موحسین عوسمان: كاتێك له‌وپه‌ڕی هێزدابووین بۆ باسی ده‌وڵه‌تمان نه‌كرد
چاوپێکەوتن 10:59 AM - 2016-08-14.
شوێنێك نان‌و به‌رژه‌وه‌ندیی‌و خۆشگوزه‌رانی بۆ كۆمه‌ڵگا نه‌بێت، كه‌واته ئه‌وه چ ده‌وڵه‌تێكه.
پرسی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی یان دروستكردنی ده‌وڵه‌ت باسێكی گه‌رمی ئێستای كوردستانه، له‌سه‌ر ئه‌م پرسه جیاوازیی بۆچون و تێگه‌یشتن هه‌یه، هه‌ندێك ئه‌م باسه ماوه ماوه گه‌رم ده‌كه‌ن‌و ده‌ڵێن كاتی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییه، هه‌ندێكی دیكه پێیانوایه ئه‌م گه‌رمكردنه جگه له‌داپۆشینی كیشه‌و كه‌موكوڕی ناوخۆ شتێكی دیكه‌نییه.
به‌شێك له‌وانه‌ی گفتوگۆی ئه‌م باسه ده‌كه‌ن پێیانوایه دوو تێگه‌یشتنی جیاواز بۆ ئه‌م پرسه هه‌یه، دوو دنیابینی جیاواز هه‌یه، موحسین عوسمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان، پێیوایه به‌رله‌وه‌ی باسی ده‌وڵه‌ت بكه‌ین پێویسته شار دروست بكه‌ین، كاتێك شارمان دروستكرد چینی بۆرژوا دروست ده‌بێت و خه‌می دروستكردنی ده‌وڵه‌ت به‌جددی پێده‌گات. ئه‌و په‌رله‌مانتاره له دیدارێكی كوردستانی نوێ دا، له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان‌و بڕیاردان له راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك ده‌داته‌وه.
*ئێمه له چ قۆناغێكی مێژووداین بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت؟
ده‌توانم بڵێم له‌مێژوودا دووجۆر ده‌وڵه‌ت هه‌بووه، یه‌كه‌میان ده‌وڵه‌تی دینی بووه، وه‌ك شارستانیه‌ته‌كانی كۆن له‌وانه: فیرعه‌ونه‌كان و ئه‌وانه‌ی له هیندستان و شارستانیه‌تی سۆمه‌ریی. ده‌وڵه‌تی دینی ته‌قلید بووه بۆ حوكمی خودا له له‌سه‌ر زه‌وی، به‌تایبه‌ت له‌شارستانییه‌تی سۆمه‌ریدا ده‌وڵه‌تی شار هه‌بووه، له‌وێدا سه‌نته‌رێك هه‌بووه پێیانوتوه (زیكورات) یانی شوێنی بڵند، له‌وێدا سێ چین هه‌بوون، چینی ئاینزاكان كه نوێنه‌رایه‌تی خودایان ده‌كرد، چینی سه‌ربازو چینی عه‌بد. هه‌ر ئه‌مه بووه فۆرمێك ئه‌فلاتون له كۆماره‌كه‌ی خۆیدا پشتی پێ ببه‌ستی یان باسی بكات، ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه هاتووه كۆماره‌كه‌ی خۆی كردۆته سێ چین، چینی ئاینزاكان و چینی سه‌ربازه‌كان و چینی به‌نده‌كان، ئه‌م فۆرمه‌ی ده‌وڵه‌ت تا كه‌وتنی رۆما له 476 زاینی به‌رده‌وام بوو. له‌وێ قۆناغی به‌ندایه‌تی كۆتایی هات و ده‌ره‌به‌گایه‌تی ده‌ستی پێكرد، ده‌ره‌به‌گایه‌تی به‌پشتیوانیی دین به‌رده‌وام بوو، هه‌ستا دینی به‌كارهێنا وه‌ك ئایدۆلۆژیایه‌ك واته كه‌نیسه‌ی وه‌ك سه‌نترالێكی ئیدۆلۆژی به‌كارهێنا بۆ كۆنترۆڵكردنی خه‌ڵك، دواتر سه‌رده‌می رێنیسانس هات واته سه‌رده‌می هه‌ستانه‌وه‌و سه‌رده‌می تاك و زمانی نه‌ته‌وه‌و بۆرجوازییه‌ت دروستبو.
