كورد ئه‌گه‌ر یاریزانێكی باش نه‌بێت، ده‌یدۆڕێنێت
چاوپێکەوتن 03:09 PM - 2016-07-03.
له‌ماوه‌ی رابردوو بوونی ئاڵۆزی له‌ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی چالاكییه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه، بارودۆخێكی نوێی هێناوه‌ته ئاراوه كه پێویستی به‌هه‌ڵسه‌نگاندنه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه حكومه‌تی عیراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاماده‌ی شه‌ڕی داعش ده‌بنه‌وه له‌موسڵ، بۆ لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م بابه‌تانه وتووێژێكی تایبه‌تمان كردووه له‌گه‌ڵ مامۆستا نازم عومه‌ر ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌تاران.
•وه‌كو نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌نده ئاگاداری كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان وه‌فدی ئێرانی و به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمن سه‌باره‌ت به‌ڕووداوه‌كانی ئه‌مدواییه به‌تایبه‌ت تۆپبارانكردنی ناوچه سنوورییه‌كان؟
ئێمه وه‌كو نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێران له‌كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مدواییه به‌شدار نه‌بووین، به‌ڵام ئاگاداری ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌كانین، له‌ڕاستیدا ئه‌م كێشه‌یه، كێشه‌ی ئه‌مڕۆ نییه‌و چه‌ندساڵ جارێك رووده‌دات، به‌ڵام رووداوی ئه‌مجاره به‌پێی ئاڵوگۆڕه‌كان و بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێشوو، كۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ندین مانگ پێشتر په‌یامی بۆ ئێمه ناردووه كه زانیاریمان هه‌یه لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌وڵی چالاكی سه‌ربازی ده‌ده‌ن و هێزه‌كانیان بۆ چالاكی سه‌ربازی له‌كۆماری ئیسلامی ئێران كۆده‌كه‌نه‌وه، پشتبه‌ستن به‌وه‌ی دوای نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ هه‌ندێك لایه‌ن له‌ناوچه سنوورییه‌كان هه‌ندێ چالاكی و نمایشی فه‌رهه‌نگی و سه‌ربازییان ئه‌نجامدا، باسیشیان له‌وه‌كرد كه له‌كاتێكی گونجاو‌دا بۆ چالاكی چه‌كداری ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆناو خاكی ئێران، ته‌نانه‌ت له‌نێوان مسته‌فا هیجری و خالد عه‌زیری مشتومڕو ره‌خنه‌لێگرتن سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره هاته‌ئاراوه، كۆماری ئیسلامی ئێران ئاگاداریان كردینه‌وه به‌پێی راگه‌یاندنه‌كانی رووداو و كوردستان ٢٤ له‌گواستنه‌وه‌ی ئه‌مجۆره ده‌نگوباس و چالاكییانه‌دا كه په‌یامێكی تێدا بووه بۆ ئێران، بۆیه كۆماری ئیسلامی ئێران، جارێكی دیكه په‌یامی نارده‌وه كه‌هه‌ر چالاكییه‌كی سه‌ربازی هێزه كوردییه‌كان له‌ناو ئێران ئه‌نجامبدرێت ئێمه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌مان ده‌بێت و شوێنه‌كانیان له‌هه‌ر شوێنێكی هه‌رێمی كوردستان بێت بۆردومان ده‌كه‌ین. دوو هه‌فته پێش ئێستاش وه‌فدێكی ره‌سمی كۆماری ئیسلامی ئێران كه پێكهاتبوو له‌لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی پاراستنی ئه‌منیی سنووره‌كان و سوپای پاسداران و لایه‌نی به‌رپرس سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌و وه‌كو لایه‌نه سیاسییه‌كانیش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی، به‌داخه‌وه دوای ئه‌م دیداره چالاكییه‌كان په‌ره‌یسه‌ند له‌ناوچه‌كانی مه‌هابادو مه‌ریوان و سه‌قز، جگه له‌ناوچه‌ی شنۆ‌و له‌م ماوه‌شدا كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ندێك زانیاری دیكه‌ی پێگه‌یشت كه به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه لای ئێمه باسیان كردووه‌و ئێمه‌ش گه‌یاندوومانه شوێنی مه‌به‌ست، گوایه ژماره‌یه‌ك هێزی چه‌كدارییان هاتوونه‌ته ناوچه‌ی سیده‌كان و حاجی عومران كه ئاماده‌ن بۆ چالاكی سه‌ربازی بێنه‌ناو ئێران بۆیه تۆپباران كراون، ئێمه‌ش وه‌كو نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو خۆی په‌یامه‌كه‌مان گه‌یاندووه، نه‌ك وه‌كو رای شه‌خسی كه هاته‌سه‌ر ئه‌وه باسه‌كه جیاواز ده‌بێت، ئه‌مه كه ئێستا باسمكرد بۆتان په‌یامه، نه‌ك رای شه‌خسی. له‌په‌یوه‌ندیشمان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا عه‌قراوی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌هه‌ولێرو هه‌روه‌ها پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، پێیوتین كه وه‌فدێكی هاوبه‌شیان وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم پێكهێناوه كه‌پێكهاتوون له‌به‌ڕێزان كه‌ریم سنجاری و شێخ جه‌عفه‌رو چه‌ند لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری دیكه كه سه‌ردانی باره‌گای حزبه ئێرانییه‌كان له‌كوردستان كردووه‌و تائێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌٢٩ /٦یش وه‌فدێكی پایه‌به‌رزی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ردانی هه‌رێمیان كرد‌و له‌كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانیشدا باسكرا سه‌باره‌ت به‌م تۆپبارانانه وت‌ووێژیان كردووه، ئێمه‌ش له‌ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه كه ئه‌م ده‌نگوباسه‌مان له‌ڕێگای ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه بیست ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندیمان گرت به‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ راوه‌ستانی تۆپباران و گه‌یشتن به‌ئه‌نجامێك كه له‌ڕێگای وتووێژه‌وه چاره‌سه‌ربكرێت، دیاره حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌دڵنیاییه‌وه نیگه‌رانی خۆی بۆ هه‌موو رووداوه‌كان ده‌ربڕیوه، هه‌م بۆ تۆپباران و هه‌م بۆ ئه‌و چالاكییانه‌ی كه له‌ناو خاكی ئێران ئه‌نجامدراون، لێره‌دا پێویسته باسی لێوه بكه‌ین رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزو لایه‌نه ئێرانییه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ر له‌ساڵی ١٩٨٦ی زایینی كه ئه‌وكاته وه‌كو لایه‌نه سیاسییه‌كان و به‌تایبه‌ت یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه به‌نده‌ش له‌نزیكه‌وه ئاگادار بووم له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئێرانی چ كورد‌و چ فارس باسی لێوه كراوه‌و رێككه‌وتنین نه ئێران له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و له‌ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی نیشتمانیی په‌لاماری هێزه ئێرانییه‌كان بدات و نه هێزه ئێرانییه‌كان له‌سنووره‌كانی ئێمه‌په‌لاماری ئێران بده‌ن، ئه‌و رێككه‌وتنه له‌و سه‌رده‌مه‌دا جێبه‌جێكرا كه لایه‌نی فارسی ئێرانی هه‌بوو ناوچه‌كه‌ی به‌جێهێشت، وه‌كو موجاهیدنی خه‌لق و هێزه كوردییه‌كان له‌شوێنی خۆیان مانه‌وه به‌ڕێزگرتن له‌م رێككه‌وتنه، ئه‌مه به‌رده‌وامبوو تا پێكهاتنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێككه‌وتنه‌كه گواسترایه‌وه بۆناو سیستمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تائێستاش حكومه‌ت و حزبه‌كانیش سوورن و دڵنیاییان داوه كه پێویسته ئه‌م رێككه‌وتنه رێزی لێبگیرێت و مافه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان بپارێزرێت. پێویستده‌كات باسی ئه‌وه‌ش بكه‌م كه كڕۆكی ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیروبۆچوونه‌كانی جه‌نابی مام جه‌لال له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
ئه‌وه‌ی تائێستا ده‌یبیسین و ده‌یبینین ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشبینی خۆی نیشانداوه كه به‌ڕێگایه‌كی سیاسی رێگاچاره‌ی ئه‌م كێشه‌یه بدۆزرێته‌وه‌و تۆپبارانه‌كان و چالاكییه‌كان بوه‌ستن. به‌ڵام به‌دڵنیایییه‌وه هه‌رلایه‌نێك بیه‌وێت به‌رده‌وامبێت زیان به‌پرۆسه‌ی ئارامش و هێمنی ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌تی له‌قۆناغی ئێستادا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌قه‌یراندایه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیداو هه‌روه‌ها قه‌یرانی دارایی هه‌یه‌و له‌شه‌ڕی داعشدا كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان توانیویه‌تی دڕ به‌داعش بدات و پارێزگاری له‌سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات. هه‌روه‌ها كه له‌ئێستاكه‌دا رۆژانه گوێبیست و شاهیدی به‌رده‌وامی تۆپباران و بوردومانكردنی به‌شێك له‌كوردستانین له‌لایه‌ن تۆپخانه‌و جبه‌خانه‌كانی حكومه‌تی توركیا كه‌وا تۆپبارانی كۆماری ئیسلامیشی دێته‌سه‌ر كه ده‌بێته هۆی كوژرانی خه‌ڵكی سڤیل و سوتانی دێهاته‌كان. هیوادارم و ئۆمێد ده‌خوازم وانه‌كرێت كه ئێرانیش بیر له‌وه بكاته‌وه وه‌كو توركیا بنكه‌ی سه‌ربازی و پایه‌گای خۆی دابنێت كه خۆشبه‌ختانه تائێستا كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌م رێگایه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌به‌رو سنووری نه‌به‌زاندووه‌و ئه‌وه‌ی من هه‌ستی پێده‌كه‌م ئه‌مڕۆ كه له‌ناو زۆربه‌ی هێزه‌كان و مه‌زهه‌به‌كان ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین وڵاتانی دراوسێشمان بیروبۆچوونی جیا‌و تێڕوانینی توندڕه‌وی و میانه‌ڕه‌وی هه‌یه، پێموایه له‌ناو كۆماری ئیسلامی ئێران كه‌سانێك هه‌بن كه زۆر توندبن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌مجۆره كارانه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك و له‌هه‌ر شوێنێك، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌ستده‌كه‌ین سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌شیوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وه‌ی تێدا ده‌بینرێت كه به‌ڕێگای ئاشتی ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكات، چونكه له‌ڕابردوودا كردوویه‌تی كه توانیومانه به‌ربه‌ستێك بۆ تۆپبارن و ئه‌مكارانه دابنێین و ده‌بێت ئه‌مه‌ش به‌رده‌وامبێت چونكه بوونی ئارامش و هێمنی له‌سنووره‌كان له‌خزمه‌ت داهاتووی هه‌رێمی كوردستاندایه‌و چالاكی بازرگانی و هاتوچۆی ئابووری و فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر به‌دوای خۆیدا دێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كێشه‌كان قوڵتر بكرێنه‌وه‌كار ده‌كاته تێكدانی ئه‌من و ئاسایش و هه‌موو بواره‌كانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و ته‌نانه‌ت نه‌فسیی توشی شكست ده‌كات.
•هۆكاری چییه راده‌ی نیگه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ تۆپبارانه‌كانی توركیا كه‌متره له‌وه‌ی ئێران؟
هه‌ندێك له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به‌حزبێك ئه‌وه‌نده‌ی له‌مكاته‌دا ه‌ی ئێران گه‌وره ده‌كه‌ن ئه‌وه‌نده ه‌ی توركیا نا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێرش و په‌لاماره‌كانی توركیا زۆرتر‌و به‌رده‌وامی زیاتره. له‌به‌یانه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم داوای له‌هه‌ردوو وڵاتانی دراوسێ كردووه تۆپباران رابگرن و هه‌روه‌ها لایه‌نه‌كانیش خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌كارنه‌هێنن بۆ دژایه‌تیكردن و په‌لاماردان.
•ئایا ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه نییه كه لایه‌نێك له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران باش نییه؟
من ناتوانم بڵێم كه له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نێك له‌لایه‌نێك زیاتر په‌یوه‌ندی هه‌یه، ده‌توانم ئه‌وه بڵێم به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان رۆڵی گرنگیان هه‌یه له‌دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان.
•هۆكاری چییه دوای چه‌ندین ساڵ ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی نێوان ئێران و لایه‌نه‌كان توشی شكست ده‌بێت؟
به‌داخه‌وه وه‌كو پێشتر باسمانكرد چه‌ندساڵ جارێك ئه‌مجۆره رووداوانه روویانداوه‌و پێشم وانییه رێككه‌وتنه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و كۆماری ئیسلامی ئێران و لایه‌نه‌كان توشی شكست هاتبێت، به‌پێی ئه‌زموونی رابردوو هه‌میشه له‌مكاتانه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم توانیویه‌تی كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكات و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردی ئێرانی، پابه‌ندی خۆیان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رێزگرتن له‌بنه‌ماكان ئه‌نجامداوه‌و وه‌ڵامی ئه‌رێنییان بووه بۆ چاره‌سه‌ركردن. به‌ڵام ئه‌مجاره هه‌ستده‌كه‌ین بیروڕای جیاجیا هه‌یه چ له‌نێو لایه‌نه‌ك خۆی و چ له‌نێوان لایه‌نه جیاوازه‌كان، به‌تایبه‌تی له‌كه‌شی ئارام‌دا ئه‌وانه‌ی دوورن له‌مه‌یدان، به‌شێوه‌یه‌كی دیكه بیرده‌كه‌نه‌وه‌و پێیانوایه ئێمه دژایه‌تی جووڵانه‌وه‌كه‌یان ده‌كرێت، نازانن ئێمه وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی میللـه‌تی كورد له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كی گشتیدا له‌به‌رچاو ده‌گرین كه ئه‌مڕۆ ئه‌مه به‌رهه‌می خه‌بات و تێكۆشان و قوربانییه‌كی زۆره، ئێمه‌ش نامانه‌وێت به‌كاری كه‌م شته گه‌وره‌كان توشی شكست بكه‌ین و یان شته گه‌وره‌كان بكه‌ینه قوربانی شتی بچووك، هه‌ركامه‌و قیمه‌تی خۆیان هه‌یه به‌ڵام رێگای گه‌یشتن به‌و ئامانجانه جیاوازه، گرنگ ئه‌وه‌شه كه پێكه‌وه‌و به‌هاوكاری به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان و ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كان بپارێزین. به‌داخه‌وه هه‌ست پێده‌كرێت ئه‌مڕۆ له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌توركیاو سوریا‌و عێراق به‌تایبه‌ت شه‌ڕێكی ناڕه‌واو دژوار هه‌یه له‌به‌رگی داعش و تیرۆردا كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی كوردستان رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له‌به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕه سه‌خته، دیاری ناكرێت له‌یادیشی بكه‌ین به‌هاوكاری دۆستان و هاوپه‌یمانان و به‌قاره‌مانییه‌تی پێشمه‌رگه‌كان ده‌ستكه‌وتی گه‌وره تۆماركراوه‌و پێویستی به‌پارێزگاری هه‌یه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌و گرفت و قه‌یران بۆ هه‌رێمی كوردستان كه پێویستده‌كات باس له‌رۆڵی ئه‌م وڵاتانه بكه‌ین له‌سه‌رده‌مانێكدا هاوكاری دوژمنانی گه‌لی كورد بوون به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه ده‌یانبینین به‌شیكن له‌و هێزانه‌ی هاوكاری به‌پێشمه‌رگه‌و گه‌لی كورد ده‌گه‌یه‌نن هه‌روه‌كو روسیا‌و ئه‌مریكاو...هتد. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وانه‌ی هاوپه‌یمان و دۆست بوون بۆ رووخانی رژێمی گۆڕبه‌گۆڕ، ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان دژایه‌تی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌زموونه‌كه‌مان ده‌كه‌ن، بۆیه وریایی و هۆشمه‌ندی له‌م قۆناغه‌دا زۆر گرنگه.
دیاره ئه‌م شه‌ڕه‌ی داعش و ململانێی ناوچه‌كه وای ده‌بینم گۆڕانكاری دیكه به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت كه پێویستی به‌وه هه‌یه ئامراز‌و كه‌ره‌سته‌ی دیكه بكه‌ونه ناو یاری له‌ناوچه‌كه‌دا بۆ ئه‌نجامێكی دیكه. ئه‌م كه‌ره‌ستانه خه‌ریكن ده‌جوڵێن، ئه‌گه‌ر بیرتان بێت چه‌ند مانگ پێش ئێستا باسمان له‌هاتنی روسیا كرد بۆ سوریا، كاتێك كه روسیا هات بۆ سوریا ده‌رفه‌تێكی زێڕینی ده‌ستكه‌وت چونكه به‌درێژایی ساڵانێكی زۆر‌و دوای ساڵانی ٧٠ تائێستا به‌تایبه‌ت دوای كه‌وتنی حكومه‌تی سه‌دامی، نفوزی روسیا له‌ناوچه‌كه‌دا كه‌مببووه‌و به‌ره‌و ناوچوون ده‌چوو، دوای شه‌ڕی داعش له‌سوریا ئه‌و هه‌له‌ی بۆ ره‌خسا بێته‌وه ناوچه‌كه‌و له‌رووی هێزو سیاسه‌ته‌وه زیاتر رۆڵ بگێڕێت، كاتێك ئه‌و هات ئێمه لێكدانه‌وه‌مان ئه‌وه‌بوو كه روسیا جددیتر له‌هێزه‌كانی دیكه به‌ره‌نگاری داعش ده‌بێته‌وه بۆئه‌وه‌ی جێ پێی خۆی قایم بكات و ئه‌و سیستمه‌ش بپارێزێت كه كۆمه‌ڵیك سیستمی دیكه بیانه‌وێت به‌شار ئه‌سه‌د بروخێنن، چونكه به‌ڕووخانی ئه‌و، هه‌م ئێران لاواز ده‌بێت و هه‌م روسیاش شكست دێنێت، بۆیه له‌م پێناوه‌دا شه‌ڕی له‌گه‌ڵ داعش جددیتر بوو، لێره‌دا كورد هه‌لێكی بۆ ره‌خسا له‌سوریا كه بێلایه‌نی خۆی نیشانبدات و دژی داعش و تیرۆر وه‌ستایه‌وه، به‌داخه‌وه ئۆپۆزسیۆنی سوریا هیچ مافێكی بۆ كورد به‌ڕه‌وا نه‌بینی، به‌س به‌رواڵه‌ت كوردێكیان دانا به به‌رپرس، به‌ڵام بێ ده‌سه‌ڵات و بێ باسكردن له‌ماف و داهاتووی كورد. لێره‌دا هێزه كوردییه‌كانی سوریا به‌تایبه‌تی پ.