فه‌تحوڵڵا گوله‌ن: شه‌ڕ دژی رادیكالیزم رابگه‌یه‌نن
چاوپێکەوتن 02:01 PM - 2015-12-23.
فه‌تحوڵڵا گوله‌ن بۆ رۆژنامه‌ی لیمۆندی فه‌ره‌نسی ده‌نووسێت: موسوڵمانان ده‌بێ شه‌ڕ دژی رادیكالیزم رابگه‌یه‌نن
له‌و نووسینه‌یدا كه بۆ رۆژنامه‌ی باناوبانگی ''لیمۆند''ی فه‌ره‌نسی نوسیبووی، گوله‌ن په‌یامی گرنگیی ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ك رای گشتی نێونه‌ته‌وه‌یی و رای گشتیی موسوڵمانان كردووه سه‌باره‌ت به‌ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره په‌ڕگیریی و تیرۆرێك.
گوله‌ن له‌نووسینه‌كه‌یدا سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ئاماژه‌ی گرنگی به‌و كرده‌وه تیرۆرستیانه كردووه كه له‌پشت په‌رده‌ی ئیسلام و به‌ناوی ئیسلام ده‌كرێن، زیاد له‌وه‌ش موسوڵمانان رۆژ دوای رۆژ بێگانه ته‌ماشاده‌كرێن و پێشداوه‌ری و گریمانه‌ی زۆر هه‌ڵه سه‌باره‌ت به‌ئیسلام ده‌گیرێته‌به‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه تیرۆر هیچ ئاینێكی نییه.
له‌درێژه‌ی ئه‌و نووسینه‌ی كه له‌ڕۆژنامه‌ی لیمۆند بڵاوكراوه‌ته‌وه نووسه‌ر ده‌ڵێت: وه‌ك موسوڵمان ئه‌مڕۆ پێویسته خۆمان له‌تیۆری موئامه‌ره ''نڤریه مۆامره'' دووربخه‌ینه‌وه‌و ئازایانه ئازادانه روبه‌ڕووی كێشه‌كانمان ببینه‌وه‌و په‌نجه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانمان دابنێن و پێداچوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌یه‌كی شێلگیرانه‌ی خۆمان بكه‌ین كه داخۆ: ئه‌وه ئه‌و مه‌یله‌یه كه بۆ ئیستیبداد هه‌یه، یا ئه‌وه ئه‌و توندووتیژییه فیزیكیانه‌ن، یاخود گرنگی نه‌دانه به‌گه‌نجان و نه‌بوونی په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروسته بۆیان بوونه‌ته هۆكاری تۆتالیتاریزه‌كردنی زیهنییه‌تی ده‌سته‌جه‌معی كۆمه‌ڵگاكه‌مان و گۆڕینی بۆ چه‌ند گروپێكی خاوه‌ن زیهنییه‌تی تۆتالیتاریانه؟
سه‌باره‌ت به‌ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی بیری توندوتیژی له‌لایه‌ن موسوڵمانانی دانیشتوو و نیشته‌جێی ئه‌وروپاوه گوله‌ن ده‌نووسێت: سه‌رباری ئه‌و ئاتمۆسفێره ناله‌باره‌ی ئه‌مڕۆ بۆ موسوڵمانانی ئه‌وروپا هاتووه‌ته‌پێش، موسوڵمانه‌كان ده‌بێ له‌ڕێی په‌یمانێكی توندوتۆڵتره‌وه هاوشان و شانبه‌شانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه تێیدا نیشته‌جێن به‌شداربن له‌به‌دیهێنان و خولقاندنی سیاسه‌تێكی كراوه كه تێیدا موسوڵمانان باوه‌شی زیاتر بۆ كۆمه‌ڵگه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌و بچنه نێو په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ‌تر له‌گه‌ڵیداو زیاتر هه‌وڵی تێكه‌ڵكردن و دروستكردنیی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هاوئاین و كۆمه‌ڵگاكانیان دروستبكه‌ن.
سه‌ره‌تا رۆژنامه‌كه ''گوله‌ن''ی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌ك ناساند كه گرنگی زۆر به‌زانست ده‌دات و پشتگیریی له‌بنه‌ماكانی دیموكراسی ده‌كات و هاوكات نووسیویشێتی كه ئه‌و سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌نێوی ''خزمه‌ت'' كه گرنگی به‌دایه‌لۆگی نێوان ئاینه‌كان ده‌دات. له‌درێژه‌ی ناساندنی گوله‌ندا نوسیوێتی سه‌ره‌تا گوله‌ن پشتگیرێكی گه‌وره‌و به‌هێزی ئاردۆگان و حكومه‌ته‌كه‌ی بوو، به‌ڵام له‌دوای ئاشكرابوونی گه‌نده‌ڵی و ئابڕوچوونی حكومه‌ته‌كه‌ی ئاردۆگان بووه یه‌كێك له‌هه‌ره سه‌رسه‌ختترین نه‌یاره‌كانی.
ته‌واوی ئه‌و نووسینه‌ی ''گوله‌ن'' كه دوابه‌دوای په‌لاماره تیرۆرستییه‌كانی پاریس له‌ڕۆژنامه‌ی لیمۆندی فه‌ره‌نسی بڵاویكردبوویه‌وه:
چه‌نده‌كارێكی گران و نه‌كرده‌یه له‌سه‌ر دڵم بتوانم به‌وشه گه‌لێك به‌یانی ئه‌و وه‌حشیگه‌رییه بكه‌م كه رێكخراوی تیرۆرستی داعش و هاوشێوه‌كانی ئه‌مڕۆ له‌دونیادا ئه‌نجامیده‌ده‌ن. ئه‌مڕۆ ئه‌م گروپه تیرۆرستیانه بۆ شه‌رعییه‌تدان به‌ئایدۆلۆژیاو كاره تیرۆرستییه‌كانیان خۆیان ده‌خزێننه ژێر په‌رده‌ی ئاین و به‌وكاره‌شیان ملیار‌و نیوێك موسوڵمان وه‌ك من داخدارو دڵته‌نگ ده‌كه‌ن. وه‌ك موسوڵمانان گه‌وره‌ترین ئه‌ركی سه‌رشانمان ئه‌وه‌یه شانبه‌شانی یه‌كتر مرۆڤایه‌تی له‌م به‌ڵایه‌ی تیرۆر رزگاربكه‌ین له‌لایه‌ك و هه‌وڵی جددی بده‌ین رووه جوانه‌كه‌ی ئاینه‌كه‌مان نیشانی ئه‌وانی دیكه بده‌ین و به‌مجۆره ئه‌و له‌كه‌و ره‌شییه‌ی كه ئه‌مڕۆ لێیكه‌وتووه پاكی بكه‌ینه‌وه.
ئه‌مڕۆ له‌وانه‌یه له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵێك گوتار‌و سیمبوله‌وه بانگه‌شه‌ی شوناسێكی جیاواز له‌وه‌ی له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دایه بكه‌ین، به‌ڵام راستی و دروستی ئه‌م بانگه‌شه‌یه له‌تێكه‌ڵاوی ''معاملات'' و كایه ژیارییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت و میسداقییه‌ت په‌یدا ده‌كات، چونكه پێوه‌ری راسته‌قینه‌ی ئیمان له‌بری گوتار‌و سلۆگان و رووكه‌ش ئه‌و مانا قووڵانه‌یه كه‌هه‌ر ئاینێك له‌گه‌ڵ خۆی هێناوێتی، ئه‌ویش خۆی له‌پارێزگاریكردن و هه‌ستیاربوون به‌رامبه‌ر كه‌رامه‌ت و ژیانی مرۆڤ ده‌بینێته‌وه.
وه‌ك موسوڵمانان ئه‌مڕۆ ده‌بێ به‌بێ هیچ كۆت و به‌ندێك و دوور له‌هه‌موو چه‌ندو چوونێك به‌گژ ئه‌و زیهنییه‌ته ئایدۆلۆژییه تۆتالیتاره‌دا بچینه‌وه كه تیرۆرستان ده‌یانه‌وێ له‌نێوماندا بڵاوی بكه‌نه‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ده‌بێ باوه‌شی فره‌ڕه‌نگی و فره‌ده‌نگی بكه‌ینه‌وه‌و په‌ره به‌كلتوری ده‌وڵه‌مه‌ندی قه‌بوڵكردنی جیاوازییه‌كان بده‌ین. پێش هه‌موو جۆره شوناسێكی ئیتنی و ئاینی ئه‌مڕۆ زیاد له‌هه‌ر شتێكی دیكه پێویستیمان به‌قوڵكردنه‌وه‌ی شوناسی مرۆڤ بوون هه‌یه، چونكه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی ئه‌م كرده‌وانه شه‌خسیه‌تی مه‌عنه‌وی ئه‌و شوناسه‌یه كه هه‌موومان كۆده‌كاته‌وه‌و پێیده‌گوترێت شوناسی ئینسانی.
ئه‌و هاووڵاتییه فه‌ره‌نسیانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بنه قوربانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستیانه، دوێنێ موسوڵمانه شیعه مه‌زهه‌به‌كانی به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانی كرده ئامانج و رۆژێكی دیكه سوننه‌كانی عیراق، قوربانییه‌كانی ده‌ستی ئه‌م رووداوه تیرۆرستیانه پێش ئه‌وه‌ی هیچ شوناسێكی دیكه‌یان هه‌بێ مرۆڤن. مرۆڤایه‌تی ئه‌مڕۆ پێویستی ته‌واوی به‌ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆز هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و ئازارانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌هه‌رچوار لاوه ته‌وقیان داوه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیچ شوناسێكی ئیتنیوئاینی، مه‌حاڵه دوور له‌م تێڕوانینه شارستانییه‌تی مرۆڤایه‌تی بتوانێ هه‌نگاوێكی زیاتر به‌ره‌و ئاینده بنێ.
وه‌ك موسوڵمان ئه‌مڕۆ پێویسته خۆمان له‌تیۆری موئامه‌ره ''نڤریه مئامره'' دووربخه‌ینه‌وه‌و ئازایانه‌و ئازادانه روبه‌ڕووی كێشه‌كانمان ببینه‌وه‌و په‌نجه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانمان دابنێن و پێداچوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌یه‌كی شێلگیرانه‌ی خۆمان بكه‌ین كه داخۆ: ئه‌وه ئه‌و مه‌یله‌یه كه بۆ ئیستیبداد هه‌یه، یا ئه‌وه ئه‌و توندوتیژییه فیزیكیانه‌ن، یاخود گرنگی نه‌دانه به‌گه‌نجان و نه‌بوونی په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروسته بۆیان بوونه‌ته هۆكاری تۆتالیتاریزه كردنی زیهنییه‌تی ده‌سته‌جه‌معی كۆمه‌ڵگاكه‌مان و گۆڕینی بۆ چه‌ند گروپێكی خاوه‌ن زیهنییه‌تی تۆتالیتاریانه؟ ئایا نه‌بوونی مافه سه‌ره‌تایی و ئازادییه كه‌سییه‌كان و سه‌روه‌رنه‌بوونی یاسا‌و نه‌بوونی بیروهزرێك كه هه‌موو كه‌س وه‌ك خۆی قبوڵبكات هۆكارن بۆ دروستبوونی كه‌ش و زه‌مینه‌ی نائومێدی و به‌لاڕێدابردنی كه‌سانی دیكه بۆ بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی جیاواز؟