له‌ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌ت كه شه‌ڕی كاتۆلیك و پرۆتستانت ماوه‌ی 30 ساڵ (1618 - 1648) به‌رده‌وامبوو، له‌ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌دا (په‌یماننامه‌ی ئاشتی ڤێستڤالیا/ 1648) مۆركراو رێككه‌وتنامه‌یه‌كی گشتگیری لێكه‌وته‌وه. له‌و رێككه‌وتنه ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه دروستكرا.
له‌ڕاستیدا بنه‌مای نه‌ته‌وه له‌ئایندا هاتووه، پێشتر ده‌یانگوت خوداوه‌ند له‌ئاسمان هه‌یه‌و له‌سه‌ر زه‌ویش ره‌هبه‌ر ئاینه، له‌جیاتی ئاین نه‌ته‌وه هه‌یه‌و ره‌هبه‌ری ئاینه، كه‌واته پیرۆزی نه‌ته‌وه له پیرۆزی ئاینه‌وه هاتووه.
سه‌باره‌ت به‌ده‌وڵه‌تێك به‌مانا راسته‌قینه‌كه‌ی و چه‌مكه جیاوازه‌كان له‌خۆبگرێت، له له‌گه‌ڵ شۆڕشی فره‌نسی 1789 دروستبو، له‌وكاته‌دا هه‌ندێ بنه‌ما بۆ ده‌وڵه‌تداریی وه‌ك سیكۆلاریی و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی و ..تد درستبوو.
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر خۆرهه‌ڵات ئه‌وا ده‌بینین ئه‌زمونی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیمان هه‌یه و ئه‌میش هه‌مان ئه‌زمونی ئه‌وروپییه‌كانی دوباره كردۆته‌وه پێویستیان به‌مزگه‌وت بووه بۆ كۆنترۆڵكردنی خه‌ڵك و دینیان به‌كارهێناوه‌و دینیان وه‌ك ئیدۆلۆژیایه‌ك به‌كارهێناوه بۆ كۆنترۆڵكردن و باوه‌ڕپێهێنانی خه‌ڵك، تا لانیكه‌م دژی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی نه‌بن.
ده‌توانین بڵێن ئه‌زمونی كوردیش نزیكه له‌وه، ده‌بینین له شێخ مه‌حموده‌وه بگره تا ده‌گاته مه‌لا مسته‌فای بارزان رێبه‌رانی بزوتنه‌وه‌كانی كورد هه‌ر مه‌لاو شێخ و ئاغا بوون، خه‌ڵكی بۆرجواز نه‌بوون و كورد كارگه‌ی نه‌بووه تا هۆشیاری ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تداریی هه‌بێت. له‌ئه‌نجامی بونی بۆشایی بۆرژوا ده‌ره‌به‌گ هه‌بوه‌و سه‌رپه‌رشتیی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردی كردووه.
به‌كورتی ده‌توانین بڵێن ئێمه‌ی كورد پرسی نه‌ته‌وه‌یی و جولانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان وه‌ك ته‌قلید وه‌رگرتووه نه‌ك وه‌ك فكر، هه‌روه‌ك چۆن ده‌بینین چه‌مكه‌كانی وه‌ك دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئازادیی به‌حازریی بۆمان هاتووه نه‌ك وه‌ك گه‌لانی دیكه كه هه‌وڵ و كۆشش و قۆربانی زۆریان له‌ورێگه‌یه داوه، ده‌توانین بڵێن ئه‌م چه‌مكانه هاتوونه‌ته ناو كایه‌ی سیاسی و باری كۆمه‌ڵایه‌تیی، به‌ڵام به‌بێ ریشه‌و ره‌گ.
له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیی عه‌ره‌ب یه‌ك نه‌ته‌وه‌بوون بوون به 22 ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام له‌ئه‌ورپا هه‌ر نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌تی خۆی بنیاتنا وه‌ك له رێككه‌وتنی ڤێستڤالیادا بنیاتیاننا، چونكه له‌ناو عه‌ره‌ب ده‌وله‌ت له‌سه‌ربنه‌مای نه‌ته‌وه دروستنه‌بوو، به‌ڵكو له‌سه‌ربنه‌مای كه‌س، مه‌زهه‌ب، تایفه‌و گروپ و خێڵ دروستكرا، بۆیه له‌به‌هاری عه‌ره‌بیی ده‌ركه‌وت ده‌وڵه‌ت بۆ عه‌ره‌ب به‌ڵایه! كاتێك ده‌وڵه‌ت دروستبوو بۆ خۆشگوزه‌رانیی هاوڵاتیان و دانیشتوانیی بوو، نه‌ك بۆ ناخۆشی و نائارامیی.
حه‌زره‌تی عیسا ده‌ڵێت: له‌هه‌رشوێنێك نان و ئاسایش هه‌بوو ئه‌وه ووڵاتی تۆیه، خۆ ئه‌گه‌ر تۆ له‌شوێنێك بویت نانی لێ نه‌بێت و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆشگوزه‌رانی بۆ تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگا نه‌بێت، كه‌واته ئه‌وه چ ده‌وڵه‌تێكه.
*كه‌واته بوونی مرۆڤ بۆ بونی نه‌ته‌وه به‌سه؟
-بۆ نه‌ته‌وه مرۆڤ و جوگرافیا‌و زمان و له‌هه‌ندێ شوێن ئاین زۆر گرنگه، له‌هه‌مویشی گرنگتر بوونی ئینتیمایه، گه‌ر ته‌ماشایه‌كی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیی بكه‌ین له‌ماوه‌ی 100 ساڵی رابردوو ده‌بینین هه‌ر له‌شێخ مه‌حموده‌وه بگره تا 1991 بزوتنه‌وه‌ی كورد زیاتر بزوتنه‌وه‌یه‌كی دلینیی (عاتیفی) بووه، نه‌ك به‌شداربونێكی عه‌قل و مه‌نتق و فكر، خه‌ڵك به‌هه‌ست و سۆزه‌وه به‌شدارییان له‌بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیی كردووه، بۆیه ئیستا باجی ئه‌وه ده‌ده‌ین كه به‌عه‌قل و فكر مامه‌ڵه‌مان نه‌كردووه.
*ئه‌ی زمان و به‌نده‌ر گرنگه بۆ دروستبونی ده‌وڵه‌ت یان فاكته‌ری دیكه هه‌یه؟
-جاران ده‌یانگوت زمان بنه‌مای دروستبونی ده‌وڵه‌ته، به‌ڵام ده‌بینین ئه‌مریكییه‌كان به‌زمانی ئینگلیزی قسه‌ده‌كه‌ن كه‌چی خۆیان به ئینگلیز نازانن وه‌ك نه‌ته‌وه، یان له‌ئه‌فریقا گه‌لانێكی زۆر زمانیان فره‌نسی و ئینگلیزییه كه‌چی خۆیان به فره‌نسی یان ئینگلیزیی نازانن.
یان ده‌یانگوت ئه‌و نه‌ته‌وه‌ی كه‌نارو به‌نده‌ری ده‌ریایی هه‌بێت ده‌توانێ ده‌وڵه‌ت دروستبكات، كه‌چی ئێرله‌ندییه‌كان خۆیان له‌ناو ئاون، به‌ڵام دوای شه‌ڕو ململانێیه‌كی دورودرێژ هه‌ر نه‌یانتوانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ رابگه‌ینن له‌بریتانیا جیا ببنه‌وه! كه‌واته ئه‌و مه‌رجانه‌ی پێویستن بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت له‌قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی دیكه گۆڕانی به‌سه‌ردادێت.
له‌هه‌موو شتێك گرنگتر بۆ نه‌ته‌وه. یه‌كه‌م/ بونی ئینتیماو به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بۆ به‌یه‌كه‌وه ژیان.
