زمناكۆ له‌فێستیڤاڵی فه‌جره
ئەدەب وهونەر 07:54 PM - 2016-04-20.
زمناكۆ" سه‌باره‌ت به ھه‌ڵه‌بجه له‌فێستیڤاڵی جیھانی فیلمی فه‌جر نمایش ده‌كرێت
فیلمی دیكۆمێنتاریی "زمناكۆ" له ده‌رھێنانی "مێھدی قوربانپوور" سه‌باره‌ت به كاره‌ساتی ده‌ڵته‌زێنی ھه‌ڵه‌بجه به‌شداریی له فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فه‌جر ده‌كات.
فیلمی دیكۆمێنتاریی "زمناكۆ" Zemnaco له ده‌رھێنانی سینه‌ماكاری ئێرانی "مێھدی قوربانپوور" و له به‌رھه‌مھێنانی "محه‌مه‌د شه‌كیبانیا" له نوێترین به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا سه‌باره‌ت به كاره‌ساتی ده‌ڵته‌زێنی بۆردوومانی كیمیابارانی شاری ھه‌ڵه‌بجه به ده‌ستی ڕژێمی سه‌دام له چه‌ندین سانسی جیاوازدا له به‌شی "نمایشی تایبه‌ت" واته چاوخشاندنێك به فیلمه دیكۆمێنتارییه‌كانی جیھان له سی و چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فه‌جر له كۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی په‌ردیسی چارسووی شاری تاران ده‌چێته سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان.
چیرۆكی ئه‌م فیلمه دیكۆمێنتارییه سه‌باره‌ت به ژیانی كوڕه كوردیی ھه‌ڵه‌بجه‌یی زمناكۆیه كه له ڕۆژی بۆردوومانی كیمیابارانی شاری ھه‌ڵه‌بجه‌دا له دایكی جوێی ده‌بێته‌وه و پاش 22 ساڵ تێپه‌ڕكردنیی ژیان له ئێران، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زێدیی باب و باپیرانی له شاری ھه‌ڵه‌بجه له ھه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م فیلمانه‌ی دیكه كه له به‌شی "نمایشی تایبه‌ت" واته چاوخشاندنێك به فیلمه دیكۆمێنتارییه‌كانی جیھان نمایش ده‌كرێن بریتین له: فیلمی "سه‌ھۆڵ و ئاسمان" Ice and the Sky له ده‌رھێنانی "لوك ژاكه" له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، فیلمی "ژیای یه‌شم له پاكانت" Hpakant Jade Life له ده‌رھێنانی "لی یوونگ چائۆ" له وڵاتی چین، فیلمی "بون به‌ست" Deadlock له ده‌رھێنانی "ھارۆتیۆن خاچاتۆریان" و "ھایك ئیسرائیلیان" له وڵاتی ئه‌رمه‌نیستان، فیلمی "خه‌ونی به‌ره‌به‌یان" Starless Dreams له ده‌رھێنانی "مێھرداد ئۆسكویی" له وڵاتی ئێران، فیلمی له ده‌رھێنانی ""، فیلمی "ژیا ژانن كه ـ پیاوێك له فه‌ن یانگ" Jia Zhang-ke, A Guy from Fenyang له ده‌رھێنانی "واڵتێر سالس" له وڵاتی بڕازیل، فیلمی "رۆشیما" Roshmia له ده‌رھێنانی "سه‌لیم ئه‌بووجه‌مه‌ل" له وڵاتاتی ئیماڕات، فه‌له‌ستین، قه‌ته‌ر، لوبنان و سووریا، فیلمی "پرد" Bridge له ده‌رھێنانی "ئه‌میر حوسێن نه‌ورۆزی" له وڵاتی ئێران، فیلمی "فڕانفۆنیكا" Francofonia له ده‌رھێنانی "ئێلێكساندێر سۆكۆرۆف" له وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا، ھۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا، فیلمی "ڕووداوه‌كانی سینه‌ما كاڕێڵی زه‌مان" Film Adventurer Karel Zeman له ده‌رھێنانی "توومسا ھۆدێن" له وڵاتانی كۆماری چێك، فه‌ڕه‌نسا، ژاپۆن و به‌ریتانیا، فیلمی "شه‌پۆلی نوێی" New Wave له ده‌رھێنانی "ئه‌حمه‌د تالیبی نیژاد" له وڵاتی ئێران، فیلمی "زه‌ماوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌وین له كابۆل" Love Marriage in Kabul له ده‌رھێنانی "ئه‌مین په‌له‌نگی" له وڵاتی ئوستوڕاڵیا و ئه‌فغانیستان، فیلمی "سنووری خه‌یاڵی" Imaginary Border له ده‌رھێنانی "عه‌لیڕه‌زا غه‌نی" له وڵاتی ئێران، فیلمی "ژه‌نیاران زبڵه‌كان" Landfill Harmonic له ده‌رھێنانی "بێرد ئۆلگورد" و "براھام تونسلی" له وڵاتانیئه‌مه‌ریكا و پاڕاگوایه.