ی.د و ی.پ.ژ و ئه‌وانی دیكه له‌ئه‌نجامی كار‌و چالاكی و شه‌ره قاره‌مانییه‌كانیان توانییان خۆیان بسه‌پێنن و بیسه‌لمێنن كه ته‌نها هێزی كاریگه‌رن له‌ناوچه‌كه‌دا بۆیه به‌شداری شه‌ڕی ته‌كفیرو داعش بوون و پارێزگاری‌یان له‌خۆیان كرد. لێره‌دا كورد ته‌نها شه‌ڕی بۆ مافه‌كانی خۆی نه‌كرد به‌ڵكو شه‌ڕی دژی ئیرهاب و تیرۆر كرد. كورد له‌سوریا پێگه‌یه‌كی جوگرافیایی دروستكرد بۆ ئه‌م شه‌ڕه. روسیا‌و ته‌نانه‌ت سوریاش سوودی له‌م پێگه‌یه جوگرافییه وه‌رگرت و روسیا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دروستكردن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانه ئه‌وه‌یه كه له‌توركیاش ه.د.پ-ه‌ی بانگهێشت كرد‌و نوسینگه‌ی پێدان، له‌سوریاش پ.ی.د-ه‌ی بانگهێشت كرد‌و نوسینگه‌ی پێدان، له‌هه‌رێمی كوردستانیش د.به‌رهه‌م ساڵحی بانگكراو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا دیداریان ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌مجار سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی بانگهێشتكراو له‌ئاستی باڵا كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرا. به‌نده له‌دیدارێكدا كه له‌گه‌ڵ باڵیۆزی روسیا له‌تاران باسی ئه‌وه‌م كرد كه له‌ڕابردوو یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌گه‌ڵ گه‌لانی ناوچه‌كه باش نه‌بووه‌و هه‌میشه پشتیوانی سیستمه‌كان بووه، له‌وه‌ڵامدا باڵیۆز وتی: ئێمه سۆڤیه‌تی كۆن نین، ئێمه روسیای تازه‌ین، وتیشی: له‌داهاتوودا زیاتر بۆتان روونده‌بێته‌وه، وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسمانكرد ئه‌مكارانه روویدا. لێره‌دا كه روسیا دێته ناو شه‌ڕی داعشه‌ه، ئه‌و به‌رنامه‌و پلانانه‌ی كه له‌پشت دروستكردنی داعشه‌وه بوون له‌بواری سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییه‌وه روبه‌ڕووی شكست ده‌بنه‌وه، پێشتریش وتوومانه داعش زاده‌یه‌و ده‌رئه‌نجامی كۆمه‌ڵێك سیاسه‌ت و به‌رنامه‌و به‌ڕێوه‌بردنه، بۆیه داعش لاواز ده‌بێت به‌ڵام له‌ناوناچێت، یان به‌مانایه‌كی تر ئه‌م داعشه‌ش له‌ناوبچێت، نه‌وه‌یه‌كی دیكه په‌یداده‌بێت، چونكه له‌گروپێكی چه‌كداری گۆڕاون بۆ گروپێكی ئایدیۆلۆژی و ئایینی. ئه‌گه‌ر سه‌ردانی ئه‌رشیڤی وتووێژه‌كانم بكرێت له‌سه‌رده‌می مالكیدا كه ئه‌مریكاییه‌كان له‌عێراق وه‌ده‌رنران باسمانكرد كه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌مریكییه‌كان له‌ژێر گوشاردا ده‌رده‌كرێن رۆژێك دێت له‌سێبه‌ری ئه‌م سیاسه‌ته‌دا ئه‌مریكا به‌داواكاری خۆمان بێنینه‌وه عێراق، كه ئێستا هاتووه‌ته‌وه.
كاتێك ئه‌مریكا هه‌ستی كرد هێزی داعش لاواز ده‌بێت به‌وپێیه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌رهه‌ڵستی و مقاوه‌مه‌یان دژی داعش زیادبوو، ئه‌مریكاش هاته‌وه ناو مه‌یدان و خۆی كرد به‌شه‌ریكی روسیا. ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت بوونی ئێران گرنگه له‌عێراقدا واتا زه‌مانێك ده‌وترا ئێراق كه‌وتووه‌ته ژێر نفوزی ئێران، ئێستا ده‌ڵێن ئێران گرنگه له‌عێراقدا. واتا ئه‌مریكاو روسیا‌و ئێران و توركیا ده‌كرێت بڵێین بوونه‌ته ٤ فاكته‌ری گه‌وره له‌ناوچه‌كه، پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی بابه‌تی كوردی ئێران جوڵه‌ی پێده‌كرێت؟ كه ناكرێت نكۆڵی له‌مافه‌كانی كورد‌و مافی شێواز‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی رێگاكان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كان له‌م قۆناغه‌دا له‌به‌رچاو نه‌گیرێت. ئه‌مه خوێندنه‌وه‌یه‌كی خۆمه به‌گشتی بۆیه زیاتر پێویستی به‌هۆشمه‌ندی و دیقه‌ت هه‌یه له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئێستا كه له‌ناوچه‌كه هه‌یه.
كاتێك داعش له‌فه‌لوجه شكستی هێنا كه زه‌نگی شكستی داعش نزیكده‌بێته‌وه‌و داعش دوو شه‌ڕی گرنگی له‌دوو شوێنی گرنگ، یه‌كێك له‌سوریا له‌ره‌قه‌و حه‌ڵه‌ب كه شكسته‌كانیان نزیكتر بووه‌ته‌وه‌و به‌ره‌و ئازادی موسڵیش هه‌نگاو ده‌نرێت، لێره پرسیار ئه‌وه‌یه وه‌كو چۆن سه‌رده‌مانێك ده‌وترا دوای داگیركردنی موسڵ كه جیاوازه له‌پێش داگیركردنی، ئه‌مڕۆ ده‌بێت پرسیار بكه‌ین دوای وه‌ده‌رنانی داعش له‌موسڵ چی؟؟؟
لێره‌دا دوای موسڵ، توركیا هه‌ستده‌كات له‌ڕابردوودا سیاسه‌تێكی سه‌ركه‌وتووانه‌ی نه‌بووه كه پێشتریش باسمكرد توركیا خه‌ریكبوو هه‌موو جیهان له‌خۆی بكات. دوای ٦ ساڵه له‌تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كه داوای لێبوردن و قه‌ره‌بووشی لێ قبوڵ نه‌ده‌كرد به‌ڵام ئێستا توركیا داوای ئاشتی ده‌كات. توركیا له‌خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی روسیا ئه‌و هه‌موو زیانه‌ی پێگه‌یشت ئاماده‌نه‌بوو داوای لێبوردن بكات، بۆ؟؟؟ چون ئه‌وكات داعش به‌هێزبوو، ئێستاكه‌ش كه لاوازبووه‌و گۆڕانگاری پێش هاتووه، ئه‌ردۆغان ته‌له‌فون ده‌كات و داوای لێبوردن ده‌كات و ئاماده‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌شه بۆ روسیا. كه لێره من پێموایه توركیا ده‌یه‌وێت بێته‌وه ناو یارییه‌كه. لێره‌دا فاكته‌ری یارییه‌كه له‌ناوچه‌كه لای هه‌مووان وه‌ك یه‌ك نییه. له‌عێراق كێشه‌ی كورد‌و شه‌ڕی داعش و په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌كان هه‌یه، له‌سوریاش به‌هه‌مانشێوه، له‌توركیاش به‌هه‌مانشێوه، له‌ئێران ته‌نها كێشه‌ی داعش هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی خۆی. به‌ڵام عێراق و سوریا‌و توركیا له‌ناو خاكی خۆیاندایه‌و داعش شه‌ڕی خۆی بردۆته ناو خاكی توركیا كه به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و هه‌موو قوبانیانه. له‌ئێراندا كێشه‌ی داعش له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێراندایه. من وای ده‌خوێنمه‌وه كه ده‌یانه‌وێت ئێرانیش رابكێشن بۆ كێشه هاوبه‌شه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا‌و سوریا‌و عێراق. ئه‌مه بۆچی؟ به‌خوێندنه‌وه‌ی به‌نده كه ئۆمێد ده‌كه‌م وانه‌بێت ئایا مه‌ترسی ئه‌وه دروست نابێت رێككه‌وتنێكی ئه‌لجه‌زایر ئه‌مڕۆ كه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی نێوان هه‌رچوار وڵات له‌پشت یارییه‌كانی روسیا‌و ئه‌مریكادا نه‌بێت؟ بۆنمونه وه‌كو ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كانی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م كه چۆن هه‌موو خاوه‌ن هێزه‌كان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ناوچه‌كه‌یان دابه‌شكردو كوردستانیان كرد به‌چوار پارچه، ده‌كرێت ئه‌نجامه‌كه‌ی چی بێت؟ ئایا لێره‌ردا كورد ئه‌وكاته‌ی هه‌یه كه به‌شداربێت له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ بۆ پارێزگاریكردن و به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی خۆی یان نا؟
من وای بۆ ده‌چم دوای شه‌ڕی موسڵ و شكستدانی داعش له‌سوریا یاریكه‌ره‌كان هه‌موویان وه‌ك یه‌كن وه‌كو یارییه‌كی تۆپی پێ، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌پێی پنه‌لتی كۆتایی دیاری ده‌كرێت، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی وریایی و شوتی راستی یاریزانه‌كان دیاری ده‌كات، ئایا كورد ده‌توانێت یاریكه‌ری شووت لێده‌ری ئه‌م یارییه‌بێت یان نا؟!
