رواندزی: پێشبینیکردنی داهاتووی عیراق کارێکی زەحمەتە
چاوپێکەوتن 11:17 AM - 2016-07-28.
فریاد رواندزی وه‌زیری رۆشنبیریی‌و گه‌شتوگوزار‌و شوێنه‌واری عیراق له‌دیدارێكی تایبه‌تیدا له‌گه‌ڵ به‌شی عه‌ره‌بیی ماڵپه‌ڕی (PUKmedia) كه هاوكارمان سۆران عه‌لی له‌گه‌ڵیدا سازیكردووه، رایگه‌یاند: كێشه هه‌ڵپه‌سێر دراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدرالیی عیراق‌و حكومه‌تی هه‌رێم چۆن بووه هه‌روایه‌و وتی: هه‌ردوولایان سیاسه‌تی وازهێنان له‌یه‌كتریی پیاده ده‌كه‌ن‌و له‌باره‌ی حكومه‌تی عیراقیشه‌وه پێیوایه كه له‌دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و حه‌وت وه‌زیره‌وه، دۆخی حكومه‌تی عیراق زۆر درێژه ناكێشێت‌و سه‌رۆك وه‌زیران لیستێك پێشكه‌شی «نوێنه‌ران» ده‌كات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانیان، پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووه كه ئه‌و هه‌ڵوێسته زۆر قورسه بۆ نوێنه‌ران كه هه‌موویان یه‌كگرتوو نین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، به‌ڵام دواجار ئه‌گه‌ر به‌زۆرینه‌یه‌كی كه‌میش بێت لیسته‌كه تێده‌په‌ڕێنرێت. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش پوخته‌ی دیداره‌كه‌یه:
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا وه‌زیری رۆشنبیریی عیراق روونیكرده‌وه كه زه‌حمه‌ته پێشبینی دۆخی عیراق بكرێت‌و وتی: وێڕای ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی هێزه‌كانی سوپا‌و هێزه چه‌كداره‌كانی دیكه له‌چه‌ند به‌ره‌یه‌كی جه‌نگی دژی داعشدا به ده‌ستیان هێناوه، به‌ڵام عیراق له رووی سیاسییه‌وه رۆژ به رۆژ به‌ره‌و ته‌نگژه ده‌چێت‌و ململانێی گه‌وره‌و قووڵ له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندایه به‌تایبه‌تی له‌نێوان په‌رله‌مانتاران چ ئه‌وانه‌ی كه دژ یان ئۆپۆزسیۆنی حكومه‌تن‌و چ ئه‌وانه‌ی كه لایه‌نگری حكومه‌تن، ئه‌گه‌رچی حكومه‌ت‌و پڕۆسه‌ی سیاسی به‌رده‌وامن، به‌ڵام له دۆخێكدان كه پێشبینیكردنی ئاینده‌كه‌ی زۆر زه‌حمه‌ته. رواندزی پێشی وابوو كه مه‌ترسیی هه‌ره گه‌وره دوای داعش‌و ده‌ركردنێتی له شاری موسڵ‌و وتی: ئه‌و دۆخه وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره ده‌بێت‌و هه‌روا ئاسان نابێت، چونكه چه‌كێكی زۆر بڵاوبۆته‌وه‌و له‌وێ گرووپی چه‌كداریی گه‌وره گه‌وره هه‌یه‌و میلیشیا گه‌لێكیش هه‌ن كه به‌حكومه‌ت كۆنترۆڵ ناكرێن، ئه‌وه وێڕای فره پێكهاته‌یی شاره‌كه‌و به‌ریه‌ك كه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندیی پێكهاته بنه‌ڕه‌تییه‌كان، چ نه‌ته‌وه‌یی‌و چ تایفی.
وه‌زیری رۆشنبیری دڵنیایی خۆیشی نیشاندا له‌وه‌ی كه به‌بێ چاره‌سه‌رێكی پێشوه‌خت‌و لێك تێگه‌یشتن‌و دنیابینییه‌كی هاوبه‌ش هیچ چاره‌سه‌رێك نایه‌ته‌دی‌و وتیشی: هه‌ر ئێستاش هیچ دنیابینی‌و دیدگایه‌ك نییه‌و دوای رزگاركردنی موسڵ ئه‌و جیاوازییانه‌ی ئێستا هه‌یه قووڵتریش ده‌بێته‌وه.
