ئه‌مانه عاشقن یان سیاسی؟
ریپۆرتاژ 10:56 PM - 2016-01-03فۆتۆ/ ئه‌مجه‌د محه‌مه‌د
چوار ده‌نگ (دۆبلێر) كه كه‌سایه‌تی ناو درامای "سه‌رده‌می شكۆمه‌ندی" له‌ده‌زگای میدیایی كوردسات به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن و وێنای ده‌كه‌نه‌وه به كورد، چوار كه‌سایه‌تی پڕ خۆشه‌ویستی نیشتمان و ژن، ئه‌وانیش (رێبه‌ند ئاراس، دیلمان له‌تیف، ئه‌حمه‌د ئاسۆ، هێژا سه‌ید ئه‌حمه‌د) به‌خۆشحاڵیه‌وه وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی PUKmedia ده‌ده‌نه‌وه‌و چه‌ند راستییه‌ك له‌باره‌ی رۆڵه‌كانیانه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن.
* ئه‌م درامایه جیاواز له‌دراماكانی تر ئێوه وه‌ك ده‌نگ به‌شداربوون تێیدا، ئه‌مه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
رێبه‌ند ئاراس: له‌ڕاستیدا له‌ماوه‌ی كردنه‌وه‌ی به‌شی دۆبلاژ له‌ده‌زگای میدیایی كوردسات ته‌نها له یه‌ك كه‌لتووردا درامای دۆبلاژ نه‌كردووه، به‌ڵكو هه‌وڵیداوه له‌گه‌ڵ بارودۆخی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان ئه‌و چیرۆكانه له‌چوارچێوه‌ی درامادا دۆبلاژ بكات كه نزیكن له‌كه‌لتووری خۆمان له‌ڕووی شێوازی ژیانه‌وه، ئه‌م درامایه‌ش وه‌ك هه‌مووان ده‌زانن باسی سه‌رده‌می به‌رهه‌ڵستی پۆڵه‌ندی ده‌كات دژ به‌سیاسه‌تی ئه‌ڵمانیا، ئه‌وان خه‌باتیان كردووه له‌پێناو ئازادی‌دا، ئێمه‌ش له‌كوردستان ساڵانێكی زۆر خوێنمان رشت تا به‌ئازادی گه‌یشتین، بۆیه سه‌ربه‌رزم كه له‌پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ری وادا به‌شداریم كردووه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر باسی سه‌ركه‌وتنیش بكه‌ین، ئه‌وه بینه‌ر بڕیار ده‌دات، به‌ڵام من وه‌ك خۆم هیوای كاری باشتر بۆ به‌شه‌كه‌م ده‌خوازم.
دیلمان له‌تیف حسێن: من به‌شداری كاری زۆرم كردووه كه باسی شۆڕشگێڕی كردووه، به‌ڵام ئه‌مه جیاوازییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌م تا زۆر له‌راپه‌ڕینی گه‌لی كورده‌وه نزیكه، چونكه هه‌ردوولا بریتییه له‌ڕزگاربوون له‌ژێرده‌ستی.
ئه‌حمه‌د ئاسۆ: راسته جیاوازه به‌ڵام وه‌ك كاره‌كانی ترم هه‌وڵی ته‌واومان داوه بگه‌ینه ئاستێكی باشتر، ئه‌مه به‌گشتی وه‌كو هه‌موو ستافه‌كه‌و سه‌رپه‌رشتیاره‌كانی وه‌كو خۆم جیاواز له‌دراما كۆریه‌كان كاره‌كه‌م به‌رجه‌سته كردووه.
هێژا سه‌ید ئه‌حمه‌د: له‌ڕاستیدا ئه‌م درامایه جیاوازبوو بۆ ئێمه، ده‌توانم بڵێم سه‌ركێشیه‌ك بوو بۆ ئێمه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه دراماكه زۆرترین ئه‌كته‌ر به‌شداری تێدا كردووه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه توانیمان به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامی بده‌ین.
