riklam

هاوڕێ تۆفیق: بێژه‌ری هه‌ندێك له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ژیانت لێده‌سێنێت

ئەدەب وهونەر 10:16 AM - 2016-04-16
.

.

هاوڕێ تۆفیق ئه‌و بێژه‌ره‌ی ده‌زگای میدیایی كوردساته‌ كه‌ ‎زۆربه‌ی شه‌وان له‌ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی هه‌واڵه‌كانه‌وه‌ ده‌بێته‌ میوانی ماڵه‌كانمان. له‌دیمانه‌یه‌كی PUKmedia دا چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ژیانی و كاره‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو.

پرۆفایلی هاوڕێ تۆفیق
هاوڕێ تۆفیق محه‌مه‌د، له‌دایكبووی ساڵی 1978ـه‌و له‌ساڵی 2002 خێزانی پێكهێناوه‌و خاوه‌نی كچێكه‌. ده‌رچووی په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی به‌شی راگه‌یاندنه‌.

ماوه‌ی 20 ساڵه‌ كاری راگه‌یاندن ده‌كات
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌كه‌یه‌وه‌ له‌بواری راگه‌یاندن كارده‌كات؟ هاوڕێ تۆفیق بۆ PUKmedia وتی: زیاتر له‌ بیست ساڵه‌ كاری راگه‌یاندن ده‌كه‌م، پێشتر له‌هه‌ریه‌ك له‌ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان وه‌ك بێژه‌رو مۆنتێر كارمكردووه‌و دواتریش له‌ سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان وه‌ك بێژه‌ر كارمكردووه‌. ئێستاش له‌ده‌زگای میدیای كوردسات وه‌ك بێژه‌ری هه‌واڵ و بێژه‌ری به‌رنامه‌ی سیاسی كارده‌كه‌م.

له‌م بوارانه‌دا كاریكردووه‌
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌ چ بوارێكی راگه‌یاندن كاریكردووه‌؟ وتی: له‌بواره‌كانی بێژه‌ری، هه‌واڵسازی، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، مۆنتێری كارمكردووه‌.

راگه‌یاندن حه‌زو خولیایه‌
له‌باره‌ی حه‌زی بۆ بواری راگه‌یاندن هاوڕێ تۆفیق وتی: راگه‌یاندن حه‌زو خولیایه‌، گه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ نه‌بن ناتوانیت ببیته‌ میدیاكارێكی سه‌ركه‌وتوو. منیش حه‌زو خولیایه‌كی زۆرم بۆ كاره‌كه‌م هه‌یه‌، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی كاره‌كه‌م جێده‌هێڵم بۆ بینه‌ر.

بێژه‌ری هه‌ندێك له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ژیانت لێده‌ستێنێت
ده‌رباره‌ی كاره‌كه‌شی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ كاری بێژه‌ری هه‌ندێك له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ژیانت لێده‌ستێنێت و هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی جیاوازیشت له‌نێو خه‌ڵك پێده‌به‌خشێت.

PUKmedia ئا/ كۆچه‌ر عومه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket