فوئاد مه‌عسوم: عیراق تائێستا نه‌گه‌یشتۆته سه‌قامگیریی
چاوپێکەوتن 12:24 PM - 2016-07-24.
د. فوئاد مه‌عسوم: هێشتا ئێمه له قۆناغی ئینتیقالیداین
سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند: هه‌رچه‌ند رژێمی به‌عس له ساڵی 2003 وه رووخاوه، به‌ڵام هێشتا عیراق نه‌گه‌یشتوته ئاسایش و ئارامی و سه‌قامگیری سیاسی و فیكری و هێشتا له قۆناغی ئینتیقالیداین.
ئه‌م قسانه‌ی د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌چوارچێوه‌ی دیدارێكی تایبه‌تدا هات كه رۆژی سێ شه‌ممه 19/7/2016 له‌دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ڕێوه‌چوو.
كوردستانی نوێ؛ ستران عه‌بدوڵڵا سایتی خاك؛ ژینۆ عه‌بدوڵڵا
(1-2)
سه‌ره‌تا د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق وتی: سه‌باره‌ت به رزگاركردنی موسڵ له ده‌ستی داعش، دیاره هه‌موو لایه‌ك كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت به هه‌موویانه‌وه خه‌ریك بن، جگه له‌وه‌ی كه له‌ناو عیراق به هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌یانه‌وێ موسڵ رزگاربكرێت، به‌ڵام دیاره وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش به‌تایبه‌تی وڵاتانی خۆرئاوا گرنگییه‌كی زۆری پێده‌ده‌ن، له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه ئه‌مریكا، كه ئه‌وانیش زۆر به‌گرنگی ده‌زانن كه ده‌بێت داعش پێگه‌ی نه‌مێنێ له عیراق‌و سوریاش، هه‌ربۆیه ده‌بینین هاوئاهه‌نگییه‌كی ته‌واو له‌نێوان ئه‌مریكاو روسیاش هه‌یه، كه هه‌ردووكیان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن له سوریا، بۆیه مه‌سه‌له‌ی سوریاش مه‌سه‌له‌یه‌كه بۆته جیهانیی، هه‌موولایه‌ك پشتگیریی عیراق ده‌كه‌ن بۆ له‌ناوبردنی داعش.
هه‌ستیاریی
كورد-عه‌ره‌ب، شیعه- سوننه
دیاره ئه‌وه‌ش ته‌كتیكی خۆشی هه‌یه، لایه‌نی كوردیی‌و لایه‌نی حه‌شدی شه‌عبـی، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه بۆ چوونه ناو موسڵ، ره‌نگه هه‌ستیاریی دروست بكات، عه‌رب‌و كورد جۆرێك هه‌ستیاریی كۆن ماوه له نێوانیاندا، هه‌روه‌ها شیعه‌و سوننه‌ش به هه‌مان شێوه، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه رێكه‌وتن هه‌یه كه هه‌موولایه‌ك هاوكاریی ته‌واوی یه‌كتر بكه‌ن، هه‌ریه‌كه به‌پێی توانای خۆی‌و به‌پێی ئه‌وه‌ی كه خزمه‌ت به یه‌كێتیی عیراق بكات له‌نێوان خۆیاندا وه‌كو ته‌كتیكی سه‌ربازیی رێكده‌كه‌ون كه چۆن بێ. به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌ی دوای داعش چی؟، چونكه ئێستا هه‌موو لایه‌ك ده‌یه‌وێت رزگاری بێت له داعش‌و ده‌ریپه‌ڕێنن‌و نه‌یهێڵن، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌ژێر سایه‌و ده‌سه‌ڵاتی داعشدا بوون، هه‌بوون هاوپه‌یمانی بوون‌و به‌شێك بوون له هێزی داعش، خه‌ڵكانێك هه‌یه سوودیان لێ بینیوون، خه‌ڵكانێك هه‌ن كه خۆیان مات كردووه، به‌ڵام خه‌ڵكانێكیش هه‌ن كه دژی داعش شه‌ڕیان كردووه‌و كه‌سانێكیش هه‌ن كه كه‌سوكاریان به‌ده‌ستی داعش ئیعدام كراون، ئه‌وانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مومكین نییه رازی بن به‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه شه‌ڕیشیان كردوون جارێكی تر بێنه‌وه مه‌یدانه‌كه، هه‌ربۆیه هه‌مووان‌و به‌شی زۆری سیاسییه‌كان بیر له‌قۆناغی دوای داعش ده‌كه‌نه‌وه، قۆناغی دوای داعش‌یش به‌ڕاستی هه‌وڵی زۆری ده‌وێت، بۆئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئاشتی دروست ببێت له‌نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌و شوێنانه‌ی كه كه‌وتونه‌ته ده‌ستی داعشه‌وه، هه‌روه‌كو پێشتر ئاماژه‌م بۆ كرد كه هه‌ندێك هه‌بوون پشتیوانیی داعشیان كردووه‌و سوودیان لێ بینیووه، هه‌ندێكی تریش له‌دژی جه‌نگاون، بۆیه نابێت به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌مووان بكرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و خه‌ڵكه خۆی نایه‌وێت وه‌كو یه‌ك ته‌ماشا بكرێن، كه ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكی زۆر قورسه‌و ئاسان نییه.
ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بێته‌دی
جا بۆیه ئێمه له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمار تێڕوانین‌و پێناسه‌مان بۆ ئاشتبوونه‌وه جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ پێشووتر، جاران كه ده‌یانوت ئاشتبوونه‌وه، هه‌ندێك سه‌رۆك هۆز ده‌هاتن‌و راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوده‌كرایه‌وه، یاخود حزبه‌كان كۆده‌بوونه‌وه‌و بڕیارێكیان ده‌رده‌كرد، به‌ڵام ئه‌نجام ئاشتبوونه‌وه‌كه نه ده‌چووه خواره‌وه‌و شۆڕنه‌ده‌بۆوه، به‌و هۆیه‌وه ئێمه ئێستا داوای ئه‌وه ده‌كه‌ین ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بێته‌دی، بۆنموونه ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌راوردێك بكه‌ین، ده‌بینین جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه ئه‌وه‌ی كه روو ده‌دات، له‌هه‌ریه‌كه له پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌نبار موسڵ، چونكه هه‌ریه‌كه‌و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه.
كه‌واته ئێمه ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین ته‌ركیز بكه‌ینه سه‌ر ئاشتبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و شوێنانه كه هه‌ریه‌كه‌یان تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌چی شێواز‌و رێگه‌یه‌كه.
نووسینگه‌یه‌كی كه‌مته‌رخه‌م
بۆ نموونه حكومه‌ت چه‌ندین ساڵه نووسینگه‌یه‌كی هه‌یه به‌ناوی ئاشتبووونه‌وه، به‌داخه‌وه كه تائێستا ئه‌و نووسینگه‌یه هیچ هه‌نگاوێكی ئه‌وتۆی نه‌ناوه به ئاراسته‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی، بگره كه‌مته‌رخه‌میش بووه، زیاتر كاری كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامی وه‌رگرتووه‌و زیاتر له‌سه‌ر تاك كاری كردووه، بۆنموونه ئه‌گه‌ر ئه‌فسه‌رێك هه‌ڵاتووه له خزمه‌ت، ئه‌و نووسینگه‌یه كاری كردووه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌و كۆمه‌ڵێك ئیمتیازی شه‌خسییان داوه به تاك، واتا كاركردنیان ته‌نها له‌و ئاسته‌دا بووه‌و ئه‌و هه‌وڵه‌شی هه‌مان هه‌وڵه كه پێش داعش كردوێتی، كه داعش هات هه‌موو شته‌كانی گۆڕی، هه‌ربۆیه پێویسته بیر له‌هێنانه‌كایه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش سوود له‌ئه‌زموونی رابردووی هه‌رێمی كوردستان ببینین، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌روبه‌ندی راپه‌ڕیندا 250 هه‌زار چه‌كداری حكومه‌ت هه‌بوون كوردیش بوون، به‌ڵام به رۆحییه‌تی دوژمنایه‌تییه‌وه وه‌رنه‌گیران‌و هاتنه‌وه‌و به‌شدارییان كرد له راپه‌ڕینه‌كه‌و رۆڵی گرنگیان هه‌بوو، ره‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌شدارییان نه‌كردایه راپه‌ڕینه‌كه به‌و شێوه‌یه سه‌ری نه‌ده‌گرت، هه‌روه‌ها له باشووری ئه‌فریقاو له زۆر وڵاتانی تر ئه‌و حاڵه‌تانه روویانداوه‌و ده‌بێت ئێمه سوودیان لێ ببینین، ئێستا ئێمه ئیش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین‌و خه‌ریكی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ین، ره‌نگه به‌م نزیكانه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ بكه‌ین ده‌رباره‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌و زۆر حاڵه‌تی تر، كه پێویسته چیتر پشتگوێی نه‌خه‌ین، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركردایه‌تی باڵای هێزه سیاسییه‌كان ده‌بێت.
