riklam

مانگی ڕابردوو 655 بوژانەوەی دڵ لەنەخۆشخانەی دڵ ئەنجامدراوە

کوردستان 11:45 AM - 2025-12-09
نەخۆشخانەی دڵ لە سلێمانی تەندروستیی سلێمانی

نەخۆشخانەی دڵ لە سلێمانی

لە مانگی رابردوودا زیاتر لە هەزار و 660 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی دڵیان لە سلێمانی کردووە و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییش رایدەگەیەنێت زیاتر لە 650 بوژانەوەی دڵ ئەنجامدراوە.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی،لە رۆژی 1 بۆ 30ـی مانگی رابردوو هەزار و 667 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی دڵیان لە سلێمانی کردووە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

لە بارەی ئاماری نەشتەرگەریش، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی روونی کردووەتەوە: لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی دڵ 655 بوژانەوەی دڵ و 40 نەشتەرگەری دڵ و 365 قەستەرە و 190 دانانی باڵۆن ئەنجام دراوە.

تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەو مانگەدا لە نەخۆشخانەی دڵ 216 پشكنینی سیتی سكان و 372 ئیكۆ و 335 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە، هەروەها 130 چارەسەری سروشتی كراوە و 251 تیشك گیراوە و چوار هەزار و 934  پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket