باجی له‌دایكبوونیان له‌جه‌زیره به‌هه‌ڵگیرسانی ئاگر له‌ئه‌نقه‌ره ده‌ده‌ن
چاوپێکەوتن 02:43 PM - 2016-03-16.
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا ئه‌حمه‌د ئاڵتان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه "بۆچی ده‌بێت خه‌ڵكی باجی له‌دایكبوونیان له‌جه‌زیره، به‌سوتان له‌ژێرزه‌مینه‌كانداو هه‌ڵگیرسانی ئاگر له‌ئه‌نقه‌ره بده‌ن؟" راشیگه‌یاندووه كه هه‌موو جارێك هه‌مان شت دووباره ده‌بێته‌وه، ده‌پرسم "ئه‌و مرۆڤانه كێ بوون؟ "كێ بوون ئه‌وانه‌ی بۆ مردووه‌كانیان داخمان ده‌كێشا، فرمێسكمان بۆیان رشت، ئه‌و مرۆڤانه‌ی داخه‌كانیانمان وه‌ك كارێكی پیرۆز به‌شده‌كرد له‌گه‌ڵیان؟"
ئه‌و بێ تاوانانه كێ بوون؟
كێ بوون ئه‌وانه‌ی باجی گوناهه‌كانی خه‌ڵكانێكی تریان به‌بیستنی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك و سوتان و له‌ناوچوون له‌ناو بڵێسه‌ی ئاگر ده‌دا؟
كێ بوون ئه‌و كه‌سانه؟
كێ بوون ئه‌و كه‌سانه‌ی لیستی ناوه‌كانیان له‌پاش چه‌ند رۆژێك بڵاوده‌كرێنه‌وه‌و جگه له‌كه‌سوكاره‌كانیان له‌بیری هیچ كه‌سێكی تردا بیره‌وه‌ری به‌جێناهێڵن؟
نازانم كێ بوون به‌ڵام منیش وه‌ك هه‌موو كه‌س ده‌توانم پێشبینی بكه‌م، زۆربه‌یان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به‌بڕێك پاره‌ی كه‌مه‌وه له‌هه‌فته بازاڕه‌كاندا ده‌سوڕانه‌وه، هه‌ندێكیان ئه‌و گه‌نجانه بوون كه نۆبه‌ی بازاڕیان ده‌گرت، فه‌رمانبه‌ره‌كانیشی لێبوون به‌ڕای من.
له‌وانه‌یه هیلاك بووبن
به‌دۆزینه‌وه‌ی جێگه‌یه‌كی دانیشتن له‌ناو پاسه‌كه‌دا دڵخۆشبوون و سه‌ریان نابوو به‌جامی پاسه‌كه‌وه‌و باڵی خه‌یاڵیان رۆیشتبوو بۆلای ئه‌و كیژه شۆخه‌ی یان ئه‌و كوڕه لاوه‌ی له‌ناو بازاڕه‌كه‌دا نیگایان گۆڕیبووه‌وه.
به‌و هیلاكییه مردن
تاكه گوناهیان ژیانیان بوو له‌پایته‌ختی وڵاتێكی نوقمبوو له‌گه‌نده‌ڵی.
گه‌ر له‌وڵاتێكی تردا ژیانیان به‌سه‌رببردایه له‌وانه‌بوو به‌دانیشتن به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی، به‌ده‌م خواردنی پرته‌قاڵێكه‌وه باسی پلانه‌كانیان بۆ رۆژی داهاتوو ده‌كرد.
ئه‌م مرۆڤانه بۆ مردن؟
بۆ ئه‌مان بوونه قوربانی سێهه‌مین بۆمب كه له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا له‌پایته‌ختی ئه‌م وڵاته ته‌قییه‌وه؟
بۆچی خه‌ڵكی باجی له‌دایكبوونیان له‌م وڵاته، له‌باشوری شاری جه‌زیره به‌سوتان له‌ژێرزه‌مینه‌كانداو له‌ئه‌نقه‌ره به‌هه‌ڵگیرسانی ئاگر ده‌ده‌ن؟
ئێستا له‌ته‌له‌فزیۆن و رۆژنامه‌كاندا قسه‌گه‌لێكی زۆر ده‌بیستن كه كه‌مێكیان راستییه‌كان به‌ئێوه ده‌ڵێن. راستی هێنده ساده، پڕوپوچ و توڕه‌كه‌ره له‌وتنیان به‌ئێوه ده‌ترسن. ده‌ترسن له‌ئاشكرابوونی راستییه‌كان له‌لاتان. هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه به‌هۆی كه‌سێكه‌وه "كه په‌یڕه‌وی ده‌ستور نابێت، ده‌ستوری پارچه‌پارچه كردووه، كه‌سێكه ده‌یه‌وێت هه‌موو ژیانی له‌سه‌رووی ده‌ستوره‌وه به‌ڕێبكات" مردن. هه‌روه‌ها ده‌شمرن.
ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ئاشكرا ده‌ڵێت "ده‌ستوور په‌یڕه‌و ناكه‌م" و به‌دادگاكانیشی ده‌ڵێت "ده‌ستوور په‌یڕه‌ونه‌كه‌ن"، تا ئه‌وكاته‌ی فه‌رمانڕه‌وای هێزی تاكه‌كه‌سی "دوور له‌ده‌ستور" له‌ده‌ست ئه‌ردۆغاندا به‌رده‌وامبێت ئه‌م ئازار‌و كوشتارانه به‌كۆتایی نایه‌ن.
به‌هۆی هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێبوونی ویستی مانه‌وه‌ی (ئا كه په) له‌هێزی تاكه‌كه‌سی، هه‌موو ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌ت به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی یاسا راماڵ ده‌كرێن.
پۆلیس، ده‌ستگای هه‌واڵگری، دادگا بۆ پاراستنی هێزێكی تاكه‌كه‌سی "دوور له‌یاسا"ی كه‌سێكه‌وه بنیاتنراون، هێنده سه‌رقاڵن به‌جێبه‌جێكردنی "دوژمنداریه‌تی" و"رق و كینه‌و توڕه‌ییه" تایبه‌تییه‌كانی ئه‌ردۆغانه‌وه هێزیان تێدا نه‌مابوو رێگری له‌سێ ته‌قینه‌وه بكه‌ن له‌پایته‌ختی وڵات‌دا له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا.
تاكه سه‌رقاڵییان ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسان و ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به "پارالێل" ناویان ده‌به‌ن و سه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌تن. كه‌سانێكی وه‌هایان به‌كادیران و به‌ڕێوه‌به‌رانی وڵات دانه‌نا كه كاره‌كانیان به‌ڕێكوپێكی و به‌پێی یاسا ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵكو كه‌سانێكیان له‌هاوڕێیانی خۆیان داناوه كه هێزی "دوور له‌یاسای" تاكه‌كه‌سێك بپارێزن.
ئه‌وان پیاوانی ئه‌ردۆغانن نه‌ك پیاوانی حكومه‌ت. كاتێك ئه‌ردۆغان په‌یڕه‌و به‌یاساكان نابێت، پیاوه‌كانیشی به‌یاساو ده‌ستوور په‌یڕه‌و نابن، ئه‌وا ده‌وڵه‌تێكی "بێ یاسا" دێته مه‌یدانه‌وه.
هه‌موو سیاسه‌تێكیان به‌شێوه‌یه‌ك بنیاتده‌نێن كه رژێمێكی هێزی فه‌رمانڕه‌وای تاكه‌كه‌سی "دوور له‌ده‌ستوری" ئه‌ردۆغان، بۆ هه‌تاهه‌تایه به‌رده‌وامبێت.
ئه‌ردۆغان كه‌سێكه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی به‌سه‌رۆكی كۆمار هه‌ڵبژێردراوه، وا پێویستده‌كات له‌دوای ته‌واوبوونی ئه‌م كاتی سه‌رۆكایه‌تیه‌ی بۆ پرسگه‌لێكی زۆر له‌به‌رده‌م دادگادا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ترس و دڵه‌ڕاوكێی ئه‌ردۆغانه. ئه‌ویش سه‌رقاڵه به‌داڕشتنی پلانێك كه هه‌رگیز خۆی نه‌كه‌وێته ریزی ئۆپۆزسیۆن و بۆ هه‌میشه تاكه هێزی ده‌سه‌ڵات بێت له‌وڵاتدا.
