یه‌كێتی به‌كاندیدی گه‌نج و خاوه‌ن بڕوانامه‌وه ده‌چێته هه‌ڵبژاردنه‌وه
کوردستان 05:54 PM - 2024-09-19لۆگۆی یەکێتی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به 172 كاندیده‌وه له‌هه‌ر چوار بازنه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداری ده‌كات، كه به‌شێكی زۆری كاندیده‌كانی گه‌نجن و لهبڕوانامهدا له‌ئاستێكی باڵادان كه 88% یان خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رزن و دابه‌شبوون به‌سه‌ر پسپۆڕێتییهكاندا كه په‌رله‌مانی كوردستان ده‌یخوازێت.
كاندیده‌كانی یه‌كێتی خاوه‌ن بڕوانامه‌ن
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA كه له‌مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، 22.67% ی كاندیده‌كانی بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵایان هه‌یه كه 39 كاندیده، هه‌روه‌ها 65.7%ی كاندیده‌كان بڕوانامه‌ی بهكارلیۆس و دیبلۆمیان هه‌یه كه 113 كاندیده، هاوكات كه‌مترین كاندیدی بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی و خوارتریان هه‌یه كه رێژه‌كه‌ی ده‌گاته 11.62% ، كه 20 كاندیده.
بڕیاره به‌پێی پێنجه‌مین مه‌رسومی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 20-10-2024 هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت كه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به‌ڕێوه‌یده‌بات و سیستمی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش فره بازنه‌ییه.
به‌شێكی زۆر كاندیده‌كانی یه‌كێتی گه‌نجن
به‌پێی به‌دواداچوونی PUKMEDIA ، كه پشت به‌و زانیارییه به‌رده‌ستانه‌ی ده‌به‌ستێت كه له‌مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتییه‌وه له‌سه‌ر كاندیده‌كان ده‌ستیكه‌وتووه، رێژه‌ی ته‌مه‌نی كاندیده‌كانی یه‌كێتی به‌شێكی به‌رچاو گه‌نجن كه 23 كاندیدهو رێژه‌كه‌ی ده‌گاته 13.37% كه‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان 25 بۆ 40 ساڵدایه، هه‌روه‌ها 120 كاندید ته‌مه‌نیان له‌نێوان 40 بۆ 60 ساڵدایه كه رێژه‌كه‌ی ده‌گاته 69.77% ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 29 كاندیدی یه‌كێتی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 50 بۆ 60 ساڵدایه كه رێژه‌كه‌ی زۆر كه‌مه‌و ده‌گاته 16.86%.
زیاتر له‌رێژه‌ی یاسایی ژنان كاندیدی یه‌كێتین
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA ، رێژه‌ی به‌شداری ژنان به‌ته‌واوی لهبهرچاوگیراوهو له‌كۆی 172 كاندید، 62 كاندیدیان ژنن و رێژه‌كه‌ی ده‌گاته زیاتر 36%.
یه‌كێتی به 172 كاندید به‌شداری ده‌كات
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌هه‌ولێر 64 كاندید‌و له‌سلێمانی 72 كاندید و له‌هه‌ڵه‌بجه 6 كاندید‌و له‌دهۆك 30 كاندیدی بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه كه به‌كۆی گشتی 172 كاندیدی هه‌یه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیامەكان بۆ ساڵیادی شكۆی نەتەوەو نیشتمان
11:21 AM - 2024-10-03 -
ژماره‌و ناوی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
07:30 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
01:11 PM - 2024-10-04
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:06 AM - 2024-10-05 لیستی ١٢٩ی یەکێتی: بەپێی دەستور پرسی ناوچە دابڕێنراوەکان یەکلایی دەکەینەوە
سێهەمین كەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
05:27 PM - 2024-10-04
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
02:45 PM - 2024-10-04
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
09:58 AM - 2024-10-04
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
09:15 AM - 2024-10-04
زۆرترین خوێنراو
-
لیستی ١٢٩ی یەکێتی: بەپێی دەستور پرسی ناوچە دابڕێنراوەکان یەکلایی دەکەینەوە
کوردستان 09:06 AM - 2024-10-05 -
کاندیدێکی لیستی ١٢٩: رووداوەکەی هەولێر شایەنی قبوڵکردن نییە
کوردستان 07:30 PM - 2024-10-04 -
سێهەمین كەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-10-04 -
بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە سلێمانی یەکەمی عیراقە
کوردستان 02:45 PM - 2024-10-04 -
شێخ جەعفەر: یەکێتی بەپشتیوانی دەنگدەران هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت
کوردستان 01:11 PM - 2024-10-04 -
سەرۆکی فراکسیۆنی DEM پارتی لە پەرلەمانی تورکیا: مام جەلال هۆکاری ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو
کوردستان 11:37 AM - 2024-10-04 -
یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
کوردستان 09:58 AM - 2024-10-04 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 12 ملیار دینارە
کوردستان 09:15 AM - 2024-10-04