دووه‌م/ هه‌ستی مرۆڤ بۆ نه‌ته‌وه.
ئێستا خه‌ڵكی كوردستان قوربانییه‌كی ئێجگار گه‌وره‌یان له‌پێناوی كوردستانداوه‌و شه‌هیدو قوربانیی زۆر هه‌یه، به‌ڵام خه‌ڵكانێكی دیكه به‌ری ره‌نجی شه‌هیدو قوربانیانی كوردستان ده‌خۆن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆرخراپ له‌سه‌ر ئینتیما بۆ نه‌ته‌وه دروستده‌كات.
*ئێستا كه باسی ده‌وڵه‌ت ده‌كرێت له به‌هێزیی و بونی بنه‌ماكانی دروستكردنی ده‌وڵه‌ته یان بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی و هۆكاری سیاسی دیكه‌یه؟
-ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی مێژوو بكه‌ین ده‌بینین له‌زۆر بارودۆخدا باسی ده‌وڵه‌ت دروستكردن له لاوازییه‌وه هاتووه، بۆنمونه كاتێك كاتێك ئه‌فلاتون كۆماره‌كه‌ی خۆی نوسی ئه‌و له ئه‌سینا بوو، ئه‌سینا هزرمه‌ندو فه‌یله‌سوفی لێبو، زۆر لاوازبوو به‌رامبه‌ر ئه‌سپارتا كه هێزو قاره‌مانی لێبو، كاتێك ئه‌فلاتون هیچ هیوایه‌كی نه‌ما له‌دروستكردنی ده‌وڵه‌ت، هه‌ستا ده‌وڵه‌تێكی به‌خه‌یاڵ دروستكرد، له‌هه‌ستی خۆیدا ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی دروستكرد.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئیتاڵیا بكه‌ین ده‌بینین كاتێك محه‌مه‌د فاتیج له‌كه‌وتنی قوسته‌نتینیه له 1453 كاتێك ئیتاڵیا كه‌وت ئیدی میكاڤیلی له‌لاوازیدا (میر)ی نوسی.
ئه‌ڵمانیا تاوه‌كو ناپلیۆن به‌شی گه‌وره‌ی داگیرنه‌كرد، هیگل نه‌هات باسی ده‌وڵه‌ت و فه‌لسه‌فه بكات یان هیگل نه‌هات ئه‌و باسه بێنێته‌وه گۆڕێ، ئه‌وكاته ئه‌ڵمانیا لاوازبوو به‌رامبه‌ر ناپلیۆن.
ئێستاش كه به‌شێك له‌سه‌ركردایه‌تی كورد كه‌باسی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن پێموانیه له به‌هێزیدا بێت، چونكه كورد له‌نێوانی 2003 تا 2013 به‌هێزبوو له‌عیراق، كه‌س باسی ده‌وڵه‌تی نه‌كرد، كورد ئه‌وكاته له‌رووی ئاسایش و ئابوریی و سیاسییه‌وه له‌بارودۆخێكی باشدابوو، كه‌چی ئێستا باسی ده‌وڵه‌ت ده‌كرێت، كه هیچ مه‌رجێكی بوون به‌ده‌وڵه‌ت به‌ته‌واوی بوونی نییه.
*ئه‌ی كه‌ی كاتی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییه؟
-تۆ له‌گه‌ڵ شه‌قام بارودۆخت خراپ بێت، له‌گه‌ڵ توركیا‌و ئێران و عیراق بارودۆخت باش نه‌بێت، چۆن ده‌كرێت ئه‌م هه‌نگاوه بنێیت! ئێمه پێشمه‌رگه‌ی ئازامان زۆره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی كوردستانیان پاراستووه، واته قاره‌مانمان زۆره، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی كورد نه‌یتوانیوه له‌رووی دیبلۆماسییه‌وه كاربكات، ته‌ماشی جوله‌كه و ئه‌رمه‌ن بكه له‌ماوه‌ی 100 ساڵی رابردوو پیشه‌یه‌ی هه‌بووه هه‌مووی هی ئه‌رمه‌ن و جوله‌كه بووه، دیبلۆماسییه‌ت له‌سه‌ر پیشه دروستده‌بێت، به‌كورتی عه‌قلی شوان و جوتیار خه‌باڵ فراوان ده‌كات ئه‌و خه‌یاڵه شیعر دروست ده‌كات ئایین پێشده‌خات، ئاسنگه‌ر دوعا ناكات بۆ ئه‌وه‌ی ئاسنه‌كه‌ی باشتر تیژ بێت، به‌ڵام جوتیار دوعا ده‌كات بۆئه‌وه‌ی باران ببارێت بۆ زه‌ویه‌كه‌ی! عه‌قلی پیشه‌و بازرگان سیاسه‌ت دروستده‌كات چونكه پێویستی به‌دروستكردن و دۆزینه‌وه‌ی بازاڕه، به‌ڵام لای ئێمه له‌بری دیبلۆماسییه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌ی عه‌قلی ئێمه كشتوكاڵیی بووه كه‌واته ده‌بێ ئایین و شیعر په‌ره‌ی سه‌ندبێت، به‌ڕاستیش وایه. هۆكاری نه‌بونی عه‌قلی پیشه‌و كارگه، نه‌بونی شاره، ره‌نگه بڵێین ئێمه شارمان هه‌یه؟ نه‌خێر ئێمه دێی گه‌وره‌مان هه‌یه، چونكه له‌شاردا داموده‌زگاو یاسا هه‌یه، به‌ڵام ئێمه نه‌مانتوانیوه داموده‌زگای ده‌وڵه‌تیی دروستبكه‌ین و یاسا تێدا سه‌روه‌ربێت، ئێمه گرنگیمان به‌دروستكردنی شار نه‌داوه. ته‌ماشای بابل و ئه‌سیناو رۆما بكه ده‌بینین له‌سه‌ر ئه‌وان ئیمپراتۆرییه‌ت و میترۆپۆل دروستبووه، هه‌مان شت ئیسته‌مبۆل وه‌ك میترۆپۆله.
*له‌كۆمه‌ڵگای فره‌پیشه‌و فره‌به‌رژه‌وه‌ندی دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تیی و قانون بۆ راگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌كه‌ی نابێت دروستنابێت؟
-له‌گونددا ره‌نگ و عه‌قڵ بریتییه له‌ڕه‌ش و سپی، له لادێ‌دا ئه‌خلاق حوكم ده‌كات و یه‌ك بازنه هه‌یه، به‌ڵام له‌شاردا زنجیره‌یه‌ك بازنه هه‌یه‌و له‌وێدا دین بۆ تاكه، له‌ئه‌ورپا كاتێك شاریان دروستكرد دینیان جیاكرده‌وه له‌ده‌وڵه‌ت و په‌یوه‌ندی به‌سیاسه‌ته‌وه نه‌ما، ئێمه هێشتا له‌ژێر كاریگه‌ری عه‌قلیه‌تی ده‌ره‌به‌گایه‌تین و دین كاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌رمانه‌وه هه‌یه، لای ئێمه بۆرژوا دروستنه‌بووه، چونكه نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌ت به‌رهه‌می بۆرژوایه، له‌ئه‌ورپا تا كارگه‌و پیشه پێشنه‌كه‌وت ده‌وڵه‌ت دروستنه‌بوو، كاتێكیش ده‌وڵه‌ت به‌تێگه‌یشتنه فه‌لسه‌فییه‌كه دروستنه‌بێت داموده‌زگاو سه‌روه‌ریی قانون دروستنابێت.