پاڵه‌وانی رزگاركه‌ر نادیاره
*چۆنێتی پڕۆسه‌ی رزگاركردنی فه‌لوجه له ناوخۆی عیراق‌و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ش مشتومڕی زۆری لێكه‌وته‌وه، به‌تایبه‌تی ئاماژه به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كرێت، ئایا ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی له فه‌لوجه روویاندا، نابنه هۆی دواكه‌وتنی پڕۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ، به‌تایبه‌تی كه له‌ئێستادا پاڵه‌وانی ئه‌و رزگاركردنه‌وه‌یه دیارنییه كه ئایا، حه‌شدی شه‌عبـی، یان سوپای عیراق، یاخود هێزی هاوپه‌یمانان ده‌بێت؟
-بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی شاری موسڵ له ده‌سه‌ڵاتی داعش، پێویسته سوود له ئه‌زموونه باش‌و سه‌ركه‌وتووكانی پڕۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی فه‌لوجه ببینرێت، به‌تایبه‌تی وه‌كو ئه‌وه‌ی له فه‌لوجه كرا، ده‌بێت هه‌موو ئه‌و رێگایانه بگیرێن كه داعش به‌كاریان ده‌هێنێ‌و له رووی سه‌ربازییه‌وه سوودیان لێ ده‌بینێت، به‌تایبه‌تی له‌و رێگایانه‌وه داعش چه‌ك‌و هێزی سه‌ربازیی لێوه بگوازێته‌وه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا رێگه‌یه‌ك بكرێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌نێو شاره‌كه‌دان بتوانن رزگاریان ببێت، چونكه هه‌روه‌كو پێشبینی ده‌كرێت له پڕۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵدا شه‌ڕی قورس رووبدات، هه‌روه‌ها له پڕۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی فه‌لوجه‌شدا حه‌شدی شه‌عبـی نه‌چووه ناو فه‌لوجه‌وه، به‌ڵكو له ده‌وروپشتی بوون.
وایانده‌زانی هه‌موو عیراقییه‌كان دوایان ده‌كه‌ون!
*زۆربه‌ی ئه‌و كێشه‌و قه‌یرانانه‌ی به‌هۆی داعشه‌وه هاتوونه‌ته كایه‌وه، زۆربه‌ی ناوچه سوننییه‌كانی گرتۆته‌وه له فه‌لوجه‌و رومادی‌و تكریت، هه‌روه‌ها له پڕۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵیش، هه‌م سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و هه‌میش حكومه‌تی عیراق جیاواز له ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه كه هه‌ریه‌كه‌و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، چ گره‌نتییه‌ك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی داعش به‌شداریی له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا بكات، هه‌روه‌ها له داهاتوودا داعش دروست نه‌بێته‌وه؟
-ئه‌وه‌ی كه روویدا له عیراق هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه كه رژێم رووخا، هه‌ندێك له سیاسییه‌كانی ناوچه سونییه‌كان هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره‌یان كرد، به‌تایبه‌تی سیاسییه ئیسلامییه‌كان، وایان ده‌زانی ئه‌وه‌ی كه خه‌بات ده‌كه‌ن به‌ناوی ئه‌وه‌ی دژی داگیركردنه‌وه، ئیتر هه‌موو خه‌ڵكی عیراق دوایان ده‌كه‌ون‌و پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه به‌و شێوه‌یه نه‌بوو، ئه‌وانه رۆڵیان زۆر سلبـی بوو له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه، هه‌روه‌ها بایكۆتی به‌شداریكردنیان له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌می دوای پڕۆسه‌ی ئازادیی عیراق كرد، هه‌میشه هه‌ڵوێسته‌كانیان توندوتیژبوو، پڕۆسه‌ی سه‌ربازیی له‌ناوچه‌كانیان به‌رده‌وام بوو، ئه‌وه وایكرد بۆ ماوه‌یه‌ك له پڕۆسه‌ی سیاسی دووربكه‌ونه‌وه، دوایی كه كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی دروستبوو، ده‌بوایه ده‌ستووری بنووسیایه‌ته‌وه، له‌و كاته‌دا له‌ناو كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی ته‌نیا 11 سوننه هه‌بوو له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عیراقدا، ئه‌وكاته پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له عیراقدا بازنه‌یی بوو، عیراق هه‌مووی یه‌ك بازنه بوو، ناچار په‌یوه‌ندیی به 15 كه‌سایه‌تی تری سوننه‌وه كرا كه یاسایی‌و سیاسیی بوون، ئه‌وانه هاتن‌و به‌شدارییان كرد له پڕۆسه‌ی سیاسی عیراقدا، ئا له‌و كاته‌دا ده‌بوایه به‌شداریكردنیان به هه‌ند وه‌ربگیرایه‌و حساب بۆ ره‌ئییه‌كانیشیان بكرێت، بۆئه‌وه‌ی به‌شداریی له داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێ‌دا بكه‌ن، دوای ئه‌وه حزبی به‌عس كه له‌سه‌ر حوكم بووه زۆر به‌توندی دژی كورد‌و شیعه بووه‌و ته‌نیا حزبی به‌عس حاكم بوو، رێگه‌ی نه‌ده‌دا به‌هیچ كه‌سێك چالاكیی سیاسی بكات جگه له خۆی، واتا ته‌نیا خۆی حزبی قائید بوو، به‌ڵام حكومه‌تی نوێی عیراق رێگه‌یدا هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق حزبی سیاسی‌یان هه‌بێت‌و به‌شداریی بكه‌ن له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا. ئه‌وه‌ش له كاتێكدا بوو كه ئێمه ئه‌وكاته‌ی له ده‌ره‌وه بووین، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ‌و تایبه‌ت به ئۆپۆزسیۆنی عیراقمان ده‌كردو هه‌موو توانا‌مان بۆ رووخاندنی رژێمی به‌عس خستبووه‌گه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌وان به‌شدارییان له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا نه‌ده‌كرد، ئه‌وه‌ش به به‌هانه‌ی پاراستنی كه‌سوكاریان كه له‌ناوخۆی عیراقدا بوون، یاخود ده‌یانوت: بۆ پاراستنی ریزه‌كانی هێزو حزبه‌كه‌مانه بۆئه‌وه‌ی بمێنێت‌و له‌ناو نه‌چێت، به‌شداریان نه‌ده‌كرد.
حزبێكی گه‌وره‌ی سوننه نییه
گرنگترین‌و فراوانترین كۆنگره كه ئاینده‌و ئێستای عیراقی داڕشت، كۆنگره‌ی له‌نده‌ن بوو له مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2002دا، به‌شی هه‌ره زۆریان به‌شداریان تێدا نه‌كرد، جا هه‌موو ئه‌وانه كاردانه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به‌خۆی هه‌یه‌و ده‌بێت كه یه‌كێك له‌كاردانه‌وه‌كانی به‌شداری نه‌كردنیان ئه‌وه‌بووه كه تائێستا هێزێكی گه‌وره‌ی سوننه دروست نه‌بووه، بۆیه ئێستاش ئومێده‌وارین كه ئه‌وانیش له داهاتوودا بتوانن خۆیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی تر حزب دروست بكه‌ن، به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌وه نییه كه ئه‌و حزبانه‌ی كه دێنه په‌رله‌مان ئه‌وه‌ی شیعه‌یه هه‌موو پێكه‌وه بێن، سوننه هه‌موو پێكه‌وه بن‌و كوردیش به‌هه‌مان شێوه، نه‌خێر، به‌ڵكو به‌و شێوه‌یه كێشه‌ی گه‌وره‌و زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه‌و پرسی دیموكراسیش ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، له‌وباره‌یه‌وه زۆر له براده‌رانی خۆمان ده‌زانن كه له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی پاش رووخانی به‌عس، من رام وابووه كه ئێمه‌ی كورد له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نی تر هه‌موو پێكه‌وه هه‌وڵده‌ین لیستمان هه‌بێت، نه‌ك بووترێت كوردستانی، چونكه كه وتت كوردستانی، عه‌ره‌ب نایه‌ته ناوی، ئه‌و عه‌ره‌به‌ی بێته ناویشی، عه‌ره‌به‌كانی تر ره‌خنه‌ی لێ ده‌گرن، یاخود ئه‌گه‌ر كوردێك بچێته نێو حزبی سوننه‌كان ئه‌وا رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی كورده‌كان ده‌بێته‌وه، شتێكی وا بكرایه یان بكرێت، ئه‌وا بۆ كورد قازانجه، كورد خواست‌و ویست‌و مافی خۆی هه‌یه، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی‌و حاڵه‌تێكه، به‌ڵام بۆ په‌رله‌مان نابێت پێكهاته‌كان ته‌نیا یه‌ك كوتله بن، چونكه ئه‌وكاته ده‌بێته ته‌نیا یه‌ك كوتله‌ی بچووك، به‌و شێوه‌یه رۆژێك له رۆژان سه‌رۆك وه‌زیرانێكی كوردمان نابێت، هه‌تاوه‌كو دابه‌شكردنه‌كه به‌و شێوه‌یه‌ی رابردوو بێت، به رێككه‌وتنی سیاسی، ئه‌وه شتێكی تره، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا كورد ناتوانێت ببێت به سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌ربۆیه ئه‌و دابه‌شكارییه له به‌رژه‌وه‌ندیی عیراق‌و داهاتووه‌كه‌یدا نییه، ئه‌وه‌ش به‌و واتایه نا كه كورد ده‌ستبه‌رداری بۆچوونه‌كانی خۆی ببێت، به‌ڵكو ئه‌وه ته‌كتیكێكی سیاسییه هه‌میشه ده‌كرێت سوودی لێ ببینیت.
پێكهاته‌كان خواستی جیاجیایان هه‌یه
*كێشه‌ی سوننه تائێستا نه‌بوونی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی رێكخراو‌و تۆكمه‌یه له ناو پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا، به‌ڵام خۆ چه‌ند حزبێكی سوننه هه‌ن، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای بوونی جه‌نابیشت به سه‌رۆك كۆمار پڕۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ت پێشكه‌شكردو خسته‌ڕوو، به ره‌چاوكردنی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه پێشتر له پڕۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌كاندا خراونه‌ته‌ڕوو، ئایا ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونته‌وه به‌رنامه‌كه‌تان بۆ دانا، ئه‌وه‌ی تێدایه كه چۆن سوننه‌كان هانبده‌ن رێكخستنی په‌یوه‌ست به‌خۆیان دروست بكه‌ن؟
-ئه‌و پرسه په‌یوه‌سته به خۆیان به سوننه‌كانه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێگه‌یان لێ نه‌گیراوه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆخی عیراق‌و ئه‌وه‌ی له ئێستادا روو ده‌دات نوێیه، زۆرجار جه‌خت له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه هێشتا ئێمه له قۆناغی ئینتیقالیداین، راسته له ساڵی 2003 رژێم رووخا، به‌ڵام تائێستا نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئاسایش‌و ئارامی‌و سه‌قامگیریی فیكری‌و سیاسی، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستمان به كاته، چونكه ئێستا سوننه‌و كورد‌و شیعه هه‌ریه‌كه بۆچوون‌و خواست‌و ویستێكی سیاسی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر كورد به نموونه بهێنینه‌وه، ئه‌وه له‌ساڵی 1992ه‌وه تائێستا ته‌نیا دوو هێزی پێشمه‌رگه‌و دوو دامه‌زراوه‌ی زانیاریمان هه‌یه‌و ئاسایشمان جیاوازه، به‌تایبه‌تی له ئێستادا كه باسی بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌ت ده‌كرێت، ئێمه تا ئێستا ئاسایشمان ده‌زگاكانی ترمان یه‌ك نییه، بۆیه هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق به شیعه‌و سوننه‌و كورده‌وه هێشتا هه‌ر دواكه‌وتوون‌و نه‌توانراوه پێشكه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن، بۆیه مه‌ترسی دروستبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ئارادایه، به‌تایبه‌تی له ئێستادا قه‌یرانی راسته‌قینه‌ی عیراق له‌نێو شیعه‌كاندایه، سوننه‌ش له ئێستادا به‌جدی كه‌وتۆته قه‌یرانی موسڵ‌و ناوچه داگیركراوه‌كانی تره‌وه له‌لایه‌ن داعشه‌وه، هه‌ربۆیه هه‌موو ئه‌و واقیعانه ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی كه هێشتا ئێمه له قۆناغی ئینتیقالیداین، بۆیه پێویستمان به كاته بۆئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی له عیراقدا بكه‌وێته‌گه‌ڕ به‌ئامانجی به‌ره‌وپێشبردنی پڕۆسه‌كه.
جیاوازیی پێكهاته‌یی تێبپه‌ڕێنن
*له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌موو رۆژانی هه‌ینییه‌ك دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی عیراق ده‌كه‌وتنه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و په‌لاماردانه‌وه، به‌بڕوای تۆ چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه ده‌كرێت؟
-له‌ئێستادا ئه‌و بزاوته سیاسییه شتێكی باشه، ئه‌وه هه‌نگاوێكی گرنگه به ئاراسته‌ی هاووڵاتیی بوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه تائێستا زاڵ نه‌بووه بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی عیراق به هێزێكی تۆكمه‌وه بێته پێشه‌وه، بۆیه ئه‌وه تائێستا ته‌نیا هه‌وڵێكه، به‌ڵام هه‌وڵێكی زۆر باشه، پێویسته هانبدرێت‌و پشتیوانیی لێ بكرێت، چونكه رزگاربوونی عیراق له‌و چوارچێوانه‌ی كه وه‌ك بنه‌ما له‌سه‌ری دروست بووه، ئه‌گه‌ر شته بنه‌ڕه‌تییه‌كان به‌تایبه‌تی لای كورد‌و شیعه‌و سوننه وه‌كو خۆی بێت، ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كێشه‌و گرفت‌و ئاسته‌نگانه هه‌روه‌كو خۆی ده‌بێت‌و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌بووه ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رنجی وڵاته دیموكراته‌كان بده‌ین، ئه‌وا ده‌بینین كه چه‌نده‌ها حزب دروست بوون كه حزبی مۆدێرن‌و سه‌رده‌مییانه‌ن‌و دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین قۆناغ سه‌ره‌نجام توانیویانه توندڕه‌ویی‌و توندوتیژیی تائیفی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و ئاینیی‌و جیاوازیی پێكهاته‌یی تێبپه‌ڕێنن، بۆیه گرنگه كه حزبه‌كان به شێوازی نوێ، خه‌سڵه‌تی كۆن‌و كۆنه‌په‌رستی تێبپه‌ڕێنن، وه‌كو زانراویشه ئایین پرسێكه له نێوان مرۆڤ‌و خوای خۆی، بۆیه ئاشكرا بووه ئه‌گه‌ر بێت‌و حزبێك له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین دامه‌زرابێت، ئه‌وه به‌ڕاستی ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه سه‌ركه‌وتوو نابن.
ئه‌وه‌ی «ته‌حریر» باشه ئه‌گه‌ر نه‌گاته توندوتیژیی
*به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س له شه‌قامی عیراقی وا خوێندنه‌وه بۆ ئه‌و بزاوته سیاسییه ده‌كه‌ن كه به‌شێك نییه له هاووڵاتیبوون، به‌ڵكو به‌شێكه له ناكۆكیی نێوان شیعه‌كان، هه‌روه‌كو پێشتر ئاماژه‌ت بۆ كرد؟
-ئه‌وه جیاوازه، ئه‌و ره‌وت‌و لایه‌نانه ده‌یانه‌وێت سوود له‌هێنانه‌كایه‌ی ئه‌و دۆخه ببینن، هه‌ندێكجار هه‌ندێك دروشم به‌رزده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی ده‌كات كێیه؟ به هه‌ڵبژاردن گه‌یشتۆته ئه‌و پۆست‌و پله‌و پایه‌یه، ئایا حزبایه‌تییه‌كه‌ی چ جۆره حزبایه‌تییه‌كه، ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ده‌بینین هیچ یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌یان تێدا نییه، به بڕوای من ئه‌و جموجۆڵه سیاسییه هه‌نگاوێكی گرنگ‌و به بایه‌خه بۆ په‌یڕه‌ویكردن‌و سه‌لماندنی مافی هاووڵاتیی بوون، به مه‌رجێك نه‌گاته توندوتیژیی‌و ئاشوب‌و ئاژاوه‌و لێدان‌و كوشتن، من وه‌كو خۆم بۆچوونم وایه كه ئه‌وه‌ی ده‌كرێت‌و رووده‌دات له گۆڕه‌پانی ته‌حریر شتێكی باشه.
هه‌ر ده‌بێت به ئاخ‌و داخه‌كه‌یه‌وه بێت
*سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو كوردستان، وه‌كو ده‌زانرێت له كوردستان دوو ئاراسته هه‌یه، ئاراسته‌یه‌ك ده‌ڵێت پێویسته له به‌غدا بێینه ده‌ره‌وه‌و بایكۆتی هه‌موو شتێك بكه‌ین‌و خۆمان خۆمان پێبگه‌یه‌نین، ئاراسته‌كه‌ی تریش بۆچوونی وایه كه هێشتا میكانیزمێك ماوه‌و ده‌بێت كێشه‌و گرفته‌كان به گفتوگۆ‌و دیالۆگ له نێوان هه‌ولێرو به‌غدا چاره‌سه‌ربكرێن، ئه‌وه‌ش تا راده‌یه‌ك شه‌قامی گشتی هه‌ژاندووه‌و ئیزدیواجیه‌تێكی دروست كردووه، خوێندنه‌وه‌ی به‌ڕێزتان چییه بۆ ئه‌و حاڵه‌ته؟
-باشه هاتنه ده‌ره‌وه‌و پاشه‌كشێكردن له پڕۆسه‌ی سیاسی عیراق‌و گه‌ڕانه‌وه له به‌غدا واتای چی؟، ئه‌مڕۆ ئه‌وه نییه بڵێی له‌پڕۆسه‌ی سیاسی عیراق پاشه‌شكێ ده‌كه‌م‌و ده‌چمه پاڵ وڵاتێكی تر، ئه‌وه په‌سه‌ند‌و قبوڵ نییه، چونكه ئه‌وه كاره‌ساتێكی تری لێده‌كه‌وێته‌وه، هیچ وڵاتێكیش نییه ئاماده‌بێت ئه‌وه په‌سه‌ند بكات، ده‌ڵێیت پاشه‌كشێ ده‌كه‌م‌و ده‌وڵه‌تی خۆم راده‌گه‌یه‌نم، دروستكردنی ده‌وڵه‌ت ئاره‌زوویه‌كی زاتی نییه بیكه‌یت، «بۆ نمونه زۆر جار وتومه، كابرایه‌ك حه‌ز له كچێك ده‌كات‌و خۆشی ده‌وێت‌و ده‌ڵێت ده‌یخوازم، به‌ڵام كاتێك دێته پێشه‌وه بۆ خوازبێنی كچه‌كه، ده‌بینێت یه‌ك دونیا كێشه‌و گرفتی بۆ دروست بووه، ناتوانێت چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه، بۆیه هه‌ر ده‌بێت به ئاخ‌و داخه‌كه‌یه‌وه بێت»، ئێمه‌ی كورد كه باسی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كه؟، له‌سه‌ر بنه‌مای عیراق‌و ته‌واو، به‌شه‌كانی تر حه‌قمان به‌سه‌ریانه‌وه نامێنێت؟، یاخود هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و چوار پارێزگایه‌ی هه‌رێم ده‌بێت، ئه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه دابڕوان، كه چه‌ندین ساڵه داوایان ده‌كه‌ینه‌وه‌و بۆته به‌شێك له مێژووی كورد ده‌ستبه‌رداریان ده‌بین؟، یان به نیازین به شه‌ڕ ئه‌و ده‌وڵه‌ته دابمه‌زرێنین؟، ئینجا باشه ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ت بۆچییه ئه‌گه‌ر له ئێستاوه بزانیت چه‌ندین ساڵی دوورودرێژ هه‌ر شه‌ڕ ده‌كه‌یت‌و خوێن ده‌ڕێژیت، ئه‌وه دیاره هه‌موو كورد خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێت كه رۆژێك له رۆژان ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت ئیش بۆ ئه‌وه بكات كه چۆن دروستی ده‌كات، هه‌ر پرسه‌كه نیشان مه‌ده، وه‌كو كابرای كه حه‌زی له كچه‌كه كردووه، هیچ هه‌نگاوێك نانێت‌و هه‌ر شیعر بۆ كچه‌كه ده‌ڵێت، ئینجا بۆ خۆت هه‌ر شیعر بڵێ، هه‌نگاوی بۆ بنێیت، ئێستا ئێمه له عیراق ده‌رفه‌تی زۆر چاك‌و له بار‌مان بۆ هه‌ڵكه‌وتووه، ده‌ستوورێك له عیراق هه‌یه ئه‌و ده‌ستووره كورد له داڕشتنیدا رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه‌و جێ ده‌ستی پێوه‌ی دیار بووه، له ورده‌كاریی‌و له‌بنه‌ماكانیشیدا، ئه‌وه‌ی له‌كاتی ئۆپۆزسیۆندا كه كورد له ئۆپۆزسیۆندا زۆر به‌هێز بوو، بۆیه ئه‌وه‌ی خواستی بوو سه‌پاندی‌و هه‌مووی له ده‌ستووردا چه‌سپاند، ده‌كرێت ئێمه سوود له‌و ده‌ستووره ببینین، به‌ڵام ناكرێت له ده‌ستوور ماده‌یه‌ك وه‌ربگریت‌و ئه‌وانی تر پشتگوێ بخه‌یت‌و به‌هه‌ند وه‌ریان نه‌گریت، یان ئه‌وه‌تا هه‌موو ماده‌كانی جێبه‌جێ ده‌كه‌یت، یاخود وه‌كو ئێستا رووبه‌ڕووی ئه‌و ئاسته‌نگانه ده‌بینه‌وه كه بووینه‌ته‌وه. ئێستا راپرسی بكرێت‌و له هه‌موو كورد ببپرسه ده‌نگ ده‌دات بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
PUKmedia سه‌رچاوه/ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28