ده‌ستنیشانكردنی وه‌زیره‌كانی عیراق
له‌باره‌ی ئه‌و وه‌زیرانه‌شه‌وه كه ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، فریاد رواندزی رایگه‌یاندووه: به‌شێك له‌و وه‌زیرانه له‌سه‌ر داوای سه‌ركرده‌ی حزب‌و لایه‌نه‌كانیان ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌و هه‌ندێكیشیان تا ئه‌م دواییانه‌ش دووراو دوور له‌ده‌ره‌وه‌ی بینای وه‌زاره‌ته‌وه، كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌ڕێوه بردووه. هه‌روه‌ها وتی: ئه‌گه‌رچی ئه‌و هه‌ندێك له‌و وه‌زاره‌تانه وه‌زاره‌تی گرنگن، وه‌ك وه‌زاره‌تی نه‌وت، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی بازرگانی كه ماوه‌یه‌كی زۆره بێ وه‌زیره، وێڕای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه به‌مدواییانه وه‌زیره‌كانیان ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه، بۆیه دڵنیایی خۆی نیشاندا كه ئه‌و حكومه‌ته ناكرێت تاسه‌ر به‌و جۆره به‌رده‌وام بێت‌و وتی: پێموایه دواجار سه‌رۆك وه‌زیران لیستێكی ناو پێشكه‌ش ده‌كات‌و ئه‌گه‌رچی نه‌شتوانرێت له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا ره‌زامه‌ندیی نوێنه‌ران به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام له‌قۆناغی دووه‌مدا ئه‌گه‌ر به زۆرینه‌یه‌كی لاوازیش بێت «نوێنه‌ران» لیسته‌كه تێده‌په‌ڕێنن.
سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه
له‌باره‌ی دانان‌و دانه‌نانی كه‌سانی ته‌كنۆكراتیش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی وه‌زاره‌ته‌كان كه ئاخۆ دانه‌نانی كه‌سانی ته‌كنۆكرات كێشه‌ی نوێ دروست ناكات یان دووباره ته‌نگژه‌كه قووڵتر ناكانه‌وه، وه‌زیری رۆشنبیریی عیراق وتی: هه‌ندێك هه‌ن داوا ده‌كه‌ن كه وه‌زیره‌كان كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ بن، به‌ڵام له‌هه‌موو دنیای دیموكراتیدا وه‌زیر له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، وتیشی: نه‌نگیی له‌وه‌دایه كه هه‌موو حزبه‌كانی عیراق به‌شدارن له‌حكومه‌ت، ئه‌گه‌رنا له‌وڵاتانی دیكه هه‌ندێك حزب هاوپه‌یمانیی پێكده‌هێنن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام دۆخی عیراق جیاوازه‌و شیعه‌و سوننه، كورد‌و عه‌ره‌ب هه‌ن، ئه‌م سێ پێكهاته‌یه هه‌موو ده‌یانه‌وێت ده‌ورو نه‌خشیان هه‌بێت له حكومه‌ت‌و له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، به‌ڵام خۆ ده‌توانن وه‌زیری لێهاتوو و لێوه‌شاوه دابنێن، بڕوای خۆشی نیشاندا كه زۆربه‌ی ئه‌و وه‌زیرانه‌ش كه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه زۆربه‌یان كه‌سانی لێوه‌شاوه‌و به‌ئه‌زموون‌و تایبه‌تمه‌ند بوون له كاره‌كانیاندا.
حكومه‌تی گونجان‌و سازان
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی كوردیشه‌وه سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی دانانی وه‌زیر له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه، رواندزی وتی: ئه‌و حه‌وت وه‌زیره‌ی كه ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه كورد نین، جگه له‌وه‌زیری بازرگانی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانه‌و له‌سه‌ر فراكسیۆنه‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوییه‌و ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر خۆیان كه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به‌شداریی له حكومه‌تدا بكه‌ن‌و كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته ناودێر بكه‌ن‌و پێموایه ده‌بێت حزبه‌كان‌و قه‌واره سیاسییه‌كانیش ئه‌وه ره‌چاوبكه‌ن‌و ئه‌گه‌ر به‌هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران كه‌سانی لێوه‌شاوه دیاریبكه‌ن به‌جۆرێك كه ئه‌و كه‌سانه په‌یوه‌ندیی باشیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیراندا هه‌بێت، به‌و شێوه‌یه ده‌كرێت حكومه‌تێك بێت كه گونجان‌و سازانی تێدا به‌دی بێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه ئاخۆ ئه‌و وه‌زیرانه‌ی كه حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌ڵیان ده‌بژێرێت، له‌لایه‌ن لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكومه‌ته‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێن یان نا؟ فریاد رواندزی روونیكرده‌وه شتی له‌و جۆره پێشتر نه‌بووه كه سه‌رۆك وه‌زیران رای قه‌واره سیاسییه‌كان وه‌ربگرێت بۆ ئه‌م وه‌زاره‌ت یان ئه‌و وه‌زاره‌ت، به‌ڵكو قه‌واره‌كان خۆیان به‌رپرسیاربوون له دیاریكردنی كاندید بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان.
داعش كۆتایی دێت؟
له‌باره‌ی جه‌نگی دژ به‌تیرۆرو ده‌رهاویشته‌كانیشیی جه‌نگی دژ به داعشه‌وه‌و ئاخۆ پێیوایه ئه‌مه‌ی ئێستا سه‌ره‌تای كۆتاییهاتنی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌یه، فریاد رواندزی پێیوابوو كه سه‌رتای هه‌نگاونان بۆ كۆتاییهێنان به داعش ده‌بێت به‌جۆرێكی دیكه بێت‌و وتی: پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ده‌ركردنی داعش له‌و 30%-ه‌ی خاكی عیراق كه داگیری كردبوو كه ئێستا ئه‌و رێژه‌یه بۆ 10%و كه‌متریش چووه، ئایا ده‌ركردنی داعش له‌خاكی عیراق‌و شكستپێهێنانی ئه‌و رێكخراوه له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه به‌واتای شكستهێنانی دێت له‌ڕووی فیكرییشه‌وه كه ئه‌مه‌یان مه‌سه‌له گرنگه‌كه‌یه؟ من پێموایه ناكرێت شكست به داعش بهێنرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ك قاعیده دیاریش نه‌مێنێت، بۆیه تا دۆخی له‌ئامێزگرتن‌و پشتگیریكردن‌و دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی‌و لۆجستیی ئه‌م بیروباوه‌ڕه بمێنێت، ئه‌وا ئه‌و بیروباوه‌ڕه داعشییه هه‌ر ده‌مێنێت، له‌و رووه‌شه‌وه رایگه‌یاند: كه پڕۆسه‌ی كۆتاییهێنان به‌و رێكخراوه پێویستی به هه‌وڵی هه‌مه‌جۆر‌و هه‌مه‌لایه‌ن هه‌یه‌و به‌ته‌نهاش به‌حكومه‌تی عیراق ناكرێت، به‌ڵكو ئه‌ركی هه‌موو كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی‌و سه‌نته‌ره‌كانی بیری رۆشنگه‌ریی‌و بگره سه‌نته‌ره‌كانی بیری رۆشنگه‌ریی ئیسلامیشه، هه‌روه‌ك پێویسته ئه‌و وڵاتانه‌ش هۆشیاربكرێنه‌وه كه له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراوه‌كانیان یان ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیانه‌وه ده‌ستگیرۆیی ئه‌و جۆره رێكخراوانه ده‌كه‌ن تا ده‌ستبكه‌ن به له‌ناوبردنی ئه‌و بیروباوه‌ڕه له‌ناو گه‌له‌كانیاندا‌و چاوخشاندنه‌وه بكه‌ن به‌چۆنێتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س‌و رێكخراو‌و سه‌نته‌رانه‌ی كه پشتگیریی‌و پشتیوانیی ئه‌و بیروباوه‌ڕه ده‌كه‌ن له‌ڕووی مادی‌و لۆجستی‌و میدیاییه‌وه.
شه‌پۆلێكی نوێی ئاواره
له‌باره‌ی لێكه‌وته‌و ده‌رهاویشته مرۆیی‌و سیاسی‌و ئابووریی‌و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌شه‌وه كه هه‌نوكه هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی به‌رنامه‌ڕێژین به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی موسڵ له‌ده‌ست داعش، وه‌زیری رۆشنبیری رایگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی ئه‌و كه‌سێكی شاره‌زای بواری سه‌ربازیی نییه، به‌ڵام وتی: پێموایه ئه‌و پرۆسه‌یه ئێستا به‌پراكتیكی ده‌ستیپێكردووه‌و ئێستا هه‌موو هێزه جیاجیاكان سه‌رقاڵی كێوماڵكردنی مۆڵگه‌و حه‌شارگه‌و گوند‌و شار‌و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵن، به‌وجۆره‌ش دواجار سه‌رنته‌ری موسڵ ده‌مێنێته‌وه، بۆیه پێشموایه له‌ڕووی مرۆییه‌وه شه‌پۆلێكی فراوانی ئاواره روو له هه‌رێمی كوردستان‌و پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین‌و ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌كات‌و ئه‌گه‌رێكی لاوازیش هه‌یه كه داعش نه‌توانێت به‌رگرییه‌كی ئه‌وتۆ له‌و شاره‌دا بكات‌و به‌ره‌و خاكی سوریا هه‌ڵبێن. ئه‌گه‌رچی ئه‌گه‌ری وروژمێكی گه‌وره‌ی ئاواره هه‌یه به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه هێرشه‌كه ده‌ستپێده‌كات‌و به‌رله كۆتایی ساڵ داعش له‌موسڵ تێكده‌شكێنرێت.
پاره زۆر، یان چۆنێتی ئیداره‌دانی پاره‌كه
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری باشبوونی دۆخی ئابووریی عیراقیشه‌وه له‌دوای به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی كه‌می نرخی نه‌وت، رواندزی پێیوابوو كه رێی تێناچێت ئابووریی عیراق به‌ره‌و باشتر بچێت‌و وتی: تا كۆتایی ئه‌مساڵ قه‌رزه ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كانی عیراق ده‌گاته 100 ملیار دۆلار كه ئه‌م ژماره‌یه‌ش ترسێنه‌ره، چونكه نزیكه‌ی سێ یه‌كی عیراق به‌هۆی پڕۆسه سه‌ربازییه‌كانه‌وه وێران بووه، جگه له‌وه‌ش عیراق ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی نه‌قۆسته‌وه كه نرخی به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشته 120 دۆلار تا بتوانێت ژێرخانی ئابووریی پێ ببووژێنێته‌وه، چونكه گرنگ نییه چه‌نده‌ت پاره‌ی نه‌ختینه هه‌یه، به‌ڵكو گرنگ له‌چۆنێتیی به‌كارهێنان‌و ئیداره‌دانی ئه‌و پاره نه‌ختینه‌یه‌دایه، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه ئاسان نییه پێشبینی ئه‌وه بكرێت كه ئه‌و عه‌قڵییه‌تی ئیداره‌دانه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سایه‌ی ئه‌م دۆخه سیاسییه تێك ترشاوه‌دا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێت.
وازهێنان له‌یه‌كتریی‌و هاوئاهه‌نگییه‌كی باڵاش!
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه ئاخۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر به‌كوێ گه‌یشتووه‌و چاره‌سه‌ر چییه، فریاد رواندزی ده‌ڵێت: كێشه‌كان چۆن بوون هه‌روه‌ك خۆیان ماون‌و هیچ گۆڕانكارییه‌كی تێدا به‌دیی نه‌هاتووه، هه‌نوكه هه‌ردوولا سیاسه‌تی وازهێنان له‌یه‌كتریی پیاده ده‌كه‌ن، واته حكومه‌تی به‌غدا ده‌ستبه‌رداری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و گرفته‌كانی بووه‌و هه‌رێمیش به‌هه‌مان شێوه، پێشیوابوو هیچ ئاسۆیه‌ك به‌دی ناكرێت كه به‌مزووانه هیچ كامیان ده‌ستبه‌رداری ئه‌و سیاسه‌ته‌یان ببن. روونیشیكرده‌وه كه هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم‌و فیدراڵ ناتوانن كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن تاوه‌كو شێوازێكی نوێ نه‌گرنه‌به‌ر بۆ ئیداره‌دانی ئه‌و ته‌نگژانه‌ی ئێستا هه‌یه.
له‌كۆتاییشدا ده‌ڵێت: ره‌نگه ئه‌و سیاسه‌تی وازهێنان له‌یه‌كترییه‌ی ئێستا جۆرێك له ئارامی بێنێته ئاراوه‌و كه‌مێك له‌و هه‌ستیارییه‌ی نێوان هه‌ردوولا بچه‌سپێنێت، له‌وانه‌شه دۆخێكی نوێ بۆ ئاینده بێنێته ئاراوه، ئه‌گه‌رچی ده‌بێت ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه ئێستا هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غداو كوردستان هاوئاهه‌نگییه‌كی باڵایان هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی سه‌ربازی به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته به پلانی داهاتووی رزگاركردنی موسڵ كه ئه‌گه‌ر هه‌یه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فاكته‌رێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت له‌هه‌ر پڕۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیدا له‌و به‌ره‌یه‌دا.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19