*له‌قۆناغی بۆرژوادا ده‌وڵه‌ت دروستده‌بێت وقانون گه‌شه ده‌كات، به‌ڵام ئێمه نه‌مانتوانیوه سه‌روه‌ریی قانون بپارێزین و داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كانمان كه‌سێتی خۆیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌وه مانای ئه‌وه ئێمه هێشتا له‌قۆناغی ده‌ره‌به‌گیدا ده‌ژین؟
-روسل ده‌ڵێت له‌هه‌رشوێنێك قانون هه‌بێت كه‌واته ئازادیی هه‌یه. له‌كۆمه‌ڵگای جوتیارییدا قانون رۆڵێكی ئه‌وتۆی نییه، به‌ڵكو ئه‌خلاق رۆڵی سه‌ره‌كیی خۆی ده‌گێڕێت. ئه‌خلاق له‌سه‌ربنه‌مای دین دروستده‌بێت یان مه‌عریفه؟ لای ئێمه له‌سه‌ربنه‌مای دین دروستبووه‌و له‌ئه‌ورپاو كۆمه‌ڵگای مۆدرێن له‌سه‌ربنه‌مای عه‌قل و بیركردنه‌وه. مادام له‌لای ئێمه له‌سه‌ربنه‌مای دین دروستبووه كه‌واته ئێمه هێشتا له‌قۆناغی ده‌ره‌به‌گایه‌تین، كاتێك باسی دروستبونی ده‌وڵه‌ت ده‌كرێت كه هیچ گوشارێك له‌سه‌ر شه‌قام نه‌بێت و خواستێكی گشتیی هه‌بێت، به‌ڵام ئێستا ئێمه گوشارمان كردۆته سه‌ر شه‌قام و ده‌مانه‌وێ به‌باسكردنی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت هه‌ندێ كه‌موكوڕی و پرسی دیكه دابپۆشین، ئێمه له 1991 وه كارمان بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت نه‌كردووه، چونكه عه‌قلی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت جوگرافیا جێده‌هێلێت، كه‌چی تائێستا لای ئێمه باسی سۆرانیی و بادینی یان باشور‌و باكور هه‌ی!
به‌كورتی دوو تێگه‌یشتن هه‌بووه بۆ نه‌ته‌وه، یه‌كێكیان ئه‌ڵمانه‌كانن (خوێن و زمان) و ده‌ڵێن هه‌رچی به‌ئه‌لمانی قسه‌یكرد ئه‌ڵمانه، هه‌روه‌كچۆن تورك ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی به‌توركی قسه‌یكرد توركه، به‌ڵام فه‌ره‌نسییه‌كان له‌سه‌ربنه‌مای خاك باسی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی له‌خاكی فره‌نسا بژێیت ئه‌وه فره‌نسییه.
لێره سه‌رچاوه‌ی ئێمه بۆ نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌ت چییه؟ ئێمه ته‌قلیدی چ ده‌وڵه‌تێك ده‌كه‌ینه‌وه؟ له‌كوردستان ده‌یان زانكۆ هه‌یه‌و هه‌ر زانكۆیه‌كیش به‌شی زانستی سیاسی هه‌یه، به‌ڵام تائێستا چ كۆنفرانسێك كراوه بۆ گفتوگۆ‌و شیكردنه‌وه‌ی باسی ده‌وڵه‌تی كوردستان و خستنه‌رووی ئه‌م باسه، تا لانیكه‌م خه‌ڵك بزانێت ده‌وڵه‌ت چییه؟
*تائێستا لای هاوڵاتیی كورد تێگه‌یشتنی دروستبون و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان دروستبووه وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ ئیداره‌دان له‌پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی؟
-ده‌وڵه‌ت بۆخۆی پرۆژه‌و پرۆسێسێكی گه‌وره‌و وورده، بریتیه له‌دروستكردنی دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تی و دواتر دانانی قانون بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌كان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی یان به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگا له‌ڕێی قانونه‌وه به‌هۆی دامه‌زراوه‌كانه‌وه، به‌ڵام لای ئێمه تائێستا ئه‌مه دروستنه‌بووه.
*كورد هزرمه‌ندو رۆشنبیری هه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا هه‌بێت بۆ به‌ره‌و گۆڕانكاریی؟
-بڕواناكه‌م كورد هزرمه‌ندی هه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر هزرمه‌ندی هه‌بێت ئه‌وا ده‌بێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا هه‌بێت، شكسپیر بۆیه نه‌مرد چونكه كاریگه‌ری هه‌بو، خوێندكاری هه‌بوو توانیان هزری ئه‌و بگوێزنه‌وه! كورد رۆشنبیری نییه به‌ڵكو نوسه‌ری هه‌یه، كورد شاری نییه به‌ڵكو گوندی گه‌وره‌ی هه‌یه، كورد شۆڕشی نه‌بووه به‌ڵكو جولانه‌وه‌ی به‌هێزی هه‌بووه.