فیلمی دیكۆمێنتاریی "زمناكۆ" له یه‌كه‌مین به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تیی خۆیدا به ئاماده‌بوونی "زمناكۆ محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د" و ستافی ئاماده‌كردنی فیلمه‌كه له به‌شی پێشبڕكێی نه‌ته‌وه‌یی نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "سینه‌ما حه‌قیقه‌ت" له سینه‌ماكانی سپێده و فه‌له‌ستینی شاری تاران له وڵاتی ئێران نمایشكرا و توانی خه‌ڵاتی ته‌ندیسی باشترین فیلمی ئه‌م فیستیڤاڵه گرینگه‌ی فیلمی دیكۆمێنتی به‌ده‌ستبێنێت.
ئه‌م فیلمه كوردییه له درێژه‌دا له حه‌ڤده‌یه‌مین خولی جه‌ژنی ماڵی سینه‌مای ئێران به‌شداریی كرد و توانی خه‌ڵاتی ته‌ندیسی باشترین فیلمی ئه‌م ڕووداوه گرینگه‌ی سینه‌مای ئێرانیش به‌ده‌ستبێنێت.
"زمناكۆ" له دوایین به‌شداریی خۆیدا له به‌شی فیلمه دیكۆمێنتارییه‌كانی سی و چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی فه‌جر له شاری تاران نمایشكرا و ڕێزی لێ‌گیرا.
ئه‌م فیلمه كوردییه مانگی ڕابردوو له‌سه‌ر داوای "محه‌مه‌د عه‌بدوالوه‌ھاب" پارێزگاریی ھه‌ڵه‌بجه و له ساڵڕۆژی كاره‌ساتی دڵته‌زێنی بۆردوومانی كیمیابارانی شاری ھه‌ڵه‌بجه به‌ده‌ستی ڕژێمی به‌عس و به ئاماده‌بوونی كه‌سایه‌تییه‌كانی فه‌ھه‌نگی و ھونه‌ری، ستافی ئاماده‌كردنی فیلمه‌كه و ھه‌روه‌ھا خه‌ڵكی شاری ھه‌ڵه‌بجه، به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ریی شه‌ھیدانی ھه‌ڵه‌بجه له مێنۆمێنتی شه‌ھیدانی ئه‌م شاره نمایشكرا.
سی و چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فه‌جر به به‌شداریی به‌رھه‌می سینه‌ماكارانی كورد و سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان له چه‌ندین به‌شی جیاواز له ڕۆژانی 20 تا 25ی ئه‌پرێلی 2016 له كۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی په‌ردیسی چارسووی شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنی گشتیی سی و چواره‌مین فێستیڤاڵی جیھانی فیلمی فه‌جر.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27 -
خانمی یەکەمی عیراق چوار ئۆتۆمبیلی بەخشییە ماڵی بەساڵاچوان و خانەکانی منداڵانی سلێمانی
07:00 PM - 2024-03-26
ئەمانەش ببینە
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27