د. لەتیف رەشید: سلێمانى نمونەیەکە لە جوانییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق
کوردستان 01:54 PM - 2025-11-14
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆککۆمار
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق، بۆ یادى 241 ساڵەى
بونیادنانى سلێمانى پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: سلێمانی پێشەنگ
بووە لە بەرەنگاربونەوەی زوڵم و زۆرداریی رژێمە ستەمکارەکانی عیراق و هەمیشە دەیویست ئازاد و سەربەست و دور لە سەرکوتکردن
بژی و لەم پێناوەدا سەرکردەکانی کورد وەک شێخ مەحمودی حەفید خەباتیان کردووە، لە پێناو
بەدەستهێنانی مافی رەوای گەلی کورد و بەهێزکردنی دۆستایەتی لەگەڵ گەلی عەرەب و پێکهاتەکانی
دیکە.
دەقى پەیامەکە:
ئەمساڵ سلێمانی یادی 241 ساڵەی بونیادنانی
دەکاتەوە، کە لەسەردەستی بابانەکان و لە لایەن ئیبراهیم پاشای بابان لە ساڵی 1784 دامەزرا
و لە سەرەتای دروستبونیەوە تا ئەمرۆ پێشەنگ بوە، لە کاروانی پێشکەوتنی شارە گەورە و
گرنگەکانی عیراق و تەنانەت ناوچەکەشدا و بۆتە نمونەیەک لە جوانییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق.
شاری سلێمانی بەدرێژایی مێژوو بۆتە سیمبولی خەبات و تێکۆشان و خزمەت
بە نیشتمان.
ئەم شارە خاوەن کەسایەتی سیاسی و
خەباتکار و رۆشنبیر و نوسەر و شاعیر و دڵسۆزی خاک و وڵاتە و بەدرێژایی تەمەنیان خزمەتیان
بە مرۆڤایەتی کردوە.
سلێمانی پێشەنگ بووە لە بەرەنگاربونەوەی زوڵم و زۆرداریی رژێمە
ستەمکارەکانی عیراق و هەمیشە دەیویست ئازاد
و سەربەست و دور لە سەرکوتکردن بژی و لەم پێناوەدا سەرکردەکانی کورد وەک شێخ مەحمودی
حەفید خەباتیان کردووە، لەپێناو بەدەستهێنانی مافی ڕەوای گەلی کورد و بەهێزکردنی دۆستایەتی
لەگەڵ گەلی عەرەب و پێکهاتەکانی تر.
هەر لەم چوارچێوەیەدا رۆشنبیرەکانی
کورد و عەرەب دۆستایەتی بەهێز و پێکەوە تێکۆشانیان هەیە لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە
هاوبەشەکان.
ئەم شارە زیندوەی نیشتمان لە بونیادنانی عیراقێکی دیموکراتی ئازادی
فیدراڵدا رۆڵێکی بەهێزی گێڕا، جێ دەستی دیارە لە هێنانەکایەی عیراقێکی جیاوازی دوور لە دیکتاتۆرییەت، هەربۆیە
شایستەی ئەوەیە لە خێر و خۆشی و سامانی نیشتماندا بایەخی زیاتری پێبدرێت و کاربکرێت
بۆ ئەوەی جوانتر و جوانتر بێت.
ئێمە لە سەرۆکایەتی کۆمار هەمیشە
هەوڵمانداوە بۆ خزمەتکردنی هەموو پارێزگا و شارەکانی نیشتمان، دەمانەوێت خزمەتگوزاری
و گەشەپێدان و پێشکەوتنی شارەکانی وڵات لە باشترین ئاستدا بێت.
سلێمانی و هەموو شارەکانی نیشتمانەکەمان
هەر گەشاوە و ئارام بن.
د. لەتیف جەمال رەشید
سەرۆک کۆماری عیراق
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەڵبەندى سلێمانى یەکێتى: کاردەکەین بۆئەوەی سلێمانی هەمیشە لە پێشکەوتندا بێت
03:49 PM - 2025-11-14 -
د. لەتیف رەشید: سلێمانى نمونەیەکە لە جوانییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق
01:54 PM - 2025-11-14 -
زیاد جەبار: سلێمانى سەلماندی کە هێزی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی دەبن
01:23 PM - 2025-11-14 -
مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری: هیوادارین بەگیانی نەتەوەیی و نیشتمانیی بۆ یەکڕیزی هەنگاوبنێین
12:46 PM - 2025-11-14
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:38 PM - 2025-11-14 ڕفعەت عەبدوڵڵا: سلێمانی متمانەی بە یەکێتی هەیە و ئەرکمان سەنگینتر دەکات
قوباد تاڵەبانى: شانازی بە ئێستا و مێژووە درەوشاوەکەی سلێمانى دەکەین
12:22 PM - 2025-11-14
سەرۆک بافڵ: هەمیشە خزمەتکردنی سلێمانی بە کاری لەپێشینەمان دەمێنێتەوە
11:12 AM - 2025-11-14
شاری رۆشنبیری 241 ساڵەی بونیادنانى بەڕێدەکات
09:36 AM - 2025-11-14
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 2 ملیار دینارە
09:09 AM - 2025-11-14
زۆرترین خوێنراو
-
سودانی پیرۆزبایی سەرکەوتن لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 06:56 PM - 2025-11-13 -
مەکتەبی سیاسی: سلێمانی ناسنامەیەکی پڕ لە سەرفرازی بۆ خۆی دروستکردووە
کوردستان 06:14 PM - 2025-11-13 -
سەرۆک بافڵ: بەهێزیمان پاراستنی مافەکانمانە لەبەغداد
کوردستان 06:06 PM - 2025-11-13 -
رێبوار تەها: من ناچمە بەغداد و خزمەتی کەرکوک دەکەم
کوردستان 04:17 PM - 2025-11-13 -
قوباد تاڵەبانى:ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی هەوڵەکانى هەموو کادران و هەڤاڵان و جەماوەرە
کوردستان 04:17 PM - 2025-11-13 -
بازنەی هەڵبژاردنى دیالە–خانەقینى یەکێتى: پێداچوونەوە و بەدواداچوون ئەركی سەرەكی داهاتوومانە
کوردستان 03:32 PM - 2025-11-13 -
شاری سلێمانی بووە دەستەخوشکی شاری ئییوو
کوردستان 02:48 PM - 2025-11-13 -
نهێنی زۆری دەنگی پوچەڵ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق
بیروڕا 01:47 PM - 2025-11-13






دابەزێنە