ئه‌م چه‌مكانه‌ی سه‌ره‌وه له‌نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌ت و شۆڕش و فه‌یله‌سوف و شار له‌ناو كورددا هێشتا دروستنه‌بووه، له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ده‌وڵه‌تی مۆدرێن دروستنه‌بوو تا ئه‌و كه‌رستانه دروستنه‌بوون.
*ئه‌ی كورد كاریزمای هه‌یه؟
-به‌ڵێ مام جه‌لال كاریزمایه، چونكه پیاوێك بووه كوردی كۆكردۆته‌وه‌و هه‌میشه له‌گرفت و كێشه‌كان گه‌وره‌تر خۆی بینیوه، قه‌ت ته‌ماشای خۆی نه‌كردووه وه‌ك خاوه‌ن پۆست، به‌ڵكو پیاوێك بووه خۆی بونی هه‌بووه. ده‌بینین كاتێك له سوریا بووه له شه‌سته‌كانی رابردوو له شاخ دووربووه، به‌ڵام هاوڕێی ماوتیسیتۆنگ و چێی گیڤاراو جه‌مال عه‌بدوناسرو خوێندكارانی پێشكه‌وتنخوازی دونیابووه! ئه‌مه جه‌نگیز چاندار باسی ده‌كات نه‌ك من، بۆیه كه‌سێتی مامجه‌لال له‌خۆیدایه خۆی بونێكی به‌هێزی هه‌یه‌و كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه.
*پێویست نییه سه‌ركرده‌ی كورد هزرمه‌ندی گه‌وره‌ی له‌پشت بێت؟
-بێگومان زۆر گرنگه‌و پێویسته به‌ڵام له‌ناو كورددا ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌روه‌یه، ده‌بینین سه‌ركرده‌ی كورد سه‌فه‌رده‌كات بۆ ووڵاتان له‌بری بردنی هزرمه‌ندو خه‌ڵكی شاره‌زاو پسپۆر مامۆستای زانكۆ، له‌بواره جیاوازه‌كانی ئابوریی، سیاسی، په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تیی، كه‌سوكارو خه‌ڵكی نزیك خۆی ده‌بات، كه‌هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌سه‌فه‌رو په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه نییه! بۆ نمونه ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره هه‌میشه ئه‌رستۆ له‌گه‌ڵ بوو، یان بڵێین ئه‌رستۆ عه‌قڵی ئه‌سكه‌ندری گه‌وره بوو.
*ئه‌ی رۆڵی رۆشنبیر له بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت به‌تێگه‌یشتنه گشتییه‌كه‌ی واته دروستكردنی چوارچێوه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یی له‌پێناوی خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك؟
-چه‌مكی رۆشنبیر له‌چاندنه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ نه‌جوتیار چاندن ده‌كات و نه رۆشنبیر، كه‌واته نه له‌زه‌وی چاندن هه‌یه‌و نه له‌مێشك! كاتێكیش چاندن له زه‌وی نامێنێ كه‌واته ئینتیما لاواز ده‌بیت یان نامێنێ، كاتێكش ئینتیما نه‌ما، ئیدی هیچ ناونیشانێك نامێنێ جگه له‌مرۆڤبونی موجه‌رره‌دو ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه ده‌پارێزێ وه‌ك ناونیشان هێدی هێدی نامێنێ. ده‌بێ ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت ئه‌وه‌ی كورد له‌مێژووی خۆیدا كردویه‌تی زیاتر بزوتنه‌وه‌ی روبه‌رووبونه‌وه بووه، نه‌ك شۆڕش به‌مانای گۆڕینی واقعی كۆمه‌ڵایه‌تیی و گۆڕینی ژیانی كۆمه‌ڵگا، به‌ڵكو زیاتر بزوتنه‌وه‌ی چه‌كداریی بووه.
PUKmedia سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر- رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19