شێخ جه‌مال.. ده‌نگ و یاده‌وه‌ریی لای هه‌مووان هه‌یه
ئەدەب وهونەر 10:35 PM - 2016-04-29.
شێخ جه‌مال به‌رله‌وه‌ی رووخساری ببینین، ده‌نگیمان بیست و بووه هاوڕێی هه‌موومان. ده‌نگی و خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵ و چالاكی و وتاره به‌گوڕوتینه‌كانی هێشتا وه‌ك یاده‌وه‌رییه‌كی شیرین لای زۆربه‌مان ماوه. ئه‌و كوڕی رۆژه سه‌خته‌كانی خه‌بات و پیشه سه‌خته‌كه‌ی راگه‌یاندن بوو.
سنوری خه‌ونه‌كانی شێخ جه‌مال به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاو به‌و ده‌نگه به‌سۆزو هێمنه‌ی خۆیه‌وه چه‌ند گۆرانییه‌كی كه‌می تۆماركرد‌و له‌وبواره‌شدا لێهاتوویی خۆی سه‌لماند. ئه‌و به‌عه‌شقه‌وه گۆرانی ده‌چڕی و وه‌ك زاهیدێك له‌دنیای زاتی خۆیدا نقوم ده‌بوو. به‌ڵام ئاڕاسته‌كانی ره‌وتی ژیان و هه‌لومه‌رجی واقیعی زۆرجار ده‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م خولیا‌و حه‌زی مرۆڤه‌كاندا. ئه‌وه‌تا ئه‌م به‌هره جوانه ماوه‌یه‌كه هه‌م له‌كاری راگه‌یاندن و هه‌م له‌كاری هونه‌ری دووركه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ PUKmedia شێخ جه‌مال بێژه‌رو پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌كانی گه‌له‌كه‌مان وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك ده‌داته‌وه‌و چه‌ند بابه‌تێكی تایبه‌ت به‌ژیانی خۆی ئاشكرا ده‌كات.
سه‌ره‌تا شانۆكار بووه
له‌باره‌ی سه‌ره‌تای كاركردنییه‌وه، شێخ جه‌مال بۆ PUKmedia وتی: سه‌ره‌تا وه‌ك شانۆكارێك له‌ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكاندا له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌ركه‌وتم و هه‌ستم كرد كه ده‌توانم ئه‌وكاره بكه‌م.
پێشمه‌رگایه‌تی كردووه
وتیشی: له‌به‌رئه‌وه‌ی ژیانێكی بێ‌ناز ده‌ژیام، ده‌مویست له‌ڕێگای هونه‌ره‌وه دنیایه‌كی نوێ بۆ خۆم و خه‌ونه‌كانم بنیات بنێم. به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ش كه ته‌مه‌نم له‌گه‌ڵ خه‌می خاك و ئازاری نیشتماندا هه‌ڵده‌كشا، چیتر هه‌ستم ده‌كرد بوونم له‌شاخداو وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك گرنگتره له‌وه‌ی له‌شاردا بمێنمه‌وه. هه‌ربۆیه چیام كرده ماڵی خۆم و به‌ئومێدی هه‌ڵاتنی خۆری ئازادییه‌وه له‌سبه‌ینێ ده‌مڕوانی.
چۆن هاتووه‌ته بواری راگه‌یاندن؟
سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی بۆناو دنیای راگه‌یاندن: شێخ جه‌مال وتی: كۆتایی ساڵی ١٩٨٧ به‌بڕیاری ده‌زگای راگه‌یاندن و مه‌ڵبه‌ند چوومه ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان. هه‌روه‌ها ساڵی ١٩٩٣ دوای راپه‌ڕین له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان له‌وێش بوومه بێژه‌ر.
خولیای بێژه‌ری بووه
له‌باره‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا زه‌حمه‌ت بووه بێژه‌ری بكات، وتی: راسته، بێگومان ئه‌وكات و سه‌رده‌مه بێژه‌ری له‌ڕاگه‌یاندنی كوردیدا كارێكی زۆر ده‌گمه‌ن بوو، به‌ڵام خولیایه‌كی خۆم بوو، هه‌روه‌ها به‌هۆی كاری بێژه‌ریشه‌وه ژیانم له‌پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه بووه راگه‌یاندنكار.
پرۆفایل:
ساڵی 1964 له‌شاری هه‌ڵه‌بجه له‌خێزانێكی زۆر هه‌ژار له‌دایكبووم.
سالی 1970_1971 خراومه‌ته (میتم) واته (خانه‌ی هه‌تیوان) له‌شاری سلێمانی و هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ش خراومه‌ته به‌ر خوێندن له‌قوتابخانه‌ی شێخ مه‌حمود.
ساڵی 1975 ئاواره‌ی ئێران بووین.
ساڵی 1977 په‌یوه‌ندیم كردووه به‌ڕێكخستنی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانه‌وه.
ساڵی 1979 چووم بۆ پێشمه‌رگایه‌تی، به‌ڵام له‌به‌ر كه‌م ته‌مه‌نی ناردمیانه‌وه.
له‌كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا دایكی ئازیز‌و 22 كه‌س له‌بنه‌ماڵه‌كه‌مان شه‌هیدبوون.
له‌شارو له‌شاخیش له‌چه‌ندین چالاكی هونه‌ریدا به‌شداریم كردووه.
ساڵی 1981 بوومه‌ته پێشمه‌رگه.
PUKmedia ئا/ كۆچه‌ر عومه‌ر
هەواڵی زیاتر
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22