riklam

هاووڵاتیه‌كی كورد ماوه‌ی 22 ساڵه‌ نه‌خه‌وتووه‌

چاوپێکەوتن 11:30 AM - 2016-06-04
.

.

هاووڵاتی سه‌لاحه‌دین ئه‌مین كه‌دانیشتووی شارۆچكه‌ی ته‌ق ته‌قه‌ و پیشه‌ی كوتاڵ فرۆشییه‌ له‌و شارۆچكه‌یه‌، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، ماوه‌ی 22 ساڵه‌ نه‌خه‌وتووه‌.

ئه‌و هاووڵاتییه‌ هۆكاری نه‌خه‌وتنه‌كه‌شی له‌و ماوه‌ دوورو درێژه‌دا بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌له‌ ساڵی 1994 توشی روداوێك بووه‌و سه‌ری ئازاری پێگه‌یشتووه‌، له‌دوای رووداوه‌كه‌ش سه‌ردانی چه‌ندین دكتۆری كردووه‌، به‌ڵام تائێستا چاره‌سه‌رێكی گونجاوی بۆ نه‌خه‌وتنه‌كه‌ی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ رێگه‌ی PUKmedia وه‌ داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی بكه‌ن، وه‌ك خۆشی ده‌ڵێت، چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی له‌وڵاتی هندستان هه‌یه‌، به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه‌ له‌ئێستادا زۆر بیره‌وه‌ری له‌بیرچوه‌ته‌وه‌.



PUKmedia كاوه‌ عبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket