سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه.
ئیستا ته‌ركیز له‌سه‌ر رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی عه‌سكه‌ری و ئه‌منی داعشه، به‌ڵام به دلنییایه‌وه‌گه‌ر بێتوو چاره‌سه‌رى هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كان نه‌كه‌ین ئه‌وا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه به شێوازی مه‌ترسیدارتر. له سه‌روویهه‌موویه‌وه شه‌رعیه‌تی حوكمڕانیگرنگه، شه‌رعیه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای رێكه‌وتنی سیاسیگشتگیر و عه‌داڵه‌ت و رووبه‌رروبوونه‌وه‌ی فه‌ساد و گه‌نده‌ڵی. پێویسته خه‌ڵك هه‌ست به عه‌داڵه‌ت و پاراستنییاسا بكات نه‌ك له بێ‌ئومێدیدا ببنه نێچیری فه‌توای ته‌كفیری بۆ خه‌ڵك كوشتن و خۆكوشتن. پێویسته‌سیستمی ئه‌منی و سیاسیرۆژهه‌ڵات رِێکبخرێته‌وه تا هێزه ئیقلیمییه‌كان به رِاستیهاوكار بن له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی توندره‌وه‌ی و رێزگرتن له مافیگه‌لانی ناوچه‌كه، هه‌ركه‌سێك پێی وابێت ماره‌كه ده‌خاته ماڵى دراوسێكه‌ی ئه‌وا ئێستا ماره‌كه‌ی رِووی كردۆته‌وه ماڵی خۆیان و مه‌ترسیه بۆهه‌مووان. ئاگری سوریا مه‌ترسیه بۆهه‌موو ناوچه‌كه‌و بگره بۆ جیهانیش. ئه‌مڕۆ داعش وهاوشێوه‌كانی مه‌ترسین بۆ سه‌ر شیعه و بۆ سه‌ر سوننه، بۆ سه‌ر كورد و عه‌ره‌ب، بۆ سه‌ر سعودیه و بۆ سه‌ر توركیا و بۆ ئێران، بۆ ئه‌مریكا و بۆ روسیا و ئه‌وروپا، یاری به‌كارهێنانی تیرۆر و توندرڕه‌وییارییه‌كی خه‌ته‌رناكه‌و زیانبه‌خشه بۆهه‌مووان، بۆیه بۆ له‌ناوبردنی داعش پێویسته ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ناوه‌نده ئیقلیمییه‌كان، به تایبه‌تیش ئیران و سعودیه، عێراق و توركیا و میسر هاوكار بن بۆچوارچێوه‌یه‌كیگونجاو بۆ رووبه‌رروبوونه‌وه‌ی ئه‌منی و فیكری ئه‌م په‌تایه. ئه‌زهه‌ر و دارالافتاكانی وڵاته ئیسلامییه‌كان، به‌هاوكاری نه‌جه‌ف و قوم پێویسته كاری جیددی بكه‌ن له رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ته‌كفیر و توندڕه‌وی و بێبه‌ریكردنی ئیسلام له‌م مرۆڤكوژانه. له‌ناوبردنی داعش سه‌خته، به‌ڵام زوو یان دره‌نگ له رووی عه‌سكه‌رییه‌وه له‌ناو ده‌برێت، فیكری ته‌كفیر و مرۆڤکوژی و داعشیزم ده‌بێ بنه‌بڕ بكرێت به‌هاوكاری ئه‌منی، به رووه‌به‌رروبوونه‌وه‌ی فیكری و دینی و هه‌روه‌ها به‌چاره‌سه‌ری سیاسی حوكمڕانی و به‌رقه‌رابوونی عه‌داڵه‌ت و حورمه‌تی كه‌رامه‌تی ئینسان.
6- په‌یوه‌ندی نێوان حکومه‌تی تورکیا‌و کورده‌کان له‌بارودۆخێکی باشدانییه،دوای کوده‌تاکه‌ی ئه‌م دواییه‌ش، ئه‌م په‌یوه‌ندییه قه‌یراناویتربووه ،شرۆڤه‌ی ئێوه بۆ ئه‌مبارودۆخه چییه؟
به‌داخه‌وه له ماوه‌ی رابردووداپرۆسه‌ی ئاشتی تووشیپاشه‌كشه بووه‌و شه‌ڕ ده‌ستیپێكرده‌وه, ئه‌م كێشه‌یه به‌چه‌ك و به زه‌بروزه‌نگچاره‌سه‌ر نابێت، پێویسته به ئاشتی و دیالۆگ له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له مافه ره‌واكانی كورد و دیمۆكراسی و له سه‌ر بنه‌مای رووبه‌ررووبوونه‌وه‌ی توندره‌ویو ته‌كفیر بێت. ئه‌مه ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌م قۆناغه‌یه.
7- ئایا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت یان خواستێکی هه‌یه بۆ ته‌ده‌خولی په‌یوه‌ندی نێوان کورده‌کانی تورکیا‌و حکومه‌تی ئه‌ووڵاته؟
گه‌رچی من له‌ناو حكومه‌ت نیم، به‌ڵام دڵنیام حكومه‌تیهه‌رێم تا ئه‌و راده‌یه‌ی داوای لێ بكرێت هه‌وڵ ده‌دات ده‌ورى ئیجابی ببینێت، چونكه ئه‌م شه‌رڕ و ناكۆكییه ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و بێ‌گومان هه‌موو نیگه‌رانین له‌و زیان و كوشتار و ویرانییه‌ی ئه‌م ماوه‌ی رابردووه.
8- باسی رێفراندۆم له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک لایه‌ن و راگه‌یاندنی هه‌رێمه‌وه زۆر باسده‌کرێت، ئایا ئێستا بۆ ئه‌م باسه گونجاوه‌و خواستێکی راسته‌قینه‌یه یان زیاتر وه‌ک و ئامرازێک سوودی لێوه‌رده‌گیردرێت؟
پێشتر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م داوه‌ته‌وه، به دڵنیاییه‌وه‌گه‌لی كوردستان خاوه‌ن مافیچاه‌ره‌نووسی خۆیه‌تی، به‌ڵام هیوادرام بڕیاری جددی بده‌ین دوور له بێنه‌و به‌ره‌ی سیاسی و له به‌غدا چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان بكه‌ین و چوارچێوه‌یپه‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌دیالۆگ له‌گه‌ڵپێكهاته‌كانی‌تری عێراق دیاری بكه‌ین.
9- ئایا ئه‌م باسه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی باسکراوه؟رای ئه‌وان چییه؟
ئێران لایه‌نگری پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقه و به‌رپرسانی باڵای ئێران ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ هاوكاری چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا.
10- کۆبوونه‌وه‌کانتان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی،که له‌ئاستێکی باڵادا به‌ڕێوه‌چوو، ده‌ستکه‌وتێکی نوێ و گرنگ بووه؟ زیاتر بابه‌تی کۆبوونه‌وه‌کان له‌سه‌ر چ بوارێکبوو؟
په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیران گرنگ و ژیارییه. سه‌رباریهاوسێیه‌تیو فه‌رهه‌نگ و دینیهاوبه‌ش، كۆمه‌ڵێک به‌رژه‌وندی ئه‌منی و سیاسی و ئابووریگرنگ ئێمه و ئێران پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. له‌هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كیشدا، ئێران په‌ناگه‌ی خه‌ڵكیهه‌رێمی كوردستان بووه. له‌م شه‌ڕه‌ی ئه‌م دوواییه‌ی داعش هاوكاری ئێران بۆهێزیپێشمه‌رگه جێگه‌یپێزانین و ته‌قدیره‌و له ساته‌وه‌ختیهه‌ره‌هه‌ستیاردا كۆمه‌كی ئێران كاریگه‌ر بووه.
