سالار مه‌حمود: په‌رله‌مان كه‌مته‌رخه‌م بوو له‌ده‌ركردنی بڕیاری تاوانی شه‌نگال
چاوپێکەوتن 10:06 AM - 2016-08-04.
دوو ساڵ تێپه‌ڕبوو به‌سه‌ر كاره‌ساتی داگیركردنی شه‌نگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه كه كۆمه‌ڵێك مه‌رگه‌سات‌و كوشتار‌و جۆرێكی نوێی له‌ئه‌نفال به‌شوێن خۆیدا هێنا، كه ده‌كرێت به ئه‌نفالی نۆیه‌م ناوببرێت، جگه‌له‌وه‌ش كومه‌ڵكوژیی به‌رامبه‌ر به‌پیاوان كرا‌و ژنان‌و كچانی ئێزدی-ش وه‌ك سه‌بایه به‌بارمته گیران‌و ده‌ستدرێژییان كرایه‌سه‌ر‌و كڕین‌و فرۆشتنیان پێوه كرا، وه‌ك له‌زاری رزگاربووه‌كانه‌وه ده‌گێڕدرێته‌وه. له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سالار مه‌حمود ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی سه‌وز‌و سه‌رۆكی لیژنه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی-مان پرسی ئاخۆ وه‌ك په‌رله‌مان چیتان كردووه بۆ به‌ڕه‌سمی ناساندنی ئه‌و كه‌یسه وه‌ك جینۆساید‌و ئاخۆ چ هاوئاهه‌نگییه‌كتان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه عیراقییانه هه‌یه كه گرنگیی به‌و كه‌یسه ده‌ده‌ن بۆ به‌جینۆساید ناساندنی‌و وه‌ك لیژنه‌ی مافی مرۆڤیش چ كارێكتان كردووه بۆ ته‌دوینكرنی ئه‌و چیرۆكه راسته‌قینانه‌ی له‌ده‌می كچان‌و ژنانی رزگاربووه‌وه ده‌گێڕدرێنه‌وه؟ ئاخۆ له‌و كۆڕ‌و كۆنفرانسانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رێكخراون، وه‌ك نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتكراون؟ ئه‌گه‌ر بانگهێشتكراون له‌وێ په‌یامتان چی بووه بۆ جیهان‌و رێكخراوه مرۆییه‌كان؟ له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌مجۆره وه‌ڵامی كوردستانی نوێی دایه‌وه:
داگیركردنی شه‌نگال‌و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له رۆژی 3-8و رۆژانی دواتر له‌لایه‌ن داعشه‌وه، تاوانی گه‌وره‌ی تێداكرا. هه‌ر له‌بردنی سه‌دان كچ‌و ژن‌و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ریان. وتیشی: هێشتاش به‌شێكی زۆریان ده‌ستبه‌سه‌رن‌و كڕین‌و فرۆشتنیان پێوه‌ده‌كرێت، له‌ناو ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه تیرۆریستییه‌وه.
چه‌ند راسپارده‌یه‌ك ده‌ركرا
وتیشی: شه‌هیدكردنی سه‌دانی تر له‌گه‌نج‌و پیرو منداڵ‌و شاردنه‌وه‌یان له گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا كه بوونی چه‌ندین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ گه‌واهیده‌ری به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و تاوانانه‌ن. ئه‌وه جگه له‌ئاواره‌بوونی ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بۆ چیای شه‌نگال‌و گیانله‌داستدانی ده‌یان منداڵ‌و پیر به‌هۆی نه‌بوونی شیر‌و خۆراك‌و ئاو و گه‌مارۆدانیانه‌وه.
سالار مه‌حمود رایگه‌یاند ئه‌و تاوانه شوێنه‌وارێكی گه‌وره‌ی دژی مرۆئایه‌تیی به‌جێهێشت، بۆیه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت: له‌و سۆنگه‌یه‌وه به‌ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی 17-8-2014 پڕۆژه بڕیاری (تاوانی شه‌نگال‌و ده‌وروبه‌ریمان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد. كه به‌زوویی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێت‌و بخرێته كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی‌و هه‌نگاونان بۆ گرتنه‌به‌ری چه‌ند رێوشوێنێكی یاسایی‌و مرۆیی‌و مه‌عنه‌وی.
ئه‌و وتی: به‌نده خاوه‌نی پڕۆژه بڕیاری تاوانی شنگالم كه پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كراوه به‌واژۆی به‌شێك له‌هاوكاره‌كانی تریشمانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه روونده‌كاته‌وه كه پاش چه‌ند مانگێك له رۆژی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كه په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێكی نائاسایی به‌ست بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ره‌وشی ئاواره‌كان‌و ژنانی ئێزدی. له‌و دانیشتنه‌دا چه‌ند راسپارده‌یه‌ك ده‌ركرا، كه حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان كاری له‌سه‌ر بكه‌ن. یه‌كێك له راسپارده‌كانیش بریتی بوو له ده‌ركردنی بڕیارێكی تایبه‌ت به تاوانی شنگال. به‌ڵام هێشتا له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و پڕۆژه‌یه نه‌بووه به‌بڕیار. ئه‌مه‌ش كه‌مته‌رخه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رده‌خات بۆ به‌پیره‌وه هاتنی ئه‌و پرسه گه‌وره‌یه، وه‌ك به‌شێك له به‌جێهێنانی ئه‌ركی یاسادانان له‌و باره‌یه‌وه.
بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتریش كۆپییه‌كی ده‌قی پڕۆژه بڕیاره‌كه‌ی دا به‌كوردستانی نوێ بۆ تێگه‌یشتنی ته‌واوه‌تی له ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه‌و مه‌به‌ستی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره (ده‌قی پڕۆژه بڕیاره‌كه بخوێنه‌وه).
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكراشی كرد كه رۆژانی 25-27ی ئازاری 2015 به‌نده وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، هه‌موو به‌ڵگه‌و راپۆرت‌و دۆسێكانی په‌رله‌مانی كوردستان‌م سه‌باره‌ت به كه‌یسی ئێزدییه‌كان‌و تاوانی شه‌نگال برده ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی له جنێڤ. خولی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه تایبه‌ت بوو به تاوانه‌كانی داعش له عیراق‌و سوریا. بۆیه وتی: پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕووی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه گرنگی بدات به پرسی به‌جیهان ناساندنی جینۆسایدی كورد‌و به‌تایبه‌تیش تاوانی شنگال‌و جینۆسایدی ئێزدییه‌كان. ئه‌م بابه‌ته له جیهانی ئه‌مڕۆدا گوێلێگیراوه. به‌تایبه‌تی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر‌و په‌لاماره‌كانی داعش هه‌موو جیهانی گرتۆته‌وه. ده‌كرێت دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كان‌و سه‌رانی داعش بكرێته‌وه. گه‌لی كورد‌و كه‌سوكاری قوربانیان له‌باری مه‌عنه‌ویی‌و مادییه‌وه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
باشترین كارتی ره‌وا
هه‌روه‌ك پێیوابوو كه چاره‌نووسی كوردستان‌و پرسی به‌دیهێنانی مافی چاره‌ی خۆنووسین له‌به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی ناساندنی جینۆسایده‌كانی دژ به گه‌لی كورده‌وه به‌ده‌ست دێت‌و وتی: له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م راستییه‌دا چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان له‌ئاستی جیهاندا بۆ رێگه‌گرتن له‌تاوانی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی شنگال‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال په‌یوه‌سته به به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی‌و پشتیوانیی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی‌و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه باشترین كارتی ره‌وا بۆ ئه‌م چاره‌نووسه زام‌و ژانه‌كانی خۆمانه. كه شنگال تازه‌ترین ژانی نه‌ته‌وه‌ییمانه.
حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان نه‌یانتوانیوه
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مانیشه‌وه روونیكرده‌وه كه هێشتا هه‌وڵه‌كان له‌په‌رله‌مان‌و ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانیش هه‌وڵی تاكه كه‌سین. حكومه‌تی هه‌رێم‌و په‌رله‌مانیش نه‌یانتوانیوه له‌ئاست ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌دابن‌و راشیگه‌یاند كه ئه‌جیندایه‌كی هاوبه‌ش‌و هه‌ماهه‌نگ له‌نێوان دامه‌رزاوه‌كاندا نییه بۆ كاری هاوبه‌ش له‌سه‌ر به‌جیهان ناساندتی جینۆسایدی كورد، به‌ڵكو وتی: به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی هه‌یه زۆرتر هه‌وڵی تاكه‌كه كه‌سین كه له‌هه‌وڵی دامه‌زراوه گشتییه‌كان دیارتره‌و ئه‌مه بۆخۆی ده‌هێنێت بخرێته مشتومڕێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌وه. پرسیاری ئه‌وه‌شی وروژاند كه ئاخۆ بۆچی حكومه‌ت‌و لایه‌نه‌كان وه‌ك پێویست له‌خه‌می ئه‌م پرسه‌دا نین؟ له‌كاتێكدا جیهان له‌به‌رده‌م كورددا كراوه‌ته‌وه، كه‌چی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد ناتوانێت وه‌ك پێویست سوودی لێ ببینێت بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد؟ سالار مه‌حمود پێیوابوو ئه‌گه‌ر به‌م میكانیزمه كار له‌سه‌ر ناساندنی ئه‌و جینۆسایدانه بكه‌ین كه رووبه‌ڕووی گه‌له‌كه‌مان بۆته‌وه‌و به‌مجۆره بێباكانه‌یه به‌رده‌وام بین، ئه‌وا ئه‌گه‌ره‌كانی چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ی تاوانه‌كان به‌كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه. پێری له‌لایه‌ن به‌عس‌و دوێنی‌و ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن داعشه‌وه، ئه‌وا سبه‌ی له‌ژێر هه‌ر ناوێكی دیكه‌دا بێت دوور نییه له‌شوێنێكی تره‌وه تاوانی گه‌وره‌ترو كۆمه‌ڵكوژیی دیكه‌مان ده‌رهه‌ق بكرێت.
3/8ی هه‌موو ساڵێك بكرێته رۆژی تاوانی شه‌نگال
سه‌رۆكی لیژنه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی راشیگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌مته‌رخه‌م بوو له‌وه‌ی پڕۆژه بڕیاری شه‌نگالی نه‌كرد به بڕیار‌و وتی: بیانووه‌كان هه‌رچییه‌ك بن، ده‌بوو په‌رله‌مان بڕیاری بدایه رۆژی 3/8ی هه‌موو ساڵێك بكرێته رۆژی تاوانی شه‌نگال‌و یادی قوربانییه‌كان به‌فه‌رمی بكرێته‌وه‌و ده‌بوو به‌بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان قوربانییه‌كانی تاوانی شه‌نگال بكرانایه به‌شه‌هیدو به‌پێی یاسای ماف‌و ئیمتیازاتی شه‌هیدان‌و كه‌سوكاری قوربانیانی جینۆساید مووچه‌و هاوكارییان بۆ دابین بكرایه، به‌ڵام كه نه‌كراوه واته كه‌مته‌رخه‌می هه‌بووه، به‌ڵام بۆ مێژوو به‌شێك له په‌رله‌مانتاران وه‌ك تاكه‌كه‌س رۆڵی گرنگیان بینیووه هه‌ر له‌گه‌یاندنی سكاڵا بۆ دادگای لاهای‌و گه‌یاندنی كه‌یسی شنگال بۆ په‌رله‌مانه‌كانی جیهان‌و سه‌ردانه‌كان بۆ شنگال‌و هه‌وڵدان بۆ دابینكردنی كۆمه‌ك بۆ ئاواره‌كانی شنگال و ده‌وربه‌ری.
پڕۆژه بڕیاری تاوانی (شنگال)و ده‌وروبه‌ری
ماده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به كوردانی ئێزیدی ئه‌نجامدراون له شنگال مه‌به‌ست لێی له‌ناوبردنی جه‌سته‌یی‌و بایۆلۆژیی‌و كه‌لتووریی‌و ئابووریی بووه.
ماده‌ی دووه‌م: ئه‌و تاوانانه‌ی تیرۆریستانی (داعش) ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی له عیراق و شام، ده‌رهه‌ق به كوردانی ئێزیدی ئه‌نجامدراون به‌پێی ماده‌ی یه‌كه‌م به‌جینۆساید هه‌ژمار ده‌كرێت.
ماده‌ی سێیه‌م: قوربانییه‌كانی جینۆسایدی شنگال به‌شه‌هید داده‌نرێن به‌پێی بڕگه (ب، ج) له خاڵی پێنجه‌می ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2007 یاسای ماف‌و ئیمتیازاتی شه‌هیدان‌و قوربانیانی جینۆساید‌و مامه‌ڵه‌یان بۆ ده‌كرێت.
