riklam

نهێنی زۆری دەنگی پوچەڵ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق

بیروڕا 01:47 PM - 2025-11-13
ئارام هادی PUKMEDIA

ئارام هادی

ئارام هادی

لە جیهازەکە پشتڕاست لە دروستی کارتی دەنگدانەکەت دەکرا و پەنجەمۆرت دەکرد و خێرا وەرەقەی دەنگدانت وەردەگرت و دەنگت دەدا، (گەر وەرەقەی دەنگدانت بەهەمان دەستی چەپی پەنجە مۆر کراو وەربگرتایە کە هێشتا مۆرەکە وشک نەدەبویەوە و پەڵەیەکی مۆرەکە بکەوتایەتە سەر وەرەقەی دەنگدانەکە ئەوا جیهازەکە دەنگەکەتی بە پوچەڵ لەقەڵەم دەدا) ئەمە نهێنی بەشی  زۆری دەنگە پوچەڵەکان بوو. 

هەرچەندە لەسەرتاسەری جیهان بەهەرێمی کوردستانیشەوە دەنگی پوچەڵ بابەتێکی ئاسایی ناو پرۆسەی هەڵبژاردنە، چونکە ملیۆنان هاووڵاتی بەشداری هەڵبژاردن دەکەن و بەشێک لەو هاووڵاتیانە بەمافی خۆیانی دەزانن (بەشداری نەکەن، گەر بەشداریشیان کرد دەنگەکەیان بەسپی یان دەنگ بەزیاتر لە لیست و کاندیدێک بدەن و پوچەڵی بکەن). 

لەمێژووی هەر 15 هەڵبژاردنەکەی کە لە هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان و عیراق و شارەوانیەکان و ئەنجومەنی پارێزگاکان کراوە هیچ کات بەقەد ئەم هەڵبژاردنەی خولی شەشەمی پەرلەمانی عیراق دەنگی پوچەڵ زۆر نەبووە کە ڕێژەکەی دەگاتە زیاتر لە 288،708 دەنگ و بەراورد بە هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستانی پار ساڵ (82،274) دەنگ کەدەکاتە ڕێژەی (30%) زیادی كردووە و بەشی 12کورسی پەرلەمانی عیراقە. 

مەبەستەکە ئەوەیە لەو ڕێژە زۆرەی دەنگی پوچەڵ، ژمارەیەکیان لە ناڕازی بوونیان لە ئەدای حکومەت و حزب و گەر ژمارەیەکیش هەر بۆ خۆشی خۆی دەنگەکەی پوچەڵ کردبێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە ژمارە زۆرترەکە بەتایبەت لە دەنگی تایبەتی هێزە سەربازی و ئەمنیەکان بەهۆی ئەوەبووە کە نێوانی پەنجە مۆر و وەرگرتنی وەرەقەی دەنگدانەکە یەک بۆ دوو سانیەبوو کەهێشتا مۆری پەنجەکان وشک نەبوبونەوە و گەر بەهەمان دەستی مۆر کراو وەرەقەی دەنگدانەکەت وەرگرتبێت ئەوا زۆر باش ڕێی تێدەچێت پەڵەیەکی بکەوێتە سەر وەرەقەی دەنگدانەکەت و جیهازە فەنیش بە پوچەڵ لە قەڵەمی بدا. 

تێبینی‌‌/ دەکرا خوشک و برایان لە کۆمسیۆن دوای تەواوبونی دەنگدان پەنجەمۆریان بە دەنگدەرەکه بکردایە نەک پێش دەنگدان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket