رای گوله‌ن له‌سه‌ر كوده‌تاكه‌ی توركیا
ریپۆرتاژ 08:44 PM - 2016-07-17.
وته‌كانی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له‌گه‌ڵ میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به كوده‌تاكه‌ی توركیا
سكای نیوز: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 17-7-2016 جۆن كیری له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند: داوایان له‌حكومه‌تی توركیا كردووه به‌ڵگه‌ی ئاشكرایان پێشكه‌ش بكات تاكو بتوان چاو به‌ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئێوه‌دا بخشێننه‌وه. راتان چییه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته؟
* له‌ڕاستیدا چه‌ند ارێك داوای راده‌ستكردنه‌وه‌م كراوه. پێشتریش له‌كاتی ئاشكرابوونی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی له ١٧ و ٢٥ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٣دا، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه گوایه لایه‌نگرانی ئێمه ئه‌مكاره‌یان ئه‌نجامداوه، داوای راده‌ستكرنه‌وه‌م كرا. له‌مباره‌یه‌وه ده‌توانم سوێند بخۆم بۆئه‌وه‌ی كه دڵنیاتان بكه‌مه‌وه كه من له‌هه‌زاردا یه‌كی ئه‌و براده‌رانه ناناسم، ره‌نگه ئه‌وان من بناسن، له‌جیهاندا ناسراوم. به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌و كه‌سانه گوێ بۆ ئێوه بگرن و نووسینه‌كانتان بخوێننه‌وه‌و ئێوه به‌شداربن له‌هه‌ندێك له‌كارو چالاكییه‌كانیاندا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه هه‌ر كارێك ئه‌وان بیكه‌ن بخرێته ئه‌ستۆی ئێوه‌و ئێوه‌ی لێ به‌رپرسیار بكرێت ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێوه ده‌ناسن. ده‌شێت كارمه‌ندانی ئاسایش و دادگا به‌مشێوه‌یه ئێوه بناسن. ئه‌م ڕووداوانه پێش یه‌ك دوو ساڵ روویاندا، ئه‌وكات من لێره بووم –له‌ئه‌مریكا-. یه‌كه‌مجار كارمه‌ندانی ئاسایشیان ده‌ستگیركردو دواتریش له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی دادگادا تاوانباریان كردن و ده‌ستگیریان كردن. جۆرێك له‌ویسایه‌تی سه‌ربازییان سه‌پاند.
پێشتریش ئێوه‌و براده‌رانتان –بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌ت- سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه وه‌كو ئه‌وان بیرتان نه‌ده‌كرده‌وه‌و ته‌سلیمی ئه‌وان نه‌بووبوون و به‌یعه‌تتان پێنه‌دابوون، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه دابوویان سه‌باره‌ت به‌دیموكراسی و مافی مرۆڤ و یه‌كێتی ئه‌وروپاو ناتۆ، ئێوه‌ش تا راده‌یه‌ك نزیك وه‌ستان لێیانه‌وه، تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه من شه‌خسی خۆم ڕاسته‌وخۆ پشتگیریم له‌ڕیفراندۆم كرد‌و داواشم كرد كه هه‌موو لایه‌ك پشتگیری بكات. پێده‌چێت ئێمه به‌هۆی گومانباشی موسڵمانانه‌مانه‌وه به‌هه‌ڵه‌دا رۆشتبین، له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه نزیكبووین لێیانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان له‌بنه‌ڕه‌تدا غه‌یری خۆیان هیچ بزوتنه‌وه‌و كیانێكی تریان پێ قبوڵ نیه‌و هه‌زمیشی ناكه‌ن. بۆیه ئه‌مجاره به‌جۆرێكی تر هه‌له‌كه‌یان قۆزسته‌وه‌و لایه‌نگرانی خزمه‌تیان به‌ئه‌نجامده‌ری رووداوه‌كانی ١٧-٢٥ی كانوونی یه‌كه‌م تاوانبار كرد‌و وایان نیشاندا كه ئه‌مكاره بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌ت هه‌ستاوه به‌ئه‌نجامدانی. كه له‌ڕاستیدا ئه‌مه جگه له‌ئیفتیرایه‌كی بێ‌مانا هیچی تر نیه‌و دووره له‌ڕاستییه‌وه.