* درامایه‌ك پڕ له‌جه‌نگ و توندوتیژی، هه‌ست به‌چی ده‌كه‌ن كاتێك ئه‌و رۆڵه وه‌ك دۆبلێر به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن؟ له‌كاتی دۆبكردندا كێشه‌تان بۆ دروست نابێت؟
رێبه‌ند ئاراس: بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره راسته‌وخۆ باسی ریتمی زمان ده‌كه‌م، به‌وپێیه‌ی سروشتی قسه‌كردن له‌م درامایه‌دا به‌جۆرێكه زۆر خێرایه‌و رووداوه‌كان زۆر خێرا تێپه‌ڕده‌بن، به‌خۆشحاڵییه‌وه توانیومانه كۆنترۆڵی ئه‌م بارودۆخه بكه‌ین، له‌ڕووی توندوتیژیشه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه توندوتیژی ده‌سه‌ڵاتی زۆره‌ملێی تێدا بینراوه، بۆیه هه‌ستێكی نامۆم هه‌یه كاتێك دیمه‌نی سزادانی ئه‌ڵمانیه‌كان ده‌بینم بۆسه‌ر پۆڵه‌ندیه‌كان، وا هه‌ستده‌كه‌م ئێمه‌ش هه‌مان قۆناغمان بینیوه، بۆیه ئه‌وه هه‌ستم بریندار ده‌كات.
دیلمان له‌تیف حسێن: نه‌خێر، وه‌كو ئاماژه‌م پێدا پێشتریش كاری زۆرم كردووه له‌بواری دۆبداو رۆڵه‌كانیش هه‌ندێكجار بریتیبوون له‌كاری توندوتیژی.
ئه‌حمه‌د ئاسۆ: راسته دراماكه باس له‌جه‌نگ و توندوتیژی ده‌كات، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا باسی خۆشه‌ویستی نیشتمان و وه‌فای نێوان هاوڕێیه‌تیش ده‌كات، هه‌ربۆیه خۆشه‌ویستییه‌كی پاكی تێدا به‌دیده‌كه‌م، ئه‌مه نه‌ك ده‌بێته كێشه به‌ڵكو ئه‌مه وانه‌یه‌كی جوانه كه لێوه‌ی فێرده‌بین.
هێژا سه‌ید ئه‌حمه‌د: جه‌نگ له‌كوێ بێت ماڵوێرانی و ناخۆشی زۆری به‌دواوه‌یه، ئه‌م درامایه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه هه‌رچه‌نده جه‌نگ هه‌یه به‌ڵام كه‌سی باش و دڵسۆزی نیشتمان هه‌ر ده‌مێنێت، خۆشه‌ویستی پێ ده‌به‌خشێت، هه‌ربۆیه هیچ ئاسته‌نگێكمان به‌دینه‌كردووه كه شایه‌نی باسكردن بێت.
* له‌ناو ئه‌و هه‌موو زیندانی و ئه‌شكه‌نجه‌دا عه‌شق سه‌راپای داگیركردوون، لێكدانه‌وه‌ی ئێوه بۆ ئه‌مه چییه؟
رێبه‌ند ئاراس: عه‌شق و خۆشه‌ویستی له‌ناو سنوری داخراویشدا شۆڕشی خۆی ده‌كات، له‌هه‌ر سنوورێكیشدا عه‌شق و خۆشه‌ویستی بینرا بزانه ئومێد‌و گه‌شبینی له‌وشوێنه‌دا بوونی هه‌یه. هه‌روه‌ها كاره‌كته‌ره‌كه‌م "بڕۆنیك" ژیانی له دوو پارچه‌دا ده‌بینرێت، به‌شێك له‌پێناو هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی، به‌شه‌كه‌ی تری له‌پێناو رزگاركردنی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، هیچكات هه‌ست به‌ماندوێتی ناكه‌م كاتێك رۆڵه‌كه‌ی به‌رجه‌سته ده‌كه‌م.
دیلمان له‌تیف حسێن: بێگومان هه‌ركاتێك له‌هه‌ر بارودۆخێكدا بێت به‌بێ خۆشه‌ویستی نا‌توانیت ئه‌وكاره بكه‌یت، ئیتر ئایا خۆشه‌ویستی خاك بێت یان دایك یان وڵات، له‌م كاره‌شدا "ڤاڵدیك" ته‌نها خۆشه‌ویستی خۆی بۆ وڵات نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ دایك و بۆ خۆشه‌ویستی و ته‌نانه‌ت پێویستبوو ئاگای له مایكڵی براشی بێت.
ئه‌حمه‌د ئاسۆ: خۆی له‌خۆیدا ئه‌م درامایه هه‌وێنی دروستبوونی جه‌نگه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عه‌شقی تاكه‌كان بۆ نیشتمانه‌كه‌یان، ئیتر چۆن زیندان و ئه‌شكه‌نجه ده‌بنه رێگری عه‌شق له‌جه‌نگدا.
هێژا سه‌ید ئه‌حمه‌د: عه‌شق هه‌وێنی هه‌موو شتێكه، عه‌شق نه‌بێت هیچ شتێك نابێت، جا ئه‌و عه‌شقه عه‌شقی نیشتمان بێت یان هی نێوان دوو خۆشه‌ویست یان هه‌ر شتێكی تر.
* تا چه‌ند كه‌سایه‌تی ناو دراماكه له‌كه‌سایه‌تی خۆتانه‌وه نزیكه؟
رێبه‌ند ئاراس: له‌ڕاستیدا "بڕۆنیك" شۆڕشگێڕێكی چاونه‌ترسه‌و متمانه‌ی به‌خۆی هه‌یه، ته‌نها ئه‌وه‌ی له‌خۆما ده‌یبینمه‌وه ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵده‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنان و هه‌ست به‌شكست ناكات، سروشتی ژیانی خۆشم به‌وشێوه‌یه‌و زیاد له‌پێویست هه‌ستی به‌رپرسیارێتیم تێدایه به‌رامبه‌ر به‌خێزانه‌كه‌م و هاوڕێكانم.
دیلمان له‌تیف حسێن: وه‌ك كه‌سایه‌تی كه‌م تا زۆر هه‌ستده‌كه‌م "ڤاڵدیك" حه‌زی به‌پاراستنی وڵات و خاك و نیشتمان بوو، بێگومان منیش كه‌م تا زۆر هه‌وڵمداوه سوودێكی ته‌واو له‌م رۆڵه وه‌ربگرم له‌ژیانی رۆژانه‌ی خۆمداو هه‌وڵبده‌م زیاتر دڵسۆزی بنوێنم له‌كاره‌كه‌مدا.
ئه‌حمه‌د ئاسۆ: من وه‌ك خۆم كه‌سایه‌تی تایبه‌ت به‌خۆم هه‌یه كه دووره له‌كه‌سایه‌تی ناو دراماكه، به‌ڵام هه‌وڵی ته‌واوم داوه به‌جوانترین شێوه رۆڵی كه‌سایه‌تی دراماكه به‌رجه‌سته بكه‌م.
هێژا سه‌ید ئه‌حمه‌د: له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی "مایكڵ" زۆر دوورین له‌یه‌كه‌وه، مایكڵ كارمه‌ندی ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگریه‌و له‌چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆندا به‌شداری چه‌ندین شه‌ڕو كوشتاری گه‌وره ده‌كات، منیش ئه‌كته‌رێكی دۆبلاژم پێم وابێت جیاوازیمان زۆره.
ئایا ئێوه له‌ناو دراماكه‌دا سیاسیه‌كی عاشقن یان عاشقێكی سیاسی؟
رێبه‌ند ئاراس: وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به‌دوو رووی یه‌ك دراو ده‌بینم، چونكه له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئازادی‌دا بۆ وڵاته‌كه‌م سیاسیه‌كی عاشقم، هه‌روه‌ها له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی خۆشگوزه‌رانی بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌م عاشقێكی سیاسیم.
دیلمان له‌تیف حسێن: به‌ڕاستی به‌هۆی زۆری به‌رپرسیارێتی سه‌رشانمه‌وه وه‌كو هاوڕێكانی ترم نه‌بووم، ئه‌وان فریای خۆشویستنی ده‌ستگیرانه‌كانیان ده‌كه‌وتن به‌ڵام من به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیدا بووم، كه‌واته من سیاسیه‌كی عاشق بووم.
ئه‌حمه‌د ئاسۆ: كه‌سایه‌تی ناو دراماكه عاشقێكی سیاسی و سیاسیه‌كی عاشقه، چونكه له‌هه‌ردوو بواره‌كه‌دا سه‌ركه‌وتووه، هه‌م بۆ نیشتمانه‌كه‌ی هه‌م بۆ خێزانه‌كه‌شی.
هێژا سه‌ید ئه‌حمه‌د: له‌ناو دراماكه‌دا من كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی عاشقم، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه "مایكڵ" هه‌رگیز له‌په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو نییه، به‌ڵام له‌لایه‌نه سیاسییه‌كانیدا كه‌سێكی لێهاتووه.
سوپاسی كێ ده‌كه‌ن؟
هه‌ریه‌ك له رێبه‌ند ئاراس و دیلمان له‌تیف حسێن و ئه‌حمه‌د ئاسۆ و هێژا سه‌ید ئه‌حمه‌د له‌دیداره‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ PUKmedia سوپاسی سورێن ناتق سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی دۆبلاژی كه‌ناڵی میدیایی كوردساتیان كرد‌و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه به‌هه‌وڵ و ماندووبوونی ئه‌و ده‌توانن ئه‌وكارانه به‌باشی ئه‌نجامبده‌ن و سه‌ربكه‌ون، به‌وپێیه‌ی هه‌مووكات و له‌هه‌موو بوارێكدا پاڵپشتی سه‌ره‌كییانه.
پرۆفایل
رێبه‌ند ئاراس: له‌دایكبووی سلێمانی ده‌رچووی ئاماده‌یی پیشه‌سازی به‌شی كۆمپیوته‌ره، ماوه‌ی دوو ساڵه له‌به‌شی دۆبلاژی ده‌زگای میدیایی كوردسات كارده‌كات و به‌شداری له‌چه‌ندین پڕۆژه‌ی هونه‌ری و دراما‌و دیكۆمێنتاری كه‌ناڵی كوردساتدا كردووه. هه‌روه‌ها خولیای ئه‌وه‌ی هه‌یه ژیانی مرۆڤایه‌تی خۆشه‌ویستی بێت و دووربێت له‌و هه‌موو جه‌نگه‌ی كه روبه‌ڕووی جیهان بووه‌ته‌وه، هیواداره ژیانی منداڵان له‌هه‌ر كوێیه‌كی ئه‌م جیهانه‌دایه پارێزراو بێت و كوردستان ئارام و سه‌رفراز بێت.
دیلمان له‌تیف حسێن: دانیشتووی سلێمانیه، پارێزه‌ری ده‌زگای میدیایی كوردساته‌و ئاماده‌كارو پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی چیرۆكه‌كانی ژیانه، له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی به‌شی دۆبلاژی كه‌ناڵی كوردساته‌وه تائێستا به به‌رده‌وامی له‌هه‌موو كاره‌كاندا كاری كردووه.
ئه‌حمه‌د ئاسۆ: له‌دایكبووی شاری سلێمانییه، خوێندكاری قۆناغی دووه‌می كۆلێژی یاسای ئێوارانه، له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی به‌شی دۆبلاژ له‌ده‌زگای میدیایی كوردسات كارده‌كات و تائێستاش به‌رده‌وامه، به‌یارمه‌تی به‌رپرسی به‌شی دۆبلاژو هاوڕێكانی توانیویه‌تی به‌رده‌وامی به‌كاره‌كانی بدات و بگاته ئه‌و ئاسته باشه.
هێژا سه‌ید ئه‌حمه‌د: ده‌رچووی كۆلێژی زمانی ئینگلیزی زانكۆی سلێمانییه، به‌شداری زۆرێك له‌دراماو فیلم كارتۆن و دیكۆمێنتاری و هه‌موو ئه‌وكارانه‌ی كه له‌به‌شه‌كه‌یان به‌شی دۆبلاژی كوردسات ئه‌نجام درابێت.
PUKmedia كۆچه‌ر عومه‌ر
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27