بۆچی تا 7ی حوزه‌یران ئارامی باڵی به‌سه‌ر وڵات‌دا كێشابوو، به‌ڵام له‌دوای له‌ده‌ستچوونی ده‌نگه‌كانی (ئاكه‌په) له 7ی حوزه‌یران جه‌نگی دژ به‌كورد ده‌ستیپێكرد؟
بۆچی له‌ناوچه كوردییه‌كاندا شه‌ڕی ناوخۆ هه‌یه، بۆ له‌و ناوچانه مرۆڤه‌كان ده‌كوژرێن، گه‌ڕه‌كه‌كان خاپوور ده‌كرێن؟
بۆ ئه‌وه‌ی (هه‌ده‌په) و (مه‌هه‌په) له‌ژێر هێڵی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مان به‌جێبمێنن و سیستمی وڵات بگۆڕێت و سه‌رۆكایه‌تیه‌كی هه‌تاهه‌تایی بۆ ئه‌ردۆغان جێبه‌جێبكرێت، رێبگیریت له‌لێپێچینه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ تاوانه‌كانی له‌به‌رده‌م دادگادا.
به به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌لایه‌ن تاكه‌كه‌سێكه‌وه كه ده‌ستوور دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كانی ده‌وه‌ستێته‌وه- وڵات بوو به جه‌هه‌نه‌م.
چه‌ندینجار وتومه‌و ده‌یڵێمه‌وه "تاكو هێزی فه‌رمانڕه‌وای تاكه‌كه‌سی دوور له‌یاسای ئه‌ردۆغان به‌رده‌وامبێت، له‌م وڵاته‌دا بۆ یه‌ك رۆژیش ئارامی و خۆشی نابینین".
كادیرانی ده‌وڵه‌ت "به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور هه‌ڵخلیسكاون" و له‌وڵاتێكدا كه پڕبێت له‌و كه‌سانه‌ی كه ترسێكی زۆریان هه‌بێت له‌وه‌ی رۆژێك ده‌بێت باجی تاوانه‌كانیان بده‌ن خۆشی و ئاسایشی تێدا نابێت.
دوژمنایه‌تی، توندوتیژی، ناداتپه‌روه‌ری، نایاسایی، مردن، تا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته رێگری لێنه‌كات به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێویسته په‌رله‌مان بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م حاڵه‌تی "دووربوون له‌یاساو ده‌ستوور" هه‌نگاوبنێن، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاوفیكرو نزیكن له‌ئه‌ردۆغانه‌وه رێگری له‌مه ده‌كه‌ن.
هیچ نه‌بێت پێویسته ئۆپۆزسیۆن ئه‌م هه‌نگاوه بنێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توانایان هه‌یه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه دوورن له‌یاساو ده‌ستوور بوه‌ستێنن و نایانوه‌ستێنن، هاوبه‌شن له‌به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م مردنانه.
بێگومان میدیای "هاوبه‌ش له‌تاوان"یش هه‌یه، ته‌نانه‌ت وتنی میدیا پێیان قێزه‌ونه، ئه‌وان هاوبه‌شی پڕوپاگه‌نده‌ی رژێمێكی "نا یاسایین". كاری ئه‌وان شاردنه‌وه‌ی راستیه‌كانه له‌هاووڵاتیان به‌شاردنه‌وه‌ی هه‌موو تاوان و هه‌ڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات، به‌هه‌میشه تاوانباركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوڕانین له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و (ئا كه په). ئه‌گه‌ر بێت‌و راستیه‌كان بنوسن، هه‌مووان ده‌كه‌ونه جوڵه‌و زۆر له‌سیاسه‌تمه‌داران ده‌كه‌ن كه ئه‌م رژێمه "نایاساییه بوه‌ستێنرێت". له‌به‌ر ئه‌مه راستیه‌كان ده‌شارنه‌وه.
