فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: پێویسته رایه‌ڵه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌پچڕێنین
چاوپێکەوتن 05:00 PM - 2016-07-30.
به‌غدا ئاماده‌یی زۆرتری تێدایه بۆ گه‌ڕانده‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی توند‌وتۆڵ له‌گه‌ڵ هه‌رێم.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان‌و به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ستراتیژی كوردستان، بڕوای وایه كه‌ده‌كرا كورد له باشووری كوردستاندا سوود له ئه‌زمونی سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ربگرن‌و هاوسه‌نگیه‌ك دروست بكه‌ن له نێوان شیعه‌و سوننه‌د‌وپشتی هیچ لایه‌ك نه‌گرن له دژی لایه‌كی تر،به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، كاره‌كان به‌و جۆره نه‌چوون به‌ڕێوه، «به‌شێك له كورد میحوه‌رێكیان له هه‌ولێر دروست كرد دژی مالیكی، ئه‌مه‌ش كێشه‌كانی قوڵتر كرده‌وه، دواتر فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆو رێككه‌وتنی ستراتیژی له نێوان توركیا‌و هه‌رێم ئه‌وه‌نده‌ی تر كێشه‌كانی ئالۆزتر كرد.
له دیمانه‌یه‌كدا كه له‌به‌غدا هه‌ریه‌ك له‌رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و سایتی خاك له‌گه‌ڵیان ئه‌نجامیان داوه، ئه‌سه‌سه‌رد وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری هه‌ردوو كه‌ناڵه‌كه ده‌داته‌وه له‌باره‌ی، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم‌و به‌غداو پێویستی گرێدانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه یان درێژه‌دان به خۆدابڕین له به‌غدا، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان‌و رێككه‌وتنی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی دیكه.
*به‌ڕای تۆ ئیمكانیاتی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم به‌غدا چۆنه، ده‌توانین له‌كوێوه ده‌ست پێببكه‌ین ؟
- ئیمكانیاتی ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه له توانادا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه بڕیارێكی سیاسی ده‌وێ ده‌بێ له‌هه‌رێم بكرێت. گه‌وره‌ترین كێشه له‌به‌رده‌م ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌یه بۆچونێكی یه‌كگرتوو له‌ناوخۆی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه نییه، هه‌ندێك لایه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای یان له‌سه‌ر ستراتیژیی پچڕاندنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا كار ده‌كه‌ن. به‌دڵنیاییه‌وه له‌به‌رامبه‌ردا بۆچوونێكی به‌هێز هه‌یه كه پێویسته ئێمه ڕایه‌ڵه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌پچڕێنین، من بۆچوونی خۆم ئه‌وه‌یه كه ڕه‌وتی ڕووداوه‌كانمان بۆ ده‌هێنێته پێش كه‌پێویسته ئه‌و ڕایه‌ڵانه بگه‌ڕێنینه‌وه‌و به‌هێزیشی بكه‌ین به‌ره‌و ڕزگاركردنی موسڵ‌و تێكشكاندنی داعش كه هه‌لومه‌رجی تایبه‌ت ده‌هێنێته ئاراوه كه‌ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت.
*تۆ ئێستا له به‌غدایت، هه‌ندێ كه‌سایه‌تی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار راوێژكاره‌كان و په‌رله‌مانتاره‌كان و وه‌زیره‌كان و نوێنه‌ره‌جیاوازه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كار ده‌كرێت بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕای تۆ ئایه نوێنه‌رانی خۆمان له‌به‌غدا ناتوانن ببنه سه‌ره‌تای ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییه؟
- ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌ناو وڵاته‌كه‌وه رابسپێردرێن بۆ ئه‌و ئه‌رك‌و نوێنه‌رایه‌تی كردنه، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانن ئه‌ركی بنیادنانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه باشتر بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه بێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ئه‌ركه بگرنه ئه‌ستۆی خۆیان‌و له ناوخۆی هه‌رێمه‌وه پشتگیریان لێ نه‌كرێت، ناتوانن به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن بڕۆن. له مه‌سه‌له‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا، به بڕوای من به‌غدا ئاماده‌یی زۆرتری تێدایه بۆ گه‌ڕانده‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی توند‌وتۆڵ له‌گه‌ڵ هه‌رێم .
*گه‌ڵاڵه‌ی رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت چۆن بێت، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه له گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بكه‌ن؟
- پێویسته لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان گفتوگۆكانیان له گه‌ڵ به‌غدا له مه‌له‌فی نه‌وته‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن،ده‌بێت دیراسه‌ی ئه‌وه بكه‌ین، بزانین به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا كه خۆمان نه‌وت ده‌فرۆشین، قازانجمانه یان له گه‌ڵ به‌غدا بیفرۆشین قازانجمانه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له گه‌ڵ به‌غدا توند‌وتۆڵ بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شكستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت قه‌ره‌بوو بكه‌ینه‌وه.
*ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان فه‌شه‌لی هێنابێت له فرۆشتنی نه‌وت، ئایه به‌غدا به‌ئاسانی له‌م خاڵه‌دا له گه‌ڵ هه‌رێم رێكده‌كه‌وێت؟
- ده‌توانین رێككه‌وتنێكی نوێ ده‌رباره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له گه‌ڵ به‌غدا مۆر بكه‌ین، رێككه‌وتنێكی نوێ‌و جیاواز له‌وه‌ی پێشوو،ئێمه به‌پێی ده‌ستووری عێراق مافی 17% مان له بودجه‌ی عیراق هه‌یه، ده‌بێت ئه‌و مافه بگێڕینه‌وه، پاشان به پێی رێككه‌وتنێكی نوێ میكانیزمی فرۆشتن‌و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه، به‌م شێوه‌یه هه‌رێم ده‌توانێت ژێرخانی ئابووری به‌هێز بكات‌و ئه‌م قه‌یرانه داراییه تێپه‌ڕێنێت.
*به بۆچوونی تۆ، هه‌ڵه‌كانی به‌غدا چییه له تێكچوونی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان؟
- ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له گه‌ڵ به‌غدا نه‌بوو، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی هه‌واڵێك بۆ گۆڕینی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو هاته ئاراوه،به‌شێك له كورد‌و سوننه‌و موقته‌دا سه‌در ویستیان سه‌رۆك وه‌زیران بگۆڕن، كێشه‌كه له‌مه‌وه ده‌ستی پێكرد.
ده‌كرا سوود له ئه‌زمونی سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ربگرین و هاوسه‌نگیه‌ك دروست بكه‌ین له نێوان شیعه‌و سوننه،ده‌كرێت پشتی هیچ لایه‌ك نه‌گرین له دژی لایه‌كی تر‌و ده‌كرێت دۆستی هه‌موو لایه‌ك بین،به‌ڵام به‌شێك له كورد میحوه‌رێكیان له هه‌ولێر دروست كرد دژی مالیكی، ئه‌مه‌ش كێشه‌كانی قوڵتر كرده‌وه، دواتر فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆو رێككه‌وتنی ستراتیژی له نێوان توركیا‌و هه‌رێم ئه‌وه‌نده‌ی تر كێشه‌كانی ئالۆزتر كرد.
*واته له بری به‌غدا، پایته‌ختێكی ترمان بۆ خۆمان دوست كردووه؟
- به‌ڵێ پشت كرایه به‌غداو رێككه‌وتنی ستراتیژی له گه‌ڵ توركیا ئیمزا كرا،ئه‌م ئه‌زمونه ئه‌زمونێكی شكست خواردووه، له نیوه‌ی شه‌سته‌كان تا نیوه‌ی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، سه‌ركردایه‌تی شۆرشی كوردی عیراق له گه‌ڵ شای ئێران په‌یوه‌ندی هه‌بوو،هه‌موو هێلكه‌كان خرانه سه‌به‌ته‌ی شاوه‌و له ساڵی 1975 ئه‌نجامه‌كه‌یمان بیینی كه نسكۆی شۆڕشه‌كه بوو.
*ئایا له چوار چێوه‌ی یاسا‌و ده‌ستوری عێراقیدایو ده‌توانرا باشتر سود له‌م په‌یوندییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیی عیراق وه‌ربگیرێت؟
- له‌م بارودۆخه‌دا عێراقییه‌كان دژی ئه‌وه نین هه‌رێمی كوردستان نه‌وت بفرۆشێت، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت له گه‌ڵ ده‌ستووری عێراقدا بیگونجێنن،له ماده‌یه‌كدا ده‌ڵێت نه‌وت و گازی سروشتی له عێراقدا موڵكی هه‌موو عێراقییه‌كانه‌و له ماده‌یه‌كی تردا ده‌ڵێت، ده‌بێت هه‌رێم و به‌غدا پێكه‌وه نه‌وت به‌رهه‌م بهێنن و بیفرۆشن‌و هه‌ردوولا به شێوه‌یكی دادپه‌روه‌رانه به‌شی خۆیان به‌ر بكه‌وێت..به‌غدا ده‌یویست هه‌رێم فاكته‌رێكی به‌رهه‌مهێنه‌ر بێت‌و به‌غدا فاكته‌ری ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه بێت،هه‌رێم به مه رازی نه‌بوو، سیاسه‌تێكی تری په‌یڕه‌و كرد،ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێم قه‌رزاری كۆمپانیاكان‌و هاوڵاتیانی خۆی بێت، هه‌ر بۆیه ده‌بێت بیر له ئه‌لته‌رناتیڤێكی تر بكه‌ینه‌وه ته‌با بێت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان.
*یه‌كێتی‌و گۆڕان رێككه‌وتنێكیان ئیمزاكرد، له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش پێشوازی لێكراوه‌و مالیكی هات بۆ سلێمانی بۆ پیرۆز بایی،هێزه عێراقییه‌كیان چی چاوه‌ڕوانییه‌كیان له‌م رێككه‌وتنه‌ی گۆڕان‌و یه‌كێتی هه‌یه؟
- هێزه عێراقییه‌كان دڵخۆشن به‌م رێككه‌وتنه، چونكه متمانه‌یان به یه‌كێتی و گۆڕانه،هیوادارن ئه‌م رێككه‌وتنه فراوان بكرێت‌و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێم بگرێته‌وه،چونكه پێیان وایه ئه‌گه‌ر پشێوی له هه‌رێم هه‌بێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی هه‌رێم یه‌ك هه‌ڵوێست‌و هاوبۆچوون بن، ئه‌وا په‌یوندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا باشتر ده‌بێت‌و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن.
له ئێستادا هه‌رێم و به‌غدا له یه‌ك سه‌نگه‌ردا له شه‌ڕی داعشدان، پێویسته ئه‌و هاوسه‌نگه‌رییه له دوای تێكشكاندنی داعش درێژه بكێشێت. وڵاتانی جیهانیش عێراقیێكیان ده‌وێت كه لایه‌نه‌كانی ته‌با‌و یه‌ك هه‌ڵوێست بن.له ئێستادا سوریا و عێراق بونه‌ته مایه‌ی هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر جیهان،نایانه‌وێت دیسان ئه‌م كێشانه له دوای داعش سه‌ر هه‌ڵبده‌نه‌وه‌و كێشه بۆ جیهان دروست ببێت.
*له ئێستادا ده‌نگێك له كوردستانه‌وه ده‌ڵێت عێراقی یه‌كگرتوو نه‌ماوه، به‌غدا موفلیسه، هاوكات هێزه‌كانی كوردستان له هه‌ر كاتێك زیاتر له یه‌ك دوورن، له بارودۆخێكی وه‌هادا چۆن ده‌توانین له گه‌ڵ به‌غدا پێك بێینه‌وه‌و رێ بكه‌وین؟
- له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییدا، مه‌ترسیدارترین شت ئه‌وه‌یه، له ناو یه‌ك گه‌لدا دوو بۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر یه‌ك بابه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت،ئه‌مه ئێستادا له كوردستاندا له ئارادایه، هه‌ندێ كه‌س كێشه یاساییه‌كانی خۆیان به مافی چاره‌ی خۆنووسین په‌رده پۆش ده‌كه‌ن، هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه‌كان له به‌رچاو ناگرن،ئێمه به دڵنیاییه‌وه دژی مافی چاره‌ی خۆنووسین و ریفراندۆم نین، به‌ڵام ده‌بێت هه‌لومه‌رجێكی له بارتر بۆ ئه‌مه بێنینه ئاراوه،تا ئه‌و كاته ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له گه‌ڵ به‌غدا چاك بكه‌ینه‌وه،له ڕووی ستراتیژییه‌وه كێشه‌مان نییه، به‌ڵام ئێمه تێبینیمان له‌سه‌ر كاتی ریفراندۆم هه‌یه. ئه‌و هه‌ڵپه‌یه‌ی له‌لای هه‌ندێ لایه‌ن هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێت هه‌ندێ كێشه‌ی یاسایی و سیاسی پێ په‌رده‌پۆش بكه‌ن، ئه‌و كێشه‌یه له‌لای ئێمه نییه وه‌ك یه‌كێتی.ئه‌و كێشه‌ی ئه‌و لایه‌نانه خۆیانه‌و پێویسته به‌پێی یاساكانی هه‌رێم چاره‌سه‌ری بكه‌ن،نه‌ك كوردستان له‌م قه‌یرانانه‌دا به‌ره‌و كێشه‌ی گه‌وره‌تر ببه‌ن، ئه‌مه‌ش به چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه سیاسیه‌كان ده‌بێت له كوردستان و عێراق.
*خه‌ڵك ده‌ڵێن چۆن ده‌بێت له گه‌ڵ عێراقدا رێكبكه‌وین كه مووچه‌و بودجه‌ی بڕیوون؟
- به‌پێی ده‌ستووری عێراق، حكومه‌تی به‌غدا به‌رپرس نییه له دابین كردنی مووچه بۆ كارمه‌ندانی حكومه‌تی هه‌رێم،حكومه‌تی عێراق به‌رپرسه له دابینكردنی بودجه،له‌و بودجه‌یه هه‌رێم موچه‌ی كارمه‌نده‌كانی ده‌دات، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی بودجه،به پێی یاسای 2015و 2016 په‌یوه‌ستكراوه به رێككه‌وتنێكی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا، كه هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی به ره‌زامه‌ندی به‌غداو ئاگاداریی ئه‌و بنێرێته ده‌ره‌وه له به‌رامبه‌ردا به‌غدا بودجه‌ی 17% بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت. ئه‌م رێككه‌وتنه سه‌ری نه‌گرت‌و گه‌رانه‌وه بۆ چوار گۆشه‌ی یه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر ئێمه مه‌سه‌له‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌وا مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
*بۆ نه‌توانراوه ئه‌مه بۆ خه‌ڵك روون بكرێته‌وه، بوترێت برینی بودجه په‌یوه‌سته به هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه؟
- ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو كه ئێمه له به‌ر هه‌ندێ هۆی دیاری كرا‌و گۆره‌پانی سیاسی كوردستان‌مان بۆ لایه‌نه‌كانی تر به جێهێشت، ئێمه هه‌رچه‌نده زۆر دره‌نگ هه‌ستمان به‌و هه‌ڵه‌یه‌ی خۆمان كرد، به‌ڵام به دڵنیایه‌وه جارێكی تر ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره ناكه‌ینه‌وه.
*به‌ڵام لایه‌نی سیاسی هه‌یه له كوردستان دروشمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵگرتووه‌و تا ئێستاش نوێنه‌ره‌كانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌زیران، نه‌كشاونه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان، ئه‌مه دووفاقیی نییه له سیاسه‌تدا؟
- جیابونه‌وه له عێراق‌و سه‌ربه‌خۆیی دروشمێكی نوێ نییه له كوردستان،به‌ڵام ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان بزانن چۆن سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرن؟ كێ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێت و رۆڵی په‌رله‌مان چی ده‌بێت‌و سیستمی سیاسی چۆن ده‌بێت، په‌رله‌مانی یان سه‌رۆكایه‌تی.
پێویسته پێش راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت كوردستان ده‌ستووری هه‌بێت‌و ئه‌مانه‌ی تێدا یه‌كلایی كرابێته‌وه، ئه‌گینا چ گره‌نتیه‌ك هه‌یه دوای راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت ده‌ستور ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بوو چۆن ده‌بێت؟ ئایا ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه راده‌گه‌نرێت په‌یوه‌ندی ستراتیژی له گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان‌و ده‌وڵه‌ته‌كه چۆن ده‌بێت، ئایا به‌ته‌نها له گه‌ڵ یه‌ك لایه‌نی سیاسی په‌یوه‌ندی ده‌بێت یان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان؟ ئایا لایه‌نێكی سیاسی په‌یوه‌ندییه ستراتیژیه‌كه‌ی له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی دراوسێ ناقۆزێته‌وه بۆ دژایه‌تی لایه‌نه سیاسیه‌كانی تری كوردستان؟ ئه‌مانه كۆمه‌ڵه پرسیارێكن ده‌بێت پێش راگه‌یاندنی ده‌ستوور وه‌ڵام بدرێنه‌وه.
ده‌بێت له‌مانه دڵنیابین بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كجاره‌كی بڕیار بده‌ین له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی به یه‌كجاره‌كی.
*با بگه‌رێنه‌وه سه‌ر رێككه‌وتنی یه‌كێتی‌و گۆڕان، ده‌بێت چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت به پارتی بهێنرێت كه ئه‌مه دژی هیچ لایه‌نێكی سیاسی نییه‌و له به‌رژه‌وندی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه؟
- به راشكاونه بڵێم ره‌نگه ئه‌سته‌م بێت لایه‌نه‌كانی تر دڵنیا بكه‌ینه‌وه،كه ئه‌م رێككه‌وتنه له دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌وان نییه، ده‌بێت ئه‌و لایه‌نانه خۆیان بگه‌نه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌م رێككه‌وتنه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه‌و دژی ئه‌وان نییه. ده‌بێت ئه‌وان پێداچوونه‌وه به تێڕوانین‌و سیاسه‌تی خۆیاندا بكه‌ن. ئه‌وه‌ی هه‌رێم تێیكه‌وتووه زاده‌ی ئه‌و بۆچوونه چه‌وتانه‌یه، ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و 25 ماده‌یه بكه‌ین كه یه‌كێتی و گۆڕان له‌سه‌ری رێكه‌وتوون ته‌نها 7 ماده‌یان باسی په‌یوه‌ندی گۆڕان و یه‌كێتییه، 18 ماده‌كه‌ی تر باس له چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردنی كوردستان‌و ده‌ربازكردنی كوردستانه له قه‌یرانه‌كان.
با له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر ڕێكبكه‌وین له‌سه‌ر ئه‌و 18 ماده‌یه‌ی تر كه باس له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان ده‌كات. با په‌رله‌مان كارا بكه‌ینه‌وه‌و حكومه‌تێكی هاوبه‌شی نوێ دروست بكه‌ین، ئه‌و كات ده‌توانین باس له هاتنه ناوه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی تریش بكه‌ین بۆ ناو رێككه‌وتنه‌كه.
ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین كێشه‌كان به یه‌ك پاكێج چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌وا لایه‌نه‌كانی تریش بۆچونیان وه‌ك ئێستا نامێنێت سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنامه‌كه.
*تۆ له سه‌ره‌تاوه له ناو پرۆژه‌ی رێككه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕاندایت، له‌ناو ناوه‌ندی سیاسی‌و ئیعلامی كوردستاندای، ئه‌م رێككه‌وتنه به یه‌كگرتنه‌وه‌ی دوو حزب ده‌زانن‌و پێتانوایه ئه‌مه سه‌ره‌تایی یه‌كگرتنه‌وه‌ی یه‌كێتیی‌و گۆڕانه؟
- ئه‌م رێككه‌وتنه له 25 ماده پێك دێت، له دوور‌و نزیك باس له یه‌كگرتنه‌وه نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ئاینده‌دا ئه‌م په‌یوه‌ندییه گه‌شه بكات، ئه‌وا ئاساییه یه‌كبگرن. دابه‌ش بوونی گروپێك بۆ دوو گروپ ئه‌گه‌ری زۆره له هه‌لومه‌رجێكی تردا یه‌كبگرنه‌وه وه‌ك هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌ولێرو سلێمانی، كه ئێستا بووه به یه‌ك حكومه‌ت، به‌ڵام تا ئێستا جگه له‌و رێككه‌وتنه هیچ شتێكی تر له نێوان یه‌كێتی‌و گۆڕاندا نییه، سه‌باره‌ت به یه‌كگرتنه‌وه.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم هه‌ندێ لایه‌ن ئه‌وه‌نده ترسیان له یه‌كگرتنه‌وه‌ی یه‌كێتیی‌و گۆڕانه ئه‌وه‌نده ترسیان له‌م رێككه‌وتنه نییه.
*وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ستراتیژی كوردستان،پرۆژه‌یه‌كتان هه‌یه سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی جینۆساید دابمه‌زرێنن،ده‌كرێ له‌باره‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه زانیاری بده‌یته خوێنه‌رانی كوردستانی نوێ؟
- ئه‌م پرۆژه‌یه جیاوازه، دوورایه‌كی جیهانی هه‌یه، پێشتر پرۆژه‌كانمان بۆ كوردستان بوو، هه‌ندێجار بۆ هه‌موو عێراق بووه، به‌ڵام ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ هه‌موو جیهانه، ئه‌مه ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ته به جینۆساید، كه پێویستمان به هاوكاری لایه‌نی ده‌ره‌وه هه‌یه،به‌تایبه‌ت ئه‌و لایانانه‌ی به جینۆسایدا تێپه‌ڕیون له خۆرهه‌ڵاتی ناوڕاست‌و جیهان تا سوود له ئه‌زموونیان وه‌ربگرین.
*ئێوه یه‌كه‌م سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیتان له كوردستانی ئازادا دروست كرد، دوای ئێوه زانكۆكان سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌یان دروستكرد، په‌یوه‌ندیتان له گه‌ڵ سه‌نته‌ره‌كانی كوردستان‌و عێراق‌و ناوچه‌كه چۆنه؟
-ئێمه په‌یوه‌ندیمان له گه‌ڵ چه‌ند سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه له ئێران‌و توركیا‌و میسر‌و عێراق هه‌یه،به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌لومه‌رجی كوردستان‌و عێراق ده‌رفه‌تی زیاتری پێنه‌داین په‌ره به‌و په‌یوه‌ندییانه بده‌ین، به‌تایبه‌ت شه‌ری داعش‌و قه‌یرانی دارایی پرۆژه‌كه‌یان راگرتین،
به‌ڵام په‌یوه‌ندیمان له گه‌ڵ سه‌ته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی زانكۆكانی كوردستان هه‌یه.
PUKmeida
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24