نیۆیۆرك پۆست: دوو پرسیارم هه‌یه
یه‌كه‌میان: ئایا هیچ دوودڵییه‌كتان هه‌یه له‌باره‌ی ئاسایشی ئه‌م شوێنه‌وه كه تێیدا ده‌مێننه‌وه؟
دووه‌میان: چی به‌مه‌ترسی ده‌بینن بۆسه‌ر داهاتووی پرۆسه‌ی دیموكرای له‌توركیادا؟
* ده‌رباره‌ی ئاسایشی ئه‌م جێگایه، هیچ شتێكم نییه. هێنده نه‌بێت كه ئاگاداركرامه‌وه كه ئه‌و بینا كۆنه موته‌وازیعه جێبهێلم كه پیش‌تر لێی ده‌مامه‌وه‌و بێمه ئه‌م بینا كۆنكرێتییه‌ی ئێستاوه. چونكه ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه پێیان راگه‌یاندین كه پاش چاودێریكردنی، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه، كه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ناو دارستانه‌كانی ئه‌م ده‌وروبه‌ره‌دا ماوه‌ته‌وه‌و به‌نیازی ئه‌نجامدانی كارێك بووه. هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌خۆشه‌ویستان له‌توركیاوه ئاگاداریان كردمه‌وه كه بینا كۆنه‌كه كه له‌ته‌خته دروستكراوه جێبهێلم و بێمه ئێره.
سه‌باره‌ت به‌نیگه‌رانیم به‌رامبه‌ر به‌دیموكراسی له‌توركیادا، من ده‌مه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بۆ ئاسۆی فراوان و بیركردنه‌وه‌ی قوڵی ئێوه جێبهێڵم، ئێوه كه‌سانێكن ده‌توانن بێلایه‌نانه بڕواننه بارودۆخه‌كه، به‌گوێره‌ی تێڕوانینی ئێوه له‌ئێستادا له‌توركیادا دیموكراسی هه‌یه یان نا؟ من وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بۆ خۆتان جێده‌هێڵم و خۆتان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بده‌ن. ٢٠ ساڵ پێش ئێستا له‌پانێلێكدا باسی دیموكراسیم كرد‌و وتم: "له‌بنه‌ڕه‌تدا دیموكراسی رێگایه‌كه كه پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی تێدا نییه." به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌و میدیایانه‌وه كه له‌ئێستادا میدیای سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتن هێرش كرایه سه‌رم. سه‌باره‌ت به‌سیستمی كۆماریش من وتم كه له‌پێش ئێوه‌وه پشتگیری سیستمی كۆماری ده‌كه‌م. له‌و رۆژه‌دا ئه‌وان دژی دیموكراسی بوون، دژی سیستمی كۆماری بوون و هه‌روه‌ها دژی سیكولاریزمیش بوون. به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك له‌م هه‌ڵوێستانه‌یان پاشگه‌زبوونه‌وه‌و كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنی دیموكراسیخوازیان دا، ئێمه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی كاتی لێیان نزیكبووینه‌وه‌و لایه‌نگرانمان ده‌نگیان پێدان. به‌ڵام ئایا له‌ئێستادا له‌توركیادا ده‌توانرێت باس له‌دیموكراسی بكرێت؟ دیموكراسییه‌كی له‌مجۆره چاوه‌ڕوانی چ جۆره دواڕۆژێكه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره جێده‌هێڵم بۆ ئاسۆی فراوان و بیركردنه‌وه‌ی قوڵتان.