باسمان له كۆمه‌ڵێك بابه‌تی سیاسیپه‌یوه‌ستی وه‌زعی عێراق و کوردستان كرد و هه‌روه‌ها پێویستییه‌كانیریشه‌كێشكردنی داعش به‌چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كانی عێراق و هاوكاری نێوان ناوه‌نده ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. باس له‌پێویستیپه‌ره‌پێدانی ئابووری كرا، به تایبه‌تیش كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كان بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هه‌روه‌ها راكێشانی لووله‌ی نه‌وت له كوردستانه‌وه بۆ ئێران كه حكومه‌تیهه‌رێمی كوردستان بڕیاری لێداوه‌و حكومه‌تی عێراقیش په‌سه‌ندی كردووه.
11- به‌گشتی ئایا ده‌توانین بپرسین داهاتووی کورد له‌ناوچه‌که‌دا چۆنده‌بینن؟ به‌و پێیه که کورد‌و پێشمه‌رگه‌کان له‌ماوه‌دا زۆرترین به‌رگرییان دژی داعشبووه، چ له‌عێراق و چ له‌سوریا، ئه‌مه‌ش وایکردووه له‌زۆر بواردا به‌تایبه‌ت له‌راگه‌یاندن و له‌ئاست رای جه‌ماوه‌ریی جیهانی و به‌تایبه‌ت ناوچه‌که‌دا ،پێناسه‌یه‌کی دیکه بۆ کورد بکرێت، ئایا ئه‌مه ده‌توانێت وه‌کو ده‌ستکه‌وتێکی گرنگ، له‌لایه‌ن کورده‌کانه‌وه به‌کاربێت بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندی خۆیان و نه‌ته‌وه‌کانی ناوچه‌که؟
سه‌ده‌ی بیسته‌م سه‌ده‌ی زوڵم و سته‌م بووه دژ به‌گه‌لی كوردستان، له سایه‌ی نیزامی ئه‌منی و سیاسیرۆژهه‌ڵات‌دا جۆره‌ها تاوانی وه‌ك هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال دژ به‌گه‌لی كورد كراوه. ده‌بىێت ئێستا رِوون بێت ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه به بێ ره‌چاوكردنی مافه ره‌واكانیخه‌ڵكی كوردستان دابین ناكرێت. مافی كورد مه‌ترسی نییه بۆ كه‌س، به‌ڵکوو مایه‌ی ئارامی و ئاسایشه. كورد پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌نی ئه‌م ناوچه‌یه، نه‌یاره‌كان به‌هۆكاری لێکداترازانی ناوچه‌كه وێنای ده‌كه‌ن و به سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی ده‌ناسن، به‌ڵام پێگه‌ی جوگرافی و فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی كورد له‌م ناوچه ده‌مانكاته‌پردیپه‌یوه‌ندی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان گه‌لانی ناوچه‌كه. به تابه‌تیش وه‌ك ده‌ركه‌وت له شه‌ڕی دژی ته‌كفیر و داعش، ئێمه به‌شێكیگرنگیهاوپه‌یمانیگه‌لانی ناوچه‌كه‌ین دژ به ئیرهاب و توندڕه‌وی. لای ئێمه‌ی كوردیش ده‌بێت راستیه‌كانی مێژوو و جوگرافیا له‌یاد نه‌كه‌ین، ئێمه له‌م ناوچه ده‌ژین، درواسێكانمان گه‌لانی فارس و تورك و عه‌ره‌بن، په‌یوه‌ندیژیاریی ئێمه و دراوسێكانمان، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریمان بۆ به‌رژه‌وندیگشتگیری ئه‌م ناوچه‌یه، بۆ ئه‌منیه‌تیهاوبه‌شی ناوچه‌كه، بۆ ئارامی و پێشكه‌وتنی ناوچه‌كه، مایه‌ی باشی و خۆشیگه‌لی كوردیش ده‌بیت.
12- بارودۆخی ته‌ندروستی مام جه‌لال چۆنه؟
به خوشحاڵییه‌وه باشه‌و رۆژ له‌دوای رۆژیش به‌ره‌و باشتربوون ده‌ڕوات. له ئێستاشدا بۆ چێک ئاپی پزیشکی له نه‌مسان و هیوادارین له داهاتوویه‌کی نزیکدا به ته‌ندروستییه‌کی زۆر باشتره‌وه بگه‌ڕێنه‌وه کوردستان.
13- بمانه‌وێت تاڕاده‌یه‌ک له‌سیاسه‌ت دووکه‌وینه‌وه، کاتێک سه‌ردانی ئێران ده‌که‌ن چی ئێران و تاران زیاتر سه‌ره‌نجتان راده‌کێشێت؟
فه‌رهه‌نگی ئێران هه‌میشه جیگه‌ی سه‌رنجه و مایه‌ی ئیعجابه، هه‌ر جارێك دێمه تاران سه‌وزتر و ئاوه‌دانتر دێته به‌رچاوم، سه‌وزایی تاران و پاركه‌كانی جێگه‌ی ده‌ستخۆشی شاره‌وانی تاران و دانیشتوانی تارانه كه‌وا پاك و خاوین و سه‌وز ده‌یپارێزن. ئێران وڵاتێكی به فه‌رهه‌نگ و به‌مێژوو و خاوه‌ن كاریگه‌ریگه‌وره‌یه له رۆژهه‌ڵات و بگره جیهانیش.
PUKmedia تايبه ت
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: هەولێرو بەغدا كێشەكانیان لەچوارچێوەی دەستووردا چارەسەربكەن
10:25 PM - 2024-09-18 -
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: لەهەولێر بەیەك تیم كار بۆسەرخستنی یەكێتی دەكەین
03:20 PM - 2024-09-18 -
عیماد ئەحمەد: ئەرکی ئەم خولەی پەرلەمان گۆڕانکارییە لە سیستمی حوکمڕانی
10:59 AM - 2024-09-18 -
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی: توانیمان مووچەی خانەوادەی شەهیدان زیادبکەین
09:48 PM - 2024-09-17
ئەمانەش ببینە
رزگار حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە
10:33 AM - 2024-09-18
سەندیکا و رێکخراوەکان: سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری و خاکی ئازادییە
09:43 AM - 2024-09-18
د. بڕیار رەشید: یاسای دامەزراوەی شەهیدانی عیراق هەموارکرایەوە
05:52 PM - 2024-09-17
قادر عه‌زیز ده‌بێته یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی یه‌كێتی
03:34 PM - 2024-09-17
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: هەولێرو بەغدا كێشەكانیان لەچوارچێوەی دەستووردا چارەسەربكەن
کوردستان 10:25 PM - 2024-09-18 -
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: لەهەولێر بەیەك تیم كار بۆسەرخستنی یەكێتی دەكەین
ی ن ک 03:20 PM - 2024-09-18 -
سەرۆكی بافڵ: هەرێم پێویستی بە حوكمڕانییەكی دادپەروەرو خزمەتگوزارە
ی ن ک 02:51 PM - 2024-09-18 -
هاوخەمی بۆردی راگەیاندن بۆ نزار ژاژڵەیی
پرسەنامە 11:05 AM - 2024-09-18 -
عیماد ئەحمەد: ئەرکی ئەم خولەی پەرلەمان گۆڕانکارییە لە سیستمی حوکمڕانی
کوردستان 10:59 AM - 2024-09-18 -
پێکەوە بۆ یەکێتی، هەڵبژاردن تا سەرکەوتن
بیروڕا 10:57 AM - 2024-09-18 -
رزگار حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە
کوردستان 10:33 AM - 2024-09-18 -
هاوخەمی بۆردی راگەیاندن بۆ مونیر سەلیم
پرسەنامە 10:05 AM - 2024-09-18