وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری میللی چین دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-09-20ئاهەنگی ساڵیادی کۆماری میللی چین
وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداری لە یادی 75 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری میللی چین کرد و لەلایەن لیۆ جیۆن کونسوڵی گشتی کۆماری میللی چین و ستافی کونسوڵخانەکەوە پێشوازی کران، کە ئێوارەی 19ی 2024 لە هەولێر بەڕێوەچوو.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەت و دابان شەدەڵە جێگری لپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لەو مەراسیمەدا ئامادەبوون و پیرۆزیاییان لە کونسوڵ و گەلی چین کرد و رۆڵی ئەو وڵاتەیان لە پەیوەندییە هەمەلایەنەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرزنرخاند.
هەروەها وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و وەفدێکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی کە ئامادەی مەراسیمەکە بوون، پیرۆزباییان ئاراستەی کونسوڵخانەی کۆماری میللی چین کرد بەو بۆنە نیشتمانیەوە و تەئکیدیشیان لە پەیوەندی قووڵ و مێژوویی یەکێتی و پەرەپێدانیشی کردەوە.
لەسەر ئاستی میدیاو راگەیاندنیش وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری ئامادەبوون، کە لەلایەن لیۆ جیۆن کونسوڵی گشتی کۆماری میللی چین بەرەسمی بانگهێشتی هەریەک لە د. عەدالەت عەبدوڵا سەرنووسەری رۆژنامەی کوردستانی نوێ و عەتا کەریم سەرنووسەری وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA و ئەردەلان عەبدوڵا نووسەر و رۆژنامەنووس کرابوون و وێرای پیرۆزبایی تەئکید لە پەرەپێدانی پەیوەندییە میدیایی و فەرهەنگیی و روناکبیرییەکان کرایە.
لەوتەیەکدا لیۆ جیۆن کونسوڵی گشتی کۆماری میللی چین کە بەبۆنەی یادەکەوە پێشکەشی کرد باسی لە ستراتیژی وڵاتەکە لەبواری ئابووری و بازرگانی و تەکنۆلۆژیا و فەرهەنگی لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان کرد ووتی:"عیراق و هەرێمی کوردستان جێگەی بایەخی کۆماری گەلی چین - ن" هەروەک ئاماژەی بەو ناوەند و سەنتەرە ئەکادیمی و فەرهەنگییانەدا کە لەڕێی زانکۆی سلێمانی و سەڵاحەدینەوە هەن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیامەكان بۆ ساڵیادی شكۆی نەتەوەو نیشتمان
11:21 AM - 2024-10-03 -
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
07:30 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
01:11 PM - 2024-10-04
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:06 AM - 2024-10-05 لیستی ١٢٩ی یەکێتی: بەپێی دەستور پرسی ناوچە دابڕێنراوەکان یەکلایی دەکەینەوە
سێهەمین كەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
05:27 PM - 2024-10-04
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
02:45 PM - 2024-10-04
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
09:58 AM - 2024-10-04
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
09:15 AM - 2024-10-04
زۆرترین خوێنراو
-
لیستی ١٢٩ی یەکێتی: بەپێی دەستور پرسی ناوچە دابڕێنراوەکان یەکلایی دەکەینەوە
کوردستان 09:06 AM - 2024-10-05 -
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
کوردستان 07:30 PM - 2024-10-04 -
سێهەمین كەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-10-04 -
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
کوردستان 02:45 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
کوردستان 01:11 PM - 2024-10-04 -
سەرۆکی فراکسیۆنی DEM پارتی لە پەرلەمانی تورکیا: مام جەلال هۆکاری ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو
کوردستان 11:37 AM - 2024-10-04 -
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
کوردستان 09:58 AM - 2024-10-04 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
کوردستان 09:15 AM - 2024-10-04