به‌ڕێز گوله‌ن، هیچ په‌یامێكت هه‌یه بیگه‌یه‌نیته سه‌رۆك ئه‌قدۆگان؟ ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌تا ساڵی ٢٠١٣ هاوڕێ و دۆستتان بووه؟ په‌یامتان بۆ گه‌لی توركیا چییه؟
* باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌ردۆگان په‌یامی من قبوڵبكات، له‌وانه‌یه وه‌ك سوكایه‌تییه‌ك ته‌ماشای بكات. هه‌رچه‌نده خۆم گوێم لێنه‌بوو، به‌ڵام هاوڕێیان لێره باسیانكرد كه پێش ئه‌وه‌ی هیچ شتێك ده‌ربكه‌وێت، پێش ئه‌وه‌ی نیشانه‌كانیشی ده‌ربكه‌وێت و روونبێته‌وه، ئه‌و قسه‌ی كردووه‌و رووداوه‌كه‌ی كردووه‌ته ملی ئێمه. له‌مڕووه‌وه باوه‌ڕ ناكه‌م باشترین په‌یامه‌كانی من، ته‌نانه‌ت په‌یامی چوونه به‌هه‌شتیش قبوڵبكات. سه‌باره‌ت به‌ئه‌ردۆگانیش و به‌خۆشم هه‌میشه له‌خودا پاڕاومه‌ته‌وه كه رێی راستمان نیشانبدات. سه‌باره‌ت به‌گه‌لی توركیاش ئه‌م په‌یامه‌م هه‌یه:
ئێمه له‌ژیانماندا كوده‌تای زۆرمان بینیوه. بۆنموونه پێش ئه‌وه‌ی بچم بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی ئه‌وكاته ئیمامی مزگه‌وتێك بووم له ئه‌دیرنه، كوده‌تاكه‌ی ٢٧ی ئایاری ١٩٦٠مان به‌سه‌رهات، دواتر له‌كوده‌تاكه‌ی ١٢ی مارتی ١٩٧١دا گیرام و كرامه زیندانه‌وه، دادگایی كرام و دواتر ئازاد بووم. پاش كوده‌تاكه‌ی ١٢ی ئه‌یلولی ١٩٨٠ش نزیكه‌ی شه‌ش ساڵ له‌ژێر چاودێریدا بووین و به‌دوامانه‌وه بوون. دواتریش بڕیاری ئه‌وه درا كه چیتر چاودێریمان نه‌كه‌ن. دواتریش كوده‌تاكه‌ی ٢٨ی شوباتی ١٩٩٧مان بینی، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان بینی كه ده‌كرێت ناوی بنێین گه‌رده‌لولی حوزه‌یران و من لێره چووم بۆ "نیوجێرسی" و له‌لایه‌ن دادوه‌رێكه‌وه وته‌م وه‌رگیرا به‌شێوازی "إستنابه" له‌وه‌ش رزگارمان بوو و بڕیاری بێ تاوانیمان درا. ده‌مه‌وێت وه‌ك مرۆڤێك كه كوده‌تای زۆر بینیوه له‌ژیانیدا داوا له‌كۆمه‌ڵگای توركی بكه‌م كه شه‌فاف بن به‌رامبه‌ر كوده‌تاكان، باوه‌ڕم وایه كه دیموكراسییه‌ت به‌كوده‌تا دروستنابێت و ده‌وڵه‌تی كۆماری به‌كوده‌تا ناپارێزرێت و یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه به‌كوده‌تا، توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی تردا بۆ دروستنابێت. له‌مڕووه‌وه‌یه كه من هه‌میشه دژی كوده‌تا بووم و ئه‌مه‌شم له‌هه‌موو ده‌رفه‌تێكدا وتووه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه هه‌میشه دژی كوده‌تا وه‌ستاومه‌ته‌وه‌و له‌هه‌موو شوێنێك و له‌هه‌موو فرسه‌تێكدا ئه‌مه‌م دووپاتكردووه‌ته‌وه. به‌ڵام وه‌ك لای هه‌مووان ئاشكرایه ئه‌مڕۆ له‌ڕووی تیرمینۆلۆژییه‌وه یاری به‌وشه‌ی كوده‌تا ده‌كرێت و به‌مانای جیاواز به‌كارده‌هێنرێت. من كارم به‌سه‌ر ئه‌وه‌وه نییه ئاخۆ كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی ٢٠١٣ راستن یان نا، به‌رتیل وه‌رگیراوه یان نا، دزی كراوه یان نا، ئیختیلاس هه‌یه یان نا، ئه‌مه كاری دادگاكانه. به‌ڵام به‌و پۆلیس و داواكاره گشتییانه‌ی كه به‌دوای ئه‌م كه‌یسی گه‌نده‌ڵییه‌دا رۆشتن وترا كوده‌تاچی. له‌وێشدا دووباره ئێوه تاوانبار كرانه‌وه –بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌ت-. به‌ڵێ له‌دژی كوده‌تای له‌مجۆره‌ین و نامانه‌وێت كوده‌تای له‌مجۆره به‌سه‌ر كه‌سدا بكرێت.
پرسیار/ ئایا له‌دوێنێوه تائێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كتان پێوه‌كراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكاوه سه‌باره‌ت به‌كوده‌تاكه‌ی توركیا؟
* نه‌خێر شتی وا رووینه‌داوه.
پرسیار/ جه‌نابتان تائێستا له‌سه‌رووی هه‌موو زانا موسوڵمانه‌كانه‌وه دێن له‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی تیرۆر‌و توندوتیژیدا، هه‌میشه دژی توندوتیژی وه‌ستاونه‌ته‌وه. لایه‌نگرانی خزمه‌تیش له‌ماوه‌ی رابردوودا روبه‌ڕووی جۆره‌ها زوڵم بوونه‌وه، ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ماڵ و موڵكیاندا، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ته‌نانه‌ت وشه‌یه‌كی ناشرینیشیان به‌رامبه‌ر كه‌سێك به‌كارنه‌هێنا. پاش سێ ساڵ له‌زوڵم و زۆری به‌رده‌وام تاوانباركردنی لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌كه به‌ئه‌نجامدانی توندوتیژییه‌كی له‌مجۆره مه‌به‌ست لێی له‌كه‌داركردنی لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌كه نیه به‌وه‌ی كه كه‌سانێكی توندوتیژن؟
* هه‌روه‌ك پێشتریش ئاماژه‌م پێكرد، ئه‌وان ناتوانن هه‌رسی بكه‌ن كه بزوتنه‌وه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیان هه‌بێت. لایه‌نگرانی خزمه‌ت هه‌ستاون به‌ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك كاری گه‌وره له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ئه‌وان ئه‌مه‌یان بۆ هه‌زم ناكرێت. به‌ڕاستی منیش به‌سه‌رسامییه‌وه ته‌ماشای رووداوه‌كان ده‌كه‌م. هه‌روه‌ك چه‌ته‌كانی هیتله‌ر كه به SSـه‌كان ناسرابوون هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كان و هه‌ڵده‌ستن به‌شكاندنی ده‌رگاكان. هه‌موو ئه‌مانه له ته‌له‌فزیۆنه‌كانوه په‌خشكران. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه لایه‌نگرانی خزمه‌ت كارێكیان كرد كه جێگای پێزانینه، تاكه كه‌سێكیش له‌لایه‌نگرانی خزمه‌ت ده‌نگی به‌رزنه‌كرده‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكی تر روبه‌ڕووی ئه‌و زوڵم و سیستمه ببوایه‌ته‌وه كه لایه‌نگرانی خزمه‌ت روبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه، ئه‌وا قیامه‌تی هه‌ڵده‌گیرساند. سه‌ره‌ڕای ده‌ستگیركردنی مامۆستایانی ئافره‌تی بێ‌تاوان، بگره ده‌ستگیركردنی ئافره‌تی سكپڕو دایكی منداڵی ساوا‌و جیاكردنه‌وه‌ی منداڵه‌كه له‌دایكه‌كه، نه مێرده‌كانیان نه براكانیان نه لایه‌نگرانی خزمه‌ت هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌رێنییان نه‌نواند. ئه‌مه‌ش نیشانده‌ری راست و دروستی ئه‌و رێگایه‌یه كه له‌سه‌رینی و ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌م مرۆڤانه به‌رزبوونه‌ته‌وه بۆ ئاستی به‌ها مرۆییه به‌رزه‌كان. تائێستاش ئه‌م زوڵمه هه‌ر به‌رده‌وامه‌و له‌ژێر ناو و ناونیشانی جیاوازدا درێژه‌ی هه‌یه‌و به‌ناوی گومانی به‌هێزه‌وه –كه له تیرمینۆلۆژی یاسادا هیچ جێیه‌كی نییه- هه‌ڵده‌ستن به‌ده‌ستگیركردنی مرۆڤه‌كان. سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو سته‌مه من كه‌سێكم نه‌دی رێگری بكات، به‌ڵكو هه‌موویان به‌پێكه‌نین و ده‌م به‌خه‌نده‌وه به‌ره‌و زیندانه‌كان رۆیشتن. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه میللـه‌ته‌كه‌مان خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزه.
بابه‌تێك هه‌یه ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م نازانم هیچ سودێكی ده‌بێت یان نا. من تائێستا وابزانم دوو جار چاوم كه‌وتووه به‌سه‌رۆك كۆماری ئێستای توركیا. جارێكیان ئه‌وكاته بوو كه ده‌یویست ئاك پارتی دامه‌زرێنێت، هاته لام و وتی: ده‌مه‌وێت پارتێك دامه‌زرێنم، له‌نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان جیابوومه‌ته‌وه‌و ده‌مه‌وێت سه‌ربه‌خۆ كاربكه‌م. له‌كاتێكدا قسه‌ی ده‌كرد وه‌ك موسوڵمانێكی راستگۆ ده‌رده‌كه‌وت، بۆیه منیش باوه‌ڕم پێكردو هه‌سته پاكه‌كانی خۆمم پێ راگه‌یاندو پێموت كه نابێت به‌ته‌واوی دژی ئه‌ربه‌كان بوه‌ستێته‌وه‌و ده‌بێت به‌وریاییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكات و ئاگای له‌وه بێت كه تائێستاش توركیا له‌ژێر ویێایه‌تی سه‌ربازدایه، بۆیه پێویسته به‌وریاییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكات. من به‌نیه‌تێكی پاكه‌وه ئه‌م قسانه‌م پێوت چونكه باوه‌ڕم وابوو كه ئه‌ویش به‌نیه‌تی پاكه‌وه قسه ده‌كات. به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی له‌من جیابوویه‌وه له‌ناو ئه‌سانسۆره‌كه‌دا له‌گه‌ڵ براده‌رێك قسه‌ی كردبوو كه منیش ده‌یناسم، پێیوتبوو "پێویسته یه‌كه‌مجار ئه‌مانه له‌ناوبه‌رین –واته بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌ت له‌ناوبه‌رین-". دواتر ئه‌و براده‌ره ئه‌م قسه‌یه‌ی بۆ گێڕامه‌وه. واته له ٢٠ ساڵ پێش ئێستاوه جگه له‌خۆیان كه‌سی تریان پێ قبوڵ نییه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌ن خه‌ڵكیش به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌رێت و هه‌وڵی خۆشبه‌ختی بدات بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی و بیه‌وێت كه به‌ها گه‌ردوونییه مرۆییه‌كان بچه‌سپێنێت. وه‌ك بڵێیت به‌درێژایی ئه‌م ٢٠ ساڵه ئه‌م رقه‌یان له‌ناخیاندا شاردووه‌ته‌وه‌و كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی ٢٠١٣یان وه‌ك هه‌لێك قۆسته‌وه. له ١٧-٢٥ی كانوونی یه‌كه‌م ده‌ركه‌وت كه خه‌ریكی كردنه‌وه‌ی چه‌نده‌ها كۆشك و ته‌لارن و له ٥ تا ١٠ جێگادا كۆشكیان كردووه‌ته‌وه‌و به‌رتیل وه‌رگرتن و دزیكردن له‌ئارادایه. من ئاگام له‌م شتانه نه‌بوو تا له‌میدیاكاندا باسكران. ئه‌و وتی كه هه‌موو ئه‌و كاسێت و شته مۆنتاژن و ئه‌سڵی نین. به‌ڵام كۆپی ئه‌سڵی ئه‌م كاسێتانه له‌چه‌ند لایه‌نێك هه‌ن و ناتوانرێت نكوڵییان لێبكرێت. ئه‌وان وتیان كه ئه‌وانه‌ی هه‌ستاون به‌مكاره سه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌تن و ئه‌مه‌شیان به‌كوده‌تا ناوبرد. بۆیه كه‌وتنه خۆیان و هه‌موو هه‌وڵێكیان خسته‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌ت وه‌ك گروپێكی تیرۆرست بناسێنن و له‌كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییدا ئیمزایان له‌سه‌ر ئه‌مه كرد‌و له‌شێوه‌ی چه‌ند دۆسیه‌یه‌كدا ناردیان بۆ چه‌ند وڵاتێكی تریش. من پێموانیه مه‌حشه‌ری ویژدان بڕوا به‌م شتانه بكات. هۆكاری هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه ئه‌وان ئه‌و كارانه‌یان پێ هه‌رس ناكرێت كه ئێوه ده‌یكه‌ن.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19