ماده‌ی چواره‌م: كه‌سوكاری شه‌هیدو قوربانیانی جینۆسایدی شنگال مافی دارایی‌و موسته‌حه‌قاتیان ده‌درێتی به‌پێی یاسای ماف‌و ئیمتیازاتی شه‌هیدان‌و قوربانیانی جینۆساید.
ماده‌ی پێنجه‌م: پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌رو كار بكات بۆ دۆزینه‌وه‌و هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ژن‌و مێرد منداڵانه‌ی دوای جیاكردنه‌وه براون یان ونكراون.
ماده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته وه‌زاره‌تی شه‌هیدان‌و كاروباری ئه‌نفالكراوان رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره ده‌ربچوێنی.
ماده‌ی حه‌وته‌م: ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكه‌ن.
ماده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رچونییه‌وه كاری پێده‌كرێت‌و له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه.
هۆكاره پێویسته‌كان
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی له ئه‌نجامی داگیركردنی شه‌نگال له‌كوشتن‌و ئاواره‌كردن‌و جیاكردنه‌وه‌ی كوردانی سیڤیلی ئێزدی ئه‌نجامدراون. مه‌به‌ست لێیان له‌ناوبردن‌و كۆمه‌ڵكوشتن بووه‌و به‌هه‌زاران كه‌س ئاواره بوون‌و سه‌دان كه‌س شه‌هیدكراون. له‌پێناو كارئاسانی بۆئه‌وه‌ی جیهان ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه به‌فه‌رمی بناسێنێت. هه‌روه‌ها به‌پشت به‌ستن به‌پێناسه‌و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی جینۆساید‌و رێكه‌وتننامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ جینۆساید، به‌م بڕیاره تاوانی شه‌نگال به‌جینۆساید ناسێنرا.
تاوانی شه‌نگال‌و هیچ له‌جینۆسایده‌كانی تر نابێت به‌ناوی ئه‌نفاله‌وه ناو بنرێت وه‌ك (ئه‌نفالی شه‌نگال)، چونكه هه‌ریه‌ك له‌تاوانه‌كان ناو‌و پڕۆسه‌ی جیاوازیان هه‌بووه. تاوانی شه‌نگال پێویسته له‌دادگای نێوده‌وڵه‌تی دۆسێی بۆبكرێته‌وه‌و ده‌رفه‌تێكی گرنگه كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بهێنرێته ژێر باری هاوده‌نگی له‌دادگای لاهای سه‌رانی داعش دادگایی بكرێن. به‌پێی میساقی رۆما كه دادگاكه‌ی پێ درامه‌زراوه، له‌و تاوانانه ده‌كۆڵێته‌وه كه دوای دامه‌زراندنی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه له‌ساڵی 1998. كه‌واته ده‌رفه‌تێكی گرنگه.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: ماف بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە
05:13 PM - 2024-09-20 -
وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری چین دەکات
11:02 AM - 2024-09-20 -
بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی هاوردەکردنی تەماتە قەدەغەدەکرێت
03:09 PM - 2024-09-19 -
فەهمی بورهان: سەرژمێری دوردەبێت لەمەرامی سیاسی
02:56 PM - 2024-09-19
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
09:03 AM - 2024-09-20
یه‌كێتی به‌كاندیدی گه‌نج و خاوه‌ن بڕوانامه‌وه ده‌چێته هه‌ڵبژاردنه‌وه
05:54 PM - 2024-09-19
كۆمسیۆن بۆ دیاریكردنی وادەی دەستپێكردنی بانگەشە كۆدەبێتەوە
01:50 PM - 2024-09-19
١١ مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان ده‌چێته ناو توێژه‌رانی جیهانه‌وه
12:43 PM - 2024-09-19
زۆرترین خوێنراو
-
سالار مەحمود: ماف بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-09-20 -
ئاسایش تۆمەتبارانی تەقەکردنەکەی سلێمانی دەستگیردەکات
کوردستان 11:10 AM - 2024-09-20 -
وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری چین دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-09-20 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
کوردستان 09:03 AM - 2024-09-20