ده‌ركردنی رۆژنامه‌كان بۆ نوسینی راستییه‌كان نیه، به‌ڵكو به‌ده‌ركردنی رۆژنامه‌كان راستییه‌كان ده‌شارنه‌وه‌و بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ته‌له‌فزیۆنه‌كان بونیاتده‌نێن. ئه‌و میدیایانه‌ی ئه‌م راستیانه ده‌شارنه‌وه، ئه‌وانیش به‌رپرسیارن به‌رامبه‌ر ئه‌م مردنانه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك له‌میدیاكان له‌ترسا ئه‌مكارانه ده‌كه‌ن، بێگومان كه‌سانێك هه‌ن هه‌روه‌كو هه‌موو كاتێك كه هه‌بوون به‌ژێر ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵات پرۆگرامی ته‌له‌فزیۆنی ده‌كه‌ن و به‌نوسینی مه‌قاله له‌ڕۆژنامه‌كان هه‌بوونی خۆیان ده‌پاڕێزن و نزیكبونیان له‌ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌سه‌لمێنن.
ئه‌و خشۆكه داماوانه‌ی شوێنه‌واری ماستاوكردنیان له‌سه‌ر مه‌قاله‌ی رۆژنامه‌كان به‌جێهێشتووه، له‌م وڵاته‌دا به‌هۆی تامه‌زرۆیی كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو میدیا بۆ پاره‌و پول، خه‌ڵكی پێشئه‌وه‌ی راستیه‌كان بزانن ده‌مرن.
خه‌ڵكی زۆرتر ده‌مرن
مردن و ئازار، هه‌تا ئه‌م رژێمه ته‌واو نه‌بێت ته‌واو نابێت
ده‌یبینن
له‌ڕاستیدا ده‌یبینن...
ده‌بینن له‌گه‌ڵ سوتانی شاروچكه كوردیه‌كان. له‌گه‌ل كوشتنی ساواكان. له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌ی سێ بۆمب له‌پایته‌خت له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا. له‌هه‌ر سوچێكی ئه‌نادۆڵدا تابووتی "داپۆشراو به‌ئاڵا" به‌رزده‌كرێنه‌وه ده‌یبینن. به‌ڵام وا بۆتان باسده‌كرێت كه ئه‌وه‌ی ده‌یبینن جیاوازه له‌و شته‌ی بینیوتانه.
هیچ میدیایه‌ك نیه كه بۆتان باسبكات ئه‌وه‌ی بینیوتانه ئه‌و "شته‌یه" كه بینیوتانه، رۆژێك دێت ناچارده‌بن كه خۆتان تێبگه‌ن. هه‌تا ئێوه تێده‌گه‌ن، ئه‌و كچه هیلاكانه‌ی تازه له‌سه‌یران هاتوونه‌ته‌وه، ئه‌و فه‌رمانبه‌ره هیلاكانه‌ی تازه له‌ئیش هاتوونه‌ته‌وه، ئه‌و ساوا پێنج مانگانه، گه‌نجه كورده‌كان، هه‌رزه‌كارانی ئه‌نادۆڵ ده‌مرن.
خه‌ڵكی بۆئه‌وه‌ی بزانێت ئایا كه‌سه ئازیزه‌كانی مردوون یان زیندوون، سه‌یری لێدوانه نیگه‌رانكه‌ره‌كانی تویته‌ره‌كانیان ده‌كات. ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی پیاوێك په‌یڕه‌و به‌یاساكانی ده‌ستوور نابێت، ئه‌وا ئێمه ده‌بێت "ئه‌سفه‌ل و سافلین" بژین، راده‌وه‌ستین و هاووڵاتیه‌كانمان ته‌سلیمی ته‌قینه‌وه پڕگڕه‌كان ده‌كه‌ین.
ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌دایه
http://t24.com.tr/haber/ahmet-altan-burada-dogmanin-bedelini-insanlar-niye-bodrumda-yakilarak-ankarada-tutusarak-oduyor,332008
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ زیندانیان و نه‌خۆشان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24