رووداوه تراژیدییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی پاریس جارێكی دیكه پێیوتین هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ ئاوانه واده‌رده‌كه‌ون له‌ژێر په‌رده‌ی ئایندا ئه‌نجامدرابن و پاساوی ئاینییان هه‌بێ، به‌ڵام ده‌بێ چ زانایانی موسوڵمان چ موسڵمانانی عه‌وام بێ هێنانه‌وه‌ی هیچ پاساوێك به‌گژ ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستییه خوێنپژێنانه‌دا بچنه‌وه‌و بێ هیچ چه‌ندو چونێك به‌رنه‌فره‌تی بده‌ن. له‌دۆخێكی وه‌هادا به‌ته‌نها ئیدانه‌كردن و به‌گژداچوونه‌وه به‌س نییه‌و كۆمه‌ڵگا موسوڵمانه‌كان بۆ رێگه‌گرتن له‌فریوخواردنی گه‌نجه‌كانیان له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه ده‌بێ دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان شانبه‌شانی سه‌ركرده‌و پیاوانی ئاینی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌یه‌ك عه‌قڵ و یه‌ك لۆژیك هه‌نگاوه‌كانیان بۆ به‌رگرتن له‌م دیارده نه‌خوازراوه چڕ بكه‌نه‌وه‌و روبه‌ڕووی بوه‌ستنه‌وه، هه‌موو ئه‌و فاكته‌رو زه‌مینه‌سازییانه له‌به‌رچاو بگرن كه تیرۆرستان سوودی لێوه‌رده‌گرن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا له‌هه‌وڵی دانانی پلان و پڕۆژه‌ی گشتگیر‌و ده‌سته‌جه‌معیدا بن بۆ كۆمه‌ڵگا.
ده‌بێ پێشوه‌خت ئه‌و بۆشاییانه ده‌ستنیشانیان بكه‌ین كه گه‌نجان تێیده‌كه‌ون و دواتر به‌ره‌و هه‌ڵدێرو نشێوه‌كان ده‌یانبات، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی خزمه‌تكردنیان به‌ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان و فه‌راهه‌مكردنی ژێرخانی به‌هێزو تۆكمه بۆیان. ده‌بێت وه‌ك هاونیشتمانی بچینه نێو په‌یوه‌ندی و په‌یمانێكی پۆزه‌تیڤ به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه تێیدا نیشته‌جێین و بۆچوونی خۆمان سه‌باره‌ت به‌ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر له‌سه‌ر مێزه‌كانی لێكۆڵینه‌و گفتوگۆ به‌یان بكه‌ین. گه‌نجه‌كانمان باربێنین له‌سه‌ر به‌یانكردن و ده‌ربڕینی بۆچوونه‌كانیان له‌ڕێگا دیموكراتییه‌كانه‌وه. ئاشناكردنی خوێندكاران به‌بنه‌ماو تێرمه دیموكراتییه‌كان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای چوونه‌به‌ر خوێندنیان و ئاماده‌كردنیان بۆ بوون به‌خاوه‌ن جیلێكی زیهنییه‌ت ته‌ندروست و ته‌با له‌داهاتوودا.
له‌هه‌موو قۆناغێك له‌قۆناغه مێژوویه‌كان له‌دوای ئه‌م رووداوه تراژیدیانه بۆچوونی زۆر جیاواز سنووربه‌زێن هاتوونه‌ته مه‌یدان. هه‌موو ئه‌و بۆچوون و ده‌ربڕینه دژانه‌ی كه به‌رامبه‌ر موسوڵمانان و ئاینه‌كه‌یان گیراونه‌ته‌به‌رو شانبه‌شانی ئه‌و مامه‌ڵه ئه‌منیه‌تی و پۆلیسییه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌وه به‌رامبه‌ر موسوڵمانان گیراوه‌ته‌به‌ر زیانه‌كه‌ی له‌سووده‌كه‌ی زیاتر بووه. موسوڵمانانی ئه‌وروپا ئاواته‌خوازی ژیانێكی لێوان‌لێو له‌ئاشتی و كامه‌رانین. سه‌رباری بوونی ئه‌و ئاتمۆسفێره ناله‌باره‌ی ئه‌مڕۆ بۆ موسوڵمانانی ئه‌وروپا هاتووه‌ته‌پێش، موسوڵمانه‌كان ده‌بێ له‌ڕێی په‌یمانێكی توندوتۆڵتره‌وه هاوشان و شانبه‌شانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه تێیدا نیشته‌جێن به‌شداربن له‌به‌دیهێنان و خولقاندنی سیاسه‌تێكی كراوه كه تێیدا موسوڵمانان باوه‌شی زیاتر بۆ كۆمه‌ڵگه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌و بچنه‌نێو په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ‌تر له‌گه‌ڵیداو زیاتر هه‌وڵی تێكه‌ڵكردن و دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هاوئاین و كۆمه‌ڵگاكانیان دروستبكه‌ن.
وه‌ك موسوڵمان ده‌بێت جارێكی دیكه‌و به له‌به‌رچاوگرنتی ئه‌و سه‌ده‌یه‌ی كه تێیدا ده‌ژین و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وكاته‌ی كه تێیداین تێگه‌یشتنی جیاواز‌و تایبه‌ت به‌سه‌ده‌كه‌ی خۆمان بۆ ئیسلام و پراكتیكردنی و ته‌فسیری ئه‌و ده‌قانه‌ی كه روبه‌ڕوومان ده‌وه‌ستنه‌وه هه‌بێت. ئه‌مه به‌واتای بچڕان و دابران له‌پره‌نسیپه گشتییه‌كانی ئیسلام نایه‌ت، به‌پیچه‌وانه‌وه به‌واتای ده‌رككردن به‌و لادانانه دێت كه تووشیان دێین و زیاد له‌وه‌ش به‌ده‌رككردنی ئه‌و لادانانه ده‌توانین باشترین شوێنكه‌وته‌ی سه‌له‌فی سالحینبین و جارێكی دیكه توانای به‌خشینی واتا‌و ته‌فسیری نوێی ته‌بابه‌ڕۆحی ده‌قه‌كانی قورئانی پیرۆز‌و فه‌رمووده‌كانمان پێده‌به‌خشێته‌وه. ده‌بێ ئه‌و بۆچوونانه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێن كه ده‌قه ئاینییه‌كان له‌سیاق و سیباقی "پێش" خۆیان داده‌بڕێت و مه‌به‌ستی تایبه‌تی دیكه به‌هاریان ده‌هێنێ. ده‌بێ زانایانی ئیسلام، ئه‌ربابی فیكر‌و رۆشنبیران هه‌وڵبده‌ن ئاڕاسته‌ی بیركردنه‌وه‌و تێگه‌یشتن له‌ئاین بۆ تێگه‌یشتنێكی گشتگیر‌و هه‌مه‌لایه‌ن ئاڕاسته بكه‌ن و سه‌رچاوه‌كانیشی دیاری بكه‌ن. ده‌بێت جارێكی دیكه چاو به‌و حوكم و فه‌توایانه‌دا بخشێندرێته‌وه كه له‌ڕابردووداو له‌سه‌رده‌مێكدا دراون كه به‌رده‌وام پێكدادان و ده‌رچوونی سیاسی و ئاینی هه‌بوون. باوه‌ڕهێنان به‌هه‌ندێ بنه‌ماو پره‌نسیپی سه‌ره‌تایی ئه‌ساسی ناكاته ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه به‌كه‌سێكی دۆگما تێبگه‌ی. دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێنیسانسه‌ی كه موسوڵمانان له‌فه‌تره‌یه‌كی مێژوویدا تێیدا ژیاون و باوه‌ڕیان به‌ئازادی فیكر‌و بیركردنه‌وه هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا راستگۆ بوون به‌رامبه‌ر رۆحی ئاین كارێكی مومكینه‌و بگره پێویستیشه. ته‌نها له‌م رێگه‌یه‌وه‌و له‌كه‌شێكی له‌مشێوه‌یه‌دا ده‌توانین به‌گژ ئه‌وانه‌دا بچینه‌وه كه هانا بۆ توندوتیژی، بیری رادیكالیزم و تیرۆر ده‌به‌ن.
به‌داخه‌وه‌م له‌دوای رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه ده‌بینم هه‌ندێ كه‌س سه‌رله‌نوێ و جارێكی دیكه بانگه‌شه بۆ پێكدادانی شارستانیه‌تییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه. ناتوانم له‌وه تێبگه‌م داخۆ ئه‌وانه یه‌كه‌مجار جاڕی ئه‌م بانگه‌وازه ترسناكه‌یان لێداوه كه پێشداوه‌ڕییه‌ك ئه‌مه‌یان راگه‌یاندین وه‌ك ڕه‌چه ته‌یه‌ك بۆده‌ستنیشانكردنی ئاڵۆزی ونه‌خۆشییه‌ك كه ده‌شێت له‌داهاتوودا ڕووبدات، به‌ڵام هه‌موومان ده‌بێت باش له‌وه تێبگه‌ین كه ئه‌مجۆره لێدوان و قسه‌كردنانه له‌ئاوكردنه ئاشی تیرۆرستان زیاتر شتێكی دیكه‌مان پێناڵێت. ده‌مه‌وێ زۆر به‌ڕوونی بڵێم: روبه‌ڕوو وه‌ستانمان له‌مكاته‌دا زیاد له‌پێكدادانی مه‌ده‌نییه‌ت و شارستانییه‌ك عیباره‌ته له‌پێكدادانی شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی و به‌ربه‌ریزم.
وه‌ك هاونیشتمانیی موسوڵمان ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌رچی به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی گه‌وره‌و گران ڕوی لێناوین، به‌ڵام نابێت ئه‌وه له‌یاد بكه‌ین كه ده‌بێ به‌شێك بین له‌چاره‌سه‌ر. موسوڵمان ئه‌مڕۆ ده‌بێ داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی ماف و ئازادییه‌كان بێت، گه‌ر ئاشتی و كامه‌رانی ئه‌وانی دیكه‌مان ده‌وێت ده‌بێت به‌بێ گوێدانه بیروباوه‌ڕی ئاینی ده‌بێت له‌لایه‌نه جیاوازه‌كانی سیاسی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاینی و هه‌موو ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی دیكه‌وه روبه‌ڕووی تیرۆر ببینه‌وه‌و لێی راپه‌ڕین.
وه‌ك موسوڵمان ده‌بێت سه‌رله‌نوێ ژیانی خۆمان به‌ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌كانی به‌هانه‌مرو باڵاكان دیزاین بكه‌ینه‌وه‌و روبه‌ڕووی هه‌موو جۆره ته‌فسیرو ته‌ئویلێكی رادیكاڵیانه ببینه‌وه ئاگاداری ئه‌و مه‌ترسیانه بین كه ئه‌مجۆره له‌خوێندنه‌وه بۆ ده‌ق روبه‌ڕووی گه‌نجانی ده‌كاته‌وه، له‌وه‌ش زیاتر ده‌توانی له‌ڕێگای ئاشناكردنینه‌وه‌كان هه‌ر له‌ته‌مه‌نێكی سه‌ره‌تاییه‌وه به به‌ها به‌رزه‌كانی دیموكراسی روبه‌ڕووی تیرۆر‌و ئه‌و ئایدۆلۆژیا تۆتالیتاره ببینه‌وه كه تیرۆر پشتی پێده‌به‌ستێت.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19