•ئایا راكێشانی ئێران بۆ ناو كایه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كێدایه؟
كایه‌كه به‌ره‌و خولی كۆتایی ده‌ڕوات كه یان با بڵێم نزیكبووه‌ته‌وه له‌كۆتایی، ده‌بێت گوڵی خۆت بهاوێژیت به‌براوه‌یان دۆڕاو، لێره‌دا ئه‌نجامی خولی كۆتایی دیاری ده‌كات له‌به‌رژه‌وه‌ندی كێدایه؟ دیاره كۆماری ئیسلامی ئێرانیش به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌یه‌و پێویستده‌كات كوردیش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بپارێزێت، دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندی تاك و حزبی، هاوپه‌مانییه‌تی و یه‌كڕیزی نێوان خۆی به‌هێز كات، ته‌نها كارتی یان هێزی پارێزگاریكردن له‌مافه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م یه‌كریزییه‌یه‌و ئه‌زموونه‌كانی رابردووی كورد نیشانی داوین و پێیان وتووین بڕۆن له‌ماڵی خۆتان دانیشن. واتا داهاتووی باش و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت به‌یه‌كڕیزی و ته‌بایی ده‌بێت. له‌مێژووی كورد‌دا ئیماره‌ته‌كانی كورد زۆریان كرد دووجار حكومه‌تی كوردی ئیعلان كرا هه‌م له‌مه‌هابادو هه‌م له‌سلێمانی، ئه‌نجامه‌كه‌ی؟؟!! بۆئه‌وه‌ی ئه‌م تاقیكردنه‌وه تاڵه دووپاتنه‌بێته‌وه ده‌بێت زۆر دیقه‌ت بكه‌ین بۆ هه‌نگاوه‌كانی ئێستا. هه‌موو كه‌س به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی.
•له‌دوای شه‌ڕی موسڵ بارودۆخی كورد چۆن ده‌بێت و ئایا وه‌كو ئێستا حسابی بۆ ده‌كرێت؟
پێم باشه‌وه‌كو نازم ده‌باغ رای خۆم بڵێم.. شه‌ڕی موسڵ شه‌ڕێكی سه‌خت و دژوار ده‌بێت كه ناكرێت كورد به‌شدار نه‌بێت، چونكه رێژه‌ی ده‌نگی كورد له‌موسڵ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو بووه. وه‌كو باسمانكرد چۆن له‌قۆناغی داگیركردنی موسڵ بارودۆخه‌كه گۆڕا، دوای رزگاركردنیشی ده‌گۆڕدرێت، كه وامان لێكدایه‌وه داعش په‌لاماری هه‌رێمی كوردستان نادات به‌ڵام په‌لاماری دا. خۆڕاگری و قاره‌مانییه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌و هاوكاری دۆستان و هاوپه‌یمانان شكستی به‌و په‌لاماره هێنا، كه پێموایه‌په‌لاماره‌كه‌یان بۆ له‌ناوبردنی ئه‌زموونی كوردستان و داگیركردنی چاڵه نه‌وتییه‌كانی كوردستان بوو و نزیكبوونه‌وه‌ی داعش له‌سنووره‌كانی ئێران. به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه گۆڕانكارییه‌كی ته‌واو به‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه هاتووه‌و قۆناغێكی تازه هاتووه‌ته كایه‌وه به به‌شداری چالاكانه‌ی روسیا‌و ئه‌مریكاو وڵاتانی ده‌ره‌وه.
ئه‌مریكاو روسیا له‌هه‌ر شوێنێك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان دابین كرابێت ده‌ستبه‌رداری كه‌ره‌سته‌كان بوون كه هاوكارییان بوون، نمونه كۆماری مه‌هاباد، یان شۆڕشه‌كانی كورد، یان شه‌ڕی ئێران و عێراق و عێراق له ٢٠٠٣. كه‌واته لێره ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد كه پێشتر له‌وتارێكدا له ١٥/١٠/٢٠١٤ له‌كوردستانی نوێ باسمكرد كه ئایا كورد ده‌توانێت له‌هه‌ڵه‌كانی دوژمن سوود ببینێت، كه زۆرجار بینیویه‌تی، به‌ڵام ئه‌مجاره ترسم له‌وه‌یه كه دوژمنه‌كانی ئێمه سوود له‌هه‌ڵه‌كانی ئێمه ببینن، هه‌ڵه‌كانی ئێمه چییه؟ بارودۆخی ئێستا هه‌رێم و ناته‌بایی و یه‌كنه‌گرتوویی سیاسی.
هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه هه‌موو سه‌ركرده‌كان ده‌یكه‌ن، كه به‌داخه‌وه شێوازی ئیشكردنمان له‌ناو هێزه سیاسییه ئه‌ساسییه‌كان بێ متمانه‌یی پێوه دیاره ته‌نانه‌ت له‌ناو كه‌سایه‌تییه‌كانی یه‌ك حزب و لایه‌نیشدا. له‌ناو لایه‌نێكی سیاسی‌دا كه‌سێك به‌رپرسه ناوێرێت كورسییه‌كه‌ی خۆی به‌جێبێڵێت چونكه پێیوایه له‌مه‌ودوا كه‌س حه‌سێبی بۆ ناكات و ته‌نانه‌ت زه‌ربه‌شی لێده‌ده‌ن.
بۆیه پێویسته ئه‌م متمانه له‌ناو یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان دروستبێت كه مه‌ترسییان بۆ داهاتووی یه‌كتری نه‌بێت وه‌كو وڵاتانی رۆژئاوایی، بارودۆخه‌كه ده‌گۆڕدرێت و ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان له‌سه‌رووی هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دیكه‌وه بێت. كاتێك له‌رۆژئاوا لایه‌نه‌كان حوكم ده‌ستاوده‌ست ده‌كه‌ن رێز له‌یه‌كترو به‌رنامه‌و پلانی یه‌كتر ده‌گرن.
ده‌كرێت له‌هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌رنامه‌ی به‌ره‌ی كوردستانیی كه هاوڕا بووین و هاوكاریمان كرد بۆ دروستكردنی قه‌واره‌ی سیاسی هاوبه‌ش و ڕاپه‌ڕین و حكومه‌تی كوردستانی لێكه‌وته‌وه، خۆ ئه‌وكاته‌ش كه‌متر له‌گه‌ڵ یه‌ك شه‌ڕمان نه‌كردبوو، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رژمێری بكرێت ئه‌وه‌نده له‌شه‌ڕه ناوخۆییه‌كان له‌یه‌كترمان كوشت وه ئه‌وه‌نده له‌شه‌ڕێ دوژمنی سه‌رسه‌ختمان كه به‌عس بووه لێمان نه‌كوژراوه. ئه‌ێ بۆ ئێستا ناكرێت؟ چونكه ئێستا به‌رژه‌وه‌ندی له‌گۆڕدایه‌و هه‌ركه‌سه‌و ده‌یه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی زیاتر بپارێزێت، به‌ڵام نرخی ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه خوێنی رۆڵه‌كانمانه، نرخی ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه داهاتووی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه. جا له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان خه‌ڵك به‌كوشت ده‌ده‌یت بۆچی؟ ئه‌گه‌ڕ بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه ده‌بێت ستراتیژی هاوبه‌شمان ببێت له‌ڕێگای ئاشتی و وتووێژ‌و له‌پرۆسه‌ی دیموكراسیدا بتوانین ئێمه ئه‌و مافانه ره‌چاو بكه‌ین، به‌شه‌هیدكردن و به‌كوشتدانی چه‌ند رۆڵه‌یه‌ك و سوتاندنی چه‌ند دێهاتێك یان چه‌ند باره‌گایه‌ك له‌هه‌رێمی كوردستان تۆ نا‌توانیت ئه‌و مافانه به‌ده‌ستبێنیت، بۆیه من پێموایه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ده‌بێت به‌وردبینی ببێته یاریزانێكی باش بۆئه‌وه‌ی به‌شی هه‌بێت له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئه‌گینا زیانی گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت و جارێكی دیكه ئێمه سوود له‌هه‌ڵه‌كانی دوژمن وه‌رده‌گرین.
•داهاتوو چۆن ده‌بینن بۆ كورد؟
من تائێستا بێ‌هیوا نیم، له‌به‌ر چی؟ هیوا ده‌كه‌م سه‌ركرده‌كانمان ئه‌وه‌نده بیرتیژترن كه ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ستی پێده‌كه‌ین ئه‌وان به‌كرده‌وه هه‌نگاویان بۆ نابێت. ئه‌وه‌ی هه‌مانه له‌به‌ره‌ی كوردستانی كه ئاكامێكی باشی هه‌بوو و له‌شه‌ڕو مڵملانێكانیشدا كه ئاكامی خراپی هه‌بوو و ئه‌مڕۆكه‌ش له‌كارخستنی په‌رله‌مان و ئیفلیجكردنی حكومه‌ت پێویستده‌كات سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد‌و لایه‌نه‌كان وردتربن بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌كی راست و دروست. له‌رابردوودا له ١٩٨٤ له‌سورداش جه‌نابی مام جه‌لال بانگه‌وازی ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی راگه‌یاند، ئه‌مه یه‌ك لایه‌نه بوو له‌كاتێكدا كاك مه‌سعودو خوالێخۆشبوو ره‌سوڵ مامه‌ندو سه‌ركرده‌كانی تر، به‌ده‌نگ بانگهێشتنه‌كه هاتن و به‌رنامه‌ی ئاشته‌وایی گشتی به‌رهه‌مه‌كه‌ی دروستكردنی به‌ره‌ی كوردستانی و راپه‌ڕین و حكومه‌ت بوو، واتا چه‌پڵه به‌یه‌ك ده‌ست لێ‌نادرێت و هه‌موو داخوازییه‌كانیش وه‌كو خۆی جێبه‌جێ ناكرێت، پێویستی به‌لێبورده‌یی هه‌یه له‌داخوازییه‌كان و له‌ده‌سه‌ڵاته‌كان. داواكارین نوخبه‌ی سیاسی بۆ نوسینی پرۆژه‌یه‌كی ئاشته‌وایی گشتی هه‌نگاوبنێت كه ده‌توانین باری ئێستامان له‌سه‌ر رۆشنایی رابردوو بگۆڕین و پێشبینی داهاتووشمان له‌سه‌ر رۆشنایی ئێستا دیاری بكه‌ین. ئۆمێدی سیاسه‌ته راست و دروست له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و مافه‌كانی گه‌لی كورد له‌هه‌ر شوێنێكدا بێت ده‌خوازین.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19