riklam

مەڵبەندى سلێمانى یەکێتى: کاردەکەین بۆئەوەی سلێمانی هەمیشە لە پێشکەوتندا بێت

کوردستان 03:49 PM - 2025-11-14
لۆگۆى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان PUKMEDIA

لۆگۆى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان

سلێمانی یەکێتی

مەڵبەندی یەکى سلێمانی یەکێتی، بۆ یادى 241 ساڵەى دامەزراندنى شارى سلێمانى پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: وەک مەڵبەندی یەکی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیمان دووپاتدەکەینەوە کە درێژەپێدەری رێبازی خزمەتکردنی ئەم شارە و دانیشتووانە سەربەرزەکەی دەبین، کار دەکەین بۆ ئەوەی سلێمانی هەمیشە لە گەشەکردن و پێشکەوتندا بێت و شایستەی ئەو هەموو قوربانیدان و تێکۆشانە بێت کە لەپێناویدا دراوە.

دەقى پەیامەکە:

پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی (٢٤١)ەمین ساڵیادی بنیادنانی شاری سلێمانی

بەبۆنەی یادی بنیادنانی شاری سلێمانی، پایتەختی ڕۆشنبیری و قەڵای هەڵمەت و قوربانییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خۆمان و لە تەواوی خەڵکی خۆڕاگر و تێکۆشەری ئەم شارە زیندووە دەکەین.

سلێمانی، هەر لە یەکەم ڕۆژی بونیادنانییەوە لەسەر دەستی ئیبراهیم پاشای بابان، تەنها شارێک نەبووە، بەڵکو قوتابخانەیەکی مەزنی نیشتمانپەروەری، ناوەندێکی گەشی ڕۆشنبیری و داڵدەیەک بووە بۆ ئازادیخوازان و بیرمەندانی گەلەکەمان.

مێژووی ئەم شارە، مێژووی بەرگری و قوربانیدانە، لە شۆڕشەکانی بابان و حەفیدەوە تا دەگاتە ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ و قوربانیدانی بەردەوامی لەپێناو پاراستنی دەستکەوتەکاندا.

شانازییەکی گەورەیە کە سلێمانی هەمیشە پێشەنگ بووە لە خەباتی سیاسی، مەدەنی و فیکریدا، ئەم شارە لانکەی شاعیران و نووسەران و هونەرمەندان بووە و وەک چیاکانی سەربەرز و شکۆدار ماوەتەوە.

وەک مەڵبەندی یەکی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیمان دووپات دەکەینەوە کە درێژەپێدەری ڕێبازی خزمەتکردنی ئەم شارە و دانیشتووانە سەربەرزەکەی دەبین، کار دەکەین بۆ ئەوەی سلێمانی هەمیشە لە گەشەکردن و پێشکەوتندا بێت و شایستەی ئەو هەموو قوربانیدان و تێکۆشانە بێت کە لەپێناویدا دراوە.

جارێکی دیکە، ئەم یادە لە هەموو لایەک پیرۆز بێت، سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی سلێمانی و تەواوی کوردستان.

مەڵبەندی سلێمانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket